❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-19 19:28:54

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ،

زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ، هیوادارم به‌شی سێهه‌م نه‌بێته‌ گێژه‌ ڵوکه‌ 



هه‌میشه‌ له‌وه‌ڵامی ئه‌وانه‌دا که‌ لێم ده‌پرسن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ت پێ چۆنه‌ له‌ فڵانه‌ تیڤی ؟ ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساواین و تازه‌ گالگۆڵکێ ده‌که‌ین پێم باشه‌ و هانده‌ریشم تا به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر کار و به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌ دراماکان و شانۆگه‌ری و فیلمی سینه‌مایی ،چونکه‌ ئه‌م سێ بواره‌ تیایدا لاوازین یان هه‌ژارین .ده‌مه‌وێت پێش هه‌ر شت ده‌ست خۆشییه‌ک بنێرم بۆده‌رهێنه‌ری ئه‌و زنجیره‌ درامای ( گه‌رده‌لوول ) هونه‌رمه‌ند ( جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ ) و بڵێم من وه‌کو که‌سێک که‌ شاره‌زاییم له‌و بواره‌دا هه‌یه‌ و خۆشم خاوه‌نی چه‌ند کاری ده‌رهێنانی شانۆییم له‌ سالانی 1989 و 1990 و دواتر چه‌ند ده‌قم نوسیوه‌ که‌ تائێستا کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه‌ ( ئه‌مه‌ بۆیه‌ ده‌نووسم ‌ هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ واتێنه‌گات که‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرن خه‌ڵکی بینه‌ری ساده‌ن و شاره‌زاییان له‌وبوارانه‌دا نیه‌ ) ئه‌و جار ده‌ست خۆشی له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ش ده‌که‌م که‌ تیایدا به‌شدار بوون هه‌ر له‌ هونه‌رمه‌ند به‌دیعه‌ دارتاش که‌ له‌ سالی 1982 مامۆستام بوو تا هه‌موو که‌سه‌کانی دیکه‌ و ئه‌کته‌ره‌ لاوه‌کان و منداڵه‌کانیش . به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ هاوڕێی خۆم بوون له‌وان ( سه‌لاح حاجی عه‌لی ، هونه‌ر حه‌سه‌ن -هونه‌ر چاوشین_) . هه‌روه‌ها ده‌ست خۆشی له‌ کوردسات ده‌که‌م که‌ به‌م جۆره‌ بوه‌ته‌ خه‌م خۆری هونه‌ری کوردی و هه‌نگاوی به‌رز و پیرۆز ده‌نێ ، به‌و هیوایه‌ین کارێک بکه‌ن که‌ هه‌موو شه‌وێک بابه‌تێکی وا له‌ شاشه‌ جوانه‌که‌یاندا ببینین . ده‌مه‌وێت له‌ گه‌ڵ ئه‌م ده‌ست خۆشی لێ کردنه‌دا چه‌ند خاڵێکی پۆزه‌تیفانه‌ی دراماکه‌ باس بکه‌م چونکه‌ من به‌ چاوی ته‌نها ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه‌ ئه‌ڵقه‌کانم سه‌یر نه‌کردوه‌ به‌ ڵکو به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ و به‌ دڵ خۆشییه‌وه‌ هه‌موویانم بینیوه‌ و له‌ کاتی خۆم گرتوه‌ بۆ دیتنیان . به‌لای منه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ گه‌رده‌لوولدا هاتوون لایه‌نی باشی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌روازه‌یه‌کی له‌ هونه‌ری به‌رگری ( فن المقاومه‌ ) کردوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش به‌وه‌ی که‌ کێشه‌و به‌سه‌رهات و کاره‌ساته‌کان له‌ ڕێگه‌ی کارێکی هونه‌رییه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو ، واتا شته‌ وون بوه‌کان و خه‌باته‌ قاره‌مانه‌کانی به‌سه‌ر کردوه‌ته‌وه‌ . گرنگی داوه‌ به‌ کۆڵ نه‌دان و هه‌ساته‌نه‌ووه‌ و ژیانه‌وه‌ ، رێزی له‌ خه‌باتی تاکی کورد گرتوه‌ و پێمان ده‌ڵێ که‌ جێگه‌ ده‌ستی هه‌موو شۆڕش گێڕێک دیاره‌ له‌ ده‌ست که‌وته‌کاندا .. له‌ دیمه‌نه‌سه‌رنج ڕاکێشه‌کانیشی ئه‌مانه‌ له‌ دیدی مندا تۆمار بوون : ڕزگار کردنی برینداره‌که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ واتا ( ئازاد ). گۆڕینه‌وه‌ی جوان وه‌کو دیل . خۆشه‌ویستی نێوان ژاڵه‌ و شێرکۆ ( هه‌رچه‌نده‌ بۆ ئه‌مه‌یان ده‌بوا کوڕێکی گه‌نج دابندرێت ) . ڕۆڵی عه‌باس و شه‌هید بوونی میرانی کوڕی . ئیفلیج بوونی دایکی میران ( به‌یانی هاوڕێم له‌ په‌یمانگا ) فریا که‌وتنی دوا ساته‌کانی بریندار بوونی جوانه‌ و ووشیار و ڕزگار کردنیان له‌ لایه‌ن ڕزگار و باران‌و هاوڕێکانیان . ئه‌مانه‌و زۆر دیمه‌نی دیکه‌ .... دیاره‌ هیچ کارێک بێ که‌موکورتیش نابێت و سیناریستێک یان ده‌رهێنه‌رێک ناتوانێ دڵی هه‌موو بینه‌ره‌کانی ڕازی بکات له‌ یه‌ک به‌رهه‌مدا ، به‌ڵام ده‌کرێت که‌ ئه‌و که‌سه‌ بنه‌ماسه‌ره‌کیه‌کانی کاره‌که‌ی په‌یڕه‌و بکات و به‌ پله‌ی یه‌که‌م دووری خاته‌وه‌ له‌ کاری نواندن و وا بکات که‌ بینه‌ر هه‌رکه‌سه‌ لای خۆیه‌وه‌ رابردووی رووداوه‌که‌ی بێته‌وه‌ یاد و دان به‌وه‌دا بنێت که‌ ڕاسته‌و رووداوه‌کان پشت ڕاست بکاته‌وه‌ .. ئه‌مه‌ش ده‌کرێت بڵێین له‌به‌رچاو گرتنی مێژوو واتا کاتی رووداوه‌کان . سه‌ره‌تا پێمان ده‌ڵێ ئه‌م درامایه‌ به‌شێکه‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌کانی ده‌رهێنه‌ر ، من نازانم کامیان له‌ ڕۆڵی ده‌رهێنه‌ردان ؟ چونکه‌ ئه‌م درامایه‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوو بم پاڵه‌وانی نیه‌ ، واتا له‌سه‌ر ژیان و به‌سه‌رهاتی ته‌نها که‌سێک ناڕوات تا بڵێن به‌شێکه‌ له‌ ژیانی خۆی، ده‌کرێت بڵێین ئایا جهاد دڵپاک ( دڵشاد ) خۆیه‌تی یان سه‌عدی گچکه‌ یان ووشیار یان ڕزگار؟ کامیان ئه‌وه‌ ؟ لێره‌شه‌وه‌ نه‌مان زانی جهاد دڵپاک له‌ زیندان له‌ دوای کوشتنی ژنه‌که‌ی ئه‌ی خۆی چی به‌سه‌ر هات ؟
له‌و درامایه‌دا له‌ باسی ملازم موحسیندا نه‌ک رۆژ به‌ڵکو ساڵ ( مبالغه‌ی تیادا کراوه‌ ) چونکه‌ ئه‌وه‌ی من بزانم ئه‌وجه‌للاده‌ له‌ سه‌رتای هه‌شتاکاندا که‌وته‌ سلێمانی نه‌ک ‌ له‌ ساڵی 1976 .. هه‌روه‌ها له‌ تێک چوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی حزبی شیوعی له‌گه‌ڵ ڕژێم ، له‌ حوارێکدا ده‌ڵێت که‌ ئه‌وه‌ به‌هادین نوریش هاته‌ده‌ره‌وه‌ ، کاتیش سه‌ره‌تای 1976 ه‌ ، له‌کاتێکدا ئه‌و حزبه‌ له‌ مانگی 10 ی سالی 1978 په‌یوه‌ندیه‌کانی توشی ئاڵۆزی بوو له‌گه‌ڵ رژێم ، ته‌نانه‌ت تا مانگی مارتی 1979 ش رۆژنامه‌ی ( گریق الشعب ) له‌ به‌غدا ده‌رده‌چوو .
هه‌موو ده‌رکه‌وتنه‌کان شێوازی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ زانکۆ له‌ نێوانی کوڕان و کچان هه‌مان ئه‌و شێوازه‌یه‌ ( ئه‌گه‌ر له‌ هی ئێستا پێشکه‌وتوو تر نه‌بێت ) که‌ ئێستا باوه‌ ، کوا هه‌بوه‌ کچێک ( به‌یان ) به‌ ئاشکرا له‌سه‌ر شانۆ و له‌به‌رچاوی هه‌موو قووتابیه‌کان و دوژمنه‌کانیان باس له‌ خۆشه‌ویستییان بۆ یه‌کتر بکه‌ن و دواتر رێک بکه‌ون و ده‌ستی یه‌کتر بگرن و برۆن ؟
- ئه‌و کچه‌ ( وه‌نه‌وشه‌ ) له‌و کاته‌دا له‌ ماڵی سێهه‌م به‌ ئاماده‌بوونی دایکی و خاوه‌ن ماڵ و کوڕی خاوه‌ن ماڵ و دۆسته‌که‌ی خۆی ده‌ست بکات به‌ گریان که‌ شوو به‌ باران بکات ..
- وامان پیشانده‌دات که‌ له‌زانکۆدا خوێندکاره‌کان له‌ دڵداری و سیاسه‌ت زیاتر هیچی تر ناکه‌ن ، هه‌موو حواره‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌م دووشته‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ پله‌ی ڕۆشنبیری ئه‌وانه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ زانکۆدا بوون .
- جلو به‌رگی زستانه‌ له‌ هه‌ردوو به‌شه‌که‌دا ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات که‌ هه‌وا سارده‌ و زستانه‌ که‌چی که‌ ده‌چینه‌ گۆڕه‌پانی زانکۆ کچان و کوڕان له‌ده‌ره‌وه‌ به‌ به‌رگی به‌هاره‌وه‌ له‌و باخانه‌ پیاسه‌ده‌که‌ن ، به‌ڵام که‌ ده‌بێته‌وه‌ شه‌و یان ده‌چینه‌وه‌ ناو ماڵه‌کان زۆپاو به‌ر عه‌لادینه‌ ..
- له‌ ناو زانکۆدا و له‌ ژووری ( اتحاد ) فه‌رهاد که‌له‌پاچه‌ده‌که‌ن ،هه‌رله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ودیو ده‌رگاکه‌وه‌ سێ جه‌للاد به‌ قامچییه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ گیانی ، پێم وایه‌ له‌مه‌شدا موباله‌غه‌ هه‌یه‌ چونکه‌ اتحادییه‌کان خه‌ریکی راپۆرت لێدان و سیخوڕی کردن بوون به‌سه‌ر خوێندکاره‌کانه‌وه‌ نه‌ک گرتنیان و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان له‌ ناو زانکۆ ، هه‌روه‌ها ئه‌من پیلانی له‌گرتنی خه‌ڵکدا وابوو که‌ یه‌که‌م جار به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زانیاری لێ وه‌رگرن ، به‌قسه‌ی خۆش و ( ته‌ماع ) خستنه‌ به‌ر قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرد و ئه‌گه‌ر نا له‌ڕێگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌وه‌ هه‌وڵیان ده‌دا سوودی لێ وه‌رگرن ،خۆ ئه‌گه‌ر خۆی ڕابگرتایه‌ ئه‌وه‌ به‌رده‌درا چونکه‌ هه‌زارانی له‌و چه‌شنه‌ هه‌یه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌م دارکارییه‌ی فه‌رهاد له‌ ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌وه‌ بوایه‌ بۆ نموونه‌ له‌ حه‌وشه‌ی زانکۆ یه‌ک له‌ اتحادیه‌کان بیانووی پێ بگرتایه‌و دواتر به‌ سێ چوارێک لێیان بدایه‌ ئه‌وه‌ ڕێی تێ ده‌چوو ، ده‌مان ووت له‌و بیانوه‌ وه‌ لێی ده‌ده‌ن . ..دوای ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ده‌رهێنه‌ر ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات ( قوات خاسه‌کان - که‌ ئه‌وکاته‌ ئه‌و ناوه‌یان نه‌بوه‌ به‌لکو پێیان ده‌وترا ئه‌منه‌کان ) له‌ چایخانه‌ و له‌ که‌بابخانه‌ و سه‌رجاده‌ و ناو مزگه‌وت و هه‌رجێیه‌ک بیانه‌وێت که‌سێ ده‌کوژن که‌ چی فه‌رهاد هاتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و دوو که‌سی کوشتوه‌ به‌لام چه‌کداره‌کانی ڕژێم له‌ پاڵی وه‌ستاون ته‌قه‌ به‌ئاسماندا ده‌که‌ن ، ئه‌ی بۆ ئه‌مان نه‌یان کوشت ئه‌گه‌ر ئه‌مری ئه‌وه‌یان دراوه‌تێ که‌ له‌ هه‌رشوێنێ که‌سێک یاخی بوو بیکوژن .؟
- لایه‌نی هونه‌ری بۆ سه‌رنجڕاکێشانی بینه‌ر و ( له‌قته‌ ) گرنگه‌کان لاواز بوو ، له‌ ئه‌ڵقه‌کان به‌وه‌ کۆتایی ده‌هات که‌ که‌سێ له‌ده‌رگا ده‌دات ، ئه‌م خه‌ڵکه‌ ده‌که‌وتنه‌ گفت و گۆ له‌وه‌ی کێ بیکاته‌وه‌ دواتر هه‌ڵده‌گیرا بۆ ئه‌ڵقه‌یه‌کی تر ، وای لێ هاتبوو که‌له‌ده‌رگا ده‌درا ده‌مان زانی ته‌واو ده‌بێت ، له‌ یه‌ک له‌وانه‌ کاتێ له‌ ده‌رگا ده‌درێت یه‌کسه‌ر ووشیار ده‌مانچه‌ ڕاده‌کێشێت و له‌ ژووره‌که‌ له‌ به‌رپه‌نجه‌ره‌ ده‌وه‌ستێت هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ناو ژووره‌که‌ شه‌ڕی بوبێت ، خۆ ده‌مانچه‌یه‌ک دۆشکه‌ نیه‌ تا وه‌کو پێشتر ئاماده‌ بکرێت ، ئه‌و گوێی له‌ ده‌ر‌گا بوو ده‌مانچه‌ ڕاده‌کێشێت ، ئه‌مه‌شیان واده‌کات که‌ بڵێین ده‌رهێنه‌ر ویستویه‌تی پێمان بڵێت که‌ ئه‌وکه‌سانه‌ ئازا بوون ، به‌ڵام نازانم ئه‌و هیچ کات پێشمه‌رگه‌ بووه‌ یان نا ، چونکه‌ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ پێش وه‌خت میلی ڕابکێشایه‌ یان ده‌مانچه‌ی ده‌ربێنایه‌ به‌ ( فشه‌که‌ر یان ترسنۆک ) له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درا .. ڕۆڵی هونه‌رمه‌ند به‌دیعه‌ دارتاش واتا دایکی ڕزگار به‌لای منه‌وه‌ دوره‌ له‌ ڕۆڵی دایک ، ته‌نها به‌ ساقه‌ و به‌ قوربان و دایکت چاوی کوێر بێ و گریان و دڵه‌ ڕاوکێ و ده‌رگا کردنه‌وه‌ بوو ،ده‌کرا نووسه‌ر ( ده‌رهێنه‌ر ) سوودێکی له‌ ڕۆمانی دایکی مه‌کسیم گۆرکی وه‌ربگرێت ، که‌ چۆن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ڕۆمانه‌وه‌ دایکی ووڵاته‌که‌یمان پێ ده‌ناسێنێ . ده‌کرا دوو ڕاده‌ربڕین و رێگه‌ پیشاندان و نه‌خشه‌کێشان له‌ لایه‌ن دایکه‌وه‌ بوایه‌ ، بۆ ده‌بێت دایکی ڕزگار بڵێ من ته‌نها به‌هادین نوری ده‌زانم ئه‌ویش دراوسێمان بوه به‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رببڕێت که‌ رۆشنبیر نیه‌ ‌ ، ده‌کرا دایکێکی له‌وه‌ ڕۆشنبیرتر بوایه‌ بۆ ڕێز نان له‌و ڕۆڵانه‌ی دایکانی کورد بۆ سه‌رخستنی شۆڕشی کورد گێڕاویانه‌ .
- دایکی ئاریان له‌ ڕۆڵی حه‌لاو ، پێم وایه‌ هه‌موو ( حواره‌کانی ) هه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ بوک و کوڕ و گریان بوو ، خۆ ده‌کرا له‌ یه‌ک له‌و ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وانه‌دا نه‌گریابایه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی تر قسه‌ی بکردایه‌ ،لێره‌دا ئه‌گه‌ر بێت و گریانه‌کان له‌م دڕامایه‌ ده‌ربێنین که‌ شتێکی سۆزدارییه‌و هه‌ستی هه‌موو که‌س ده‌جووڵێنێ ، ئاساییه‌ بۆ هه‌موان که‌ به‌ده‌نگی لاواندنه‌وه‌ و گریانی ژنان هه‌موان دڵ پڕ ده‌بین . هه‌رکه‌سم دیتوه‌ له‌ ژنان به‌تایبه‌ت ووتویانه‌ به‌یه‌کتر ئه‌م شه‌و ئه‌ڵقه‌که‌ت بینی ؟ به‌ڵێ . منیش دیتم هه‌رزۆرگریام بۆ حه‌لاو یان باران که‌باوکی لێی دا ، یان بۆ هه‌نار توخوا زۆر به‌کوڵ ده‌گریا.. ئه‌ی ئه‌وکاته‌ بۆ ناڵێی که‌ وه‌نه‌وش ده‌گریا ؟ که‌وابوو گریان زال بوو به‌سه‌ر دراماکه‌دا .هه‌روه‌کو شیوه‌نی حه‌سه‌ن و حوسێن ..ته‌نانه‌ت حه‌لاو له‌ ناو کارگه‌ش که‌ جوان ده‌چێت بۆ لای و دایکی ڕزگار بانگی ده‌کات سه‌رهه‌ڵده‌بڕێ یه‌کسه‌ر به‌ گریانه‌وه‌ هاوار ده‌کات جوانه‌ گیان هه‌ر وه‌کو پێشتر گریا بێت ..
- لێره‌وه‌ له‌ بیرم نه‌چێت ئه‌وه‌ بڵێم که‌ هیچ کام له‌ کرێکاره‌کانی کارگه‌ی جگه‌ره‌ جلی کاریان له‌به‌ردا نیه‌ که‌ ئه‌و کات وابوو ، له‌و دیمه‌نانه‌دا له‌ کارگه‌ ناچێت له‌ کۆڵان ده‌چێت .
- هه‌ر له‌و باره‌وه‌ مادام هه‌نار زۆر ده‌گریا بۆ ڕزگار لای چرۆ و له‌ زانکۆ ، ده‌با ئه‌وه‌نده‌ی تیادا بهێڵدرایه‌ته‌وه‌ که‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕزگار دیسان ئه‌م شین و شه‌پۆڕه‌ نه‌بێت ، ده‌کرا دوو قسه‌ی عاشقانه‌ و به‌ختیاری و خۆش بکه‌ن ، تا بزانین دڵداره‌کان له‌ ژواندا باسی چی ده‌که‌ن واتا ده‌کرا له‌ هه‌موو دیمه‌نێ له‌ دڕاماکه‌ وێنه‌یه‌کی جوانی کورده‌واریمان پیشان بدات .
- دانانی کوردێکی فه‌یلی که‌ ده‌ستگیرانی به‌یانه‌ زۆ دڵ خۆشی کردم که‌ هاته‌ ناو دراماکه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر خراپ گۆڕدرا ئه‌ویش به‌وه‌ی که‌ هات باسی ئه‌وه‌ی بۆ کرد که‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی بڕوات بۆ ئێران و هیچ چاره‌یه‌کی نیه‌ ، که‌چی به‌یان دوای ئه‌مه‌ یه‌کسه‌ر دڵی گۆڕی و دای به‌ فه‌رهاد . ئه‌مه‌ له‌ کێشه‌ی به‌ زۆر کۆچ پێکردنی هه‌زاران کورده‌ فه‌یلیه‌کان ده‌بینمه‌وه‌ چونکه‌ هێنانی بۆناو دراماکه‌ واتا به‌سه‌ر کردنه‌وه‌یان وه‌کو به‌شێک له‌ کێشه‌کانی کورد ،ده‌بوا ڕووداوه‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ ببردایه‌ که‌ به‌یان له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌دا بڕوات ئه‌مه‌ش وه‌کو پشتگیرییه‌ک بۆ کێشه‌که‌یان و ده‌رخستنی ئه‌و ڕاستیه‌ که‌ کورد هه‌مووی یه‌کن .. - چوونه‌وه‌ی باران بۆ ماڵی هاوڕێکه‌ی و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌نه‌وشه‌ ، ده‌بوا هه‌روه‌کو چۆن له‌ڕاستیدا وابوو ( باران ) جلی شاخی له‌به‌ردا نه‌بوایه‌ و جلی قووتابێتی و ئاسایی له‌به‌ردا بوایه‌ چونکه‌ پێشمه‌رگه‌ که‌ ده‌چوه‌ وه‌ شار خۆی ده‌گۆڕی تا کاتێ به‌سه‌ریاندا بدرێت یان بیبینن جێی سه‌رنج ڕاکێشان نه‌بێت . به‌ڵام باران به‌ په‌سته‌که‌وه‌ و ریش هاتوو دانیشتوه‌ له‌و ماڵه‌ و ده‌مانچه‌یه‌کی له‌سه‌ر ڕانی داناوه‌ ..
- هیچ ئاڵو گۆڕێکی بیرو بۆچوونمان له‌ نێوان به‌یان و که‌سه‌کانی دیکه‌دا نه‌بینی که‌ چی ئومێد به‌ جۆرێ قسه‌ له‌گه‌ڵ به‌یان ده‌کات هه‌ر‌وه‌کو له شانه‌یه‌کی ڕێکخستنه‌کاندا کار بکات . له‌ کاتێکدا که‌ هه‌ڕه‌شه‌ و چاویان له‌سه‌ره‌ باسی فه‌رهادی بۆ ده‌که‌ن که‌ زۆر کورد په‌روه‌ره‌ .
- شاخه‌وان دوای ئه‌وه‌ی بریندار ده‌کرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شاخ ئیتر ده‌بێته‌ وه‌لی دێوانه‌ و کاری هه‌ر دڵداری کردنه‌ و سوڕانه‌وه‌یه‌ له‌ ناو گونده‌که‌ ، ده‌بوا بچوایه‌ته‌وه‌ ناو پێشمه‌رگه‌کان ، ئه‌مانه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ له‌ پێشمه‌رگایه‌تیدا وامان دیوه‌ واتا له‌ڕاستیدا به‌و جۆره‌ نه‌بوو که‌ له‌ دراماکه‌دا هاتووه‌ .
- جوانه‌ نامه‌یه‌کی بۆ دێت کاتێک خه‌ریکی جل شتنه‌ ، یه‌که‌م ده‌بوا ئه‌و نامه‌که‌ نه‌کاته‌وه‌ چونکه‌ بۆ ئه‌و نه‌نێردراوه ‌، پێشم وانیه‌ له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی کاری سیاسی واکرابێت و ژنه‌ به‌رپرس وه‌لامی نامه‌کانی ڕێکخستن بداته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆشی به‌رپرس نه‌ بووبێت . دووه‌م بردنه‌وه‌ی سێ پێشمه‌رگه‌و چه‌ند که‌سی ناوه‌ وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت دایکی له‌ کوێیه‌ !! پێشمه‌رگه‌ بۆ ئامانجێکی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانی خۆی ده‌خسته‌ پێش مه‌رگ نه‌ ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خێزانی ژنه‌ به‌رپرسێک ، له‌مه‌یاندا پێشمه‌رگه‌ رۆڵی مافیای پێ دراوه ، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر ده‌یه‌وێت داکۆکی له‌وه‌ بکات که‌ ڕووی داوه‌ ده‌بوا به‌ڕوودانیشی ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ ئاراسته‌ی جوان بکرابایه‌ تا بزانین و بۆمان ده‌رکه‌وێت که‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و کارانه‌ دانه‌نراوه‌ .. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا کاتێ جوان ‌ له‌گه‌ڵ براکه‌ی و براژنه‌که‌ی به‌شه‌ڕدێت له‌ ماڵی خۆیان و دوای ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کاندا ده‌ده‌ن به‌سه‌ریاندا ، پێ ێان ده‌ڵێ ئه‌وه‌ من ده‌چم بۆ ماڵی ئاشتی . نازانم ئه‌م ده‌ست له‌ خۆ به‌ردانه‌ بۆ ؟ هیچ خۆ پاراستنێک لێره‌دا نابینم ، که‌ پێشتر کاری ناو شاری کردوه‌ و شوێن گۆڕینه‌کانی به‌ نهێنی بوه‌ ، ده‌کرا ئه‌وه‌ی پێشبینی بکردایه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ براژنه‌که‌ی ( هه‌واڵگرییان ) بکات .
- ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان پێ ده‌ووترێت واتا ئه‌و کاته‌ی که‌ دراماکه‌ تییدا ده‌خولێته‌وه‌ ، زۆربه‌یان خه‌ڵکی خاوه‌ن شه‌هاده‌و خوێندکار بوون چونکه‌ هه‌ڵگری بیری مارکسی لینینی بوون ، که‌چی نامه‌یه‌ک بۆ پێشمه‌رگه‌کان هاتوه‌ له‌ لایه‌ن‌ ووشیاره‌وه‌ له‌ سه‌رده‌شته‌وه‌ ، که‌سیان ناتوانن بیخوێننه‌وه‌ و ده‌یده‌ن به‌ باران بۆیان بخوێنێته‌وه‌ .
- له‌ سووریا رزگار و براده‌ره‌کانی رێک که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ جه‌وهه‌ر نایه‌ت بۆ بانگ هێشته‌که‌ و جه‌وهه‌ر خۆی ووتی که‌ ئه‌گه‌ر دوو ڕۆژ ئیش نه‌که‌م پاره‌م ناده‌نێ ، که‌وابوو ئه‌وان ده‌یان زانی که‌ ناچێت ، به‌ڵام که‌ ده‌چنه‌ ماڵه‌که‌ ڕزگار سه‌یری کاتژمێره‌که‌ی ده‌کات و به‌لایه‌وه‌ سه‌یره‌ که‌ تا ئێستا نه‌هاتوه‌ ، به‌ هاوڕێکه‌ی ده‌ڵێ بڕۆ ته‌له‌فۆنی بۆ بکه‌ ئه‌ویش ده‌ڕوات ته‌له‌فۆن بکات ( به‌ په‌نجه‌ ته‌له‌فۆنه‌که‌ ده‌ سوڕێنێت واتا ته‌نها یه‌ک ژماره‌‌ لێ ده‌دات ) وه‌ڵام نابێت ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌م جار ڕزگار ده‌چێت ، ئه‌و چه‌ند ژماره‌یه‌ک لێ ده‌دات . به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و دیمه‌نه‌ زیاده‌ بوو چونکه‌ ده‌یان زانی که‌ له‌ ئیشه‌ .
- کاخه‌زێک نووسراوه‌ ده‌لێ من خۆم خۆم کوشتوه‌ ، به‌لام ده‌بینین جه‌وهه‌ر خنکاوه‌ له‌ناو بانوویه‌ک ئاودا ، ئه‌ی باشه‌ چۆن که‌سێ ده‌توانێ له‌ بانوویه‌ک ئاودا خۆی بخنکێنێ ، ده‌کرا ئاوه‌که‌ خوێناوی بوایه‌ که‌ گوایه‌ جێگه‌یه‌کی بڕیوه‌ ، چونکه‌ بۆ به‌عسیه‌کانیش که‌ ئه‌و کاره‌یان کردوه‌ هه‌ر ده‌کرێت به‌ چه‌قۆ کوشتبێتیان و خستبیانه‌ ئاوه‌که‌وه‌ . ئه‌وانیش ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌ نه‌بوون که‌ ئه‌و کاخه‌زه‌یان نوسیوه‌ و هیچ پاشماوه‌یه‌کی خۆکوشتنیش به‌جێ نه‌هێڵن .
- نامه‌یه‌ک دێت بۆ سه‌عدی گچکه‌ ده‌یده‌نه‌ ده‌ستی ، به‌یه‌ک چاولێ کردن له‌ ناوه‌رۆکی تێ ده‌گات و یه‌کسه‌ر ده‌ڵێ ده‌بێ بچین بۆ نۆکان ، یه‌که‌م نۆکان نیه‌ چونکه‌ به‌پێی ئه‌و کاته‌ سه‌رکردایه‌تی له‌ توژه‌ڵه‌ و ناوزه‌نگ بوه‌ نه‌ک نۆکان ، دووه‌م نامه‌ی نهێنی ناو شۆڕش وا ده‌پێچرایه‌وه‌ به‌ قه‌ده‌ر چکلێتێک بچوکتری ده‌مایه‌وه‌ ، به‌لام ئه‌وان نامه‌یه‌کی به‌ چوار قه‌د نووشتاوه‌ی ده‌ده‌نه‌ ده‌ست که‌ یه‌کسه‌ر ده‌یکاته‌وه‌ . - شێوه‌ی منداڵه‌ ساواکه‌ی جوان له‌ کاتی هاتنه‌وه‌ی ووشیار بچووکتره‌ له‌و منداله‌ی که‌ له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که‌ی شاردا له‌ کاتی جل شتن له‌سه‌ر کۆشیه‌تی .
- جوان ده‌چێته‌ لای لاله‌ عه‌به‌ و داوای برنج و شت ده‌کات بیکڕێت ، لاله‌ عه‌به‌ پێی ده‌ڵێ دیاره‌ دڵت خۆشه‌ ووشیار هاتوه‌ته‌وه‌ ، له‌وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا جوان ده‌ڵێ ئه‌ی چۆن دڵم خۆش نیه‌ ئه‌وه‌ سێ مانگه‌ ڕۆیشتوه‌ ، که‌چی هه‌رخۆی له‌ دیمه‌نی قسه‌کانی ژووره‌ووه‌ له‌ گه‌ڵ ووشیار ده‌ڵێ دوو مانگه‌ ڕۆیشتوویت و ووشیاریش له‌و دیمه‌ندا دوو جار دوو پات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌ که‌ دوو مانگه‌ ڕۆیشتوه‌ ..
- به‌ستنه‌وه‌یه‌ک له‌ نێوان شه‌هید بوونی سه‌عدی گچکه‌ و و هاوڕێکانی ده‌شتی هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ ووشیار نیه‌ ، ئه‌و شه‌ڕه‌ قاره‌مانه‌یه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ هه‌واڵه‌که‌ی به‌ ووشیار بگات به‌ڵام هیچ باسێکی لێ ناکرێت ..
- ئه‌و نارنجۆکه‌ی عه‌سکه‌ره‌که‌ ئه‌ڵقه‌که‌ی لێ ده‌ردێنێت ، به‌ڵام خۆی ده‌پێکرێت ، نازانم چیمان پیشان ده‌دات ؟ ئه‌مه‌ سوپه‌رمانه‌ یان عه‌سکه‌ره‌ ؟ نارنجۆک ئه‌گه‌ر ئه‌ڵقه‌که‌یت ده‌رهێنا ده‌بێت فڕێی بده‌یت ده‌نا له‌ ماوه‌ی ده‌ چرکه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه‌ ، جگه‌له‌مه‌ش ئه‌و که‌سه‌ که‌ فیشه‌کێکی به‌رکه‌وێت و ئاوا ته‌کانی پێ بدات بۆ دواوه‌ چۆن ئه‌م نارنجۆکه‌ له‌ده‌ستی ناپه‌ڕێت و به‌ ئاسانی هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ ؟
- دیمه‌نی شه‌هید بوونی عه‌زیز و ئه‌و به‌زمی جگه‌ره‌کێشانه‌ ، واده‌کات که‌ جه‌مال وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر تازه‌ و نه‌شاره‌زا ڕه‌فتار بکات ، له‌ کاتێکدا ده‌بینێ عه‌زیز نیشانه‌ی لێ گیرا و پێ کرا ( چونکه‌ له‌وکاته‌دا ده‌نگی ته‌قه‌ی تر نایه‌ تا بڵێین گووله‌ی وێڵی به‌رکه‌وتوه‌ ) به‌ڵام به‌ئاسانی جه‌مال ده‌چێته‌ سه‌ر ی و بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ ئه‌وه‌ بکات که‌ دوژمن له‌ پشتیه‌وه‌یه‌تی.
- ئه‌وه‌ی له‌ کاتی چوونه‌ سه‌ر ماڵی ووشیار به‌شداره‌ مولازم جاسمه‌ . نه‌مان زانی ئه‌و گونده‌ کوێیه‌ و چه‌ند دووره‌ له‌شاره‌وه‌ ؟ چو?

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-20 12:54:42

hanar5
ئه‌ندام
شوێن: sulaymany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-19
دواترین سه‌ردان: 2008-05-08
په‌یامه‌كان: 11

Re: زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ،

ده‌سته‌کانت خۆش

به‌خوا زۆر رسته‌  هه ر ئه‌لین ساواین  نه‌برایه‌وه‌

Kurdzhin
هاوڕییان ئیتر ناتوانم بیمه‌ یانه‌
                                      خواتان له‌ گه‌ڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-21 18:40:14

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ،

زۆر سوپاس ئازیزم ده‌ستت خۆش بیت
هێشتا ساواین ههههههههههها


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-21 19:53:32

ALEXANDER
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-12
دواترین سه‌ردان: 2009-10-30
په‌یامه‌كان: 282

Re: زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ،

دةستةكانت خؤش ئازيزم

منيش تيبينييةكم هةية

باشة بيشمةركة لةوكاتةدا كوا قؤنةرةى لةبيى كردووة لةزؤربةى بةشةكاندا تيايةتى كة بيشمةركةكان قؤنةرةيان لةبيداية زؤر سةيرة !!!!!!!!!!!!!!!!!!!! دةستت خؤش بابةتيكى جوانة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-21 20:07:58

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ،

ده‌ستت خۆش بیت کوڕه‌ وردیله‌ گیان راست ده‌که‌ی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زۆر پێوه‌ی ماندوو بوون به‌ڵام که‌موکوڕی زۆر بوو
هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم
سوپاس بۆ تۆش ئازیزم


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-25 09:18:23

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657

Re: زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ،

dastt  xosh  bet  kaka     am  dramea hande  raxne  hunre  zora  hiwe sarkwtnt bo axwazm

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-04-26 16:59:29

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: زنجیره ‌درامای گه‌رده‌لوول ،

زۆر سوپاس ئازیزم ده‌ستی تۆش خۆش بیت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net