.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هاوده‌م له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له هه‌ردوو ساڵی چواره‌م وپێنجه‌م ده‌وره‌یه‌كی دیكه له ژیانی مرۆڤ ده‌ست پێده‌كات ، له‌م ده‌وره‌یه ده‌بینین منداڵ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌ندامه‌كانی له‌شی بخاته ژێر كۆنتڕۆڵ و چاودێری خۆیه‌وه‌و به‌شێك وزه‌و ئاماده‌ییه‌كانیشی له گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌و كاره‌كرده‌وییه‌كاندا بێنێته به‌رچاوو به‌رجه‌سته‌یان بكات ...له‌م هه‌نگاوه‌وه به‌شه ته‌مه‌نی ژیاندا منداڵ توانای نواندنی وه‌ك ،( راكردن ، سواربوونی دوچه‌رخه ، پێكانی مه‌به‌ست) وكۆمه‌ڵێك چالاكی و سه‌رچاوه‌ی تین و توانستی خۆیه‌تی ، بۆیه (ئه‌و) ته‌نیا به‌وه واز ناهێنێت كرده‌وه‌كانی پاشكۆ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵچوون و جوڵه‌ی یارو هاوه‌ڵانی بێت
دیاره سه‌باره‌ت به توانای دوان وقسه‌كردن و سنوری ئه‌ندێشه‌و هزریش هه‌مان ملكه‌چ نه‌بوون و ده‌رچوونیه‌تی له ژێر باری لاسایی كردنه‌وه‌و ڕۆڵ و ته‌ئسیری دۆستانی ..لێره‌دا دوو لایه‌ن و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئه‌رێتی و نه‌ریتی دێنه ئاراوه : گیانی ده‌ست پێشخه‌ری و هه‌ست كردن به تاوان ، له‌به‌ر ئه‌وه دایك وباوك له‌وه‌ها ئه‌زموون و ده‌رفه‌تێكی ژیان و ته‌مه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ك و یارۆی باش بن پێویسته هه‌رچی زیاتر مامه‌ڵه‌و ئاكاری سروشتی به‌رامبه‌ر هه‌ر جموجۆڵ وكرده‌وه‌یه‌كی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕابگه‌یه‌نن .. واته ئه‌گه‌ر بریار وایه گیانی ده‌ستپێشخه‌ری له ده‌روون وسینه‌ی ئه‌وه‌دا بوروژێنن و په‌روه‌رده بكه‌ن و بیكه‌ن به خودانی دواڕۆژ سه‌ر نوشتی به خودی بسپێرن پێویسته ره‌وشی هادان بگرنه به‌ر سه‌باره‌ت به‌و كار‌و چالاكیانه‌ی ئه‌م ڕوحیه‌ته له وه‌دیهاتنیاندا به‌رپرسیاره ، هه‌روه‌ها نابێت به چاوێكی سووك و بێ بایه‌خ بۆ ئه‌م باس وپرسیارانه بڕوانین كه منداڵ تامه‌زرۆی بیستنی وه‌ڵامه‌كانیانن یان پشتگیری پشكدار بوونی له هه‌ندێ یاری جوڵه‌یی وه‌ك : ڕاكردن ، سواربوونی دوچه‌رخه ، زۆرانبازی نمونه‌ی ئه‌وانه‌دا بكه‌ن كه سه‌ره‌ڕۆیی و جه‌ربه‌زه‌یان پێوه دیاره ئه‌گه‌ر نا به پێچه‌وانه‌وه گیانی هه‌ستكردن به‌تاوان و هه‌ڵه‌ی له لاده‌ڕوێنن و ڕه‌نگه تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌ن هاوده‌م وهه‌م نشینی بێت ..دوابه‌دوای ئه‌مانه زه‌وینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌نگاوێكی دی ئه‌میش هه‌رزه‌كاری ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه‌ی له‌م ده‌وره‌دا دێنه پێش خۆش ده‌بێت ..دروست قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی ده‌گرێته‌وه ...
زانایانی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روون ده‌ڵێن : هه‌رزه‌كاران له‌م ساته وه‌خته‌دا كه ده‌كه‌وێته ناو كێشه‌ی دیاریكردن و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر خێزان ، له‌م كاته‌دا به شێوازێكی تازه نوێ ده‌یه‌وێت لێكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بێت وله‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوكێشه‌ی دۆستی و نزیكی له ته‌مه‌نیشدا په‌یوه‌ندییه‌كان بنیات بنێ وبره‌ویان پێ بدا ، نه‌ك له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای سروشتی وناچاری كه هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م ڕاز‌و نهێنیانه‌ی كه ناچاری كه‌هه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م ڕاز‌و نهێنانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له ده‌رونیدا په‌نگی خواردۆته‌وه بێ په‌رواو به ڕاشكاوی لای یه‌كتری بیدركینن .. ئه‌ریكسۆن له‌وه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌م ته‌مه‌نه هه‌ر به‌ته‌نیا له‌و ڕێگه‌یه‌وه سه‌رهه‌ڵناده‌ن به‌ڵكو له‌سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌رزه‌كار ئاره‌زوانه‌ش كه كارده‌كه‌نه‌گه‌شه‌و نه‌شونمای لاشه‌و ئه‌ندامه‌كانیه‌تی پێده‌گات و گۆڕانكاریه‌كانی ده‌یگرنه‌وه ...هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیار وایه رووبكاته جیهان و پێكهات و بابه‌ته‌كانی ، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌دات به‌پێی توانا له ڕێی هزرو بیر‌و شێوازه رێگه‌ی نوێ وه بێته مه‌یدان و تاوتوێكردنیان و ڕای تایبه‌ت به خۆشی له باره‌یانه‌وه بدات ، دواتر له ڕووی (چۆنیه‌تی) بوونی خێزان كۆمه‌ڵ و باوه‌ڕیش ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ ده‌یبات به‌ره‌و كه‌ناڵه‌كانی خانه‌واده‌یه‌كی نمونه‌یی و كۆمه‌ڵگه و بیروڕایه‌كی تازه‌و باشتر له‌وه كه له‌یادو هزری ئه‌و دایه و له ڕێی ئاروین و تاقیكردنه‌وه ڕۆژانه‌ییه‌كانه‌وه لێیان ئاگادار بووه‌ته‌وه .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌رزه‌كار توانای رێكخستن و داهێنانی تیۆر‌و بیركردنه‌وه فه‌لسه‌فه‌یه‌كانی هه‌یه‌و ده‌توانێت جۆره یه‌كبونێك بێنێته دی و به‌و هۆیانه‌وه كێشه و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیكان تا راده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌و له‌مپه‌رو شته دژ به‌یه‌ك و نه‌یارانه‌ش لابه‌رێت كه بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندندا ..یان لانی كه‌م ده‌ست بگرێت به‌بیرۆكه‌و رێبازگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی كه له لایه‌ن یه‌كێك له بیرمه‌ندان هاتبێته ئاراوه بۆ به‌تامه‌زرۆ گه‌یاندن و تێركردنی ویست وحه‌زی سه‌ركێش و له‌قالب گرتنی خودی تا له‌وروِه‌وه كه‌سێكی راست و گونجاو بێت ..ئه‌ریكسۆن وا ده‌بینێت كه ئه‌م ڕه‌هه‌نده له‌گه‌شه‌و هه‌ڵدانی كه‌سێتیدا یا به‌ره‌و دیاریكردن و ناسینه‌وه‌ی و ناسنامه‌ی ده‌بات یان به‌ره‌و شپرزه‌بوون و شێوان وشڵه‌ژانێكی زۆر ، لێره‌دا منداڵی هه‌رزه هه‌وڵ ده‌دات به‌كۆ كردنه‌وه‌ی هه‌رچی زانراوێك هه‌یه‌و فێری بووه به‌م واتایه كه له‌یه‌ك كاتدا ده‌یه‌وێت بڵێ من منداڵ ، قوتابی یاریكه‌ر ، دۆست و هاوڕێ كرێكار‌و هه‌موو ئه‌م شتانه‌م و له‌زۆربه‌ی بواره‌كانیشدا توانای جوڵانه‌وه‌م هه‌یه‌و كارایی و به‌رده‌وامیش ڕه‌وشتی منه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی توانی ناسنامه‌ی خۆی وه‌ده‌ست هێناوه ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆڵ و كاریگه‌ری باوك و دایك و تا هاندانی ئه‌م ماوه‌یه راسته‌وخۆ كاری ئه‌م منداڵه ، ئه‌وا لێره به‌م لاوه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌و ناراسته‌وخۆیی وه‌رده‌گرێت لێره‌دا ئه‌گه‌ر منداڵگه‌یشته ئه‌م ته‌مه‌نه‌و باوانیشی وه‌كو پێویست گیانی ماندو نه‌ناسی و له‌خۆ بورده‌یی و پشت به‌خۆبه‌ستن وده‌ست پێشخه‌ریان تیادا رواندبوو كه‌سایه‌تیه‌كی باش وبه‌كه‌ڵك و سودمه‌ندی لێ ده‌رده‌چێت و له دۆزینه‌وه‌ی (خود) و دیاریكردنی ناسنامه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ، هه‌ر بۆیه خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ئامانج و كاردانه‌وه‌ی باشی به‌دواوه‌یه و سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ست دێنێت ، ئه‌م خۆ ئلاماده‌كردنه‌ش هه‌ر له‌و وه‌خته‌وه ده‌ست پێده‌كات منداڵه‌و له پێشه‌كیدایه تا ساته‌كانی نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌رزه‌كاری .. ئیتر مرۆڤ ته‌مه‌نی منداڵی ولاوێتی هه‌مووی هه‌ر پڕبوو له به‌دبه‌ختی و كوێره‌وه‌ری یان به‌زوف و زه‌مینه گه‌لێك سه‌خت و دژوار تێپه‌ڕی و هه‌ستیشی به ناسنامه‌ی دروستی خری نه‌كرد ، ئه‌و كاته شڵه‌ژان و نامۆیی و حاڵه‌تێكی نائاسایی ده‌یگرێته‌وه‌و روخساری ده‌ره‌وه‌و سیمای كرده‌وه‌كانیشی داده‌گرێ تا ئه‌و ساته‌ی نازانێ كێیه‌و له‌كێیه ؟ یا له‌وانه‌یه ره‌فتارو هه‌ڵوێستێك بنوێنێت ناته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشت و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه هه‌یه ، وه‌یا تێكڕای ئه‌م هیواو ئاواتانه نه‌هێنێته‌دی كه له‌وه‌و پێش له ڕێی باوانیه‌وه نه‌خشه‌یان بۆ كێشراوه ، ئیتر هه‌ندێك را له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه مرۆڤ تووشی لادان و لاڕێی ببێت باشتره له‌وه‌ی له ژیانیا تا پیربوون وپایزی ته‌مه‌ن نه‌بێته خاوه‌نی ناسنامه‌و كه‌سێتی ...به‌مه‌رجێك تایبه‌تمه‌ندی له‌ڕاو بۆچونه‌كانیدا هه‌بێت و هه‌ست پێبكرێت ....
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه