❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی‌ فێركاری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-04 15:28:10

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی‌ فێركاری

سه‌ره‌تا با بزانین ئه‌ده‌بیات چیه‌ ؟
-ئه‌ده‌بیاتی‌ توند هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌ ، به‌ره‌و پێش نا ؟ به‌ڵكو به‌ره‌و قولایی‌ چه‌مكه‌كان .
-ئه‌ده‌بیات یانی‌ هه‌ست به‌ ئازارو ژانه‌كانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ و قسه‌كردن به‌ زمانی‌ مرۆڤ ، هاوكاری‌ كردنی‌ مرۆڤ بۆ خۆناسین و ڕۆیشتن به‌ره‌و لوتكه‌ی‌ ڕاستییه‌كان !؟
-ئه‌ده‌بیات وه‌رزێری‌ چاكه‌كارییه‌ ، بۆ ده‌ردانی‌ ڕووح و ده‌روونی‌ ئینسانه‌كان و ڕێچكه‌شكێنی‌ غیره‌ت و ئازایه‌تی‌ و له‌ خۆبوردووییه‌ وڕاپه‌ڕین له‌خه‌وی‌ بێ‌ خه‌به‌ری‌ ؟
-ئه‌ده‌بیات مێژوویه‌كی‌ كۆن و دوورو درێژی‌ هه‌یه‌ ، لك وپۆپێكی‌ زۆری‌ لێ‌ بۆته‌وه‌ وه‌ك : ئه‌ده‌بی‌ مێژوویی‌ ، چیرۆك ، ڕۆمان و ئه‌ده‌بی‌ فێركاری‌ و ... ؟ جا لێره‌دا مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ ئێمه‌ باس كردنی‌ ئه‌ده‌بی‌ فێركاری‌ ئه‌سه‌رێكه‌ كه‌ بۆ فێر بوون و ڕێنۆڕینی‌ سه‌ری‌ هه‌ڵداوه‌و فرچكی‌ گرتووه‌ (جا چ تیۆرێك بێ‌ یان پراكتیك ) كه‌ بۆ جه‌ماوه‌رو خوێنه‌ر ده‌نووسرێ‌ . نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و شێوه‌ ئه‌ده‌بیاته‌ ، زۆر بابه‌ت وچه‌مكی‌ به‌خۆوه‌ گرتووه‌ بۆ وێنه‌ : ئه‌خلاقی‌ ، ئایینی‌ ، فه‌لسه‌فی‌ كه‌ له‌ نێو كڵێشه‌ی‌ ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ دێته‌ ئاراوه‌ .
نووسینی‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ له‌ ئه‌ده‌بیات ، بیۆگرافێكی‌ كۆن و چه‌ند سه‌ده‌ ، پێش له‌ زاینی‌ هه‌یه‌ ، كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا بایه‌خ و بازاڕێكی‌ گه‌رم و گوڕی‌ بووه‌ !؟ (لوكراتیوس ) ی‌ شاعیر و فه‌یله‌سوفی‌ ڕووحی‌ كه‌له‌ سه‌ده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پێش له‌ زاییندا ژیاوه‌ ، زنجیره‌یه‌كی‌ له‌و شێوه‌ ئه‌ده‌بیاته‌ (فێركاری‌) نووسیوه‌ له‌ ژێر ناوی‌ (ناتورا) كه‌ وه‌سفی‌ سروشت و كه‌ره‌سه‌ ده‌كا . له‌ نێو فه‌لسه‌فی‌ ئیپكو فه‌یله‌سووفی‌ یۆنانی‌ باس كردووه‌ .
ئه‌و له‌و زنجیره‌ تێكسته‌دا ده‌ڵێ‌ : ڕووحی‌ مرۆڤ شتێكی‌ ئاسایی‌ و .. سروشتیه‌ سروشتی‌ مرۆڤی‌ وه‌دی‌ هێناوه‌و ! هه‌ر خۆشی‌ ده‌یباته‌وه‌ !؟
(ڤیرجیل) له‌و به‌شه‌ی‌ ئه‌ده‌بیاتدا زنجیره‌ كتێبێكی‌ هه‌یه‌ له‌ ژێر ناوی‌ (جورجیكس) كه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی‌ و ئیداره‌كردنی‌ مووچه‌و مه‌زرا ده‌كا .
-ئه‌ده‌بی‌ فێركاری‌ له‌ نێو زۆربه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌و میلله‌تانی‌ دنیادا باوه‌و بۆ نمونه‌ له‌ نێو (عه‌ره‌به‌كاندا ) ئه‌و شێوه‌ ئه‌ده‌بیاته‌ زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێ‌ .
هه‌روه‌ك له‌ (ئه‌بونصرفراهانی‌)دا هاتووه‌ زنجیره‌ تێكستی‌ فێركاری‌ و ڕاهێنان له‌ ڕشته‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ زانست وفه‌لسه‌فی‌ فێركاریدا نووسیوه‌ .
مه‌لا هادیش زنجیره‌ كتێبێكی‌ فه‌لسه‌فی‌ به‌ سه‌بكی‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ فێركاری‌ نووسیوه‌ . هه‌روه‌ها ، زۆر تێكست و كتێب هه‌ن به‌ سه‌بكی‌ (ڤیرجیل جورجیكس) له‌مه‌ڕ فێركاری‌ – ڕاهێنان – كشتوكاڵ – شه‌رابسازی‌ و پیشه‌سازی‌ و ....؟
ئێرانیه‌كانیش له‌و شێوه‌ ئه‌ده‌بیاته‌دا ده‌ستێكی‌ باڵایان هه‌یه‌و كتێب و تێكستی‌ یه‌كجار زۆریان نووسیوه‌ . وه‌ك (علی‌ شای‌ كرمانی‌) (نور الانوار از بحر الاسرار) له‌ زانستی‌ كیمیادا .
ئه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌ی‌ باسمان كردن ، بێگومان هه‌موویان بواری‌ فێركارییان له‌ نێواخندا هه‌یه‌ . جودا له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ، ئه‌ده‌بیاتی‌ فێركاری‌ ده‌شێ‌ و ده‌شكرێ‌ خه‌یاڵی‌ بێ‌ ! واته‌ چۆن ؟ ئه‌و نووسراوانه‌ی‌ كه‌ بواری‌ فێركارییان هه‌یه‌ ، ده‌توانین له‌ قاڵبی‌ نوسراوه‌ بێنه‌ده‌رو وه‌كوو چیرۆك یا ڕۆمانێكی‌ شانۆی‌ كه‌ڵكی‌ لێ‌ وه‌رگیرێ‌ و نیشان بدرێ‌ تا سه‌رنجی‌ جه‌ماوه‌رو خه‌ڵك زیاتر بۆ لای‌ خۆی‌ ڕاكێشێ‌ شایانی‌ ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كه‌ ئه‌و بواره‌ زۆرتر بۆ منداڵان كه‌ڵكی‌ لێ‌ وه‌رده‌گیرێ‌ .
با ئه‌وه‌ش بڵێین كه‌ نمایشدان و كردنه‌ چیرۆكی‌ تێكسته‌كان هیچ له‌ بایه‌خ و كاكڵی‌ نووسراوه‌كان بێ‌ بایه‌خ ناكاو به‌ بڕوای‌ من به‌ پێچه‌وانه‌ ڕه‌نگ و بۆیه‌كی‌ جوانیشی‌ پێ‌ ده‌به‌خشێت .
ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ تێكست و دیوان و به‌رهه‌مه‌كانی‌ چه‌ند سه‌ده‌ له‌وه‌ پێش ئێرانیه‌كان زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ شاكاره‌ ئه‌ده‌بیه‌كانی‌ ئێرانی‌ بواری‌ فێركارو فێركردنیان پێوه‌ دیاره‌ ، بۆ وێنه‌ : بوستانی‌ سه‌عدی‌ – مه‌سنه‌وی‌ سه‌نائی‌ و ...؟
با له‌ كۆتایشدا بڵێین كه‌ له‌ نێو شاكاره‌ ئه‌ده‌بیه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ خۆشماندا (له‌ناو كورد ) له‌و شێوه‌ ئه‌ده‌بیات و تێكستانه‌ زۆر به‌رچاو پاراوتریش به‌دی‌ ده‌كه‌ین ...؟

               محه‌مه‌د میهردۆست

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net