.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وت له‌عیراقدا كونه‌كه‌متیاره
PUKmedia \ له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوودا تیمێكی رێكخراوی ئه‌شكه‌وته‌وانی ئه‌ڵمانیا به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روپێوێكیان بۆ 9 ئه‌شكه‌وتی سنووری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆش 5/11 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ر یه‌ك له‌میشال و ئاكۆ ره‌ش ئه‌ندامانی تیمه‌كه كه‌هاوكات ئه‌ندامن له رێكخراوی ئه‌شكه‌وته‌وانی ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند: توانیویانه رووپێو بۆ 9 ئه‌شكه‌وتی شوێنه جیاجیاكان بكه‌ن له‌وانه:
ئه‌شكه‌وتی هه‌زار مێرد له شاخی به‌رانان كه یازده ده‌روازه‌ی هه‌یه.
ئه‌شكه‌وتی سه‌حرا له‌ناوچه‌ی چه‌می رێزان كه‌درێژییه‌كه‌ی 1050 مه‌تره.
ئه‌شكه‌وتی كه‌چكار له‌چیای پیره‌مه‌گروون-ی ناوچه‌ی سوسی.
ئه‌شكه‌وتی سێده‌ر له‌نزیك دێی به‌رگه‌ڵو كه‌رووبه‌ره‌كه‌ی 60 مه‌تره‌دووجایه.
ئه‌شكه‌وتی پیربابه‌كر له‌دێی مالومه كه‌درێژییه‌كه‌ی 26 مه‌تره.
ئه‌شكه‌وتی كونه شه‌م شه‌م له‌ده‌ربه‌ندیخان كه‌رووبه‌ره‌كه‌ی 70 مه‌تره‌دووجایه.
ئه‌شكه‌وتی كونه‌با له‌چیای گوڵان له‌ده‌ربه‌ندیخان درێژییه‌كه‌ی 630 مه‌تره.
ئه‌شكه‌وتی ترشاوه‌كه له‌دێی جامڕێز له‌چیای ئاشداخ له‌ناوچه‌ی سه‌نگاو كه‌رووبه‌ره‌كه‌ی 107 مه‌تره دووجایه.
ئه‌شكه‌وتی كونه‌كه‌متیار له نزیك دێی مه‌مله‌حه له‌ناوچه‌ی سه‌نگاو كه‌رووبه‌ره‌كه‌ی (4030) مه‌تره.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تیمه‌كه وتیشیان: له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وت له‌عیراقدا كه تاوه‌كو ئێستا دۆزرابێته‌وه ئه‌شكه‌وتی كونه كه‌متیاره، كه رووبه‌ره‌كه‌ی 4030 مه‌تره دووجایه، پێشتر ئه‌شكه‌وتێكی تر له‌نزیك شاری نه‌جه‌ف به‌گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی عیراق وه‌سف ده‌كرا، ئه‌ویش مه‌زنده ده‌كرا كه‌رووبه‌ڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2000 مه‌تره‌دووجا بێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا هه‌ر یه‌كه له‌میشیال و ئاكۆ ره‌ش ئاشكرایانكرد: ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمیانه رووپێوی ئه‌شكه‌وت ده‌كرێت له‌كوردستانداو به‌ڵێنیشیاندا كه وێنه‌و زانیارییه‌كانی ئه‌و رووپێوییه له‌تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و ناوه‌نده زانستیه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌شكه‌وته‌وانی بڵاوبكه‌نه‌وه‌و له‌چاپی بده‌ن، هاوكات سوپاسی هاوكاری و پشتیوانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانیان كرد بۆ ئه‌نجامدانی كار ئاسانیه‌كانیان له كاتی رووپێوكردنه‌كاندا.
شایانی باسه ئاكۆ ره‌ش كه‌ئه‌ندامی رێكخراوی ئه‌شكه‌وته‌وانی ئه‌ڵمانیایه خۆی كورده‌و خه‌ڵكی شاری سلێمانیه‌و ماوه‌ی 15 ساڵه له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia دا وتی: خۆشه‌ویستیم بۆ كوردستان و سروشته‌كه‌ی له‌لایه‌ك و خزمه‌تگه‌یاندن به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌م له‌لایه‌كی تره‌وه هانی دام ئه‌و پرۆژه‌یه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم، به‌ڵێنیش ده‌ده‌م به‌رده‌وام بین له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌شكه‌وته‌كانی تری كوردستان و رووپێوكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه چونكه له‌هه‌موو وڵاتاندا شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌شكه‌وته‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سودیان لێ وه‌رده‌گیرێن و ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر له‌جیهان رووده‌كه‌نه ئه‌و شوێنانه و داهاتێكی زۆریش بۆ وڵات پێك ده‌هێنن.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ستت خوش بى هاةرى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

zor supas bo aw zanyarya tazana dastan xosh bet tow kak ako rash w temakashy

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه