.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











زمان خوویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه. هه‌ر كۆمه‌ڵێک كه به زمانێک بدوێ ناچاره ئه‌و خوویه ڕه‌چاو بكا. ئه‌و تاقمه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ش كه ده كۆمه‌ڵێكدا هه‌ن ڕێسا گشتییه‌كانی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ڕه‌چاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام چونكه ڕێسای تایبه‌ت به تاقمی خۆشیان هه‌یه زمانی كۆمه‌ڵگا وا ده‌گۆڕن كه ده‌گه‌ڵ ڕێساكانی خۆیان بێته‌وه. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ڕێگاكانی پێكهاتنی شێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زمان.
به‌و مانایه كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به پێی مه‌یل و سه‌لیقه و بڕوای تاقمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ره به‌ره له سه‌ر باری گشتیی نامێنێ و شێوه‌گه‌لی تا ڕاده‌یه‌ک جیاواز له‌و زمانه پێكدێن.
زمانی نهێنی یان "ئارگۆ" شێوه‌یه‌كه له شێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زمان و یه‌كه‌م جار دز و چه‌ته و كه‌سانێک كه دژی یاسا ده‌جووڵانه‌وه زمانێكی وایان داهێنا.
وشه‌ی "ئارگۆ" ڕیشه‌ی فه‌ڕانسه‌یی هه‌یه و یه‌كه‌م جار له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌مدا به‌كار هێنراوه. زمانی نهێنی سه‌رده‌م له لایه‌ن دوو تاقمه‌وه پێكدێ و به‌كار ده‌هێندرێ:
یه‌كه‌م له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه خۆ له یاسا ده‌دزنه‌وه، چونكه پێویستییان به زمانێكه كه بیر و ئامانجه‌كانیان بپارێزێ، هه‌تا ئه‌وانه‌ی ڕازدار نین نه‌توانن له‌و بواره‌وه بێنه نێو دنیای وانه‌وه.
دووهه‌م تاقم كه‌سانێكن كه دژی ڕێسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌جووڵێنه‌وه. ئه‌و ڕێسایانه‌ی كه ڕهچاونهكردنیان لۆمه و بهدنێوبوونی به‌دواوه‌یه.
زمانی نهێنی له بنه‌ما دا زمانێكی سه‌ربه‌خۆ نییه و شێوه‌یه‌كه له شكڵ و شێوه‌كانی هه‌ر زمانێكی سه‌ره‌كی. زمانی نهێنی به گشتی له چوارچێوه‌ی ئه‌و وشه و زاراوه[ ئیدیۆم] و ده‌ربڕینانه دا ده‌خوڵقێ كه له‌و سه‌رده‌مه دا ده زمانێكدا باون؛ ئه‌وه‌ش له هه‌موو زمانێكدا سه‌ر هه‌ڵده‌دا. هێندێک له‌و وشانه به هۆی زۆر به‌كارهێنانیان دێنه نێو زمانی خه‌ڵكی كووچه و بازاڕ و ده‌بنه به‌شێک له زمانی سه‌ره‌كی."
ئه‌و وتانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكن له پێشه‌كیی فه‌رهه‌نگێک به نێوی " فرهنگ لغات زبان مخفی"(فه‌رهه‌نگی وشه‌كانی زمانی نهێنی) كه "دکتر مهدی سمائی" دایناوه. ئه‌و فه‌رهه‌نگه كه له سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕادیۆ "بی بی سی" ناسێندراوه ده‌ربڕین و ڕاوێژی تایبه‌تیی لاوان ده‌گرێته‌وه كه به "زمانی لاوان" ناسراوه. ده زمانی ئاڵمانییشدا ئه‌و شێوه ئاخاوتنه‌ی لاوان هه‌ر به "زمانی لاوان"(Jugendsprache) ناسراوه و زۆری لێكۆڵدراوهتهوه و" قامووس"یشی بۆ داندراوه.
به‌داخه‌وه ده كوردیدا له سه‌ر "زمانی لاوان" یان "زمانی نهێنی" هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم نه‌دیوه، به‌ڵام كه ئه‌و بابه‌ته‌م له سه‌ر ماڵپه‌ڕی "بی بی سی" خوێنده‌وه زمانه نهێنییه‌كه‌ی "مامۆستا زه‌بیحی و مامۆستا هه‌ژار"م وه‌بیر هاته‌وه. مامۆستا زه‌بیحی ده قامووسهكهیدا ئاوا باسی ئه‌و زمانه نهێنییه ده‌كا:
"ده‌گه‌ڵ (هه‌ژار) ی دۆستم كه ئه‌وسا (فه‌قێ) بوو ده‌مانه‌ویست كه قسه ده‌كه‌ین كه‌س تێمان نه‌گا، له كۆمه‌ڵگای مههاباتا به تایبه‌تیی له ناو ئافره‌تانا جۆره زمانێكی لاپره‌سه‌نی باو بوو كه ده‌نگی (ز) یا (سک) یان له هه‌موو كه‌رتێكی ووشه‌یه‌ک زیاد ده‌كرد و به ڕه‌وانی گفتوگۆی پێده‌كرا و ناویان نابوو: (ئهزهتۆزۆ - یا - ئهسكهتۆسكۆ)، ئه‌مه‌و نووسین به حیسابی (ئه‌بجه‌د) یا به ووته‌ی فه‌قێیان (خه‌تی شه‌جه‌ری) و ... له‌و كارانه بوون كه به چاكی لێیان ڕاهاتبووین و نامه‌مان بۆ یه‌كتری پێ ده‌نووسی. به‌ڵام ئه‌وانه هیچیان تامه‌زرۆیی ئێمه‌یان نه‌ده‌شكاند، چونكوو خه‌ڵكی دیش زۆر هه‌بوون ده‌یانزانی و ئێمه وامان ده‌ویست تایبه‌تیی خۆمان بێ.
ئه‌وجار هه‌وای دانانی زمانێک!! كه هیچ كه‌س تێی نه‌گا یاری به مێشكمان ده‌كرد، ماوه‌یێكی زۆر خه‌ریک بووین و تا ئهندازهیێكیش سه‌ركه‌وتین. ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی خسته سه‌ر ڕێگای بیركردنه‌وه له ووشه‌كانی زمانی كوردی و چۆنێتیی دروستبوونیان، بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه كه بۆچی به (به‌رد) گوتراوه (به‌رد) و نهبێژراوه (سان) یان شتێكی تر ...؟." - قامووسی زمانی كوردی، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، لاپه‌ڕه 5 -
مامۆستا هه‌ژاریش ئاوای باس ده‌كا:
"ده‌گه‌ڵ زه‌بیحی دوبه‌دو زمانێكمان دروست كردبو كه تێک ده‌گه‌یشتین و كه‌س تێمان نه‌ده‌گه‌یشت. رۆژێک كه به‌و زمانه قسه‌مان ده‌كرد، كابرایه‌ک گوێی لێ بو، روی كرده كابرایه‌كی دی و گوتی:
- ئاخر بۆچی ئاخر زه‌مان نیه؟ ئه‌و سه‌گبابانه به زمانی جوله‌كان قسه ده‌كه‌ن، ده بڵێ له كوێی فێر بون؟!" - چێشتی مجێو‌ر، هه‌ژار، لاپه‌ڕه 63 -
هیوادارم ئه‌و دیارده‌یه ده زمانی كوردییشدا بكه‌وێته به‌ر سه‌رنج و به وردی لێی بكۆڵدرێته‌وه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه




سالاو..
نامۆ گیان دهستو په‌نجه‌ت خۆشبێت
به‌خته‌وه‌ر بیت هاورێی شیرینم
لارا


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و لارەی گووڵ
هاووڕێی خۆشەویستم لارە گیان سووپاسی پەیامت ئەکەم
خوازیارم کامەران بیت هەردەم هاووڕێ شیرینەکەم
هاووڕێت نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه