❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکێکی ڕاسته‌ قینه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-08 10:58:59

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

چیرۆکێکی ڕاسته‌ قینه‌

هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ له‌مه‌ودوا لیَره‌وه‌و له‌(به‌سه‌رهاتی من)دا چیرۆك و ژیانی كچیَك یاخود ژنیَك بلاَو بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیَوه‌ش له‌نزیكه‌وه‌ ئاشنای خه‌میان بن، ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتی بیست و دووه‌ممانه‌..
پاریَزه‌ر: ئارام ساڵح
ئه‌و كچیَكه‌ پرِاو پرِ له‌سۆزو خۆشه‌ویستی، دڵپاك و خۆشه‌ویست له‌لای هاورِیَكانی و له‌گه‌ڵ دایكی و برایه‌كیدا له‌خانوویه‌كی كریَ له‌نیَو شاری سلیَمانیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، نه‌بوونی و هه‌ژاریی ریَگه‌ی پیَنادات خویَندن ته‌واو بكات، بۆیه‌ ناچار ده‌بیَت له‌پۆلی چواره‌می دواناوه‌ندی ده‌ست له‌خویَندن هه‌ڵبگریَت و به‌و هۆیه‌ش به‌برِوانامه‌ی ناوه‌ندی له‌یه‌كیَك له‌خویَندنگه‌كانی شاردا ده‌بیَته‌ كاتیبه‌، دوای دانیشتن و پرسیاركردن كه‌وته‌ قسه‌و وتی: ته‌مه‌نم(21) ساڵ بوو له‌رِیَگه‌ی هاورِیَیه‌كمه‌وه‌ كورِیَكم ناسی كه‌ ئه‌ویش فه‌رمانبه‌ر بوو له‌یه‌كیَك له‌فه‌رمانگه‌كان، ئه‌و كورِیَك بوو به‌رِووخسار جوان و به‌ناواخن قیَزه‌ون، به‌قسه‌ راستگۆ بوو، به‌ڵام به‌كردار درۆزن، دواتر وتی: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كورِه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ردانی كردم ورده‌ ورده‌ په‌یوه‌ندییمان زیاتر بوو، رۆژیَكیان پیَیوتم كه‌ منی خۆشده‌ویَت و ئه‌گه‌ر من رازی بم، ئه‌وا ده‌مهیَنیَت، ئه‌وه‌ بوو منیش بۆچوونی دایكمم وه‌رگرت و دوای بیركردنه‌وه‌ی خۆم برِیارمدا شووی پیَبكه‌م و داوام لیَكرد بیَته‌ خوازبیَنیم، ئه‌وه‌ بوو داوای كردم و ماره‌كرام و شه‌كراوم خورایه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌میَك بیَده‌نگ بوو دواتر وتی: دوای تیَپه‌رِبوونی ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ستمكرد ده‌زگیرانه‌كه‌م ئه‌و خۆشه‌ویستی و ریَزه‌ی نییه‌ بۆم، دواتریش بۆم ده‌ركه‌وت گرنگی و بایه‌خم پیَنادات، بۆیه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵیَك به‌مشیَوه‌یه‌ ژیانی ده‌زگیرانیم له‌گه‌ڵیدا برده‌سه‌ر، له‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ر كاتیَك داوای ماڵ دروستكردن و گواستنه‌وه‌م لیَده‌كرد، ئه‌و هه‌ر جاره‌ی برِو بیانووییه‌كی بۆ ده‌دۆزیمه‌وه‌، هه‌ر كاتیَكیش كه‌ یه‌كترییمان ببینییایه‌ له‌بری به‌سه‌ربردنی كاتیَكی خۆش، به‌قسه‌ی ناخۆش ئازاری دڵ و ده‌روونی ده‌دام و ده‌یوت: (وا دیاره‌ تۆ وه‌كو ژنه‌كه‌ی خاڵم-یت، چونكه‌ ئه‌و ماوه‌ی(20)ساڵه‌ ژنی خاڵمه‌ كه‌چی تائیَستا ناتوانیَت خواردنیَكی خۆش بۆ خاڵم ئاماده‌ بكات)، یاخود پیَیده‌وتم:(تۆ كه‌سیَكی كه‌م تواناو بیَ ته‌حه‌مولیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌كه‌ڵكی من نایه‌یت)، بۆیه‌ ئه‌م قسانه‌ی وایانلیَكردم به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌رچاوم بكه‌ویَت و په‌شیمان ببمه‌وه‌.
دواتر وتی: سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش له‌كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ماندا هه‌میشه‌ به‌پیَ ده‌رۆیشتین و زۆر كه‌م سواری تاكسی و پاس ده‌بووین، بۆیه‌ كه‌ ده‌گه‌رِامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌و شه‌وه‌ تابه‌یانی له‌تاو ئازاری پشت و قاچم نه‌ده‌خه‌وتم، بۆیه‌ برِیارمدا ده‌ست له‌هه‌موو شتیَك هه‌ڵبگرم و داوای جیابوونه‌وه‌ی لیَبكه‌م، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ته‌ڵاقیدام و داوای هه‌موو شته‌كانی لیَكردمه‌وه‌ ته‌نانه‌ت خه‌رجی تیَچووی شه‌كراوه‌كه‌شی لیَسه‌ندمه‌وه‌، منیش برِیارمدا بۆ له‌مه‌و دوا برِوا به‌هیچ كورِیَك نه‌كه‌م و فریو نه‌خۆم به‌ناوی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیرییه‌وه‌.
له‌دواجاریشدا وتی: داوا له‌سه‌رجه‌م كچانی ده‌سته‌ خوشكم ده‌كه‌م به‌سانایی برِیار له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی نه‌ده‌ن، به‌ڵكو پیَویسته‌ زۆر به‌هوشیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كورِاندا بكه‌ن، ئینجا برِیاری ژیرانه‌ بۆ داهاتوویان بده‌ن.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ساڵی (2007) روویداوه‌
کوردستانی نوێ

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-08 13:21:57

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: چیرۆکێکی ڕاسته‌ قینه‌

به لى منيش ده نكى خؤم ده خه مه بال ده نكى ئه م كجه داماوه  به راستى كوانى خرابمان هه نه به لام ئه ويش نابايه براى وايدابه جونكه كوره كه ماره ى كردبو ده بايه سه ربره كى بكرتابايه به لكو ئه م كوره كيشه يكى هه يه به لام ئه وش نابيته هوى ئه وى تؤ كجيكى به سته زمان رايكرى بؤ ماوه يه ك سا باشانيش ته لاقى به ى به راستى ئه مش يكيكه له تاوانه كانى مرؤفى تاوانبار ده سته كانيشت خؤش ئاميز كيان بؤ ئه م بابه ته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-09 09:30:18

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: چیرۆکێکی ڕاسته‌ قینه‌

سوپاس هاوڕێ گیان به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌ مه‌به‌ستی بووایه‌ یه‌کسه‌ر ئه‌و کچه‌ی به‌ئاسانی ته‌ڵاق نه‌ده‌دا ..دوای ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وکوڕه‌  موشکیله‌ی هه‌یه‌ بۆ له‌لای  ئه‌وکچه‌ باسی نه‌کرد له‌کاتێکدا ژن و مێرد نزیکترین که‌سن له‌یه‌کتره‌وه‌  ..بۆئه‌وه‌ی باسی موشکیله‌ی خۆیان بکه‌ن و چاره‌سه‌ری بکه‌ن...سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانی من،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net