❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێش وتار - سه‌ره‌تا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-08 12:42:32

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

پێش وتار - سه‌ره‌تا

پێش وتار - سه‌ره‌تا

"ئۆسكار مان" بۆ به‌شی یه‌كه‌می "زاراوه‌ی كورده موكرییه‌كان"[توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه(1)]، جگه له "دیباچه‌"یه‌ک كه به فارسی نووسیویه و مامۆستا هێمن كردوویه به كوردی، "پێش وتار"ێک و "سه‌ره‌تا"یه‌كیشی به ئاڵمانی نووسیون. "ناجی عه‌بباس" ده "توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه" دا [ لاپه‌ڕه 160 تا 174] سه‌ر و گوێلاكی "سه‌ره‌تا"كه‌ی تێككردۆته‌وه، به‌ڵام وێده‌چێ به پێویستی نه‌زانیبێ ده‌ستێكیش بگه‌یه‌نێته "پێش وتار"ه‌كه و به ده‌ردی "سه‌ره‌تا"كه‌ی به‌رێ. سه‌ره‌ڕای وه‌یكه به‌ سه‌ر هێندێک دێڕ و به‌ندی "سه‌ره‌تا"كه دا بازدی داوه و له چه‌ند جێیانیش له خۆیه‌وه هێندێکی لێ زیاد كردووه و چه‌ند شوێنیشی به هه‌ڵه كردوون به "كوردی"، به‌شێكی سه‌ره‌كیشی ده‌رهاویشتووه كه كێشه‌ی "ئۆسكار مان" و "دێ مۆرگان" ده‌گرێته‌وه!
مامۆستا هێمن ده لاپه‌ڕه 17 ی "توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه" دا نووسیویه: " ئۆسكار مان سه‌ره‌تایه‌كی درێژی به ئاڵمانیی بۆ ئه‌م كتێبه به‌نرخه نووسیوه كه به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌كراوه به كوردیی. سه‌ره‌تایه‌كی كورتیشی هه‌ر به ئاڵمانی بۆ نووسیوه كه له لایه‌ن مامۆستا دوكتۆر ناجی عه‌بباس ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاریی كورده‌وه كراوه‌ته كوردی و پاش ئه‌و سه‌ره‌تایه چاپ كراوه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تایه‌كی كورتیشی به فارسییه‌كی زۆر ڕه‌ق و گران و به ئینشای ناهه‌‌مواری ده‌رباری قاجاریی بۆ نووسیوه كه ئه‌وا له‌‌ خواره‌وه ده‌یكه‌م به كوردیی."
ئه‌و "سه‌ره‌تا درێژه"ی مامۆستا هێمن باسی ده‌كا "كورته‌ی ڕێزمانی زاراوه‌ی موكری"یه، كه "ناجی عه‌بباس" خۆی لێ نه‌داوه! "سه‌ره‌تا كورته‌كه‌ش" كه خۆی گه‌یاندۆتێ له چوار په‌لان گوێی به ساغی ده‌رچووه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی "ناجی عه‌بباس" به كارێكی سه‌قه‌ت و ناته‌واو ده‌زانم وێڕای "پێش وتار"ه‌كه سه‌ر له نوێ "سه‌ره‌تا"كه‌شم وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه كه دوایه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه. - هێدی-

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

پێش وتار

ئۆسكار مان (Oskar Mann)
وه‌رگێڕ: هێدی

ده ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌مدا كه له ساڵانی 1901 تا 1903 دا بۆ ئێران كردم له چه‌ند زاراوه‌ی فارسی و كوردیی ڕۆژئاوای ئێرانم كۆڵییه‌وه كه ئه‌و چوار ده‌سته‌یه‌ی خواره‌وه ده‌گرنه‌وه:
1. زاراوه‌كانی ئوستانی فارس،
2. ئه‌و زاراوانه‌ی به "زاراوه‌ ناوه‌ندییه‌كان" نێودێر كراون،
3. زاراوه‌كانی لوڕه‌كان،
4. زاراوه كوردییه‌كان.
شیكردنه‌وه‌ی وردتر ده‌ریده‌خا كه به‌ڵگه كۆكراوه‌كانم سه‌باره‌ت به دوو ده‌سته‌ی هه‌وه‌ڵ چۆن دابه‌ش ده‌كرێن و چۆن ڕێكده‌خرێن. ده كورته وتاره‌كه‌مدا له سه‌ر زاراوه‌كانی لوڕه‌كان، له ڕاپۆرتی دانیشتنی "ئاكادێمی زانسته‌كان"ی بێرلین دا، ساڵی 1904، له لاپه‌ڕه 1173 به‌ولاوه، ده‌ر‌مخستووه كه زاراوه‌كانی لوڕه‌كان به گشتی دوو شێوه‌ی جیاواز ده‌گرنه‌وه. زاراوه‌ كوردییه‌كان كه له به‌شی ئێران قسه‌یان پێده‌كرێ به سێ ده‌سته‌ی گه‌وره دابه‌ش ده‌كرێن. هه‌رچه‌ند له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووره هاوبه‌شه‌كان له باری په‌ره‌گرتنه‌وه زۆر هاوچه‌شنییان تێدا به‌دیده‌كرێ و تا ڕاده‌یه‌ک تێكه‌ڵ ده‌بن، به‌ڵام به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیانه‌وه جیاوازییه‌كه‌یان ئاشكرایه. باشووریترینی ئه‌و ده‌سته زاراوانه، زاراوه‌كانی خێڵه كۆچه‌ره‌كان و تا ڕاده‌یه‌كیش خێڵه نیشته‌جێكانی ئوستانی كرماشان پێكدێنن؛ ده‌سته‌ی دووهه‌م زاراوه‌كانی ئوستانی كوردستان(ئه‌رده‌ڵان)، هه‌روه‌ها باكووریترین شوێنه‌كانی ناوچه‌كه، مه‌ڵبه‌نده‌كانی سه‌ر به شاره‌كانی بانه و سه‌قز، وێڕای ئه‌و ناوچانه‌ی زاراوه‌كانیان[ ئیدیۆمه‌كانیان] ده‌سته‌ی سێهه‌م - كه به "كرمانجی" نێودێر كراوه- و زاراوه‌ی كورده‌كانی موكری و خێڵه‌كانی خزمیان له سابڵاغ و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه. له ناوچه‌كانی باكووری مه‌ڵبه‌ندی موكرییه‌كان، واته له ورمێ ڕا به‌ره‌و باكوور، هه‌ر تاق و لۆق خێڵی كورد له ئێران نیشته‌جێن، كه زاراوه‌كانیان پێوه‌ندییان به‌و زاراوانه‌وه هه‌یه كه له لای ڕۆژئاوا، له ناوچه‌كانی سه‌ر به توركییه قسه‌یان پێده‌كرێ. به‌داخه‌وه به‌ختی وه‌م نه‌بوو كه زیاتر له‌وه‌یان بكۆڵمه‌وه.
دیاریكردنی ده‌سته‌به‌ندیی زاراوه‌كان پێشانده‌ری چۆنێتیی ئه‌و به‌ڵگه كۆكراوانه‌ن كه ته‌مای بڵاوكردنه‌وه‌یانمان هه‌یه. هۆی ئه‌وه‌یكه ده پێشدا به‌رگی سێهه‌می ده‌سته‌ی چواره‌م، كه زاراوه‌ی موكری ده‌گرێته‌وه، بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه وا به باش زانرا ئه‌و ده‌قانه، كه له باری زمانیشه‌وه گرینگن، هه‌رچی زووتر بخرێنه به‌ر ده‌ستان. سه‌ره‌ڕای وه‌ش ده‌بوایه تۆماركردن و كار له‌سه‌ر كردنیان له سابڵاغ به‌په‌له‌تر له كاره‌كانی دیكه كرابا، به شێوه‌یه‌ک كه له كاتی ئاماده‌كردنی نوسخه‌ی چاپ دا ناچار بووم بڕێک پشت به‌و شتانه ببه‌ستم كه له بیرم مابوون.
به‌رگێكیش كه وه‌رگێڕدراوه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ی تێدایه كه لێره دا چاپكراون ده نوسخه‌كه دا ئاماده كراوه و به‌و زوانه ده‌چێته ژێر چاپ.
به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی لێكۆڵینه‌وه له زاراوه‌كانی ڕۆژئاوای ئێران له ئاكامی پشتیوانییه‌كی له‌خۆبوردوانه دا گونجاوه كه له سه‌ره‌تاوه له هه‌موو لایه‌كه‌وه به هه‌راویی له پێناو ئه‌و كاره دا هه‌ست پێكراوه.
پاشای خاوه‌ن شكۆ(2) به یارمه‌تیی به‌رچاوی ماڵیی بۆ خه‌رجی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه مه‌یلی خۆی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كاره به ته‌واوی نیشان دا. ئه‌و به‌خته‌شم هه‌بوو كه بتوانم به خزمه‌ت خاوه‌ن شكۆ بگه‌م و ئاكامی سه‌فه‌ره‌كه‌می بۆ بگێڕمه‌وه.
به‌ڕێز وه‌زیری فه‌رهه‌نگیش(3) به پێشكه‌شكردنی مه‌ره‌خه‌سییه‌كی چه‌ند ساڵه نه‌ک هه‌ر بوو به هۆی وه‌یكه بتوانم سه‌فه‌ره‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵكوو بوو به هۆی وه‌یكه كاتی ته‌واویشم هه‌بێ بۆ كار كردن له سه‌ر به‌ڵگه كۆكراوه‌كانم؛ سه‌ره‌ڕای وه‌ش پشتیوانێكی به‌هێزی كاره‌كانم بوو.
به ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیشه‌وه سپاسی "ئاكادێمی زانسته‌كان"ی سه‌ر به پاشایه‌تیی پڕۆیس ده‌كه‌م كه به‌رنامه‌كانمی به گه‌رمی په‌سند كرد و پێویستییه‌كانمی دابین كرد و بێ وچان له ئیداره‌كانی حكومه‌ت دا بۆ وه‌گه‌ڕخستنی كاره‌كه‌م هه‌وڵی دا. هه‌ر ئه‌و ئاكادێمییه‌ش بۆ به‌چاپگه‌یاندنی كاره‌كه‌م یارمه‌تیی پێویستی داوم.
له هه‌موان زیاتر ده‌بێ سپاسی پڕۆفسۆر دوكتور زاخاو (Professor Dr. Sachau) بكه‌م. ئه‌و بوو كه هانیدام به شێوه‌ی سیستێماتیک له زاراوه‌ كوردییه‌كان بكۆڵمه‌وه. ئه‌و هه‌موو كاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌ڕێوه ‌برد، بێ ماندووبوون هه‌موو كه‌ندوكۆسپه‌كانی له سه‌ر ڕێ لادا. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ دا له پێناو به ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كه دا به گیان و دڵ هه‌وڵی دا.
له پێناو به ئاكامگه‌یشتنی كاره‌كه دا یارمه‌تیی دڵسۆزانه‌ی خاوه‌ن شكۆ شای ئێرانیش(4) زۆر به‌رچاو بوو. ئیداره‌كانی ئوستان، به‌ تایبه‌ت ئوستانداره‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه له سه‌فه‌ره‌كانی من ئاگادار كرانه‌وه. هه‌میشه و له هه‌موو جێیه‌كی به گه‌رمی به پێشوازمه‌وه هاتوون؛ به‌و چه‌شنه توانیومه به ئه‌وپه‌ڕی خاترجه‌مییه‌وه زۆربه‌ی ڕۆژئاوای ئێران بگه‌ڕێم، بێ ئه‌وه‌یكه هه‌ست به كه‌مترین ناڕه‌حه‌تیی بكه‌م. ئه‌گه‌ر شتێک بتوانێ ببێته هۆی له بیر بردنه‌وه‌ی یادی دژوارییه‌كانی ئه‌و سه‌فه‌ره، میواندۆستییه‌كی بێوێنه‌یه كه له نێو ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاراندا له هه‌موو جێیه‌كی ئێران هه‌ستم پێكردووه.

بێرلین، خه‌زه‌ڵوه‌ری 1905
ئۆسكار مان

-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: Die Mundart der Mukri-kurden (زاراوه‌ی كورده موكرییه‌كان، به‌شی یه‌كه‌م)، ئۆسكار مان، بێرلین 1906، لاپه‌ڕه VII تا X
-------------------------------------------------------------------------------------------------------

په‌راوێزی وه‌رگێڕ:

(1): تحفه مظفریه، گرداری ئۆسكار مان، به‌رلین- 1905، پێشه‌كیی و ساخكردنه‌وه و هێنانه‌وه سه‌ر رێنووسی كوردیی "مامۆستا هێمن"، چاپی یه‌كه‌م: چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاریی كورد - به‌غدا 1975، چاپی دووهه‌م[خوڵا ده‌زانێ چه‌ند چاپی دیكه‌ش]: كتێبفرۆشیی سه‌یدیان، مه‌هاباد 1364(1985).
(2): مه‌به‌ست "پاشای پڕۆیس ویلهێلمی دووهه‌م"ه، كه له ئیمپڕاتۆریی ئاڵماندا، له ساڵانی 1888 تا 1918، پاشایه‌تیی كردووه.
(3): وه‌زیری فه‌رهه‌نگی حكومه‌تی پڕۆیسی ئاڵمان.
(4): مه‌به‌ست "موزه‌فه‌ره‌دین شای قاجار"ه.

-------------------------------------------------------------------------------------------------------

سه‌ره‌تا

ئۆسكار مان (Oskar Mann)
وه‌رگێڕ: هێدی

ئه‌و به‌یته كوردییانه و هه‌روها ئه‌و په‌خشان و ورده مه‌قامه فۆلكلۆرییانه‌ی ده‌و به‌رگه دا بڵاو بوونه‌وه، له مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی ساڵی 1903 دا له شاری سابڵاغ، ناوه‌ندی ئوستانی كوردستانی موكری، له لایه‌ن منه‌وه كۆ كراونه‌وه. بۆ زانیاریی پێویست له‌سه‌ر باری جوغڕافیایی ئه‌و ئوستانه چكۆڵه‌یه، كه ئێستا زۆرتر ئوستاندارێک به‌ڕێوه‌ی ده‌با كه له‌ لایه‌ن ئوستانداریی ئوستانی ئازه‌ربایجان له ته‌ورێزه‌وه ناردراوه، بڕواننه كتێبه‌كه‌ی دێ مۆرگان(Mission scientique en Perse)، به‌رگی دووهه‌م، لاپه‌ڕه‌ یه‌ک و لاپه‌ڕه‌كانی دیكه(1).
پێش وی ڕاولینسۆن(H. C. Rawlinson) چۆنێتیی داب و نه‌ریتی خێڵه‌كان و شوێنی نیشته‌جێبوونیانی به باشی ڕوون كردۆته‌وه(2). ڕاولینسۆن له كاره‌كه‌یدا كه‌ڵكی له زانیارییه‌كانی نێو به‌رهه‌مه به‌نێوبانگه‌كه‌ی شه‌ڕه‌فه‌دین(مێژووی كوردان) وه‌رگرتووه(01)؛ ئه‌و به‌رهه‌مه كه له ساڵی 1860 دا بڵاو بۆته‌وه زۆرمان زانیاریی مێژوویی له‌ سه‌ر خێڵی موكری ده‌داتێ، كه ئێستا به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی ناوچه‌ی باشووریی و باشووری ڕۆژئاوای گۆلی ورمێیان له ژێر ده‌سه‌ڵات دایه. شه‌ڕه‌فه‌دین له لاپه‌ڕه 288 ی به‌رگی یه‌كه‌می به‌رهه‌مه‌كه‌یدا باسی بنه‌چه‌كه‌ی میره‌كانی موكری ده‌كا و ده‌نووسێ: "ئه‌و كورده موكرییانه به‌شێكن له خێڵی "به‌به"، كه له سوله‌یمانیی و ده‌وروبه‌ری، له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورک دا، ده‌ژین و له ڕابردوو دا له ناوچه‌ی شاره‌زوور نیشته‌جێ بوون." ئه‌وه زۆر وێده‌چێ كه زاراوه‌ی موكری و زاراوه‌ی به‌به ده ڕاستیدا هه‌ر یه‌ک بووبن، وه‌ک له پاشان پێشان ده‌درێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێستاش بنه‌ماڵه گه‌وره‌كانی سابڵاغ نه‌ریتی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر به‌به‌كان. پاشان زانیارییه‌كانی ڕاولینسۆن به وردی ده‌ریده‌خه‌ن كه شێوه‌ی مڵكایه‌تی ده نێو موكرییه‌كاندا چۆن بووه. ئه‌من ئه‌وڕۆش هه‌ر وای ده‌بینم. هه‌روه‌ها ده‌رده‌كه‌وێ كه بنه‌ماڵه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی بابائه‌میرییه(02) به سه‌ركه‌وتوویی خۆیان سه‌پاندووه و به زه‌بری شیر به سه‌ر لادێیییه‌كاندا زاڵ بوون و زه‌وی و زاریان ده نێو خۆیاندا به‌ش كردووه. مێژووی كورد ده‌ڵێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتخوازانه له ناوچه‌ی سوله‌یمانیڕا هاتوون. به‌و پێیه كه كاتی ئه‌و زاڵبوونه، سه‌رده‌می حكومه‌تی ئیسماعیلی یه‌كه‌می سه‌فه‌وی، زۆر له سه‌رده‌می شه‌ڕه‌فه‌دین دوور نییه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان نییه كه متمانه به‌و زانیارییه نه‌كه‌ین.
دیاره ئه‌و خێڵانه‌ی كه‌وتوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر كورد بوون، چونكه سه‌ره‌ڕای ماوه‌یه‌كی كورتی چوارسه‌ت ساڵه، كه له سه‌رده‌می زاڵبوون به سه‌ر ئه‌و وڵاته دا دوورمان ده‌خاته‌وه، هیچ پاشماوه‌یه‌ک له تورک و له زاراوه‌ی(ئیدیۆمی) توركی - كه وه‌ک پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازیی ده‌توانن بمێننه‌وه - له‌ وڵاتی موكریان دا نابیندرێ. چینی جووتیار، واته ڕه‌عیه‌ته‌كان، زۆربه‌یان سه‌ر به خێڵی دێبوكرین. وێده‌چێ ئه‌و دێبوكرییانه، كه زۆربه‌یان له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی موكریان، له ناوچه‌ی شاروێران و له دۆڵه‌كانی ته‌ته‌هوو و جه‌غه‌تووی نیزیک میاندواو نیشته‌جێن، پاشماوه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بن كه له لایه‌ن موكرییه‌كانی هاوخێڵ و هاوزمانیانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر مڵكه‌كانیان دا گیرواه.
سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی زاراوه‌ی موكریمان به‌و چه‌شنه دیاریكرد: ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه ڕۆژهه‌ڵاتی دۆڵی جه‌غه‌توو، به توركی قسان ده‌كه‌ن و به‌شی هه‌ره زۆری ده‌شتی میاندواویشیان داگرتووه. كه به‌ره‌و باشوور ببینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی وڵاتی ئێران له‌به‌ر چاو بێ، ده‌گه‌ینه ناوچه‌كانی سه‌قز و بانه كه ڕاوێژی دانیشتوانیان زاراوه‌كانی موكری ده‌گرێته‌وه. ته‌واو چه‌ند سه‌عات له‌و دوو شاره چكۆڵه‌وه به‌ره‌و باشوور داناگه‌ڕێین ده‌گه‌ینه ناوچه‌ی مه‌ریوان كه نیزیک سنووری توركه. كه به‌ره‌و ڕۆژئاوا ببینه‌وه تووشی خێڵی تیله‌كۆیی نیشته‌جێی ناوچه‌ی هۆبه‌توو ده‌بین كه ڕاوێژیان به كوردستانی، واته زاراوه‌ی دانیشتوانی سنه، داده‌ندرێ. ئه‌گه‌ر له ناوه‌ندی موكریانه‌وه، له ده‌وروبه‌ری سابڵاغه‌وه، به‌ره‌و ڕۆژئاوا بڕۆین، له به‌شه‌كانی باكوور تووشی سێ خێڵی بڵباس ده‌بین: مه‌نگوڕه‌كان كه ده‌كه‌ونه ڕۆژئاوای سابڵاغ، مامه‌شه‌كان له ناوچه‌ی لاجان و له باكووری ڕۆژئاواش پیرانه‌كان نیشته‌جێن كه زاراوه‌كه‌یان جیاوازییه‌كی وای ده‌گه‌ڵ ئی شاری سابڵاغ نییه. له ده‌شتی شنۆوه به‌ره‌و باكوور زاراوه‌ی موكری نامێنێ. هێندێک كه‌سی سه‌ر به هۆزی گه‌وره‌ی ڕه‌وه‌ندی، كه له باكووری شنۆیه تووشیان بووم، به زاراوه‌ی موكری ده‌دوان؛ به‌ڵام ناوچه‌ی سه‌ره‌كیی ڕه‌وه‌ندییه‌كان به‌ره‌و ڕۆژئاوا هه‌تا دۆڵی زێی گه‌وره ده‌كشێ. له باشووری ڕۆژئاوای سابڵاغ، له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به‌ره‌و بانه، گه‌ورک نیشته‌جێن، كه ئه‌وانیش به زاراوه‌ی موكری ده‌دوێن. چونكه ئه‌من ئیزنی وه‌م نه‌بوو له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورک لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م په‌ره پێبده‌م، به‌داخه‌وه ناتوانم بڵێم شێوه‌ی موكری چه‌نده به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌كشێ. به‌ڵام ئه‌و ئاخاوتنه كورتانه‌م ده‌گه‌ڵ هێندێک كوردی خه‌ڵكی سوله‌یمانی و ده‌وروبه‌ری و هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڵ هێندێک شاعیری كورد كه له سابڵاغ زۆر خۆشه‌ویستن و خه‌ڵكی كه‌ركووک و ده‌ربه‌ند و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری سوله‌یمانین، بۆیان ده‌رخستم كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان ئه‌و زاراوانه دا نییه. لێكۆڵینه‌وه‌ی شۆدزكۆ(Chodzko) - كه پاشان باس ده‌كرێ - له‌سه‌ر زاراوه‌ی سوله‌یمانی ئه‌و بۆچوونه‌م ده‌سه‌لمێنێ.
شه‌ڕه‌فنامه هه‌تا سه‌رده‌می دانه‌ره‌كه‌ی، واته هه‌تا نیزیكه‌ی ساڵی 1595 باسی مێژووی موكرییه‌كان ده‌كا. بۆ وه‌یكه له‌و سه‌رده‌مه به‌ولاوه مێژووی خێڵه كورده‌كانمان بۆ ڕوون بێته‌وه، پێویستمان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مێژووی سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كان و زانیارییه گشتییه‌كانی مێژووی فارسان هه‌یه. بۆخۆم له‌و باره‌وه كۆمه‌ڵێک توێژینه‌وه‌م هه‌یه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌م كه ده‌و ده‌مه‌یدا بۆ شیكردنه‌وه‌ی زیاتر مه‌ودای پێویستم نییه.
بۆ وێنه میرزا ئه‌سكه‌نده‌ر ده مێژووه ڕه‌سمییه به‌نێوبانگه‌كه‌یدا به نێوی "تاریخی عاله‌م ئاریی" كه بۆ شاعه‌بباسی نووسیوه، باسی شه‌ڕه درێژخایه‌نه‌كانی موكرییه‌كان و برادۆسته‌كان، كه خێڵێكی خزم و دراوسێی موكرییه‌كانن، دژی له‌شكری شای فارسان[ شا عه‌بباس - وه‌رگێڕ-] ده‌كا. ئه‌و ڕاپۆرته‌ی میرزا ئه‌سكه‌نده‌ر - كه وه‌ک شاهیدێک بۆخۆی ده‌و شه‌ڕانه دا به‌شدار بووه -‌ بۆ مه هه‌ر وه‌ک به‌یتی دمدم گرینگه كه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌و شه‌ڕه به‌نێوبانگترین و جوانترین به‌یتی فۆلكلۆریی كوردییه و باسی به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی ئه‌میرخانی سه‌ركرده‌ی هۆزی برادۆست - "خانی له‌پ زێڕین"(3) - له قه‌ڵای دمدم ده‌كا. مێژووی نادرشای میرزا مێهدی خانیش له‌و باره‌وه زۆر زانیاریی تێدایه.
له‌سه‌ر كۆچی تازه‌ی خێڵه‌كان، له ڕۆژئاوای باشووری گۆلی ورمێ، كه به تایبه‌ت به هۆی هاتنی توركه قه‌ره‌په‌پاغه‌كان له گورجستانه‌وه به‌ره‌و سوڵدوز وه‌دیهاتووه، ڕاولینسۆن ده وتاره‌كه‌یدا، كه ده‌پێشدا باسمان كرد، زانیاریی زۆر باشی به ده‌سته‌وه داوه.
ئێستا به‌شی هه‌ره زۆری خێڵه‌كانی ناوچه‌ی موكریان نیشته‌جێ بوون. له دێهاتی خانوو قوڕینی زۆر هه‌ژارانه‌ دا ده‌ژین؛ هاوینان له‌په‌نا ئه‌و دێیانه ڕه‌شماڵ هه‌ڵده‌ده‌ن و هه‌تا كۆتاییهاتنی كاری دروێنه ده‌و خێوه‌ته فێنكانه دا ده‌ژین. له‌و شوێنه هه‌ر به‌شێكی چكۆڵه‌ی كوردان نیوه‌كۆچه‌رن، كه ئه‌وانیش زستانان نیشته‌جێن و خانووی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام كه‌متر خه‌ریكی كشت و كاڵ ده‌بن، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌چێنن كه به‌شی خۆیان بكا. هاوینان وێڕای مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان به‌ره‌و كوێستان كۆچ ده‌كه‌ن. ده وه‌رزی گه‌رما دا به‌رده‌وام شوێنی خۆیان ده‌گۆڕن و ئه‌گه‌ر پاییز داهات ده‌گه‌ڕێنه‌وه دێیه‌كانیان و وێڕای ئه‌و چه‌ند خێزانه‌ی بۆ به‌سه‌رڕاگه‌یشتنی كشت و كاڵ ده‌و ماوه‌یه دا له دێیه‌كان مابوونه‌وه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یان ده‌بن. له‌و به‌شانه‌ی كوردستان دا كۆچه‌ری ته‌واو نه‌ماون.
له‌سه‌ر زمانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی خێڵه كورده‌كان هه‌تا ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ی پێش هه‌ر دوو نووسراوه‌ی كورت له‌به‌ر ده‌ست بوون:
1. A. Chodzko, Etudes philologiques sur la langue kurde (dialecte de Soleimanie), im Journal Asiatique, Avril - Mai 1857, Pag. 297 - 354
شۆدزكۆ زانیارییه‌كانی له سه‌رۆكێكی كورده "به‌به"كانی خه‌ڵكی سوله‌یمانی وه‌رگرتوون، كه له ساڵی 1853 دا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت له پاریس ژیاوه. "پ. لێرش"(P. Lerch) به گشتی باسی به‌رهه‌مه‌كه‌ی شۆدزكۆ ده‌كا. لێره‌ دا پێویسته خاڵه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و زاراوه‌یه‌ی شۆدزكۆ باسی ده‌كا ده‌گه‌ڵ شێوه‌ی موكری به‌راورد بكه‌م:
I - شۆدزكۆ له‌باتی "ده‌ڵێم"ی موكری نووسیویه "ده‌رێم". سه‌یر نییه كه ئه‌و كورده‌ی خه‌ڵكی سوله‌یمانی ده‌نگی "ڵ"ی - كه ده ئه‌لفوبێی عه‌ڕه‌بی دا نییه- به "ر" ده‌ربڕیبێ و شۆدزكۆ به پیتی "r" نووسیبێتیه‌وه. ئه‌من له خه‌ڵكی سوله‌یمانی به ڕوونی "ڵ"م بیست. هه‌روه‌ها "سار" له‌باتی "ساڵ" و هتد. شۆدزكۆ پێشگری "هه‌ڵ -" ده كردار دا وه‌ک "هه‌ر" ده‌نووسێ، به‌ڵام ده لاپه‌ڕه 346 دا نووسیویه "هه‌ڵده‌ستم" و "هه‌ڵده‌گه‌ڕا".
II - گیره‌كی(Affix) "- ه‌وه" ده هه‌ردووک زاراوه دا وه‌ک یه‌كه، به پێچه‌وانه‌ی زاراوه كرمانجییه‌كانی ڕۆژئاوا كه پێشگری " ڤه"ی له‌باتی داده‌نێن. بڕوانه به‌رهه‌مه‌كه‌ی شۆدزكۆ، به‌ندی 59 و 60، لاپه‌ڕه 345 و لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ش: "بخۆینه‌وه"، كه ده زاراوه‌ی موكریشدا به مانای " با ئه‌مه دیسان بخۆین"ه.
III - شێوه‌كانی ڕابردووی ته‌واو كه خۆزگه‌یه‌كیان تێدایه(optativus perfecti) و به " ایه" كۆتایییان دێ، ده موكریدا زۆر باون، بڕوانه به‌رهه‌مه‌كه‌ی شۆدزكۆ، لاپه‌ڕه 339 و لاپه‌ڕه‌كانی دی، به‌راوردی بكه ده‌گه‌ڵ به‌ندی 83، هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڵ هێندێک شێوه‌ی جێی گومان ده به‌رهه‌مه‌كه‌ی " پروم - سۆسین"(Prym - Sosin) و ڕێزمانه كوردییه‌كه‌ی "یوستی" دا، لاپه‌ڕه 187.
ڕاناوی "ئه‌م" كه شۆدزكۆ باسی ده‌كا ده زاراوه‌ی موكریدا نییه؛ له‌و باره‌وه بڕوانه په‌راوێزی به‌ندی 38. (03)
2. ئا. هوتووم شیندلێر(A. Houtum-Schindler)، هێندێک بابه‌ت له‌سه‌ر وشه‌ی كوردی، ده گۆڤاری ڕێكخراو‌ی ئاڵمانی و ڕۆژهه‌ڵاتی (ZDMG) دا[Zeitschrift der Deutschen Morgenlaendischen Gesellschaft]، ژماره 38، لاپه‌ڕه 43 تا 109.
"هـ. شیندلێر" پاش وه‌یكه زۆر وشه‌ی زاراوه‌كانی فارسی و كوردی - كه زاراوه‌ی موكریش به‌شێكی گه‌وره‌ی بۆ ته‌رخان كراوه - ده به‌رهه‌مه‌كه‌یدا ده‌گونجێنێ، بڕێكیش باسی ڕێزمانی موكری ده‌كا و هێندێک ڕسته‌ی كورتیش وه‌ک نموونه دێنێته‌وه. به تایبه‌ت ئه‌و نووسراوانه‌ی له سه‌ر ڕێزمانن هێندێک بۆچوونی هه‌ڵه‌یان تێدایه. له خواره‌وه باسی هێندێک خاڵی ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌كرێ. وه‌ک بابه‌تی كۆكراوه به‌رهه‌مه‌كه‌ی "هـ. شیندلێر" به نرخه. دوای ئه‌و به‌رهه‌مانه، له ساڵی 1904 دا به‌رگی پێنجه‌می به‌رهه‌مه‌كه‌ی "دێ مۆرگان"یش (Mission Scientifique en Perse) ده‌رچوو. له به‌شی یه‌كه‌می دا باسی زۆر زاراوه‌ی كوردی و هه‌روه‌ها باسی زاراوه‌ی موكریی سابڵاغێش ده‌كا. هه‌ر ده به‌رگه‌كانی پێشووی (Mission) دا نووسه‌ر سه‌رنجمان بۆ "كاره تایبه‌تییه‌كه‌ی له سه‌ر زاراوه فارسییه‌كان" ڕاده‌كێشێ. هه‌ر ئه‌وده‌میش دوای وه‌یكه كورته‌یه‌كی كاره‌كه‌ی خۆی، وه‌ک نموونه، ده به‌رهه‌مه‌كه‌یدا ده‌رخست، ناچار بووم به توندی ڕه‌خنه له بۆچوونه زمانناسانه‌كه‌ی "دێ مۆرگان" بگرم(4)، به داخه‌وه ئاكامی نه‌بوو. له جوانیی چاپ و ڕازاوه‌یی به‌رگی ئه‌و كتێبه هیچ به نێوه‌رۆكی كتێبه‌كه نه‌بڕاوه. نێوه‌رۆكه‌كه‌ی پڕه له بیروبۆچوونی منداڵانه كه پیاو ده پێشدا به سه‌یركردنی نموونه باسكراوه‌كان هێنده‌یان هه‌ست پێناكا. به‌داخه‌وه دێره دا مه‌ودای ئه‌وه‌م نییه ئه‌و بیروڕا هه‌ڵه و چه‌وتانه زیاتر ڕوون بكه‌مه‌وه. هێندێک تێبینیم ده په‌راوێزی خواره‌وه‌ دا ده‌ربڕیون كه به‌ڵگه‌ن بۆ دژایه‌تیی توندی من ده‌گه‌ڵ ئه‌و بیروڕایانه. ئه‌وه‌ی ح

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-08 12:43:53

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: پێش وتار - سه‌ره‌تا

(1): دیاره شێوه‌ی ئه‌و نێوه جوغڕافیایییانه‌ی دێ مۆرگان(de Morgan) نووسیونی، به تایبه‌ت ئه‌و نێوانه‌ی له سه‌ر نه‌خشه‌كانی نووسراون، جێی متمانه نین و ناكرێ به خاترجه‌می پشتیان پێ ببه‌سترێ.
(2): Notes on a Journey from Tabriz, through Persian Kurdistan... in Oct. and Nov. 1838, im JRGS., vol. X, pag. 1 ff
(3): بڕوانه "كۆكراوه كوردییه‌كان"، پروم - سۆسین(Prym - Socin)، ژماره (40)، به تایبه‌ت‌‌ بڕوانه ئه‌و پێشه‌كییه‌ی بۆ تێبینی له‌سه‌ر وه‌رگێڕانه‌كه نووسراوه، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می Jaba, Recueil، ژماره (34). میرزا ئه‌سكه‌نده‌ر "چولاق" به نازناوی ئه‌میرخان داده‌نێ.
(4): ده وتاری "ئاگادارییه‌كانی سێمینار بۆ زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له بێرلین" دا، ساڵی دووهه‌م، به‌شی دووهه‌م، لاپه‌ڕه 271.
(5): بڵێی "ڕاوه‌ستان"ی مه‌به‌ست بێ؟ ئه‌وه له دێ مۆرگان به‌دوور نییه.
به‌ڕاستی پیاو ده‌بێ ترسی وه‌ی هه‌بێ كه بۆخۆی به هێنانه‌وه‌ی بیروڕا چه‌وته‌كانی دێ مۆرگان سووک بێ و خه‌ڵک پێی پێبكه‌نن. حه‌ز ده‌كه‌م هێندێک له تێبینییه‌كانی، كه هه‌روا هه‌ڵمبژاردوون، دێره دا بخه‌مه به‌ر چاوان. لێكدانه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی تێبینییه‌كانی زۆر جاران بێ فایده ده‌نوێنێ.
لاپه‌ڕه 40 ، سه‌باره‌ت به زانستی ده‌نگ: «k passe au w et a' ^ avant de tomber». نموونه‌كان:
موكری: كوتن
سنه‌یی: وتن
كرماشانی وه‌تن
ده‌ڵێی ناكرێ وشه موكرییه‌كه بۆ سه‌ر ڕیشه‌ی "gub" و كرماشانییه‌كه بۆ سه‌ر ڕیشه‌ی "vac" بگێڕینه‌وه و هه‌ردووكیان له باری ده‌نگه‌وه فڕیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نییه.
لاپه‌ڕه 50 : "نیاده‌ن"ی جافی له "نشاندن"ی فارسییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه ده‌نگی "ش"ه‌كه‌ی كه‌وتووه!
لاپه‌ڕه 51 : [جووته‌بزوێن] «oou re'sulte aussi, mais tre's rarement, de la chute de la gutturale gh». نموونه‌‌كان:
فارسی: "بغل گرفتن"؛ له‌كی: "به‌خه‌ل گورته‌ن"؛ سنه‌یی: "باوه‌ش گرتن"؛ خۆجاوه‌ندیی: "بووش كورته‌ن". «Dans ce dernier exemple, la consonne w joue le role de passage entre la consonne gh et le son voyelle d'ou provient la giphthongue».
ئه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ سه‌یره‌یه كه ده ئێتیمۆلۆژی دا بڵێین "نێبوكادنێزار" = "یاكۆب"!
جێی سه‌رسوڕمانه كه دێ مۆرگان چ به جووته‌بزوێن ده‌زانێ (لاپه‌‌ڕه 46 و لاپه‌ڕه‌كانی دواتر)؛ وێڕای شتی دی ئه‌وانه‌ش وه‌به‌ر چاو دێن: "یا، یاه، ییا"، (نموونه‌ش ئه‌و وشه فارسییانه‌ن: دریا، سیاه، زیاد!)، "یۆ، یوو، ۆا، ۆی(بۆ وێنه: وشه‌ی موكریی "ڕۆیین"، كه دوو بزوێنه هاوچه‌شنه‌كه‌ی به ئاشكرا ده‌رده‌بڕدرێن)"،... هتد.
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر شیكردنه‌وه‌ی ڕسته‌كانه.
لاپه‌ڕه 63 ، له ژێر سه‌ردێڕی "بكه‌ر" دا نموونه‌ی وا ده‌بیندرێ:
"ده‌ستی خۆی له مودبه‌قێ سووتاندووه."
دیاره كرداره‌كه تێپه‌ڕه(كاوزاتیڤ(Causativum)= فارسی: سوزاندن) و "ده‌ست" به‌ركاری ڕاسته‌وخۆیه.
لاپه‌ڕه 64 ، نموونه بۆ به‌كارهێنانی "كۆ":
"مه‌وته‌ن له هه‌موو جێیه‌ک خۆشتره."
به بۆچوونی دێ مۆرگان "مه‌وته‌ن"(به عه‌ڕه‌بی: موطن) كۆیه. ئه‌گه‌ر وایه بۆ كرداره‌كه دێره دا تاكه؟
لاپه‌ڕه 66 ، نموونه‌كان بۆ به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ. ...«Parfois la pre'position [ba, be' ] est omise». بۆ نموونه:
كرماشانی: "ئه‌وانه سواره چین" (ils sont partis a' cheval)
به‌و پێیه "سواره" ده‌بێ به‌ركاری ناڕاسته‌وخۆ بێ. به‌ڵام دیسان: «ou se trouve remplace'e par le suffixe da». بۆ نموونه: كرماشانی: "ئه‌وانه پیاده چین". به ‌ڕاستی لێكدانه‌وه بۆ "سواره" و "پیاده" هه‌ر ده‌بێ ئاوا بێ!
لاپه‌ڕه 67 ، «Accusatif. - L'accusatif est toujours employe' pour de'signer le re'gime direct. Ce cas se forme en ajoutant au nominatif le suffixe i, e', a». بۆ نموونه:
"سواری ئه‌سپی سپی خۆم ده‌بووم."
«La monture cheval le blanc moi-même ferai»
به‌و پێیه "ده‌بووم" یانی "ئه‌من ده‌یكه‌م" و "سواری"ش به‌ركاره‌كه‌یه‌تی = "La monture.". دیاره ئه‌و ڕسته‌یه ته‌واو وه‌ک فارسییه‌كه‌یه: "سوار اسپ سفید خودم میشوم.".
ئه‌و بێعه‌قڵییه ده لاپه‌ڕه 68 ، دێڕی 3 شدا ده‌بیندرێ.
لاپه‌ڕه 68 ، موكری: "ده‌ر كیپ كه‌وه" (fermez la porte) ده‌بێ به‌و شێوه‌یه بێ: "ده‌ركی بكه‌وه"("پكه‌وه"ش ده‌گوترێ)!
لاپه‌ڕه 68 ، موكری: "وه‌ڵات- ه‌ک- ی گه ڕاین، نه ئاوی بوو، نه داری بوو، نه ئینسانی بوو، «nous avons parcouru un pays sans eau, sans arbres, sans habitants. Dans cette phrase, non seulement walat eki est a' L'accusatif comme L'exige sa situation de re'gime direct, mais aussi les mots aw, dar et insan prennent le même cas [!!]; le verbe bou signifie alros "avoir" et ces trois mots en sont les re'gimes». ده پێنج دێڕاندا پیاو له‌وه‌نده‌ی زیاتر بێعه‌قڵی پێ نانووسرێ. به‌راوردی بكه ده‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه 180: «Le verbe "avoir" et le verbe "être" sont souvent employe's l'un pour l'autre dans les dialectes kurdes».
ده‌بێ بڵێم نموونه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده نین كه ئه‌من باسمكردوون، ئه‌وانه هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كه‌من كه ڕوونكه‌ره‌وه‌ی "زانایی" دێ مۆرگانن. له هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ دا(Etudes Linguistiques) خوێنه‌ر تووشی بێعه‌قڵیی ئاوا ده‌بێ. پیاو بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه دێ مۆرگان(de Morgan) چۆن داڕشتنی شێوه‌ی زمانیی كرداره كوردییه‌كانمان، كه ده ڕێزماندا ڕوون و ئاشكران، لێ ده‌شێوێنێ.
به‌ڵام به‌سه! پیاو به سه‌یركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه ناتوانێ هه‌ستی تووڕه‌یی له خۆی دوور بكاته‌وه و سه‌ری له‌وه سوڕ نه‌مێنێ كه چۆن دێڵن به‌رهه‌مێكی وا پێشكێشی زانست بكرێ. بۆیه "كلێمێنت هاورت"(Clement Haurt)یش كه به‌رهه‌می به‌كه‌ڵكی له بواری ئێرانناسی دا پێشكێش كردووه، له پێشه‌كی(riche moisson que L'infatigable voyageur rapporte de son exploration de la Perse) دا وێڕای وه‌یكه به‌شداریی خۆی له چاپی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی دێ مۆرگان دا ڕاده‌گه‌یه‌نێ، زۆر به نیگه‌رانییه‌وه باسی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ده‌كا. باشتر ده‌بوو نووسه‌ری له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی، به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌به‌ر ده‌ستانه، په‌شیمان كردباوه، كه هه‌م بۆ نێوی دێ مۆرگان و هه‌م بۆ نێوی زانست به قازانج ده‌بوو.(08)
(6): گه‌لێک نموونه له‌و شێعرانه به‌رگی سێهه‌می كۆكراوه‌كانم له‌سه‌ر زاراوه‌كانی موكری پێكدێنن.
(7): مه‌ریوان سه‌ر به ئوستانی كوردستان یان ئه‌رده‌ڵانه، كه كه‌وتۆته سه‌ر سنووری تورک و له نیزیک "پێنجوێن"ه.
(8): نێوه‌رۆكی ئه‌و كورتكراوه‌یه‌ی چیرۆكی مه‌م و زین زۆر وه‌ک به‌یتی برایمۆک ده‌چێ(بڕوانه ژماره 5 ی كۆكراوه‌كانم). به‌ڵام وا وێده‌چێ به‌نده‌كانی به‌ڕاستی داستانی مه‌م و زین بگرنه‌وه، وه‌ک به‌و نێوانه‌ی لاپه‌ڕه 302، دێڕی 8 دا، ده‌رده‌كه‌وێ. [ لاپه‌ڕه 302، دێڕی 8: "كاكه ‌زین و براله زین و كیژه ڕێحانه!" - وه‌رگێڕ-].
(9): بۆ سابڵاغ، ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌من ده‌گه‌ڵ ڕه‌حمانی كارم ده‌كرد وه‌ک ڕۆژی جێژن وابوو. ڕه‌حمان كه ساڵێ جارێكی، بۆ ڕۆژێک، ده‌هاته شاری، ده‌و ماوه‌یه‌یدا هه‌میشه له كاتی پشووداندا ڕووی ده قاوه‌خانه‌یه‌ک ده‌كرد و زۆر جاران به زه‌حمه‌ت ده‌متوانی له بیسه‌ره تامه‌زرۆكانی بستێنمه‌وه و بۆ كاركردن بیهێنمه‌وه ماڵه خۆم.
(10): ز‌ه‌وقی خه‌ڵكی بۆ سه‌روا(قافیه) هێنانه‌وه جێی سه‌رسوڕمانه. ته‌نانه‌ت‌‌ ئه‌و جێیانه‌ی كه ڕه‌حمان وه‌ک په‌خشان ده‌ریده‌بڕین و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ش به‌شێكه له به‌یته‌كان، هه‌روا له خۆوه ده‌یخستنه سه‌ر و ده‌گه‌ڵ سه‌روا ڕێكیده‌خستن. دڵنیام ئه‌و په‌خشانانه ئی خۆی بوون؛ چونكه هه‌موو جارێ ئه‌و به‌شانه‌ی به چه‌شنێكی دی ده‌گێڕاوه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------

په‌راوێزی وه‌رگێڕ:

(01): مه‌به‌ست "شه‌ڕه‌فنامه"‌ی "شه‌ڕه‌فخانی بدلیسی"یه.
(02): ئۆسكار مان دێره دا "بابا ئه‌میرییه"ی نووسیوه. ده‌بێ مه‌به‌ستی بنه‌ماڵه‌ی "بابامیری"یه‌كان بێ كه ئه‌وڕۆ له موكریان نیشته‌جێن. دوكتور ناجی عه‌بباس "بابا ئه‌میرییه‌"ی كردووه به "ئه‌ماڕه‌تی به‌به"!
(03): ناجی عه‌بباس ئه‌و سێ خاڵانه‌ی ده‌رهاویشتوون!
(04): ده‌بێ مه‌به‌ستی ئۆسكار مان له " شاعیر sha'ir"، " شایه‌ر" بێ.
(05): به وته‌ی مامۆستا هێمن ده‌بێ ئه‌و دێیه "حاجی حه‌سه‌ن" بێ نه‌ک "حاجی حوسێن"، بڕاوانه په‌راوێزی توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه‌، ساغكردنه‌وه‌ی هێمن، لاپه‌ڕه 170 .
(06): مه‌به‌ست "به‌یتی عه‌بدولڕه‌حمان‌پاشای به‌به"یه.
(07): مه‌به‌ست به‌یته‌كانی" قه‌ر و گوڵه‌زه‌ر" و "زه‌مبیل‌فرۆش" و "باپیرئاغای مه‌نگوڕ"ه.
(08): ناجی عه‌بباس تێبینییه‌كانی "ئۆسكار مان"ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی "دێ مۆرگان" و په‌راوێزی 5 ی به ته‌واوی ده‌رهاویشتوون! سه‌باره‌ت به ده‌رهاویشتنی ئه‌و به‌شانه فه‌رموویه: " لێره ئۆسكار مان له لاپه‌ره 22 ه‌وه هه‌تا 25 ی سه‌ره‌تا به درێژیی و توندیی ڕه‌خنه له دێ مۆرگان ده‌گرێ و په‌لاماری ده‌دا كه پێی ناوێ لێره بیكه‌مه كوردیی. له وێنه‌كان كه ئۆسكار مان په‌لاماری ده‌دا وادیاره دێ مۆرگان كوردیی باش نه‌زانیوه."! [بڕوانه "توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه"، لاپه‌ڕه 167، په‌راوێزی 1]
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: Die Mundart der Mukri-kurden (زاراوه‌ی كورده موكرییه‌كان، به‌شی یه‌كه‌م)، ئۆسكار مان، بێرلین 1906، لاپه‌ڕه XVII تا XXX
هاووڕێ یان گشت ئەووبابەتانەی دایان ئەنێم تکایە

ڕێ پێدراوو نیە لەهێچ ماڵپەڕێکدا بڵاوو برێتەوە

هیوام وایە سوودی لێ وەر گرن

نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-09 09:46:34

لارا
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-08
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 496

Re: پێش وتار - سه‌ره‌تا

سالاو..

نامۆ گیان ده‌ستو په‌نجه‌ت خۆشبێت

به‌خته‌وه‌ر بیت هاورێی شیرینم

           لارا

Kurdzhin
http://dl2.glitter-graphics.net/pub/158/158522c2coogc049.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-11 16:30:10

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: پێش وتار - سه‌ره‌تا

سڵاوو لارەی گووڵ

هاووڕێی خۆشەویستم لارە گیان سووپاسی پەیامت ئەکەم

خوازیارم کامەران بیت هەردەم هاووڕێ شیرینەکەم

هاووڕێت نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net