.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











دۆسییەى لەشفرۆشەکان
لەشفرۆشێک : من گوناهبار نیم، دایکم فێرى گوناهى کردم
ئامادەکردنى، ژیانەوە
ئەو لە زیندان بوو دەیویست هەرچۆنێک بێت کارێکى بۆ بکرێت دواى ئەوەى لە زیندان ئازادکرا، دەیویست رزگارى ببێت لەو ژیانەى تێدایەو کەسێک هەبێت لەگەڵى بژى و دەرباز بێت لە دەستى ئەو پیاوەى رۆژانە دەیدات بەکرآ، (چ) وتى: ماوەى چەند ساڵێکە بە شێوازێک دڕندایەتیم لەگەڵدا دەکرێت حەزدەکەم تەنها رۆژێک ئازادبم تا بتوانم هیچ نەبێت خۆم بکوژم. ئەو وایدەوت، چونکە لاى پیاوێکە بە ناوى(ب)ەوەو لە هەولێرەو رۆژانە بەویستى خۆى دەیدات بەکرێ بۆ چەند سەعاتێک، پاشان دەیدەنەوە دەستى. لە باسى سەرگوزەشتەى ئەم ژیانەیدا(چ) وتى: من خاوەنى دایکى خۆم نیم و باوەژندارم، تەمەنم پانزە سالڕ بوو، هەستم بەهیچ شتێک نەدەکرد، باوکم بردمى بۆ موسلڕ فرۆشتمى بەژنێک بەناوى(س. م. ر)، کە ماڵیان لە موسلڕ بوو، (س) ئیشى پەیداکردنى کچان و فرۆشتنیان بوو بۆ کارى رابواردن لە ناو ماڵەکەى خۆیدا، کاتێک باوکم بەزۆر لەو ماڵەدا منى بەجێهێشت سەیرم کرد ئەو ژنە چوار کچى ترى پێبوو، یەکێکیان کوردوو سیانەکەى تر عەرەب بوون، کچە کوردەکە خەڵکى کەرکوک بوو لەڕێگەى دایکمەوە فرۆشرابوو بەو ژنە، بۆ منیش دایکم و باوکم بڕى (4) ملیۆن دیناریان وەرگرت، ئەمە لە ساڵى(2002)دا بوو، ئەو ژنە مێردێکى زۆر زاڵمى هەبوو، کە دەیبردین بۆ خەڵک لێیدەداین و ئازارى دەداین، چەندجاریش منى برد بۆ لاى خەڵک، بەڵام من خۆم تەسلیم نەکرد، تا جارێکیان بردمى بۆ پیاوێک، پیاوەکە وتى: ئەم کچە زۆر منداڵە، من ناتوانم ئەو کارەى لەگەڵدا بکەم، من نەمزانى دایکم و باوکم بۆ ئەو کارە من دەبەنە ئەو ماڵە، دایکم بەمنى وت: لەو ماڵە ئیش دەکەیت و خەریکى قاپ شوشتن دەبیت و دواى چوار رۆژى تر دێمەوە بۆ لات، ئیتر لەو ماوەیەى لە موسل مامەوە نەیانتوانى سودم لێوەربگرن، دواجار ئەو ماڵە فرۆشتمیانەوە بە پیاوێکى هەولێرى بە ناوى(ب)، ئەو کاتە هێشتا هەر کچبووم، (ب) لەگەل خۆى هێنامى بۆ سلێمانى بۆ گەڕەکى زەرگەتەى کۆن، کە هاتمە ماڵى ئەوان، چوار کچى ترم ناسى، کە لەو ماڵە بوون، یەکێکیان خەڵکى بەغداد بوو بە ناوى(ر)، ئەوى تریان ناوى (ز) بوو، خەڵکى کەرکوک، ناوى دوانەکەى ترم لە یاد نییە، چونکە هەر رۆژەو ناوێکیان لە خۆیان دەنا، هەر لەو ماڵەدا ژنەکەى (ب) خۆى لەگەڵمان دەژیا، کە ناوى (ب)ەو کارى سێکسیش لەگەل خەڵک دەکات، خۆى ناو دەنێت(ر)، یەکەم شەو، کە لەوێ مامەوە (ب) ژنەکەى خۆى هێناو لەبەرچاوى ئێمە رووتى کردەوەو کارى سێکسى لەگەل دەکردوو کچەکانى تریشى رووت کردەوەو لەگەلڕ ئەوانیش خەریک بوو، بۆ شەوى دووەم کچەکانى ترى ناردە دەرەوەو بەکرێیدان بەخەڵک و پیاوێکیش هات ژنەکەى خۆى بردە ژورێکەوە و لەگەڵى خەریک بوو (ب)ش هات و منى بردە ژوورێکى ترو بە زۆر کردمى بە ژن، کارێکى لەگەلڕ کردم لە دواوەو لە پێشەوە تووشى نەزیف هاتم، دوو شە وو دوو رۆژ لە ماڵەوە کەوتم، زۆر هیلاک بووم، ماوەى دوو مانگ من لەگەلڕ(ب) مامەوەو لەماوەى ئەو دوو مانگەدا منى دا بە کرێ بەچەندین کەس و بۆ دەیان کەسیش بردمیە دەرەوە بۆ ئەزمەڕو هەندێک رێگا، کە پارەیان دەدایە(ب) و پاش تەواوبوونى ئیشەکە خۆیان دەیانگێڕامەوە بۆ لاى ئەو، یەکەم پیاو، کە (ب)منى دایە، پیاوێک بوو خەڵکى سلێمانى ناوى(م)بوو، لەگەل کەسێکى تر ناوى (ف)، بردمیان بۆ ئەزمەڕ لە بەیانییەوە تائێوارە لەگەڵم بوون، وایانلێکردم بێهۆش کەوتم و ئێوارە دامیانەوە دەستى(ب) و هەشت سەد دۆلاریان دایە، جارێکى تر دامى بەکرێ بە پیاوێک بۆ یەک سەعات، مۆبایلێکى دا بە(ب)، لەماوەى ئەو دوو مانگەدا، کە لەگەلڕ ئەو بووم، بە زۆر کەسى ناساندم، گەر بڵێم لە ژماردن نایەن، بڕوا بکەن، ئەوەندە دڕەندەبوو نەى دەهێشت پشووبدەم، کاتێکیش دەچوومە لاى هەر پیاوێک جگە لەوەى ئازارم دەچەشت، وەک مرۆڤێک، هەستم بەهیچ خۆشییەک نەدەکرد، حەزم دەکرد هەر لەوێدا خۆم بکوژم، ئێستا هەست دەکەم من مرۆڤ نیم و ئەمەش تاوانێکە دایکم تووشى کردم، ئەو ژنەى باوەژنم بوو، بەڵام من پێمدەوت دایکەو ئەوەندەش بێویژدان بوو جارێکى تر ئامادە نەبوو بمباتەوە، بەداخەوە دەڵێم، من ژن زوڵمى لێکردم دووجار، جارێک دایکم، جارێک ئەو ژنەى لە موسلڕ فرۆشتمیەوە.
دواى ئەوەى زۆر گریا جارێکى تر دەستیکردەوە بەقسەکردن و وتى: من گوناهبار نیم، دایکم فێرى گوناهیکردم، بۆیە حەز بە مردن دەکەم، نەک ژیان، چەندین جاریش هەڵهاتم گرتمیانەوەو بردمیانەوە هەمان شوێن، چونکە من دایک و باوک و خاوەنم نەبوو، خەڵکى بێویژدان خاوەنم بوو، جارێک شکاتم لە(ب) کرد، کەچى لەجیاتى ئەوەى سزاى ئەوە بدەن، منیان سجن کردو پاش ئەوە دامیان بە رێکخراوێکى ژنان، بەڵام لەوێش پاش ماوەیەک دەریانکردم و چوومە لاى کچێکى رەفیقم بە ناوى (پ)، یەکترمان خۆش دەویسَت و خەڵکى سلێمانییەو ماوەیەک ئەویش خەریکى کارى رابواردن بوو، ماوەیەک لەماڵى ئەوان پێکەوەبووین، هاتین بۆ بازاڕ شت بکڕین لەگەلڕ تەکسییەک ویستمان بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە، سایەقەکە داواى خۆشەویستى لێکردم و نەیهێشت دابەزم، تا قەناعەتى پێکردم، ئیتر نەیهێشت بڕۆمەوە بۆ ماڵى رەفیقەکەم، شەوێک بردمیەوە ماڵى باوکى و وتى: بێکەسە با ئەم شەو لێرە بێت تا بەیانى بۆ رۆژى دواى بردمیە ماڵى کوڕێک بە ناوى (ئـ) لە شوقەکانى سەیوان، دوومانگ نەیهێشت لەو ماڵە بێمە دەرەوە، بەردەوام لەگەڵم رایدەبوارد، دواى ئەوە ئەم کوڕە کە ناوى (ر)ە و خاوەنى دوو منداڵیشە لەو ماڵە دەریکردم و بردمیە شوێنێک، بەنزینخانە بوو، دەیوت ئیتر نایەڵم کەس لەگەلڕ تۆ رابوێرێت، بەڵام تا ویستى خۆى تێرى لێخواردم، ئەویش درۆى لەگەلڕ کردم، بەس مەبەستى رابواردن بوو، ئێستا شکاتم لەو کوڕە کردووە دەمەوێت یاسا کارێکى وام لەگەلڕ بکات ئەو کوڕە نەتوانێت دەستم لێبەربدات، چونکە من ناژیم لەسەرجادە بێکەس و بێلانە بسوڕێمەوە.
لە درێژەى قسەکانیدا گلەیى لە دادگا کردوو وتى: جارێک لەدەستى (ب) هەڵهاتم لە ساڵى 2006دا، هاتم لەڕێگەى پۆلیسەوە داوام لەسەر (ب) تۆمارکرد، کێشەکەم لەلاى حاکم (س) بوو، من وتم: کچبووم ئەو پیاوە منى کردووە بەژن، کەچى ئەو نە لە لاى پۆلیسى موکافەحە راستى وت و نە لە لاى حاکمیش، منیان بەدرۆزن داناو حاکم(ب)ى ئازاد کردوو منیان زیندانکرد.
دواى ئەوەى دەستیکرد بەگریان، زۆر بەحەسرەتەوە وتى: ئەگەر ئەتانەوێت ئێمە رزگاربکەن، تو خوا بچن فریاى (ئا) بکەون ئەو کچێکى زۆر گوناهە عەقڵى تەواو نییەو شەوان لەمزگەوتى گەورە دەخەوێت و هەر لەوێوە دەیبەنە دەرەوە و کارى سێکسیى لەگەلڕ دەکەن، لەمزگەوتى گەورە تەنیا منى لێنەبووم شەوان زۆر کچى بێشوێن لەوێدەمێننەوە.
لەلایەکى ترەوە باسى لەوەکرد چۆن رزگارى بوو لەدەستى(ب) وتى: دواى دووەمجار لەگەلڕ ئەو کورەى ناوى (م) بوو رامبوارد، جارێکى تر هاتەوەو داواى منى کرد، دواى ئەوەى لەگەڵم رایبوارد بردمى بۆ پۆلیسى(سەرا)و لەوێ دەعوام قەید کرد لەسەر(ب)، بەڵام بێسود بوو، من گوناهبارکرام و ئەو ئازادکرا هەردووکمان قورئانمان خوارد، کەچى حاکم بڕواى بەسوێندەکەى ئەو کردوو بڕواى بەمن نەکرد.
هەروەها وتى: من دواى ئەوەى لەگەلڕ(ب) کارى سێکسییمکرد، سکم هەبوو لە خەستەخانە لەبارمچوو، ئیتر لەوە بەدواوە حەبى مەنعى بۆ دەهێنام و حەبم دەخوارد، نازانم روو لە هەر کوێ دەکەم سوکایەتیم پێدەکرێت، جارێک لە سجن بووم پۆلیسێک بەناوى (ئا) دەیوسیت کارى خراپم لەگەلڕ بکات، ئەو پۆلیسە لە ڕێگەى موراقبەکەوە وایدەکرد هەر کچێک جوانبێت لەسجن، داوا دەکات لە موراقبەکە بۆى رێکبخات، کە بەمنى وت، چوم بە کاک (د)م وت و ئەویش سجنى کرد، من بە بەرپرسەکەم وت: من لەدەرەوە پیاو سوکایەتیم پێدەکات کەچى لێرەش خەریکە واملێدەکەن.
لەدواجاریشدا(چ) داواى دەکرد، با خەڵکى وەکو(ب) رێگە نەدرێت ئاوا بکات و بە ئارەزووى خۆى سوکایەتى بە کچان و ژنان بکات.
ئەو کچێکى رەشتاڵەى لاوازەو بە هەڵسوکەوتى زۆر لە کچێکى مندالڕ دەچوو نەک کچێکى پێگەیشتوو، وریا و خاوەنى روخسارێکى تێکچووبوو لەوە دەچوو تازە لەئەشکەنجەدان هاتبێتە دەرەوە، ناوى تەواوى(چ. م. ڕ) و لە دایکبووى ساڵى 1988 لەشارى هەولێر، باوەژنەکەى کە پێیدەڵێت دایکە ناوى (خ. خ)ەو خاوەنى چوار خوشکە، وەک خۆى دەڵێت، یەکێک لە خوشکەکانى بەهۆى خراپیى دایکییەوە، (5) جار شویکردووەو تەڵاقدراوە، (چ) خاوەنى سێ برایە. ئێستاش بێلانەیەو هەر رۆژەى لە شوێنێک دەژى.
2008

لهسهر هێڵ نییه