.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











مامۆستایه‌ك دهستدریَژی سیَكسی كردووه‌ته‌سه‌ر خویَندكارهكانی
مونیره
ده‌سه‌ڵاتدارانی مهغریبـی له‌شاری (الدار البیچاء)ی پایته‌ختی ئابووری ئه‌و ولاَته مامۆستایه‌كیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی دهستدریَژیكردنی سیَكسی بۆ سه‌ر(8) لهخویَندكارهكانی خۆی كه لهنیَویاندا یهكیَك له‌و خویَندكارانه كچی خۆیه‌تی، له‌و باره‌یه‌شه‌وه رۆژنامه‌ی(الێباحیه) كه رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌یه له‌ژماره‌ی رۆژی سیَشهممهی رابردوودا ئه‌وه‌ی بلاَوكردۆتهوه(ئ،ب) كه مامۆستایه دهستدریَژی سیَكسی كردۆته‌سه‌ر(8) لهخویَندكارهكانی خۆی كه یهكیَكیان كچی خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها تیَیدا هاتووه ئه‌م مامۆستایه ئه‌و كاره‌ی لهژیَر ههرِهشهی توند‌و بهكارهیَنانی لیَدان به‌رامبه‌ر به‌منداڵه‌كان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه ئاشكرا بووه كه كچه‌كه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی دركاندووه‌و وتوویه‌تی: خۆم و ههندیَك لههاورِیَكانم دهستدریَژی سیَكسییمان كراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن باوكمهوهو لهنیَویاندا كورِیشی تیَدایه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش رایانگه‌یاندووه دوابه‌دوای ئاشكرابوون و بلاَوبوونهوهی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان بردۆته لای پزیشك بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین تاوه‌كو بزانن دهستدریَژییان كراوه‌ته سه‌ر یاخود نا.
شایانی باسه ئه‌و پیاوه ماوه‌ی(17) ساڵه مامۆستایه‌و ژنی هیَناوهو خاوه‌نی سیَ منداڵه، ژنه‌كه‌شی له‌هه‌مان خویَندنگه مامۆستایه.
لهفۆستا-وه
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه