.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ماڕگۆت بیكێل
چه‌پكێک شێعری ماڕگۆت بیكێل (Margot Bickel)
له ئاڵمانییه‌وه: هێدی
بێده‌نگی
خۆی له به‌ر بگری
خووی پێبگری
ده‌گه‌ڵی ڕابێی
هه‌تا په‌یامه‌كه ده‌بیسی
زمانه‌كه
تێده‌گه‌ی
ڕاسته‌قینه‌كه
ده‌دۆزییه‌وه،
ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ژیان
گازت ده‌كا.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
له ئاوێنه‌ی ئاو دا
زهمهندێكی ناو بیابان
جێ برینی فیز و هه‌وا
برینی خۆپه‌سندی
شوێنه‌واری بێ وره‌یی
ڕوخساری خۆ بینین،
خۆ له به‌ر ئه‌و ئاوێنه دیمه‌نه بگری و
له كانییه‌كه‌ی
بخۆیه‌وه
بخۆیه‌وه
بخۆیه‌وه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
بێده‌ره‌تانی
ده‌خۆیدا
ده‌سپێكردنه‌وه
بووژانه‌وه
هه‌ستانه‌وه‌ی
حه‌شار داوه
له‌و ده‌مه‌یدا پێمانوایه
گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجام
تازه له سه‌ره‌تا دا
وه‌ستاوین.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
دار هه‌تا پیرتر بێ
مه‌زنتر و هێژاتره
هه‌تا ڕیشاژۆتر بێ
له‌به‌ر ڕه‌شه‌با خۆڕاگرتره
هه‌تا لک و پۆی چڕتر بن
پارێزی جێ متمانه‌تره
هه‌تا قه‌فی بهقهوتر بێ
له پاڵوێداندا خۆڕاگرتره
هه‌تا چڵی به‌رزتر بێ
سێبه‌ری داپۆشه‌ری چڕتر ده‌نوێنێ
هه‌ر جه‌غزێكی ته‌مه‌نی
دیمه‌نێكی ئاشكرایه
له هێزی به‌سه‌رچوو
وێنه‌ی گنجێكه
به ڕوخسارێكهوه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
با له هه‌وره‌تریشقه و
كڕێوه دا
لک و گه‌ڵا
له داری ژیان به‌رببنه‌وه
دار هه‌ر به پێوه‌یه
هه‌تا قووڵتریش
ڕیشاژۆ بێ
هه‌تا چڵه‌كان
زیاتر به‌ره‌و تیشک ببنه‌وه
گه‌ڵای سه‌وزتر
لكی به‌هێزتر
پێده‌گه‌ن.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
بوێره خه‌ونان ببینه
به خۆته‌وه
به وه‌ی كه نی
بوێره خه‌ونان ببینه
به خۆته‌وه
به وه‌ی كه نیته
بوێره خه‌ونان ببینه
به خۆته‌وه
ئاوا كه به‌ڕاستی هه‌ی
بوێره خه‌ونان ببینه
به خۆته‌وه،
پاش وه‌خه‌به‌ر هاتنیش
ڕوخساری خه‌واڵووی ڕاسته‌قینه‌ت
تێكمه‌ده.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رده‌می وایه
حه‌ز ده‌كه‌م
بۆ تۆ
ببمه چه‌پكێک تیرێژی هه‌تاو
ئه‌و تیرێژانهی ده‌سته‌كانت گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه
ئهسرینهكانت ویشک ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌و تیرێژانهی له سه‌ر لووتت
ختووكه‌ت ده‌ده‌ن و
وه پێكه‌نینت ده‌خه‌ن
ئه‌و تیرێژانهی ڕووناكی ده‌خه‌نه تاریكترین
گۆشه‌ی ده‌روونت،
ڕۆژه‌كانت ده نوورێكی ڕووناک هه‌ڵده‌كێشن
كێوه سه‌هۆڵه‌كانی ده‌وروبه‌رت
ده‌توێننه‌وه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
جاری وایه
حه‌ز ده‌كه‌م
لۆتكهیهک بم
بۆ تۆ
لۆتكهیهک، كه هه‌ڵتگرێ و بتبا
بۆ هه‌ر جێیه‌كی پێت خۆش بێ
لۆتكهیهک، كه بتوانێ
له به‌ر هه‌موو ئه‌و باره گرانانه‌ی
ده‌گه‌ڵ خۆتیان ده‌گێڕی
خۆ ڕاگرێ
لۆتكهیهک، كه قه‌ت به لا دا نه‌یه
هه‌رچه‌نده نهسرهوتیش بی
هه‌رچه‌نده زێی ژیانیش بێ ئارام بێ
ئه‌و زێیه‌ی له سه‌ری داژوێین.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
"ده‌مه‌وێ بتوێمه‌وه
له درێژایی ئاسۆگه دا
له‌و شوێنه دا، كه
ده‌ریا كۆتایی دێ و
ئاسمان ده‌ست پێده‌كا"[1]
ده‌مه‌وێ یه‌ک- بم
ده‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
ده‌وره‌یان داوم،
ئاگام لێیه و ده‌زانم
هه‌ست ده‌كه‌م و ده‌ترسم
بڕوا ده‌كه‌م و هیوادارم
هه‌موو ده‌گه‌ڵ یه‌کتر بێنه‌وه،
ده‌مه‌وێ بتوێمه‌وه
له درێژایی ئاسۆگه دا
له‌و شوێنه دا، كه
ده‌ریا كۆتایی دێ و
ئاسمان ده‌ست پێده‌كا
ده‌مه‌وێ یه‌ک- بم.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
[1]: هاوڕێم جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی ئه‌و به‌نده‌ی له فارسیڕا كردۆته كوردی و ئه‌منیش ده وه‌رگێڕانه‌كه‌ی خۆم هه‌ڵكێشاوه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
با
له سه‌ر تاسه‌كانی ئاده‌میزاد
گۆرانییه‌ک ده‌چڕێ
له سه‌ر خه‌ونه‌كانی ئاده‌میزاد
ماته ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره،
هه‌ر كلووه به‌فرێک
وه‌ک فرمێسكێكی نهتكاوه ده‌چێ
بێده‌نگیی كپ
كه به ده‌گمه‌ن خۆی لێده‌ده‌ین
ئاخنراوه
له وشه نه‌گوتراوه‌كان،
هێما شاراوه‌كان،
باسه قه‌تیس ماوه‌كانی ئه‌وین،
برینه نهدركاوهكان،
له‌و بێده‌نگییه كپه دا
ڕاسته‌قانیی مه حه‌شار دراوه
ڕاسته‌قانیی تۆ
ڕاسته‌قانیی من.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
پاش گه‌لێ سه‌فه‌ری
تۆفان و كڕێوه و
ڕاژانه‌وه‌ی سه‌ر شه‌پۆلان
له سه‌ر زێی به‌رزی ژین،
به تاسه‌وه‌م
له په‌نای تۆ له‌نگه‌ر بگرم
بادهوانان كۆ كه‌مه‌وه
سهوڵهكان هه‌ڵكێشمه‌وه
ده‌ست له فه‌رمان به‌رده‌م
به‌ره‌و ئهسكهلهت ببمه‌وه
له په‌نات داسهكنێم
به دیتنی ئامێزی كراوه‌ت
له ژێر پێما
هه‌ست به ڕه‌قانه‌ی زه‌وی كه‌م.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ تۆ و بۆخۆم
ئاره‌زووی ئه‌و چاوانهمه
كه تیشک و هێماكان
له تاریكییهكانماندا
بناسنه‌وه
ئه‌و گوێیانه‌ی
كه چپه و ده‌نگه‌كان
له سڕ بوونماندا بژنه‌ون
بۆ تۆ و بۆخۆم
ڕووحێک
كه هه‌موو ئه‌وانه
وه‌رگرێت و
وه‌خۆ گرێ
زمانێک، كه
له ڕاستۆكیی خۆ‌یا
ئێمه له بێده‌نگیی خۆمان
دهربكێشێ
بواری ده‌ربڕینمان داتێ
ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی
به‌ندی كردووین.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
كه ئێمه مردین
تۆ
من
نابێ له كۆتایی دا
نیشانه‌ی پرسیارێک
سه‌ر هه‌ڵدا
به‌ڵكو ته‌نیا
خاڵێک
ئێمه ده ماوه‌ی كورتی زه‌ماندا
ئه‌وه‌نده‌مان ماوه هه‌یه
پێشكه‌شی یه‌كتری كه‌ین.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی: شێعره‌كانی ماڕگۆت بیكێل بێ ناون. بۆ جوێكردنهوهیان هێڵێكم خستۆته نێوانیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه




سالاو..
نامۆ گیان دهستو په‌نجه‌ت خۆشبێت
به‌خته‌وه‌ر بیت هاورێی شیرینم
لارا


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و لارەی گووڵ
هاووڕێی خۆشەویستم لارە گیان سووپاسی پەیامت ئەکەم
خوازیارم کامەران بیت هەردەم هاووڕێ شیرینەکەم
هاووڕێت نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه