❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ڕۆژ ئاکره‌یی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-08 12:47:58

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

به‌ڕۆژ ئاکره‌یی

به‌ ته‌ما بووم له‌ ته‌م بدوێم

• به‌ڕۆژ ئاکره‌یی

● ● ●

من مرۆڤی ماندووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ماندووه‌م
ماندووم له‌ ماندوێتی ئه‌و ژنه‌ی خۆشم ده‌وێ و
خۆشی ده‌وێم و ماندووه‌ له‌ ماندوێتیم.
تاقه‌تی بیستنی هه‌واڵه‌کانم نییه‌.
هه‌ر لێره‌ که‌ دانیشتووم و خه‌ریکم ئه‌م دێڕانه‌
ده‌نووسم
چلووره‌کان
تنۆک تنۆک ده‌توێنه‌وه‌
بانگی باڵنده‌یه‌ک که‌ بانگی باڵنده‌یه‌کی تر ده‌کا
ڕووم وه‌رده‌گه‌ڕێنێ و
گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرووله‌کان له‌ بن دیوار ده‌بینم.

من ماندووم له‌ مرۆڤی ماندووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ماندووه‌
ماندووم
وه‌ک: تۆ/ من/ ئه‌وانه‌ی/ ماندوێتیی خۆیان
شانه‌وشان ده‌که‌ن
ماندووم
له‌ ڕێکردن به‌ره‌و مردن
له‌ ترسی: ترس/ برسیه‌تی/ ئه‌ڤین
دا
دا
دا
ده‌زانم ده‌بێ دایه‌کانیش له‌ بیر نه‌که‌م
که‌ ده‌ستی ماندوویان سینگی ماندوویان
ده‌کوتێته‌وه‌.



--------------------------------------------------------------------------------



● "وه‌ره‌ که‌ وه‌ک پاییزێ زه‌رده‌ ڕه‌نگم"*

ئێستاش
که‌ په‌یڤه‌کان خه‌ریکن له‌ نازانم کوێی زه‌ینمه‌وه‌ ده‌ڕژێن و
ده‌ستم به‌ره‌و نووسین پیت ده‌چێنێ
ده‌نووسم: "تۆ"
خۆم ده‌که‌م به‌ "من" و ڕێزمان ناهێڵێ
"من" بکه‌وێته‌ لای "تۆ"
چی بکه‌م؟
مه‌ودای نێوان "من" و "تۆ" (ده‌بینی؟)
ته‌نیا پیتی "واو"ه‌ و
تۆش واوه‌ مه‌چۆ!
"وه‌ره‌..."
نا...
له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌فر ده‌بارێ
کۆڵان هه‌تیوه‌
مۆسیقاش داوێنی په‌رده‌ی خستۆته‌ سه‌ما
منیش ماندووم و دانیشتووم و سه‌رم خستۆته‌ سه‌ر له‌پی ده‌ستم و ده‌نووسم:
خه‌مکوێره‌ چاوت که‌ نابینێ له‌رزینی هه‌ستم
له‌ زمهه‌ریری ئه‌و په‌یڤانه‌ی
هه‌زار جار و به‌ هه‌زار ته‌مای تر هه‌ستاون و دانیشتوون و ئێستاش:
"... که‌ وه‌ک پاییزێ..."
نا...
له‌ هه‌واری قوڕگی تۆوه‌ خه‌مێک هه‌ڵده‌کا و پێنووس
به‌ره‌و هه‌رێمی دینبوون ده‌با
منیش هه‌رچه‌ند ڕۆیشتووم و ده‌ڕۆم و بڕۆم:
تۆ ده‌مڕوێنی
له‌ خه‌یاڵی گوڵدانێکی ته‌نیا دا
که‌ نیگای له‌ چاوم دزیوه‌ و
منیش له‌ ڕوویدا
"... زه‌رده‌ ڕه‌نگم".

-------------------------------------------------------------------------------------------------------
*: "وه‌ره‌ که‌ وه‌ک پاییزێ زه‌رده‌ ڕه‌نگم"- خالید حیسامی(هێدی)
هه‌وڵێکه‌ بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌قێکی کۆندا و نووسینی دیوی نه‌نووسراوی ئه‌م دێڕه‌.



--------------------------------------------------------------------------------



● ● ●

من ده‌زانم
ئه‌م ڕێگایه‌ به‌ره‌و هیچ کوێ ڕێ ده‌رناکا

"کارێکم نییه‌!"*
ماندووم و سه‌رم قورسه‌ له‌سه‌ر شانم
پیته‌کان هه‌ڵده‌گرم
ده‌یانکه‌م به‌ به‌رد
چۆنیان ڕیز که‌م
که‌ هه‌ر به‌ردێ
نهێنییه‌ک له‌ ده‌روونیا بۆته‌ مانا؟
تۆش واز بێنه‌
نا.. مه‌یهێنه‌
هه‌سته‌!
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ڕسته‌یه‌ دا
هه‌نگاوی چاوت بکه‌ به‌ باز
تاکو په‌یڤه‌کان ببنه‌ به‌رده‌باز
ئه‌وسا
ده‌ست له‌ گشت شتێ که‌ به‌رده‌،
به‌رده‌!

ناوی من له‌ زاری تۆ دا جوان ده‌بێ و
به‌ ناوت زارم
گه‌ر بانگم نه‌که‌ی
نزارم.

----------------------------------------------
*: "کاری ندارم که‌" - محمود داوودی



--------------------------------------------------------------------------------



● ● ●

"نم"ێک له‌ من (که‌ ئاوه‌ژووی منه‌)
ده‌تکێته‌ سه‌ر تکای ده‌ستت
که‌ هه‌ڵده‌ستێ و
تاڵێ پرچت به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری پشت گوێت ده‌با

"من"ێک له‌ نم (که‌ ئاوه‌ژووی نمه‌)
ده‌تکێته‌ سه‌ر هه‌ستی ده‌ستت
کاتێ قژت به‌سه‌ر یه‌کدا داده‌گه‌ڕێ و
تاڵی گۆرین
درزێک ده‌خاته‌
سه‌ر سێوی گۆنات.



--------------------------------------------------------------------------------



● ● ●

سنوور نه‌بووم جێم بهێڵیت
قژت نه‌بووم بمبڕییه‌وه‌
ته‌نانه‌ت با
به‌ ڕاونانی چه‌ند گه‌ڵایه‌ک
به‌رمده‌یته‌ کۆڵانه‌کان.
من تۆ بووم!
(کاتێ که‌ ناوت گڕ بوو)
هه‌م!!
(که‌ داوێنم چنگی بۆ گڕ ڕاده‌دێرێ)

ئیستاش گه‌ره‌کمه‌
که‌وێڵێ ساز که‌م
بۆ که‌وڵی هه‌ستم.
له‌و که‌وێڵه‌ دا
چرای سه‌ری سه‌وداسه‌رم هه‌ڵده‌که‌م و
فریشته‌یه‌ک له‌م ده‌قه‌ دا
ده‌ق ده‌که‌م.



--------------------------------------------------------------------------------



● ● ●

به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو به‌ڕێکه‌م
تاکوو ڕێ کورت بێته‌وه‌
وه‌ک هه‌ناسه‌ له‌ سینگمدا که‌ تۆ ده‌تگوت:
"هه‌ناسه‌ بکێشه‌ ماڵی دڵم!"
خۆشه‌ویستیت کوێری کردم / نه‌فره‌تت بینا.
...
...

(من ناتوانم، تۆ بنووسه‌!)



--------------------------------------------------------------------------------



● ● ●

"ڕوو له‌ هه‌ر لایه‌ک ده‌که‌م" تۆ له‌وێ ڕووتیت
په‌نجه‌ به‌ زمانت ته‌ڕ ده‌بێ:

"وه‌ره‌!"

ڕوو وه‌رده‌گێڕم تۆ له‌وێ ڕووتیت
سه‌ری په‌نجه‌ت چمکێ لا ده‌دا:

"گوڵه‌که‌م ته‌ڕه‌!"

چرا کوێر ده‌که‌م
تاریکییه‌کی ته‌ڕ ده‌گرمه‌ باوه‌ش.



--------------------------------------------------------------------------------



● ● ●

حه‌زم له‌ چڕینی گریانی خۆمه‌
له‌ ڕاکردن به‌ره‌و نازانم کوێ
که‌ هیچکه‌س له‌وێ
پێم ناڵێ بۆ کوێ؟

حه‌زم له‌ چڕینی گریانی خۆمه‌
له‌ ونبوون و به‌ چاوی تۆ بینینه‌وه‌م
چمکی کراستم
له‌ شانت به‌ره‌ڵا ده‌کرد
له‌شت ئاوێنه‌یه‌کی تر بوو
بۆ ڕووتبوونه‌وه‌م

گوێت لێمه‌؟
حه‌زم له‌ چڕینی گریانی خۆمه‌!



--------------------------------------------------------------------------------



● سه‌نگساربوون به‌ ده‌می سه‌گساره‌کانه‌وه

فریشته‌یه‌ک گوتی:
"خوێڕییه‌کان گشت شته‌ باشه‌کانی ئێمه‌یان بردووه‌"
به‌ڕۆژێک گوتبووی:
"من، هیچکام له‌ خوشکه‌کانم قه‌حبه‌ نه‌بوون
به‌ڵام گشت قه‌حبه‌کانی دونیا، خوشکی منن!" 


لوول ده‌خۆیت به‌ ده‌م گه‌رده‌لوولی گومانه‌وه‌
که‌ گردی یه‌قینی کردۆته‌ ته‌ختی سه‌ما:
ده‌له‌ریته‌وه‌
ده‌چه‌میته‌وه‌
هه‌ڵده‌ستیته‌وه‌ و
ده‌می خه‌ڵک بۆته‌ ده‌ست و پڕه‌ له‌ به‌رد.
بیناییم تاڵێ قژی ڕۆیشتوو به‌ره‌و مه‌مکی چه‌پت
ده‌کاته‌ ڕێگا و هه‌ڵده‌خلیسکێ:
ده‌له‌رێته‌وه‌
ده‌چه‌مێته‌وه‌
به‌رده‌بێته‌وه‌ و
به‌رده‌کان به‌ سه‌رماندا ده‌بارێن و
"ده‌ستم به‌رده‌! نابین به‌ به‌رد!"

-----------------------------------------------------
o به‌ ته‌ما بووم له‌ ته‌م بدوێم
o به‌ڕۆژ ئاکره‌یی
o کۆمه‌ڵه‌ شێعر(1999- 2002)
o چاپی یه‌که‌م: سوید- ستۆکهۆلم 2004
هاووڕێ یان گشت ئەووبابەتانەی دایان ئەنێم تکایە

ڕێ پێدراوو نیە لەهێچ ماڵپەڕێکدا بڵاوو برێتەوە

هیوام وایە سوودی لێ وەر گرن

نامۆ

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-09 09:43:48

لارا
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-08
دواترین سه‌ردان: 2013-05-06
په‌یامه‌كان: 496

Re: به‌ڕۆژ ئاکره‌یی

سالاو..

نامۆ گیان ده‌ستو په‌نجه‌ت خۆشبێت

به‌خته‌وه‌ر بیت هاورێی شیرینم

           لارا

Kurdzhin
http://dl2.glitter-graphics.net/pub/158/158522c2coogc049.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-11 16:31:10

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: به‌ڕۆژ ئاکره‌یی

سڵاوو لارەی گووڵ

هاووڕێی خۆشەویستم لارە گیان سووپاسی پەیامت ئەکەم

خوازیارم کامەران بیت هەردەم هاووڕێ شیرینەکەم

هاووڕێت نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-11 16:35:34

payam.
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2013-06-24
په‌یامه‌كان: 53

Re: به‌ڕۆژ ئاکره‌یی

Slaw..

Dast Xosh Be Kaka NAMO Gyan Sarkwtobet Har BaJit...

  http://www.hotprofilegraphics.com/myspace-graphics/images/girly/classy/1177955652-332-3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net