❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ شه‌وی بوكێنی ده‌ترسم!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-12 10:04:36

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

له‌ شه‌وی بوكێنی ده‌ترسم!!

له‌ شه‌وی بوكێنی ده‌ترسم!!


شه‌وی بوكێنی، ئه‌گه‌رچی وه‌ك هه‌ر شه‌وێكی دیكه‌ سروشتییه‌، كه‌چی‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا ساته‌وه‌ختێكی‌ گرنگ‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و كچ‌و كوڕه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه‌‌و بازدانێكه‌ بۆ كارپێكردنی‌ په‌یوه‌ندیی‌ جه‌سته‌ی‌ نێوانیان كه‌ پێشتر ته‌نها باسكردنی‌ حه‌رامبووه‌. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و شه‌وه‌ به‌ ته‌لیسمی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نراوه‌و حیكایه‌تی‌ زۆر ده‌رباره‌ی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، بۆیه‌ شه‌وێكی‌ ترسناك‌و دڵه‌ڕاوكێ‌ به‌خشه‌.
"له‌ شه‌وی بوكێنی ده‌ترسم!!"، ئه‌مه‌ ده‌ربڕینی‌ كچێكه‌ كه‌ له‌ قۆناغی ده‌زگیرانیدایه‌و چاوه‌ڕوانی‌ گواستنه‌وه‌یه‌ بۆ ژیانی‌ خێزانی‌، به‌لاَم به‌هۆی ترس‌و دڵه‌راوكێ‌‌و شه‌رمه‌وه‌ حه‌زده‌كات گواستنه‌وه‌كه‌ دوابخات‌و ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و شه‌وه‌ نه‌بێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی‌ باره‌كه‌ی‌ ئاڵۆزترو ترسناكتر كردوه‌، ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سوكاره‌ كه‌ بۆته‌ مایه‌ی نائارامی‌و بێتاقه‌تی‌و بێزاریی زۆر، چونكه‌ هه‌میشه‌ ده‌سته‌واژه‌ی جۆربه‌جۆر ده‌ده‌ن به‌ڕوویدا، وه‌ك: "به‌ ئاسانی خۆت به‌ده‌سته‌وه‌مه‌ده‌"، "خۆت قورس ڕابگره‌"‌و "كراوه‌ مه‌به‌ له‌ هه‌نگاوه‌كه‌دا".
بێگومان ئه‌و ڕه‌فتارو سڵكردنه‌وه‌یه‌ی‌ كچه‌كه‌ هۆكاری زۆر له‌پشتیه‌وه‌ هه‌یه‌: نه‌بوونی هۆشیاری سێكسی، دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌، عه‌یبه‌و بڤه‌، ئاشنانه‌بوون به‌ یه‌كتری، ژینگه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وروبه‌ر، سستمی په‌روه‌رده‌‌و لابردنی په‌رده‌ی كچێنی وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی‌ ئه‌و شه‌وه‌. سه‌ره‌نجامیش كێشه‌ی خوێنبه‌ربوون‌و ئازاری‌ زۆرو گرفتی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی‌ جیاوازی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.
بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا كوڕ‌و كچ له‌باره‌ی‌ سێكس‌و په‌یوه‌ندیی‌ جه‌سته‌وه‌ هوشیاربكرێنه‌وه‌و كاتی‌ پێكهێنانی‌ خێزانیش له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ شاره‌زاوه‌ ڕێنمایی‌ بكرێن‌و له‌و ترس‌و دڵه‌ڕوكێیه‌ ڕزگاربكرێن‌و له‌وه‌ دڵنیابكرێن كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ ساته‌وه‌ختی‌ ئاوێته‌بوونی‌ ڕۆحی‌‌و جه‌سته‌یی‌ دوو كه‌سه‌ به‌ئاڕاسته‌ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ به‌خته‌وه‌ری‌، نه‌ك گۆڕه‌پانی‌ شه‌ڕی‌ مانگای‌ ئیسپانی‌ كه‌ توندوتیژی‌‌و خوێنی‌ لێ‌ ده‌تكێت!

کنێر عبدلله‌
ئاسۆ

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-12 10:46:18

HiWa_1993
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: kurdistan-slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌

Re: له‌ شه‌وی بوكێنی ده‌ترسم!!

ده‌ست خۆش به‌ریزم به‌ هیوای به‌ر ده‌وامیت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-12 10:56:13

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: له‌ شه‌وی بوكێنی ده‌ترسم!!

سوپاس بۆ تۆش هاوری گیان ده‌ستت خۆش بیت  گیانی من.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net