.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












زۆر گرنگه مرۆڤ بۆ ژیانی خۆی به‌رنامه و پلانی كاری هه‌بێ تا زۆرتر وه له كورترین كات دا ئه‌نجامیان بدا، وه گرنگتریش ئه‌وه‌یه هه‌میشه په‌ند و ئامۆژگاری له ئه‌زمونداران وه‌رگرێ ، ڕاست ووتراوه (اسال المجرب ولا تسال الحكیم) به واتای له ئه‌زموندار بپرسه نه‌ك دانا ،به‌م پێیه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری سونه‌تێكی ژیانه و مایه‌ی بوونی مرۆڤایه‌تیه ، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر پێویسته ژیرانه بیر بكرێته‌وه دووربین و عه‌قڵ به كاربێت نه‌ك به لایه‌نی سۆز و سه‌رپێی بۆی بڕوانرێ ، دووكه‌س له دوو ژینگه‌ی جیاواز و هه‌ر یه‌ك خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆی و بیركردنه‌وه‌ی ، وه به‌یه‌كه‌وه ژیان له ژێر ساباتێكدا و به‌سه‌ر بردنی زۆر به‌ی كاته‌كان به‌یه‌كه‌وه ، عه‌قڵ و ئیراده‌یه‌كی به هێزی ده‌وێ بۆ به‌ده‌س هێنانی ژیانێكی ئاسووده بۆ هه‌ردوولا، هه‌ر بۆیه گرنگه پێش چونه ناو ئه‌م كهژاوایه هه‌ریه‌ك له‌م دوو كه‌سایه‌تیه بیر بكه‌نه‌وه له:ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بێته هاوسه‌رم ده‌بێ:
1_به‌ڕاستی خۆشی بوێت (چونكه خۆشه‌ویستی كلیلی ده‌روازه‌ی به ختهوهریهكان
2_خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێز و ڕه‌وشت و ره‌فتار جوان بێ له كۆمه‌ڵگه‌دا.
3_توانای پێدانای مافه‌كانی ژیانی هه‌بێت و له‌به‌رامبه‌را ئه‌ركه‌كانیش جێ به‌جێ بكا.چونكه ژیان ئه‌رك و مافه .
4_بڕوا‌و متمانه‌ی به خۆی هه‌بێ ، كه‌له دوا ڕۆژا نه‌كه‌وێته ژێر كایگه‌ری كه‌سانی تر.وه خاوه‌ن بریار بی َ بۆ ژیانی داهاتوو...
5_خاوه‌ن ویژدان و له خوا ترس بێ تا نه‌توانێ سته‌م بكا له‌كاتی توره‌یدا و ئارام بگرێ.و هه‌میشه لێ بورده بێ.به‌رامبه‌ر كه‌م و كوریه‌كان.
6_ڕێزی هه‌موو كه‌س بگرێ و له خۆشی وناخۆشیهكان به‌شدار بێ و قه‌ناعه‌تی هه‌بێ به بوون و نه‌بوون .هاوسه‌نگی دروست بكا له ژیاناو مام ناوه‌ند بیت.
7_بڕوادری راسته‌قینه بێ ، نه‌ك به‌شێكی شه‌رعی قبول بی َ و ئه‌وی تری به لاوه نێ، وه ئه‌وه‌ی بۆ خۆی پێی خۆش بێ بۆ به‌رامبه‌ریش به هه‌مان شیوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ی له چارهنوسا دیاری كرابێ هه‌ر ده‌بێ بێته دی و وه ئه‌وه‌ی خوا بیكا ئه‌وه باشه و له به‌ر ژهوهنی ئێمه‌یه و زۆر جار شتێكمان لا باشه به‌لام زه‌ره‌رمه‌ن ئه‌بین وه‌زۆر جاریش شتمان لا ناخۆش بوه و خێری پێوه بوه...
كه‌واته ژیان خۆشی و ناخۆشی ئاوێزانه و ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌وی مه‌رج نیه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی تیا بێت وه شه‌رتیش گونجانه و وه‌ك وتراوه/حیاه/ صراع من اجل البقا‌و كه‌واته ژیان بریتیه له ململانێ له پێناو مانه‌وه‌و تاقی كردنه‌وه‌و هه‌ول دان بۆ كاتێكی دیاری كرا‌و نه‌ك بۆ هه‌تا هه‌تا ..به هیوای ژیانیكی پڕ خۆشی بۆ هه‌موو هاوسه‌رداران و وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وی بچنه ناوی ..
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه