.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ده‌ربه‌ندی په‌پوله‌ی شێركۆ بێكه‌س ده‌كرێته زنجیره درامایه‌كی ته‌لفزیۆنی
(ده‌ربه‌ندی په‌پوله) ناونیشانی كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی شیعری شاعیر (شێركۆ بێكه‌س)ـه، له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (به‌كر ره‌شید)ـه‌و بیرۆكه‌ی بۆ دارِێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی.
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ر (به‌كر ره‌شید) له لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ په‌یامنێر ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و كاره هونه‌رییه گووتی "سیناریۆی ئه‌و زنجیره درامایه له كتێبی (ده‌ربه‌ندی په‌پوله)ی چیرۆكه شیعرییه‌كانی شاعیر مامۆستا (شێركۆ بێكه‌س) وه‌رم گرتووه كه خودی خۆی ئاگاداری ئه‌و كاره‌یه و ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها گووتی "ناوه‌رۆكی ئه‌و زنجیره (دراما)یه باس له كه‌سایه‌تییه‌كی كورد ده‌كات كه له هه‌نده‌ران ده‌ژی، ئه‌و كه‌سه نامۆیه به هه‌موو دنیا و ده‌یه‌وێت بگه‌رِێته‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام نازانێ چۆن بگه‌رِێته‌وه چونكه هیچی نه‌ماوه، ئومێدی به هیچ شتێك نامێنێ و عه‌شقی شیعره‌كانی شاعیری گه‌وره‌ی كورد (نالی) ده‌بێت، چونكه نالی شاعیر كاتی خۆی له كوردستانه‌وه ده‌چێت بۆ وڵاتی توركیا و ئه‌ویش ده‌چێته تاراوگه و نایته‌وه و له‌وێ ده‌مرێت و (حه‌بیبه)ش له كوردستان ده‌مێرت و ناگات به عه‌شقی حه‌بیبه‌ی خۆشه‌ویستی".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند گووتی "ئه‌و كه‌سه به خه‌یاڵی خۆی له سكه‌ی قه‌تار ده‌وستێ و چاورِێ ده‌كات (نالی) شاعیر بێت و به‌یه‌كه‌وه بگه‌رِێنه‌وه كوردستان، به شێوه‌یه‌كی گشتی كۆكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی كۆنی كورد نامۆ بووه و ئێستاكه‌ش كورد له هه‌مان نامۆ بوون دایه و له وڵاته‌كه‌ی خۆشی دا هه‌ر نامۆیه و هه‌ست به‌بوونی خۆی ناكات، ئه‌مه‌و له درێژه‌ی زنجیره‌كه‌دا ئه‌و شتانه به شێوازێكی چاك ده‌كه‌وێته به‌رچاوی بینه‌ر".
به‌كر ره‌شیدی هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی ده‌ست نیشانكردنی كاتی كاركردن بۆ ئه‌و زنجیره درامایه گووتی"تا ئێستا كه‌سم ده‌ست نیشان نه‌كردووه نه بۆ كاری ئه‌كته‌ری نه بۆ كامێره‌مان، چونكه جارێ له گفتوگۆ داین له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی (زاگرۆٍس) بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌رهه‌می بێنین و به‌نیازم دیمه‌نه‌كانی له وڵاتی (توركیا و یۆنان) وێنه‌ی بۆ بگرین".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ند (به‌كر ره‌شید) تا ئێستا به‌شداری له چه‌ندین زنجیره دراما و فیلمی كوردی كردووه، دیارترینیان زنجیره درامای (ژاڵه)یه كه رۆڵی (شوان)ـه‌ی تیادا بینی و له ساڵی (1986) به‌رهه‌م هات، هه‌روه‌ها زنجیره درامای (گه‌رده‌لول) له ساڵی (2005) كه رۆڵی پارێزه‌رێكی تێدا بینی به‌ناوی (شێركۆ)، پارساڵیش زنجیره درامای (وسیتانامه)ی به‌رهه‌م هێنا كه له رێگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات) نیشانی بینه‌ران درا.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



swpas bo toi aziz sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh bet kuri bo am babta hiwe sarkwtnt bo axwazm ..........ASriN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dastt xosh asrin gyan bo payama jwanakat sarkawtw bit.......
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌ستت خۆش بیت بۆ گه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌رکه‌وتوبیت هاوڕێ گیان،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



swpas amez gyan bo paymakat
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه