.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








ئەو شەوە م لە هەموو شەوەكانی تر ڵا ناخۆشتربوو ,هەر لە خودا دەپارامەوە رزگارم بكات ,جارجاریش وێنەی ’’كاشما’’ ی خۆشەویستم دەهاتەبەر چاو خەریك بوو شێت ئەبوو,ئاگام ڵێبوو پێی دەوتم ئارام بگرە ئازیزم تۆ بێتاوانی هەر رزگار دەبیت و بەیەك دەگەین,منیش پێم دەوت ئەی تۆ بۆ نایت بۆ ڵام دڵنەوایم بدەیتەوە و كەمێك لە ئازارەكانم ڵا بەری ,پێی دەوتم اەبەر باوكم ناوێرم بێم بۆ ڵات چاوەكەم.
بەیانی بەسكی برسیەتی و بە رەنگێكی زەردەوە چومەوە ژووری دادگایەكە .هەروەكو رۆژی پێشتر دادوەر هاتوو داوای لە پارێزەرەكەم كرد بەڵگەكانی خۆی بسەلمێنێت بۆ بێتاوانی من ,ئەویش هەرچی پێبوو وتی و بەتەواوی بەرگری ڵێكردم.
دوای دادوەر داوای لەخۆم كرد كە تەواوی راستیەكان بخەمە روو,سەرم داخستبوو و دەگریام ئاگام لەباوكم بوو تورەبوو دەی وت بۆ قسەناكەیت دەبەرگری لەخۆت بكە كورەكەم.
لەناكاو گوێم لە دەنگی ’’كاشما’’بوو بوو لە ناو خەلكەكە هەڵساو وتی جەنابی دادوەر دەتوانم قسەبكەم,بەڵام دادوەر رێگەی پێ نەدا,منیش بەبینینی ’’كاشما’’بەتەواوی تاسام سەیرم كرد باوك و دایكیشی هاتوو بە ئیشارەت داوای لێكردم قسەبكەم,كەچی هەر نەمدەتوانی قسەبكەم لە بەر باوكی ,هێندەی نەمابوو دادوەر هەستێت و بەتەواوی تاوانەكە بدات بەسەرمدا ,لەپر سەرم هەڵبری بینیم رۆژگار و هەرێم لە پاێ یەكدا دانیشتوون وبەمن پێدەكەنن.
سەیرێكی باوكم دایكم كرد خەم دایگرتبوون,لەو ڵاشەوە كاشما دەروانی وەك ئەوەی بڵێت بۆ بێدەنگی,بۆقسەناكەی,منیش خۆشت دەكوژیت.
منیش لە برسا خەریك بەە ئەبورامەوە,ورەم دایە بەرخۆم وبەزمانم لێوەكانم تەركردوو لێوە ماندوەكانم بەهێواشی كردەوە و دەستم كرد بەگێرانەوەی رووداوەكە.
وەك ئەوەی بڵێی خۆتۆ بریارت دابوو چوك بۆ خیچ شتێك دانەدەی ,دەقسەبكە.زۆر لەسەرخۆ وتم جەنابی دادوەر تكام وایە بەوردی گوێم ڵێبگرن بزانن كورێكی وەكو من تاوانی چیە:-من لەداوی ئەوەی خوێندنی ناوەندیم تەواو كرد,چوومە پەیمانگە بەشی وێنە كێشان ئەمە هەلباردەی خۆشم نەبوو بەلكو كاتێك لە قوناغی ناوەندی بووم دەستێكی چاكم هەبوولە وێنەكێشاندا,بەجۆرێك وێنەم دەكێشا خەلكی پێی سەرسام دەبوو هەردەت وت وێنەكە راستییە ئەوەندە جوان بوو ئیتر ماموستایانی ناوەندیم زۆریان ڵێكردم بچمە پەیمانگا تاكو دوارۆژیكی باشم هەبێت,بەڵام كاتێك هاتمە ئێرە بەهەمان شێوە هەموویان ئێرەیان پێ دەبردم,چونكە لە هەموویان باشتر بووم لەوێنەكێشاندا ,بەوجۆرە دووساڵم لەوێ بەسەر برد ئیتر ئاشنایەتیم لەگەڵ ’’كاشما’’پەیداكرد.
ئاگام لێ بوو كاتێك ناوی كاشمام برد باوكی سەری هەلبری و مۆرەیكی لێ كردم,وا دیاربوو پێی ناخۆش بیت كەناوی كچەكەیم هێنابوو.لە دوای ئەوەی ’’كاشما’’بووە ئازیزترین كەسم بەجۆرێك نەمدەتوانی بەبێ ئەو بژیم,هەردووكمان زۆر عاشق بووین بەسروشت و بە عەشق ,من و كاشماو رۆژگار لە یەك هۆلدا دەرسمان دەخۆێند و چاڵاكیمان ئەنجام دەدا و هەرێمیش لە بەشی موسیقابوو ئاشنایەتیم لە گەلی نەبوو هەرلە دورەوە دەم ناسی چونكە كورێكی لەخۆبای و بوغزن بوو حەزی لە چارەی كەس نەدەكرد.
رۆژێگ رۆژگار هات بۆ ڵام وتی حەزەكەم ئەمرو پێكەوە بچینە دەرەوە كەمێك زانیاری شتم پێ بلێت لە بارەی وێنە كێشانەوە,منیش داواكەیم قبۆل كرد بەڵام وتم با كاشما ش بێت لە گەلمان كەچی قبوڵی نەكرد وتی بە تەنیا بین باشترە.
ئەو عەسرە تاكو ئێوارە پیاسەمان كرد وتم رۆژگار تۆ چیت دەوێ پێت بڵێم ,هەرشتێك بەمن بكرێت ئامادەم هاوكاریت بكەم لە كارەكانتا.بەڵام رۆژگار وتی واز لەوێنە كێشان بێنە بابۆ خۆمان كەمێك قسە بكەین لە ژیانی خۆمان بدوێن,یەكسەر وتی وتی كاك رێبوار لە وەتی هەم خێرم لە خۆم نەدیوە لە هیچ كارێك سەركەوتوو نابم تەنانەت لە ژیانی تایبەتی خۆشمدا .منیش وتم وەكو چی ئەویش وتی زۆر ن ئەو شتانە ئیستا كاتی نیە باسی بكەم ,بەڵام ئەوەی من ئەمەوی بلیێم گرنگە نازانم چون پێتی بلیم.منیش وتم فەرموو بەبێ هیچ دوو دلێە ك هەرچیت هەیە بیڵێ شەرم مەكە ئێمە هاورێ یەكین ئەبێت ئاگامان لە كێشەی یەكتری هەبێت هاوكاری یەكتر بكەین.كەچی بەهەموو بیركردنەوە و تێگەیشتنی خۆیەوەوتی :-كاك رێبوار ماوەی دووساڵە بەیەكەوین لەم پەیمانگای شتێكم بۆ درۆست بووە نەمتوانیوە بێت بلێم بەڵام ئەمرۆ بەباشم زانی هەرچیم هەیە لە رێگای ئەم پارچە شعرەوە پێت بڵێم.
گۆلم ئیتر ناتوانم دڵی خۆم تەفرە بدەم
هەموو رۆژێ بەمیكانۆی مناێان ژیری بكەم
ئەوا دووساڵە دەڵێم ئەمرونا سبەی پێت دەڵێم
دەرفەتێك هەلناكەویت ئەم رازەی دلمت پێ بڵێم
بەڵام ئەمرۆ دوا فرسەتە هەرچیم هەیە بۆت هەڵرێژم
دڵخۆش ئەبم گەر بتوانم لەناو دلتا گۆڵێك بنێژم
ئێستا تێگەیشتی ئەوەی دەمویست پێت بڵێم’’خۆشەویستیە’’تكات لێ دەكەم دڵم مەشكێنە ,چونكە من دیلی عەشقی تۆ بووم هەرگیز ناتوانم لە بیرت كەم شەو رۆژ تۆ لە خەیالمای ئاواتە خوزم رۆژێك بەیەك بگەین پێكەوە بژین ,بروابكە خۆشم ئەوێی .منیش خۆم تۆرە كردوو وتم رۆژگار خان من نەهاتم خۆشەویستیت لەگەڵ بكەم ,من خۆشەویستی خۆم هەیە ئەویش كاشمایە لەوانیە اەمن باشتر بزانیت كە من ئەوم خۆش دەوێ ناتوانم خیانەتی لێ بكەم.لە دوای قسانە ئەوێم جێهێشت و رۆشتم,بەیانی كاتێ چوومەوە بۆ پەیمانگا هەموویم بۆ كاشما گیرایەوەئەویش زۆری پێ خۆشبوو كە قسەكانی رۆژگارم پشت گوێ خستووە,لەم قسانە دابووین رۆژگارش دەركەوت و هات بۆ ڵای ئێمە و وتی كاك رێبوار داوای لێ بۆردن دەكەم ئەگەر دوێنێ دڵی تۆم غەمبار كردبێت,ئیتر هەر ئەو قسەیە بوو تاكو كۆتای ساڵ قسەی لەكەڵ من و كاشمانەكرد بۆ ساڵی ئایندە مانگێك تێپەری كردبوو بینیم لەگەڵ هەرێم دا دەستی یەكیان گرتبووجارجار سەیری منیان دەكردوو مۆرەیان ڵێدەكردم بەجۆرێك نەمدەوێرا بەڵای هەرێم دا تێپەر ببم چونكە شانی وای لێ ئەدام ئەگەر كەسێكی ڵاوازبوایە تاكو هەفتەێەك بەهۆش خۆێ نەدەهاتەوە,بەڵام من هەر ئەم دایە دەستخوا ەت جوابی خراپەكانی ئەوم نەئەدایەوە ,
ئەوەبوو جەند جاێك هەرێم شەری پێ ئەفرۆشتم بوو بەشەرمان خوێندكاران لێكیان كردینەوە داوی لە ژوورێ بەرێوەبەرەوە بانگیان كردین دوای لێ كۆلینەوە لەسەر ئەو شەرە دواجار لەبەر ئەوەی هەرێم هەندێك كاری تری خەراپەی كردبوو چاوپۆشی لێ كرابوو سەرۆكی پەیمانگا بریاری دەركردنی هەرێمیدا لە خوێندن.لەدوای دەركردنی رۆژێ چەندین هەرەشەی لێ دەكردم تاكۆ رۆژێك هەرێمم بینی وتی رێبوار ئەبێ كارێكی وات بەسەر بێنم هەتا ماوی پێوەی بناڵێنی و لە ژێر باجی ئەو بارە دەرنەچی.
رۆژگار هات بۆ ڵام وتی هەمووی خەتای تۆ بۆ خۆشەویستەكەمیان لە پەیمانگا دەركرا لەگەڵ ئەوەشدا هەرباجی ئەوە قەرزاری رۆژێك دێت ئەبێ یدەێ .
ئەو رۆژە حاكم هەستا و وتی بەیانی دوا رۆژی دادگایەكەیە و هەرچی بەڵگەو شایەتە ئامادەی كەن تاكو تاوانبار دیاری بكرێت.
هاورێیان تا بەشی سێ ئەم چیرۆكە خوتان لەگەڵ ....

لهسهر هێڵ نییه







dastakant khosh hare gean
ba hewae bardawamet
لهسهر هێڵ نییه





سڵاوو
خۆشکە خۆشەویستە کەم دەستت خۆش بێ
هیوادارم لەم بەشە بەژداری دایمیت هەبێ
هەر شاد بیت ئازیزم

لهسهر هێڵ نییه