❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوا كۆستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-04 16:16:35

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

دوا كۆستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ مێژبوو خووت به‌ ڕۆژنامه‌وه‌ گرتبوو، هه‌میشه‌ یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌شت هه‌واڵه‌كانی‌ لاپه‌ڕه‌ یه‌ك بوو، ئه‌مجاره‌شیان به‌ دووربینی‌ چاوه‌كانته‌وه‌ لێت ڕوانی‌ و كڕیت، وه‌ك چۆن خه‌م كه‌ڵه‌كه‌ ده‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر یه‌ك و لوولیان ده‌ده‌ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ت پێچاو خسته‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی‌ په‌نجه‌كانی‌ ده‌ستت، چه‌ند هه‌نگاوێكت ناو پۆسته‌رێكی‌ گه‌وره‌ له‌ دیواره‌كه‌ی‌ به‌رانبه‌رت هه‌ڵواسرابوو، لێی‌ چویته‌ پێش، جوان تێیڕامای‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زمانت بجوڵێت ،چاوه‌كانت ده‌یانخوێنده‌وه‌:

(بوو به‌ به‌رد به‌ نه‌خۆرێكی‌ فڕێدراو ئه‌و هه‌ویره‌  فیتنه‌ و زۆردارییه‌ی‌ عه‌یامێك بوو ئاوی‌ ده‌كێشا).

به‌دیار ئه‌مه‌وه‌ خه‌یاڵت ده‌بردو ده‌هێنا:

(نیشتیمان له‌بیرته‌، كه‌ من و تۆ زه‌ماوه‌ندمان كرد. ئه‌م دۆڵه‌ چه‌شنی‌ دره‌ختێك بوو، ورد ورد گه‌لاَكانی‌ سیس ده‌كردو هه‌ڵده‌وه‌راند، زه‌مه‌نێك بوو ئه‌م دره‌خته‌ بێنازكه‌وتبوو، ئاخ ! هیوا چه‌نده‌ به‌ په‌رۆشبوو ده‌یگوت بابه‌ گیان نابێ‌ ئه‌م گه‌لاَیانه‌ بوه‌رن، ئه‌مانه‌ له‌تێكن له‌ ڕۆحی‌ ئێمه‌و ئێمه‌ش له‌ ئه‌وان ...)

تۆ هه‌ر وه‌ستاو و خه‌ڵكیش هه‌ر كه‌ به‌ لاتدا تێپه‌ڕده‌بوون، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ بزانن ئێستا له‌ناو شه‌قامه‌كانی‌ مێشكی‌ تۆدا چوارییانێك له‌ چاوه‌ڕوانی‌ و زه‌نوێرێك له‌ نه‌هامه‌تی‌ نزارێك له‌ غوربه‌تی‌ مانگی‌ دوور دوور له‌ ئاسۆ پیاسه‌ ده‌كه‌ن و فه‌رهه‌نگێكی‌ گه‌وره‌ی‌ وشه‌ هاوواتاكانی‌ غه‌م و كۆست و چاوه‌روانی‌ پێكهێناوه‌.  هه‌ر به‌ تیله‌ چاوێك به‌ لاتدا شه‌كرێكیان ده‌شكاند:

(زه‌حمه‌ت نه‌بیت كاكه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگاكه‌...

(ببوره‌ كاكه‌ گیان تۆزێك...

تۆزێك له‌ قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌ نزیك كه‌وتییه‌وه‌ له‌م ساته‌ بێ‌ هیواییه‌دا هیوات ناسییه‌وه‌، یه‌كسه‌ر له‌ باوه‌شت گرت. یه‌ك دووهه‌نگاوت نا، ویستت قسه‌ بكه‌ی‌، به‌لاَم خۆشی‌ و ناخۆشییه‌كان دووهێزبوون، قورگتیان كردبوه‌ مه‌ته‌رێزو خوێیان به‌ زامه‌كانییان دا ده‌كرد. له‌ نێو ئه‌م جه‌نجاڵستانه‌دا بۆنی‌ هه‌وێنی‌ خاكی‌ ئازادی‌ و په‌یام و ده‌نگی‌ ناڵینی‌ خه‌ڵكی‌ بێ‌ ده‌ره‌تانانی‌ شار هاتنه‌ سه‌ر شانۆی‌ بوون. هه‌نگاوه‌كانت له‌ پیریدا به‌وێنه‌ی‌ كه‌سێكی‌ به‌ زۆر بوو به‌ سه‌رباز (یه‌ك..دوو) یه‌كدوویه‌كی‌ ساوایان به‌ زه‌ویدا ده‌كرد، بۆ هه‌رچوار لا شڵه‌ژان و هه‌ناسه‌ت سوار، ویستت به‌ هیوا بڵێی‌ له‌ پێش من را بكه‌و چاوه‌كانی‌ دایكت رووناك بكه‌وه‌. سه‌یرێكی‌ هیوات كرد، لاشه‌ ئێسك و پڕووسكێكی‌ سووك بوو به‌ ئامێزته‌وه‌ ئۆقره‌یان به‌ستبوو ...سه‌رت كه‌چ كرد بۆ ئه‌ژنۆت، ئه‌ژنۆشت سه‌ری‌ دا نه‌وانده‌ سه‌ر خاك، هێدی‌ هێدی‌ چاوت بڕیه‌ هیواو بووی‌ به‌ یه‌كێك له‌و هه‌ڵگرانه‌ی‌ ئێسك و پڕووسكی‌ هیوات به‌ ئامێزته‌وه‌ بۆ دایكی‌ نیشتیمان و ڕۆحی‌ دره‌ختی‌ نه‌به‌ردی‌ هێنایه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-15 12:17:13

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: دوا كۆستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌

سڵاوو

هاووڕێی بەڕێزم کووڕی سلێمانی دەستت خۆش کووڕێ شارە کەم

هیوادارم هەر شاد بیت بێ بەش مان نە کەیت لە بەژداریت لەم بەشە دا

خوازیارم کامەران بیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-16 15:45:38

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: دوا كۆستی‌ گه‌ڕانه‌وه‌

zor swpas kaka namo gyan sarkawtwbit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net