.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌شی (1)
نووسینی: خالد ڕه‌نجده‌ر
ڕه‌وتی سۆفیگه‌ری
دووری و نزیکی نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری عه‌ره‌ب له پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه و ، شاره‌زایی و فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی یان زمانی نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست و به‌ڕیوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، هه‌روه‌ها توانای ده‌وڵه‌ت و پێراگه‌یشتنی له سه‌رپه‌رشتی کردنی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا کارتێکردنی له سه‌ر وه‌لا و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و نه‌ته‌وانه هه‌بووه. کورد یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی زۆر نزیک بووه له پایته‌خته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه ، به‌ڵام ڕه‌شه خه‌ڵکه‌که‌ی به‌وه نه‌ناسراوون که عه‌ره‌بی زان بن. ئه‌وه‌ی به کورده‌وه دیاره ئه‌وه‌یه که زانای چاکیان تێدا ههڵکهووتوه و خزمه‌تێکی فراوانیان به ئیسلام کردووه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین کورد له زۆربه‌ی قۆناغه‌کاندا خاوه‌نی جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتی خۆیی و سه‌ربه‌خۆیی بووه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆییه له یه‌کێک له‌و قۆناغانه‌دا سه‌ری نه‌کێشاوه بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له په‌نا ئیسلامدا بوونه‌ته فه‌رمانڕه‌وا و ده‌ستڕۆیشتوو و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان. نموونه‌مان بۆ ئه‌وه عه‌ره‌ب و تورک و فارسه که هه‌رسێکیان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بوون و ده‌وله‌تی خۆیان دامه‌زراندووه.
له‌ناو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی غه‌یری عه‌ره‌بدا ، بۆ نموونه: کورد ، که نه‌یانتوانیوه قه‌واره‌یه‌کی سیاسی بۆ خۆیان دروست بکه‌ن ، له چوارچێوه‌ی جۆرێک له ده‌سه‌ڵاتدا خۆیان به‌ڕیوه بردووه. له هه‌ندێک قۆناغدا ئاغا و ده‌ره‌به‌گ ده‌سه‌ڵاتدار بوون و ، له هه‌ندێک قۆناغی تردا بنه‌ماڵه‌ی ئایینی. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه هه‌ندێک جار په‌یوه‌ندییان ڕاسته‌وخۆ به پایته‌خته‌کانه‌وه بووه و ، زۆر جاریش په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بووه و ، ته‌نها باج و خه‌راجیان داوه به ده‌وڵه‌ت. هه‌ندێک جاریش له ڕێی ده‌سته خوێنده‌واره‌کانیانه‌وه لکاوون به پایته‌خته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامه‌وه و ، ده‌وڵه‌تی ئیسلام سوودی له‌وانه وه‌رگرتووه له ڕێی دامه‌زراندنیانه‌وه له دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا و ، له کاری ناسک و دژوار‌دا جێ ده‌ستیان دیار بووه. ئێمه‌ی کورد ده‌یان که‌سایه‌تی زیره‌کی مه‌یدانی سیاسی و ئیداری و ئابووری و زمانه‌وانیمان له پایته‌خته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا هه‌بووه. ئه‌و که‌سایه‌تییانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دیدوبۆچوونێکی ئایینییه‌وه خزمه‌تیان کردووه ، هه‌موو توانای خۆیان بۆ ده‌وڵه‌ت به‌کارهێناوه و ، هه‌ندێکیان هه‌ر له‌وێ وه‌فاتیان کردووه و ، هه‌ندێکیشیان له کۆتایی ته‌مه‌نیاندا گه‌ڕاوونه‌ته‌وه بۆ کوردستان و ، ئه‌ودوای ته‌مه‌نیان بۆ خزمه‌ت کردنی نه‌ته‌وه‌که‌یان ته‌رخان کردووه و ، ئه‌زموونه چاکه‌کانیان بۆ خه‌ڵکی کۆپی کردۆته‌وه.
من ده‌مه‌وێ له‌م په‌نجه‌ره بچووکه‌ی مێژووه‌وه بچمه ناو باسی پیاوانی ئایینی کورد و ڕۆڵیان له بزاڤی ئیسلامدا ، به تایبه‌تی له ناو کورد خۆیدا. من ده‌مه‌وێ ئه‌وه بخه‌مه ڕوو ئایا ئه‌وانه به‌شێک بوون له خۆشکردنی ئه‌م زه‌مینه‌ی ئه‌مڕۆی بزاڤی ئیسلامی له کوردستاندا. من له‌م لێکۆڵیهنهوهیهدا نایه‌م باسی ئه‌و زانایانه بکه‌م که چمکێکی کوردایه‌تییان تێکه‌ڵ به ڕه‌وته‌که‌ی خۆیان کردووه و ، ئه‌مڕۆ عه‌لمانییه‌کانی کورد ئه‌وانه به موڵکی خۆیان ده‌زانن. وه‌ک: حاجی قادری کۆیی و سه‌ید ڕه‌زای ده‌رسیم و قازی محمد و مه‌لا مسته‌فای بارزانی و ئه‌وانه‌ی له پۆلی ئه‌وانن که زیاتر باکگڕاوندی کوردایه‌تییه‌که‌یان زه‌ق کراوه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه من باس له‌و که‌سایه‌تییه ئایینیانه ده‌که‌م که خاوه‌نی ڕێبازێک بوون ، جا با ئه‌و ڕێبازه به‌لای خۆیانه‌وه باش بووبێت و به‌لای خه‌ڵکی تره‌وه خراپ بووبێت. وه‌ک بزاڤی "هه‌قه: له باشوری کوردستان ، یان تهیقهتی سۆفیگه‌ری نه‌قشبه‌ندی و قادری که له سه‌رده‌می خۆیاندا ڕابه‌رایه‌تی خه‌ڵکێکی که‌م تا زۆریان ده‌کرد.
من سه‌ره‌تای ڕابوونی ئیسلامی ده‌به‌مه‌وه بۆ سه‌ره‌تای په‌یدابوونی سۆفیگه‌ری له کوردستاندا. به‌ڵام نایه‌م لێره‌دا ببمه بڵندگۆی ئه‌وان و بانگه‌شه‌یان بۆ بکه‌م. من ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕۆڵه‌یان بخه‌مه ڕوو که بینیوویانه ، جا یان به پیی به‌رنامیه‌کی دارێژراو بووه یان عه‌ره‌ب واته‌ی "عه‌فه‌وی" بووه.
سۆفیگه‌ری به هه‌موو باڵه‌کانییه‌وه له سه‌رده‌مێکدا په‌یدا بووه که ئاستی خوێنده‌واری خه‌ڵک و شاره‌زاییان له ئیسلام له ئاستێکی نزمدا بووه. ئه‌و خه‌ڵکه خۆیان نه‌یانتوانیوه ڕاسته‌وخۆ له سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌که‌وه دینه‌که‌یان وه‌ربگرن و ، ده‌سته‌یه‌ک له شێخ و زاناکان په‌یدا بوون و ، ئه‌وان بوونه‌ته ڕابه‌ر و چاوساغی ئه‌و خه‌ڵکه. ئه‌وانیش هه‌ندێکیان دڵسۆز بوون بۆ ئیسلامه‌که و بۆ خه‌ڵکه‌که‌ش ، به‌ڵام ئاستی تێگه‌یشتنی ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه ، بۆیه ڕه‌خنه‌ش له‌وان ده‌گیرێ.
له گه‌ڵ ئه‌و کهموکوڕیانهشدا که هه‌ندێکیان هه‌یانبووه من قه‌ناعه‌تم وایه ئه‌وان له سه‌رده‌می خۆیاندا ڕاگری دینه‌که بوون و ، خه‌ڵکییان له ده‌ور کۆبۆته‌وه و بوونه‌ته ته‌وه‌رێک و ، کاریشیان پێکراوه و ، گۆڕانکاری سیاسیانه‌شیان پێکراوه. پیاوانی ناسراوی تهیقهت له زۆر قۆناغدا ڕابه‌رایه‌تی سیاسییانه‌ی خه‌ڵکیان کردووه و ، داوای مافی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان کردووه. بۆ نموونه: بزاڤی "هه‌قه" من پێم وایه دوای وه‌فاتی شێخ عه‌بدولکه‌ریمی شه‌ده‌ڵه که تا سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو ڕابه‌ری ئه‌و بزاڤه سۆفیگه‌رییه بووه ، گۆڕانکاری تێکه‌وتوه و هه‌ردوو باڵی مامه ڕه‌زا و حه‌مه سوری کڵاوقوت سیاسی بوون و ، هه‌ر یه‌که‌یان نوێنه‌ری ڕه‌وتێکی سیاسی بوون و ، زانیوویانه بۆچی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان کۆکردۆته‌وه و به‌ره‌و کوێ‌یان ئاڕاسته ده‌که‌ن.
کاتێک ئینگلیزه‌کان مامه ڕه‌زا ده‌گرن و بۆ شاری عه‌ماره‌ی باشوری عێراقی دوور ده‌خه‌نه‌وه ، سه‌رانی تری "هه‌قه" بانگه‌وازێکی دینی ڕاده‌گه‌یه‌نن ، که له ناوه‌ڕۆکدا سایسی بووه. ده‌ڵێن: جه‌جاڵ (دجال) له که‌رکوک په‌یدا بووه و ، له سه‌ر ده‌ستی شوێن که‌وتوانی هه‌قه‌دا ده‌کوژرێ. به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو هه‌قه به داره قوڵه‌وه ڕوو بکه‌نه که‌رکوک و له‌وێ به‌و داره بیکوژن. ئه‌مه ناوه‌ڕۆکێکی دینی هه‌یه ، به‌ڵام دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی بۆ ئه‌وه بووه که خه‌ڵکێکی سیڤیلی بێ چه‌ک بۆ خۆپیشاندان به‌رنه شاری که‌رکوک و به‌رامبه‌ر به حاکمی ئینگلیز که له‌وێوه حوکمی کوردستانی کردووه ڕابگرن و بیانکه‌نه فشارێک بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت تا مامه ڕه‌زا ئازاد بکه‌ن و بیهێننه‌وه بۆ سلێمانی. ئه‌وه‌بوو دوای سێ مانگ مانه‌وه له فڕۆکه‌خانه کۆنه‌که‌ی "یاروه‌لی" لای "ئاغجه‌له‌ر" توانیان پێشهتای ئه‌و خه‌ڵکه به‌رنه ناو که‌رکوکه‌وه و له‌وێش کۆمۆنیسته‌کان تێکه‌ڵیان ببن و ئه‌وانیش بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان خۆپیشاندانه‌که گه‌وره‌تر بکه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق. ئیتر ئه‌وه‌بوو که ئینگلیزه‌کان زوو که‌وتنه خۆیان و دوای گفتوگۆ له گه‌ڵ سه‌رانی هه‌قه مامه ڕه‌زایان هێنایه‌وه بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه و دوای تر بۆ که‌ڵکه‌سماق لای دوکان.
بزاڤی سۆفیگه‌ری تا ساڵه‌کانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابوردوو به‌رده‌وام بوو. له (14/ته‌موزی/1958)دا عهبدولکهرین قاسم کۆدیتای سه‌ربازی له به‌غداد کرد و کۆتایی به ڕژێمی پاشایه‌تی له عێراق هێنا و ڕژێمی کۆماری پیاده کرا. له سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسمدا کۆمۆنیسته‌کان ، که له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا لێان ده‌درا و زیندان ده‌کران ، ئاسانکارییان بۆ کرا و ئازادانه که‌وتنه کار کردن بۆ بیروباوه‌ڕه‌که‌یان و ، له کوردستانیشدا که‌وتنه جموجوڵێکی دیار و ئاشکرا. من خۆم بیرم دێ له قه‌ره‌داغ ژن و پیاوی کۆمنیست له بۆنه‌کانی خۆیاندا ده‌ڕژانه ناو کۆڵا و شوێنه گشتییه‌کان و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێیان ده‌کرد و ، شه‌وانه کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ده‌کرد. کادیره‌کانیشیان فشاریان خستووه سه‌ر ته‌کیه و خانه‌قاکان و سۆفی و موریدی شێخه‌کان. توانیان هه‌ر له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌کان خۆیان خه‌ڵکیان لێ هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه و ببنه کادیری پێشکه‌وتووی کۆمۆمنیست.
له‌و کاته‌دا که کۆمۆنیسته‌کان فشاریان خستبووه سه‌ر شێخ و موریده‌کانیان ، ئیخوان المسلمونی عێراق له ڕێ سه‌ردانه‌کانی شێخ مه‌حمود سهوافهوه بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه توانیان شوێن پێیه‌کی ته‌سک بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه ، به‌ڵام چونکه به‌رنامه‌ی ئه‌وان پابه‌ند بوو به ئیخوانی نێوده‌وڵه‌تی میسره‌وه و ، نه‌یانتوانی تایبهمهندێتی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌م لێکراو ڕه‌جاو بکه‌ن ، ئه‌و شوێن پێیه‌یان پوکایه‌وه و ، تا کۆتایی ساڵه‌کانی هه‌شتا کاری ئیسلامی ئیخوان له کوردستان سه‌روسه‌ودای نه‌بوو.
la azmoon war girawa

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
بۆ ئه‌و بابه‌ته.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet giyan her bardawam bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه