.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











كچان چیه ده‌رباره‌ی ئه‌و كوڕانه‌ی حه‌زیان له‌مۆدێلی كچانه
كچێك: دیارده‌یه‌كی زۆر ناشیرینه‌و ئه‌مه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی ئێمه ناگونجێ، تا راده‌یه‌ك ئه‌م دیارده‌یه بۆته چاولێكه‌ری هیوادارم نه‌مێنێ.
كچێكی تر: ئه‌م دیارده‌یه به‌لای منه‌وه شتێكی جوانه، بهلاَم هه‌ندێ له‌كوڕان ئه‌م مۆدێلانه‌یان لێنایه‌ت، به‌م لاسایی كردنه‌وه‌یه خۆیان ده‌شێوێنن
ئا: هاوژین عه‌زیز صالح
هه‌ندێك له كوڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه لاسایی كچان ده‌كه‌نه‌وه، له رووی قژ درێژكردنو نینۆك درێژكردنو برۆكردن، هه‌روه‌ها میكیاج كردن‌و ملوانكه لهملكردن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند كچێك رای خۆیان ده‌خه‌نه روو:
ساوێن حه‌سه‌ن عه‌لی: دووه‌می ناوه‌ندی، (16)ساڵ: به رای من ئه‌م مۆدێلانه كه گه‌نجانی كورد ته‌قلیدی ده‌كه‌نه‌وه، ره‌نگه سه‌یری فیلمێك بكه‌ن، ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له‌فیلمه‌كه‌دا به‌شدارن شێوه‌یه‌ك له‌قژیان یان له روخساری خۆیان بگۆڕن، بۆ سه‌رنج راكێشانی ده‌وروبه‌ریان، به‌تایبه‌تی كچان، گه‌نجی كوردیش وا بیرده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆی وا لێبكات سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆلای خۆی راده‌كێشێت، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌و كوڕانه‌ی ئه‌م مۆدێلانه به‌كارده‌هێنن بهلاَم پێم شتێكی زۆر ناشیرینه.
(ش.ر) ته‌مه‌ن (25) ساڵ، كارمه‌ندی ته‌ندروستی: هه‌رچه‌نده دیارده‌یه‌كی ناشیرینه، بهلاَم به‌لامه‌وه ئاسایی یه، چونكه هه‌موو مرۆڤێك ئازاده ئه‌مه په‌یوه‌ندی به بیركردنه‌وه‌ی ده‌روونی خۆیانه‌وه هه‌یه.
(ئا.ح) ته‌مه‌ن (23) ساڵ، كارمه‌ندی ته‌ندروستی: به‌لامه‌وه شتێكی ئاساییه، خۆم ئه‌و كوڕانه‌م به‌لاوه جوانن، كه ئه‌و مۆدێلانه به‌كارده‌هێنن، چونكه شتێكی سه‌رده‌میانه‌و مۆدێرنه.
شادی كه‌مال، ته‌مه‌ن (15)ساڵ، دووه‌می ناوه‌ندی: له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا شتێكی ناشیرینه، چونكه ته‌قلیدی كوڕانی ولاَتانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، من پێم باشه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رن، نه‌وه‌ك ته‌قلیدی وڵاتان بكه‌ن، پێم دیارده‌یه‌كی ناشیرینه‌و كوڕان به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆیان جوانترن.
(ك. ا) ته‌مه‌ن (20) ساڵ، سێیه‌می ناوه‌ندی: دیارده‌یه‌كی زۆر ناشیرینه‌و ئه‌مه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی ئێمه ناگونجێ، تا راده‌یه‌ك ئه‌م دیارده‌یه بۆته چاولێكه‌ری هیوادارم نه‌مێنێ.
(ج.ا) ته‌مه‌ن (26) ساڵ كارمه‌ندی ته‌ندروستی: له‌گه‌ڵ كولتوری ئێمه ناگونجێ، بهلاَم شتێكی مۆدێرن‌و سه‌رده‌میانه‌یه.
ژیلوان عه‌لی، ته‌مه‌ن (16) ساڵ، دووه‌می ناوه‌ندی: ئه‌م دیارده‌یه به‌لای منه‌وه شتێكی جوانه، بهلاَم هه‌ندێ له‌كوڕان ئه‌م مۆدێلانه‌یان لێنایه‌ت، به‌م لاسایی كردنه‌وه‌یه خۆیان ده‌شێوێنن.
شه‌نگه قادر حسێن، ته‌مه‌ن (17) ساڵ سێیه‌می ناوه‌ندی: ئه‌و كوڕانه‌ی كه میكیاج دهكهنو برۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه به جوانیه‌كانی خۆیان رازی نین‌و ده‌یانه‌وێت جوانی بدزن، بهلاَم قژدرێژكردن شتێكی ئاسایی یه بۆ هه‌ردوولا.
ئاهه‌نگ نامق، ته‌مه‌ن (17) ساڵ، سێیه‌می ناوه‌ندی: شتێكی زۆر جوانه چونكه خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌م مۆدێله بهكاردههێنێتو زۆر جوان لێشی دێت، ئه‌مڕۆ عه‌سری سورعه‌یه، پێویسته كوڕان فریای خۆیان بكه‌ون.
(ژ.ق) 18ساڵ، سێیه‌می ناوه‌ندی: ئه‌و كوڕانه‌ی كه میكیاج دهكهنو برۆ دهكهنو قژیان درێژده‌كه‌ن، شتێكی ناشیرینه، چونكه ئه‌م ئارایشته بۆ كچانه نه‌ك بۆ كوڕان، كه واش له‌خۆیان ده‌كه‌ن سیمای خۆیان ده‌شێوێنن.
سروه عه‌زیز، دووه‌می ناوه‌ندی (14) ساڵ: من به‌لامه‌وه شتێكی زۆر جوانه، هه‌م مۆدێرنه‌و هه‌م سه‌رده‌میانه‌یه به‌رده‌وام ژیان له‌گۆڕاندایه من حه‌زم له‌گۆڕانه، بۆیه پێم باشه كوڕان سیمای خۆیان بگۆڕن‌و به شێوه‌ی سه‌رده‌می ئێستا بجوڵێنه‌وه.
سۆزان عه‌زیز: سێیه‌می ناوه‌ندی ته‌مه‌ن (19) ساڵ: به رای من دیارده‌یه‌كی زۆر ناشیرینه، چونكه ئه‌م شتانه زیاتر بۆ كچان جوانترن، كوڕان به‌ساده‌یی جوانترن.
لێدوان

له‌سه‌ر هێڵ نییه





والله تؤ باسى راى كجانت كرد ئه كه ر نا من هه نديك ده رباره ى ئه م بابه تت ئه دوام ئاميز كيان
ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته به لام ده بوايا كوانيشت به شدارى بى بكردبايه
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوا گیان ده‌ستت خۆش بیت هاوڕێ گیان ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ملازم حیده‌ر گیان به‌ڕاستی مۆدێل و مۆدێل کاری لای کچان له ڕاده چۆته ده‌ره‌وه ...سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانی من ،.
له‌سه‌ر هێڵ نییه