.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











لێدوان وردهكاریو هۆكاره‌كانی خۆكوشتنی كوردستان عه‌بدوڵڵای جوانه‌مه‌رگ بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌و كچێكی باڵا به‌رزی چاو ره‌شی پێست سپی بوو، ئه‌دگارێكی جوان‌و خاوه‌ن گفت‌و گۆیه‌كی شیرین بوو، پرچی هه‌میشه درێژ‌و خاو‌و ره‌ش بوو، له ده‌موچاویدا پاكیهتیو جوانی‌و ژیاندۆستی ده‌باری، له قسه‌كرندا هێمنو له‌سه‌رخۆو به ده‌نگێكی نزم قسه‌ی ده‌كرد، جوڵه‌ی دهستو چاوی له‌كاتی دواندا راستگۆیی‌و راشكاوی ده‌نواند، ناوی ته‌واوی كوردستان عه‌بدوڵڵا رهسوڵو له 24/4/1988 له شاری رانیه له‌دایك بووه، ئه‌و تاقانه‌ی شه‌ش برا بووه‌و ئه‌مه‌ش وای كردووه، به‌شی شێری له نازی دایك‌و باوكی بهركهوێتو وه‌ك خۆی هه‌میشه باسی ده‌كرد، هیچ رێگریه‌كی نه‌بوو.
له ناوبانگ‌و كه‌سایه‌تیدا گه‌نجێكی كه‌م وێنه بوو، باوك‌و دایكی هیچ كاتێك داوكاریه‌كانیان پشتگوێ نهخستووهو بۆیان جێبه‌جێ كردووه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا چاوكراوه‌و ژیر‌و دانا بوو، هاوڕێیه‌تی لای ئه‌وو له سه‌روی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی تره‌وه بوو، ته‌نانه‌ت زۆر جار ده‌یگوت، باوكم‌و دایكم ئه‌وه‌نده‌ی هاوڕێمن، ئه‌وه‌نده كهسو كارم نین، هه‌روه‌ك ئه‌وه بۆ براكانیشی هه‌ر وابوو، كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزو ره‌وشت به‌رز بوو، ئازادی ته‌واوی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه بۆ دابین كرابوو، بۆ به‌ڵگه‌ش ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی گه‌نجێتیه‌وه به ته‌واوی ئازادیه‌وه چووه سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی رانیه‌و به سه‌ركه‌وتوویی خولی كۆمپیوته‌رو ئینگلیزی ته‌واو كرد‌و له زۆرێك له چالاكیه‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌دا به‌شداری به‌رچاوی هه‌بوو، كچێكی هونه‌رمه‌ندو حه‌زی له مۆسیقا بوو، بۆیه‌ش له‌سه‌ر داخوازی خۆی، چووه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی رانیه‌و له به‌شی مۆسیقا ده‌ستی كرده خوێندن‌و ماڵه‌وه‌شیان هاوكاری ته‌واویان كرد، له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا هه‌ڵسوڕاوو خاوه‌نی بیرۆكه‌ی جوان‌و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی لێدوان بووه، هه‌روه‌ك كاری بۆ چه‌ندین گۆڤاری رۆژنامه‌ی تر كردوه, ئه‌ندامێكی چالاكی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران بووه, لهخوێندنیشدا وه‌ك مامۆستاكانی ده‌ڵێن، زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، له ژیانی هاوڕێیه‌تیدا له‌سه‌ر زمانی هاوڕێكانی كه‌سێكی به خهمو هاوڕێیه‌كی دڵسۆز بوو.
كوردستان له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه داوای هاوسه‌رگیری لێدهكرێتو دوای ره‌زامه‌ندی خۆی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ باوكی دهكاتو ئه‌ویش پێی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به خواستی خۆت بێت، ئه‌وا من پێم باشه‌و پرسیار ده‌رباره‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌كه‌م، دوای پرسیار‌و به‌دواداچوون، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانیش ماڵێكی باشن‌و كاره‌كه سه‌ر ده‌گرێت، به‌ڵام وه‌ك له‌و به‌دواداچونه‌ی لێدوان ده‌رده‌كه‌وێت، كه دوای ماره‌بڕین چه‌ند كه‌سێك قسه‌ی بۆ دهكهنو دڵی له‌سه‌ر ئه‌و كاره ره‌ش ده‌كه‌ن، پێیده‌لێن تۆ خۆتت فرۆشتووه كه شووت كردووه به كوڕێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و چه‌ند قسه‌یه‌كی تر، ئیتر ورده ورده په‌شیمانی دایدهگرێتو توشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی ناخۆش ده‌بێت، تا ئه‌و باره ده‌رونیه وای لێده‌كات، باوه‌ڕی به ژیان‌و مانه‌وه نابێت‌و ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رونیه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك پێش خۆ كوشتنی له‌لایه‌ن چه‌ند هاورێكیهوه بینراوه بهلاَم كوردستان لای كه‌سیان نهێنیه‌كه‌ی نه‌دركاندوه, بۆیه دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ماڵ‌و له كاتژمێر 1,30 رۆژی شه‌ممه 10/5/2008 ده‌رفه‌تێك وهردهگرێتو ده‌چێته سه‌ر بانی ماڵی خۆیان‌و چه‌ند فیشه‌كێكی ده‌مانچه له‌خۆی دهداتو دوای ماوه‌یه‌كی كورت گیان له ده‌ست ده‌دات. لێدوان به‌و كۆسته گه‌وره‌یه سه‌رباری ده‌ربڕینی خهمو په‌ژاره، چاوپێكه‌وتنێكی باوكی كوردستان‌و ریپۆرتاژێك له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی رانیه كه‌مێكی دی بلاَو ده‌كاته‌وه
لێدوان

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سه ره تا سلاو له تؤ ئاميز كيان بؤ ئه م بابه ته به استى خويندنه وى ئه م بابه ت من تاسان كريان له قوركم بوو من به ده م بر جاوى فرميسكه وه ئه مه م نوسى بؤ تاكه ى كجانمان خؤيات بكوزن يان انتحارى بكه ن بؤ ئه خه ر له به ر جىجه نده ا كجى له م جؤره ببنه قوربانى يه ك فيشه ك نازانم من كى به تاواانبار بزانم ئه خه ر خه مه يه ليره يه ئه م ئازاديه ى ئه م كجه و ئه م خؤ كوشتنه ش نازانم بؤ واده كه ن بؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤ
ئاخه ر جون كريانم نيت به خوا به كريانه وه ئه م م نوسى جونكه خوشكه يكى منيش به م شيوه يه مالئاواى لى كردين
ئه و خوشكه ى منيش هيج كيشه يكى نه بؤ بكره له وبه رى زيانى خؤشى داب‌و به لام له كاتى خاوين كردنه وى ماله كه يلن كلاشكؤفه كه هه ل ئه كرى و
نازانى ئه م كلاشكؤفه سواره كوله ى له به ره راست ئه ته قيته وه به سينكى ئه كه وى
كيانى باكى ئه جيته به ر دلؤفانى خوداى مه زن به راستى حه يفه ئه م كجه جوانانه به م جوره كه رسته يه كيانيان بسبيرن مالئاوايمان لى بكه ن
من ئه ليره داواكاريه كه م بؤ هه موو ئه وكجه جوانانه يه طه هيج كات بير له خؤ ئينتحار كردن نه كه نه وه وه ئاكاشيان له خؤيان بليت ده ست كارى ئه م جوره جه كانه نه كه ونه وه
زؤر سوباس بؤ ئه م هه واله ش ئاميز كيان ماله كه م
كاتيكى خؤش بؤ تؤى كول ودل
هاوريت ملازم حيدر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





خوای گه‌وره سه‌بووری خه‌متان بدات ملازم حیده‌ر گیان ..به‌ڕاستی زۆرم پێ ناخۆش بوو ..خوای گه‌وره له‌گوناهی خۆش بێت ،،به‌لام گیانه که‌م هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که بۆچی سلاح له‌ماڵدا هه‌بێت ،،،یان ئه‌گه‌ر حوکمه‌ت حوکمه‌ت بوایه وای له‌و خه‌ڵکه نه‌ده‌کرد پێویستی به‌چه‌ك هه‌بیت ،،،
لێره هه‌رکه‌سێك هۆیه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌بیت ناتوانێت سلاح بکڕێت ...یان دیارده‌ی خۆسوتاندنی ئافره‌تان بڕوابکه سالێك بگه‌ڕێیت له به‌ریتانیادا دڵۆپێك نه‌وتت ده‌ست ناکه‌وێت ،،بۆ ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌س پێویستی پێی نیه بیکڕیت هه‌موو ماڵه‌کان سه‌نتراڵ هیتینی تیایه بۆ گه‌رمی که‌هه‌رگیز زه‌ره‌ری نیه ..بۆیه هه‌مووی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ حوکمه‌ت ...دووباره ببوره زامهکانتم کولانده‌وه به‌و هه‌واله ،،گیانه‌که‌م،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته کانت خۆش هاوری گیان هه بزی سه رکه وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ تۆی ئازیز ملازم حیده‌ر گیان ،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه