.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی پێكردنه‌كانی تۆپی پێ له جیهاندا
به‌شی یه‌كه‌م
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بواری وه‌رزش و تۆپی پێ به تایبه‌ت وه‌ك سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ر نی‌یه له‌ململانێ و كێبڕكێ له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا، بۆیه هه‌میشه ئه‌گه‌ری كێَبڕكێكانی بواری تۆپی پێ زیاتره به جۆرێك كه ڕه‌نگه زۆرجار توندوتیژی و پێكدادان له‌نێوان یاریزاناندا ڕوو بدات، له‌وانه‌یه ئه‌م كێبڕكێیه بگاته ئاستێك به به‌كارهێنانی وشه‌ی توند و ناخۆش و له‌نێوان یاریزانان و ڕاهێنه‌راندا كۆتایی بێت.
یان له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی پَێكدادانی جه‌سته‌یی له‌نێوان یاریزانه‌كاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا له‌نێوان ماركۆ ماتیرازی یاریزانی هێڵی به‌رگری ئیتالی و زه‌ینه‌دین زێدان ئه‌ستێره‌ی تۆپی پَیی جیهان و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی داده‌نرێت كه ئه‌مه بووه هۆی تۆماركردن مێژوویه‌كی ڕه‌ش له گیانی وه‌رزشی له‌تۆپی پێدا ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێشتر به ده‌یان هه‌ڵوێستی تری له‌وجۆره ڕوویداوه به گۆڕه‌پانه‌كانی وه‌رزشدا، به‌لاَم هیچیان ئیهانه‌كه‌ی به‌قه‌د ئه‌مه قورس نه‌بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان FIFA هه‌میشه جه‌خت له سه‌ر پاراستنی فه‌لسه‌فه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی یاری تۆپی پێ ده‌كاته‌وه، به‌لاَم واقیع له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا شتێكی تر ده‌خوزێت و ڕووداوی جۆربه‌جۆر ده‌خولقێنێ.
هه‌ست و سۆز و توڕه‌یی و بێزاری
ماتیرازی ئیتالی درێسه‌كه‌ی زێدان ده‌گرێت و له‌ئاكامدا زیدان پێیده‌ڵێت چییه درێسه‌كه‌مت ده‌وێت ..؟ په‌له مه‌كه دوای یارییه‌كه ده‌تده‌مێ، به‌لاَم وه‌لاَمی ماتیرازی بۆ زیزۆ به‌م شێوه‌یه بوو:"
نا درێسه‌كه‌تم ناوێت، به‌ڵكو خوشكه‌كه‌تم ده‌وێت."
كه یه‌كێك بوو له گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی پێكردنه‌كان له مێژووی یاری تۆپی پێدا و له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه بوو زیدان كه‌لله‌یه‌كی دا به‌ناو سكی ناوبراو دا‌و به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگای ئۆڵۆمپی به‌رلین كرایه ده‌ره‌وه و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا زیانی گه‌ره‌ی لێكه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زیدان توانی خۆشه‌ویستی زیاتری جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی دروست بكات و ماتراتزیش ته‌نها لای ئیتالییه‌كان خۆشه‌ویستی زیاد بوو.
نه‌زانیه‌كی ڕوخێنه‌رانه
هیغودی بوتا.. ئه‌مه وشه‌یه‌كی ئیسپانییه به‌مانای كوڕی لاده‌ر یان به‌ره‌ڵلاَ دێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و وشه‌یه بوو كه دیڤد بێكهام به نه‌زانی به‌كاریهێنا كه سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕووبه‌ڕووی كارتی سوور بووه‌وه و كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
پیاهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری تۆپی پێ و ڕه‌گه‌ز په‌رستی
كاتێك یاریزانی كامیرۆنی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه ساموێل ئیتۆ تۆپه‌كانی ده‌گه‌یشته گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاراگۆزا جه‌ماوه‌ر هاواریان ده‌كرد به ده‌نگی به‌رز، (مه‌یمون.... مه‌یمون) و لاسایی ده‌نگی مه‌یمونیان ده‌كرده‌وه ده‌یان وت:" مه‌یمونه‌كه‌ی به‌رشلۆنه". ئه‌م سووكایه‌تی پێكردنه‌ش وایكرد كه ئیتۆو بڕیار بدات یاریگا به‌جێبهێڵێت.
به‌رگری هه‌تا مردن
نازانم چێژی یاری تۆپی پێ له كوێدایه بۆ یاریزانێكی هێڵی به‌رگری تا مردن له به‌رگریدا بێت، ئه‌مه ئه‌و ڕسته‌یه بوو كه ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیلله‌ندا جاك چاڵتۆن له جامی جیهانیدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ وتی كاتێك هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون ئه‌م دۆخه‌ش كاتێك لای ڕاهێنه‌ری ئیلله‌ندا دروست بوو كه بینی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی فیرعه‌ونییه‌كان به‌رده‌وام تۆپه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ گۆڵچی بۆیه ئه‌ویش ئه‌و دۆخه‌ی به‌لاوه سه‌یر بوو كه بینی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌شداری مۆندیال ده‌كات و به‌و جۆره سه‌مه‌ره‌یه مامه‌ڵه ده‌كات
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه