❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ سامانی دونیا واز لە منـداڵەكــانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 22:47:19

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

بۆ سامانی دونیا واز لە منـداڵەكــانی

بۆ سامانی دونیا واز لە منـداڵەكــانی دێنێ
زەماوەندكردن و ژیانێكی رۆمانسیانە
ئومێد تەمەنی (22) ساڵان بوو كە ژنی هێنا، بەڵام بەر لە ژنهێنانی ژیانی خۆی بە فرۆشتنی وردەواڵەی ناوماڵ دەستەبەر دەكرد، دەستگێڕێكی هەبوو، گەڕەك گەڕەك لە نێو گەڕەكە دەوڵەمەندەكانی شار دەگەڕاو شتەكانی دەفرۆشت ماوەیەك كۆڵانێكی بەسەر دەكردەوە، بەدەست خۆی نەبوو، دڵی زۆر بەو كۆڵانە خۆش بوو یەكێ لە ماڵەكان لەگەڵ هاتنی كچێكی باڵابەرزی جوان دەهاتە دەرەوە و مامەڵەی شتەكانی لێ دەكرد.
ئومێد دڵی چووبووە سەر ئەو كچە، بەو بوایە رۆژ تا ئێوارە لەبەردەم دەرگای ماڵی ئەو كچە بوایە. بەهۆی مامەڵەكردنەوە زانی كە ناوی (دالیا)یە ئیتر بەهەر جۆرێ بوو جۆرێك لە پەیوەندی لە نێوانیاندا دروست بوو، بەڵام كێشەی ئومێد ئەوە بوو دالیا و بنەماڵەكەی چۆن بەم رازی دەبن ئەو وێنای باوكی(دالیا)ی بەم شێوەیە كردبوو، پیاوێك تەنانەت حەز ناكات ئەو كوڕە دەستگێڕە نەك لە كچەكەی بەڵكو لە گەڕەكەكەشیان نزیك بێتەوە، چ جای داخوازیكردنی پیاوێكی لووت بەرز و خاوەن شكۆیەكی دەوڵەمەندانە، هەر چۆنێك بێت ئەو هەستانەی لە دواجاردا هەموو ئاوەژوو بوونەوە، ئومێد مەبەستی خۆی بە دالیا گەیاند و چاوەڕێی رەتكردنەوەیەكی موستەحەقیشی كرد كەچی دالیا نەك هەر رەتی نەكردەوە بەڵكو خەندەشی بۆكرد، ئومێد دواتر بەهۆی كەسوكارییەوە زانیبوویەوە كە باوكی دالیا پیاوێكی دڵگەورە و میهرەبان و سەرودڵ تێر و مرۆڤدۆستێكی بێ فیزە، سەری سوڕمابوو كە بۆچوونی باوكی پێگەیشتبووە و گووتبووی: گرنگ ئەوەیە مرۆڤ كاسبكار و دەسترەنگین بێت، نانی ئارەقەی نێوچەوانی خۆی بخوات و بتوانێ سەربەرزانە خێزان و ماڵی خۆی بەخێو كات و بەڕێوەببات، هەژاری و كاركردن هیچ خەوشێكی تێدانییە، مرۆڤ ئەگەر هەژاریش بوو، بەڵام بەكاركردن و ماندووبوون دەتوانێ دەوڵەمەندیش بێت.
ئەوە بوو ئومێد بەخت یاوەری بوو دەرگای خێری بۆ كرایەوە و ئەوەی خەیاڵی نەدەكرد و هەرگیز باوەڕیشی نەدەكرد رووبدات، بووە راستی و روویدا، باوكی دالیا رازی بوو كچەكەی خۆی بداتە (ئومێد)ێكی هەژار و دەستكورت بەڵام كاسب و ئیشكەر، ئومێد و دالیا زەماوەندیان كرد و چوونە نێو قەفەزی زێڕینەوە باوكی دالیا باربوویەكی باشی كچەكەی و زاواكەی كرد دوای چەند مانگێك چێشتخانەیەكی بۆ دانا، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەكەی پێ دابین بكات ئومێد شەو و رۆژ خەریكی كاركردن بوو، باری دارایی وردەوردە گەشەی دەكرد و دەبووژایەوە ئەوە بوو دوای ساڵێك دوكانێكی دیكەشی خستەپاڵ چێشتخانەكە و گەورەتری كرد هێندەی پێنەچوو دوو دووكانی تریشی خستەپاڵ، ئەو (ئومێدە)ی كە چێشتخانەیەكی گەورەی بەڕێوە دەبرد جیابوو لەو (ئومێد)ەی كە دەستگێڕبوو، بەڵام گرێیەك كە هەمیشە لەدڵی ئومێد بوو نەدەكرایەوە و نەدەكرایەوە.
لەگەڵ تەماحی بەرزەوت نەكراو چ ناكرێت؟!
ژیانی ئومێد و دالیا هەر بەردەوام بوو ئومێدیش خەیاڵی خۆی هەبوو دالیا منداڵێكی بوو ئەوان هەر پێكەوە بوون لە ژێر چەتری خێزانێكی ئارام.
ئەو چێشتخانەیەی كە ئومێد بەڕێوەی دەبرد بەناوی دالیای ژنی بوو چەند جارێك بە ناڕاستەوخۆ هەوڵی دەدا لە دالیا بگەیەنێ كە ئەگەر بكرێ ئەو چێشتخانەیەی بەناو بكات پرۆژەیەكی گەورەی لەبیروخەیاڵی دایە و لە قازانجی هەمووان دەبێ دالیا دڵی نەرم بوو بۆ خۆی رازی ببوو، بەڵام دەتگوت شتێك لە دڵی دایە و رێی لێ دەگرێ سەربەخۆ ئەو كارە بكات بۆیە رۆژێك بەتەنیا چووە لای باوكی و مەسەلەكەی پێ گوت، باوكی خورپەیەك لە دڵی هەستا و لێوی خۆی گەست بە دالیای كچی گوت: ئای كە هەڵەیەكی نەقۆڵام كرد دالیا زۆری هەوڵدا بزانێ كە باوكی لە چیدا هەڵەی كردووە و بۆچی ئەو قسەیە دەكات، بێ سوود بوو وەڵامی لە باوكی نەبیست و نەبیست تەنیا ئەوەندەی بە دالیا گوت پێی بڵێ پەلەی نەبێ بە ناوی دەكەم.
باسەكە كۆتایی پێ هات و تا ماوەیەكی درێژ نەكرایەوە دالیا منداڵێكی دیەكی بوو ئومێد قسەی نەكرد منداڵی سێیەمیشیان بوو ئومێد هەر قسەی نەكرد لەم ماوەیەدا باوكی دالیا لەبیری خۆیدا لە ئەزموونكردنی ئومێد دابوو تاڕادەیەك دڵی لێی ئارام ببوو، بەڵام هێشتا ترسێك لەدڵیدا مابۆوە ئومێد دەیزانی باوكی دالیا بەم بیرۆكەیەی رازی نەبووە و رازیش نابێ، بۆیە تاكە رێگەیە كە بەلای ئەو كاریگەر بوو رێگەی بێ دەنگی و خۆكڕكردن و چاوەڕوانی بوو دەیزانی ئەگەر جارێكی تر باسی بكاتەوە باوكی هەڵوێستی باشی نابێ و تا لە ژیانیشدا ماوە متمانەی پێ ناكات.
ئومێد بەردەوام بیری لەوە دەكردەوە چۆن ئەو بەڵگانە پەیدا بكات كە دەیسەلمێنن چێشتخانەكە هی (دالیا)یە ئەوە بوو دوای هەوڵێكی زۆر دالیا بەڵگەكانی بۆ هێناو سەیری كرد موڵكەكە رووبەرێكی بەرینی هەیە و پارچە زەوییەكی دیكەشی لە پشتەوە هەیە و هەر بەناوی(دالیا)یە چەندین رۆژ ئەو بەڵگانە لای خۆی گل دەداتەوە تا رۆژێك دەڵێ دالیا ئەرێ بەڵگە و سەنەدەكان كوان، كارم پێیانە ئەویش دەڵێ لای خۆتن، پاش گەڕان و سوڕان وانیشان دەدا كەلای نەماون پاش ماوەیەك گوایە بۆ نوێكردنەوەی ئەو بەڵگانە (بریكارنامەیەك) بەدالیای ژنی دەكات كە لە جیاتی ئەو بەڵگانە دەربێنێ بەم هۆیەوە رێگەیەك دەدۆزێتەوە كە موڵكەكەی بەناوی خۆی بكات ئیدی موڵك بەناوی خۆی دەكات و دالیا و باوكی پێی نازانن تا رۆژێك بە رێكەوت باوكی پێی دەزانێ، كە داوای سەندەكان دەكات دەبینێ موڵكەكان بە ناوی كچەكەی نەماون كە بەم ئەنجامە دەگات پەنجەی خۆی دەگەزێ و تێدەگات ئیدی تێكەوت، زۆر هەوڵ دەدا قەناعەت بەخۆی بێنێ كە سروشتییە بەڵام نەیتوانی كاتێك باوكی دالیا بە كچەكەی گوت، دالیا لە داخان وەخت بوو شێت بێت، لە باوكی گەیاند كە چۆن توانیویەتی ئەو شتە بكات رۆژێك باوكی بانگی ئومێدی كرد و مەسەلەكەی پێ گوت، كەچی ئەو گوتی: دالیا خۆی بە ناوی كردوە و گوتوویەتی من وتۆ جیاوازیمان نییە تۆ لە بەیانییەوە تائێوارە كار دەكەی با كەسێكی تر دەست بەسەر موڵكەكەمان دانەگرێ، باوكی دالیا تێی گەیاند كە ئە جۆرە كارانە چەند ناڕاستن و نەك دزییە بەڵكو لەدزی تاوانترە و مانای وایە تۆ تەنیا چاوت بڕیوەتە موڵك و ماڵی كچەكەم، تا درەنگی شەو لەو بارەیەوە قسەكرا و نەگەیشتنە هیچ دەرەنجامێك لەمەوە دالیا و ئومێد بووە ناخۆشیان ودالیا بە خۆی و هەر سێ منداڵییەوە زیزبوو چۆوە ماڵی باوكی، باوكی دالیا كەسوكاری خۆی و هی كوڕەشی نارد كە با ژیانی هاوسەرێتی خۆی و كچەكەی تێكنەچێ كارەكە بگەڕێنێتەوە باری سروشتی خۆی، لە جیاتی ئەوە پارچەزەوییەكی دەداتێ، بەڵام نەك رێكنەوكەوتن بەڵكو نێوانیشیان تێكچوو و بووە ناخۆشی و ململانێیان كار گەیشتە دادگا و ئومێد (دالیا)ی تەڵاق داو منداڵەكەشی بوو، بەڵام دەست بەرداری موڵكەكە نەبوو دوای تەڵاقدانی ژنەكەی بە پێنج رۆژ بەیانییەك خەڵك و دراوسێ تەرمی ئومێد دەبینن لەبەردەم چێشتخانەكەی پێش ئەوەی بیكاتەوە كێ بوو ئومێدی كوشت، چ هۆیەك هەبوو ئێستا و ئێستاش كەس نەیزانی
گوڵان

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-18 17:23:38

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بۆ سامانی دونیا واز لە منـداڵەكــانی

سڵاوو

دەستت خۆش ئامێز گیان 

سەر کەوو ت و بیت هەردەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-18 17:55:26

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: بۆ سامانی دونیا واز لە منـداڵەكــانی

ده سته کانت خۆش هاورێ گیان  هه ر بژی سه رکه وتوبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-18 19:50:54

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆ سامانی دونیا واز لە منـداڵەكــانی

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێ ئازیزه‌کانم نامۆ گیان و ملازم حیده‌ر گیان ده‌ستتان خۆش بێت ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net