.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











بە بوختانێك... بووكێك خەسووەكەی بەكوشت دەدات
مرۆڤ ساتێ لەدایك دەبێ بوونەوەرێكی زۆر پاكە و هیچ گوناهێكی نییە، بەڵام ساتێ لە ناو كۆمەڵگایەكی دواكەوتوودا پەروەردە دەبێ و نەش ونما دەكات ئەو دەم گەورەترین كاریگەری ئەو ژینگە خراپەی تیایدا گەورە بووە رەنگدانەوەی دەبێت لە كەسایەتی ئەو مرۆڤەدا. زۆر لەمێژە ئێمە بەو دوو چەمكە ئاشناین كە پێی دەڵێن بووك و خەسوو ئەم دووانە ئەگەرچی هەردووكیان هاوڕەگەزن و لە جنسی مێینەن بەڵام لە دێرزەمانەوە زۆرینەیان هەمیشە لەململانێ و كێشمەكێشدا بوونە و هیچ كاتێك دانویان پێكەوە نەكوڵاوە، سەرچاوەی هەموو جارەی كێشەكانیشیان خودی ئەو پیاوەیە كە هەم كوڕی خەسووەكەیە و هەم مێردی بووكەكەشە كە هەر یەك لەم دوو ئافرەتە دەیانەوێ ئەو پیاوە بۆ لای خۆیان رابكێشن و بیخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە، بەتایبەتی زۆرێك لە خەسووەكان وابیر دەكەنەوە كە بووك كوڕەكەیانی داگیر كردووە هەرچی بووكیشە دەیەوێ بەردەوام پیاوەكەی جلەوگیر بكات و هەموو شتێكی هەر بۆ خۆی بێت.
جا ئەوەی لەم رووداوەدا دەیخوێنینەوە ئەمجارەیان بووكەكە سەری خەسووی دەكات بەقوڕدا و گەورەترین بوختانی بۆ هەڵدەبەستێ.
مێردكردنێكی بەناچاری!!
سەروین جگە لە خۆی برایەك و دوو خوشكی تری هەبوو، بەڵام هەرچی سەروینە بە تەمەن لە هەموویان گەورەتر بوو، ئەم كچە هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە هەڤدە ساڵان كەڵكەڵەی مێردكردن كەوتە مێشكی و جا ئەو كەسەی ئەو بیرەی كردبووە مێشكی ئەم كچەوە هاوڕێیەكی بەناوی"بەناز" بوو، ئەم بەنازە دیاربوو لەلایەن براكەیەوە رادەسپێردرا كە سەروین هەڵخەڵەتێنێ تاكو گفتی شووكردن بدات ئیتر بەم شێوەیە بەناز رۆژانە لەبن گوێی ئەم كچەدا دەیخوێند براكەم وا كوڕێكی باشە و ئەوەندە پارەی هەیە و سبەینێ گەر شووی پێ بكەیت هەموو قەدوباڵات دەكاتە زێڕ و ئیتر بۆخۆت بەختەوەر دەبیت.
هەموو ئەم قسانە وایان كرد كە سەروین بەو تەمەنە هەرزەكاریەی خۆیەوە دڵی بچێتە سەر ئەو كوڕە و بە تەواوی هۆگری بێت، رۆژان هاتن و رۆیشتن رۆژێكیان دەمەوعەسرێكی درەنگ كەسێك لە دەرگای ماڵی سەروین دەدا كە تەنیا سەروین و دایكی و دوو خوشكەكەی لە ماڵدا دەبن كە سەروین دەرگاكە دەكاتەوە دەبینێ وا بە نازی هاوڕێیەتی نازە پێی دەڵێت سەروین گیان خۆ هیچ ئیشوكارێكت نییە، هاتووم بە شوێنتدا بچین بۆ بازاڕ سەروینیش یەكسەر بەدایكی دەڵێت كە واكچێكی رەفیقم هاتووە بەشوێنمدا و دەڵێت بابچین بۆ بازاڕ، گوڵنازی دایكی سەروینیش دەڵێت ئاخر كچەكەم كاتەكەی زۆر درەنگە و بابیشت لە ماڵدا نییە دوایی بابت بێتەوە لێم بپرسێ كوا سەروین ئەوكات دەمم دەبێتە تەڵەی تەقیوو نازانم بڵێم بۆ كوێ چووە.. قەیدیناكا تۆ لە گەڵ ئەو كچەدا دەڕۆی بەڵام دەبێ یەكێك لە خوشكەكانیشت لەگەڵ خۆتدا بەریت و واباشترە بەڵام بەناز كە گوێی لەم قسانە دەبێت دەڵێت پلكە گوڵناز ئێمە حەز دەكەین هەر تەنیا هەردووكمان پێكەوە بچین چونكە ئێمە هاوتەمەنی یەكترین ئیتر بەهەر شێوەیەك بوو سەروین لەگەڵ بەنازدا كەوتە ڕێ بەرەو بازاڕ بەڵام سەروین نەیدەزانی بەناز چی لەبن سەریدایە ئەوەبوو كە بەناو كۆڵانێكدا تێدەپەڕن بەناز دەڵێت من زۆرم تینووە سەروین گیان با پێكەوە لەو ماڵە لابدەین و یەك دووقوم ئاو بخۆینەوە، ئەوە بوو یەكسەرە كە بەناز لەدەرگاكە دەدات كوڕێكی گەنج دەرگاكە دەكاتەوە لەسەرەتاوە بەناز دەڵێت من ئەم كوڕە ناناسم بەس تەنیا داوای هەندێ ئاوی لێ دەكەین، بەڵام دواتر دەڵێت سەروین ئەم كوڕە حازمی برامە ئەم ماڵەش ماڵی خۆیەتی بەڵام شەش مانگ دەبێ ژنەكەی مردووە ئا لەو ساتەدا بەناز دەڵێت سەروین بابچینە ژورەوە هەر هیچ نەبێ دوو پەرداخ شەربەت بخۆینەوە و ماندووێتیمان بحەسێتەوە پاشان دەڕۆین بۆ بازاڕ، بەهەمان شێوە حازمیش زۆر تكاو رجا دەكا لە سەروین كەمێك دانیشێ سەروینی هەرزەكاریش بەقسەیان دەكات و دەچێتە ژوورەوە دادەنیشن و شەربەت و ئاو دەخۆنەوە، بەڵام بەناز دەڵێت سەروین ئەوەی راستی بێت من هەر نەمدەویست بچین بۆ بازاڕ بەڵكو هەر تەنیا ویستم كە براكەم ببینی تاكو بزانم بەدڵتە یان بەدڵت نییە ئەمەش ماڵ و حاڵەكەیەتی، ئالەو كاتەدا سەروین دەڵێت توخودا بەناز عەیب ناكەی درۆت لەگەڵ من و دایكمدا كرد ئەمە خیانەتە تۆ لەگەڵ مندا كردووتە ئاخر ئێستا هەمووی نیو سعاتی نەماوە رۆژ ئاوا بێت دەبێ لەگەڵمدا بێیتەوە بچمەوە بۆماڵ، سەروین دەڵێت: من رێزم هەیە بۆ كاك حازم بەڵام داوای لێبووردن دەكەم من ناتوانم شووی پێ بكەم چونكە هەم بە تەمەن زۆر گەورەترە لە من و هەم پیاوێكی ژن مردووە نەك كوڕێكی گەنجە، ئایە گەرمن بێوەژن بوومایە هەموو كوڕێكی گەنج بەمن رازی دەبوون؟ هەڵبەتە نەخێر بۆیە داوای لێبووردن دەكەم لێمگەڕێن با بڕۆم ئێستا باوكم بێتەوە كەمن لەماڵدا نیم زۆر توڕە دەبێ، لەو ساتە حازم ئیشارەتێك دەكات بۆ بەنازی خوشكی و دەڵێت بڕۆ هەتا ئەو دوكانەی سەر كۆڵانەكە پاكەتێك جگەرەم بۆ بێنە زوو وەرەوە " بەڵام بەناز دەڕوات و ئیتر ناگەڕێتەوە" ئەمەش پلانی پێشوەختەی خۆیان بوو، هەر كە بە ناز دەڕواتە دەرەوەی حەوشە حازم بە سەروین دەڵێت خۆشت بێت و ترشت بێت دەبێ شووم پێ بكەی، سەروینیش تفێك دەكاتە سەروچاوی و پێی دەڵێت هەی بێ رەوشت دەتەوێ بەزۆر بمكەیتە ژنی خۆت من تۆم بە فلسێكی قەڵپ ناوێت تۆ بڕۆ بۆخۆت بەدوای بێوەژنێكدا بگەڕێ چیت لەمن داوە، حازم دەڵێت خۆ بە كەیفی خۆت نییە دەبێ هەر رازی بیت ئیتر بەم شێوەیە قسەیەك لە ئەم و دوو قسە لە ئەو دەبێتە شەڕیان حازم پڕ دەداتە سەروین و هەموو جلك و بەرگەكانی دەدڕێنێ، ئەمیش لە حەژمەتدا بێهۆش دەكەوێ، پاشان حازمیش ئەمە بە فرسەت دەزانێ و زۆر نامەردانە دەستدرێژی دەكاتە سەر سەروین و لە كچێتی دەخات، پاش هەموو ئەمانە كە سەروین بەهۆش خۆی دێتەوە دەبینێ وا حازم و بەناز بەدیاریەوەن سەروین هەست بە ئازارێكی زۆر دەكات، هەر ئەوكات دەزانێ حازم چ تاوانێكی چەپەڵی بەرامبەری نواندووە، بۆیە هاوار دەكاتە سەر حازم و خوشكەكەیدا هەی بێ رەوشتەكان بۆچی بەم شێوەیە سزای منتاندا من چ گوناهێكم كردبوو،
بەنازیش بە پێكەنینەوە دەڵێت تۆ تاوانت تەنیا ئەوە بوو كە بە حازمی برام رازی نەبووی ئێستاكەش ناچاری ببیتە براژنم یەعنی شووكردنت بە حازم تازە دەبێ هەر ببێ ئالەوێدا سەروین هەڵدەستێتە سەرپێ و دەڵێت كەوایە زۆر چاكە من بیرێكی لێ دەكەم یان ئەوەتا تازە بەو حاڵەمەوە شووت پێدەكەم یان هەموو راستییەكان بە باوكم دەڵێم بامن بكوژرێم و پاشان ئێوەش هەردووكتان دەكوژرێن ئالەوێدا حازمی ناپاك لە ترسی مردن دەست و پێی سەروینی ماچ كرد و گوتی بەقوربانت بم نە خۆت بدە كوشتن و نەسەری ئێمەش بەقوڕدا بكە من دەتخوازم و مەسەلەكە دەبڕێتەوە ئەوە بوو كە سەروین گەڕایەوە ماڵ هیچ شتێكی نە بۆ دایكی و نە بۆ خوشكەكانی نەدركاند تا دوو هەفتەی تەواو تێپەڕی بەسەر ئەو رووداوەدا ئینجا خەبەری نارد بۆ ماڵی بەناز كە رازیە مێرد بە حازم بكات، ئەوە بوو لە ماوەی مانگێك و هەژدە رۆژدا رێوەرسمی مارەیی و هەم گواستنەوە و زەماوەند تەواو بوو ئیتر حازم و سەروین ژیانی خێزانیان دەست پێكرد، بەڵام هەر لەسەرەتاوە هیچ جۆرە خۆشەویستیەك لە نێوانیاندا بەدی نەدەكرا، حازم هەمیشە بە چاوێكی سوكەوە لەسەروینی دەڕوانی دەیگووت تۆ منت خۆشناوێ ئەگینا هەر لەیەكەم چركەی بینینی منەوە پێم رازی دەبووی ئێستاكەش دەزانم هەر لەناچارییەوەیە كەلام دانیشتووی هەموو ئەم قسانە بەتەواوی سەروینی ناڕەحەت كردبوو رۆژ دوای رۆژ ئەم دووانە پەیوەندیان بەرەوخراپی دەچوو تا ئەوەی گەیشتنە ئەوبڕیارەی لە یەكتر جیا ببنەوە ئەوە بوو دوای تەنیا ساڵ و نیوێك ژیانی هاوسەرگیری لە یەكتر جیابوونەوە.
مێردكردنی دووەم بەڵام پڕكێشە!!
سەروین دوای ئەوەی تەڵاقی خۆی وەرگرت ئیتر خەڵكی كۆڵانەكەی ماڵی باوكی بە باشە سەیریان نەدەكرد، هەر یەكە و بۆخۆی بوختان و قسەیەكی دەكرد ئەو دەیگوت لەبەرخراپی خۆیەتی لای پیاو ئیدارەی نەكردووە یەكێكی تر دەیگوت بە خوا عەیبێكی هەبووە خۆ لە بەلاش پیاو شێت نەبووە ژنێكی ناسك و نازداری خۆی تەڵاق بدات ئیتر هەر یەكە و بە جۆرێك تەفسیریان بۆ دەكرد رۆژان هاتن و رۆیشتن دوای نۆ مانگ لە تەڵاقدانی سەروین ماڵێك هاتنە پێشەوە كە ئەویش كوڕێك بوو تەنیا خۆی و دایكی پێكەوە دەژیان، باوكی ئەم كوڕە مردبوو دایكیشی چونكە لەكاتی خۆیدا بە منداڵی واتە لە تەمەنی هەرزەكاریدا شووی كردبوو هێشتا تەمەننی 43ساڵ بوو كەچی كوڕەكەی عازەب تەمەنی 25 ساڵ بوو ئەم كوڕە كە ناوی"كامەران" بوو زۆر پیاوێكی دڵپیس و دڵ كرمن بوو پێشتر دەیان كچیان بۆ هەڵدابوو بەڵام ئەو لەبەر دڵپیسی خۆی ئامادە نەبوو لە گەڵ هیچیان زەواج بكات تا ئەوەی لە كۆتاییدا هاتە سەروەختی سەروین كامەران گووتی من باش دەزانم كە بێوەژن وەكو كچ نییە بەڵام من ئەم ئافرەتە چووەتە دڵمەوە و پێم وایە كە بەختەوەرم دەكات باوكی سەروین هیچ لاریەكی نەبوو كە كچەكەی بدات بەو كوڕە ئەوەبوو هەردوولا پێكهاتن و سەروین مارەبڕا لە كامەران، و دوای دوومانگ زەماوەندیان كرد.
كامەران ئەگەرچی لە زۆر رووەوە پیاوێكی خراپ نەبوو بەڵام هەتا بڵێی دڵپیس و دڵ ژەنگن بوو زۆرجار كە لەگەڵ سەرویندا دادەنیشت دەیگووت گەر هەركەسێك خیانەتم لێ بكات لە رووی شەڕەفەوە گەر ژنەكەم بێت یان دایكیشم بێت بفرێتە سەر هەورو ئەستێرەكان هەر دەیكوژم ساڵان هاتن و رۆیشتن دووساڵ تێپەڕی بەسەر زەواجكردنی كامەران و سەرویندا كەچی منداڵیان نەدەبوو "خەرامان"ی دایكی كامەران كە خەسووی سەروین بوو زۆر كەڕەت بە بەرچاوی سەروینەوە كامەرانی هاندەدا كە ئەوەندە چاوەڕوانی ئەو بێوەژنە نەبێت وژنێكی تر بهێنێ تاكو منداڵیان ببێت.
خەرامان دەیگوت كامەران كوڕەكەم ئایی چەند كەللە رەق و نەفامی چەند كچی جوان جوانمان بۆت هەڵدا بە هیچیان رازی نەبووی هەڵسای گڕەگڕ نووسای بەم بێوەژنە كەوڵەكۆنەیەوە كە هەتا ماوی منداڵی خۆت نابینی هەی بەدبەخت بیرێك لە تەنیا باڵی و بێكەسی خۆت بكەوە كوڕم دونیا هەروا رۆشن نابێت سبەینێ وەجاغت كوێر دەبێت و منداڵێك نییە لە كاتی پیریەكەتدا جامێ ئاو بكاتە دەمتەوە هەموو ئەم قسانەی خەرامان وەكو گولەیەكی گڕدار ناو جەرگ و دڵی سەروینییان كون كون كردبوو كار گەیشتبووە ئەوەی كە كامەرانیش وردە وردە سارد بێتەوە لەسەروین و ئەوەندە گرنگی و بایەخی پێنەدەدا.
ئەو نهێنییەی سەری خەرامانی خوارد!!
خەرامان هەر لە خووت و خۆڕا قینێكی گەورەی لەسەروین هەڵگرتبوو هەرچەندە كامەران دەیگووت دایكە ئەوەندە سەر مەخە سەر ژنەكەم و وازی لێ بێنە، بەڵام هیچ فائیدەیەكی نەبوو رۆژێكیان خەرامانی خەسووی سەروین دەچێتە بازاڕ، ژنێكی دڵرەق و خوانەناس كە ناوی"فەریدە"یە و پلكی حازمی كۆنە مێردی سەروینە ئەو ژنە واتە فەریدە بە خەرامان دەڵێت من بیستوومە كە تۆ سەروینت بۆ كوڕەكەت هێناوە ئەمە راستە؟ خەرامانیش دەڵێت ئەرێ وەڵڵا ئەو ئێستا بووكمە باشە ئەو ژنە هیچ عەیبێكی هەیە ئەویش دەڵێت خوشكم تۆ لە گوێی گادا خەوتووی كوڕەكەت چارەرەش و بێ چانسە، ئەگینا لەم گەورە شارەدا كچ بڕابوو كە ئەو بێوەژنە داوێن پیسەتان هێناوە ئەوەی راستی بێت حاڵ ومەسەلەی ئەم ژنە وابوو هەر بۆیە حازمی خوشكەزاشم تەڵاقیدا، خەرامانی دڵڕەقیش كە گوێی لەم قسانەی فەریدە بوو زیاتر بوو بە ئاگر بە گیانی سەروینی بەستەزمان بۆیە یەكسەرە كە لە بازاڕ دەگەڕێتەوە زۆر بێ بەزەییانە هەڵدەكوتێتە سەر سەروین هەزار جنێوی سووك و نابەجێی بە فلسێ پێیدەدات، بەسەروین دەڵێت تۆ بێ رەوشتی تۆ پاكیزەییت بە حەرام داناوە شەرت بێت بەشەرتی خودا دەبێ كامەران ژنت بەسەر بێنێت ئەوەتا ژن زۆر وزەبەندن شەرت بێت ئەگەر خۆشم شووم كردبێت بەمام قادر دەبێ هەتاوی كچی بهێنم بۆ كامەران و دواتر دوو پولیش بنێین بە تۆوە و تەڵاقت بدەین.
سەروین كەگوێی لەم قسە ژهراویانەی خەسووكەی دەبێ بەتەواوی ترسی لێ دەنیشێ كە نەبادا ئەو مەسەلەی كەفەریدە گێڕاویەتییەوە بۆ كامەران بیگێڕێتەوە بۆیە سەروین بیر لەوە دەكاتەوە كە تۆمەتێك بۆ خەرامانی خەسووی هەڵبەستێ پێش ئەوەی خەرامان بتوانێ ژیانی لێ تاڵ بكات ئەوەبوو هەر ئەو ئێوارەیەی كە كامەران دێتەوە بۆ شەوەكەی لەسەر جێگای نووستن سەروین دەڵێت كامەران گیان چەند قسەیەكم هەیە دەربارەی دایكت بیكە خاتری خوا بەس گەورەی مەكەوە سەروین بەفێڵ خۆی زۆر بە دڵسۆزی خەسووی دەزانێ ولای كامەران وایدەردەخات كە زۆر خۆشی دەوێت سەروین دەڵێت كامەران تۆ پیاوی منی دایكیشت وەك دایكم وایە بەڵام راستییەك هەیە ناتوانم لێتی بشارمەوە ئەویش ئەوەیە كە دایكت پەیوەندی ناشەڕی هەیە لەگەڵ ئەو پیاوەی دراوسێمان كە ناوی قادرە من لەخۆمەوە قسە ناكەم چەند كەڕەت بەیەكەوە ئەوانم بینیوە زۆر جار كەتۆ لە ماڵ نابیت كە قادر بە تەنیا لەماڵە خەرامانی دایكت دەچێت بۆلای، من دەترسم دەرودراوسێ پێی بزانن و حەیامان بچێت، كەمێك ئامۆژگاری و تەمبێی دایكت بكە زۆر عەیبە بۆ ئەو لەو تەمەنەدا كە كوڕی ژندارە پەیوەندی ناشەڕعی هەبێ لەگەڵ زەلامی خەڵكیدا...كە كامەران گوێی لەم قسانەی ژنەكەی دەبێت بە جارێ شێت و هار دەبێت و دەڵێت ئەوە بەراستتە چۆن دەبێ دایكم بێ رەوشتی وای لەدەست بێت ئەو تازە چی بەسەر عەشقایەتی و عیلاقەی ناشەرعیەوە ماوە بەڵام سەروین ئەو قسانەی تۆ دەیكەی ئەگەر وانەبێ و بوختان بێت قەسەم بەخوا هەربەم دەستانەی خۆم دەتخنكێنم و لە ناوت دەبەم بەڵام سەروین لە وەڵامی كامەراندا گوتبووی من بە هەموو سزایەك رازیم ئەگەر وانەبوو خەرامانی دایكت خۆی دڵی بەقادرەوەیە قادریش دەیەوێ بە كچەكەی ژن بەژنی بكات ئەمان هەردووكیان رێكەوتوون كە هەتاوی كچی قادر بدەنە تۆ و دایكیشت مێرد بەقادر بكات.
دوای ئەوەی كامەران ئەم قسانەی سەروینی بیست بە جارێك زیاتر دڵی بوو بە بەرد بۆ بەیانیەكەی بەر لەوەی بچێتە دەرەوە بۆ كاركردن رووی دەمی كردە دایكی و سەروین گووتی باش گوێم لێ بگرن تامن ئێوارە لە كار دەگەڕێمەوە كەس حەدی نییە لەم ماڵە بچێتە دەرەوە هەر كەسیش لە دەرگایدا بۆی مەكەنەوە دایكە تەنانەت تۆش بۆت نییە بچیتە ئەو دیو دەرگاكەش ئیتر ئەو رۆژە نە خەرامان و نە سەروین نەیانوێرا بچنە دەرەوە ئێوارەكەی كامەران هاتەوە چووە ژوورەكەی خۆی تاكو خۆی بگۆڕێ خەرمانی دایكی چوو بۆلای گووتی كوڕەكەم بۆچی وا لێمان بێزار بووی من دەزانم كە ژنەكەت بەدڵ نییە و ژیانتی تێكداوە ئاخ نەمردمایە ژنێكی ترم بۆت بهێنایە ئا لەوێدا كامەران بۆ ئەوەی هەقیقەتەكانی بۆ ئاشكرا بێت گووتی دەم خۆش دایەگیان من دەمەوێ ژنێكی تر بهێنم تۆ كێت پێ باشە بۆمی بهێنی؟ ئا لەوێدا خەرامان پێدەكەنێ و دەڵێت بەقوربانت بم كوڕە سەلارەكەم، دەئاوەها غیرەت بتگرێ و دڵم خۆش بكە، وەڵڵاهی ئەوەی راستی بێت من لە زووەوە كچێك شك دەبەم كە كچی پیاوێكی زۆر چاكە تەنیا خۆی و باوكی بەیەكەوە دەژین، ئەویش هەتاوی كچی مام قادرە من دەچمە خوازبێنی تاكو بزانم باوكی رازیە یان نا چونكە باوكی بە ژن بەژن دەیدات بە شوو ئا لەوێدا هێشتا خەرامان قسەكانی تەواو ناكات كامەران دەڵێت وسبە هەی كچی كەر تۆ بۆخۆت وا ئەكەی یان بۆمن ئەوە بۆم دەركەوت تۆ چ پەیوەندیەكی گڵاو و ناشەڕعیت لەگەڵ قادردا هەیە، دەتەوێ من كچەكەی بهێنم و تۆش شووی پێ بكە بەخوا باوكم ئەمەیان جوانە هەر چەندە خەرامان دەڵێت كامەران وەڵڵاهی مەبەستی من وانییە من و شووكردن كوجا مەرحەبا كەچی كامەران ئەمجارەیان بێ رەحمانە تێروپڕ لە دایكی دەدات و هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكات و دەڵێت تا حەیامانت نەبردووە هەر رۆژێك بێت دەتكوژم مادام وایلێهات ئیتر بۆت نییە لەماڵ بچیتە دەرەوە تەنانەت نابێ دەرگای حەوشەش بكەیتەوە خەرامان كە ئەم هەموو ئیهانە و بوختیانە ناڕەوایانەی كامەرانی كوڕی گوێ لێ بوو ئیتر بە تەواوی لە ژیان هیوابڕاو بوو ئیتر هەر پیشەی گریان بوو تا ئەوەی رۆژێكیان كە كامەران و ژنەكەی دەچن بۆ میوانیەك و كامەران دایكی بەتەنیا لە ماڵەوە بەجێ دەهێڵی و دەرگای حەوشەی لەسەر كلیل دەكات كەچی لەم لاوە هەتا كامەران و ژنەكەی دێنەوە خەرامان لە داخان بە گوریسێك خۆی دەخنكێنێ و خۆی هەڵدەواسێتە شیشی پانكەكەوە ئا بەم شێوەیە بەهۆی بوختانەكانی سەروینەوە خەرامان خۆی خنكاند و لەگەڵ خۆیدا زۆر نهێنی بردە ژێر گڵەوە
دەرئەنجام
سەبارەت بەم رووداوە خاتوو (ڤیان عەلی) توێژەری كۆمەڵایەتی ئاوا قسەیكرد:
مەرج نییە كە هەموو بووك و خەسوویەك دژی یەكتر بن و هەمیشە ململانێ لە نێوانیاندا بێت، بەڵام هەرچی سەروین خانە هەر لە سەرەتاوە بووە قوربانی عەقڵی فەریك و هەرزەكارانەی خۆی ئەویش گوناهی نەبوو مێردی یەكەمی كە خیانەتی لێكرد دواتر هەر خۆشی ماڵی وێران كرد و تەڵاقی دا، دواتر تۆ بڕوانە كاتێ ئەم سەروینە مێرد بەكامەران دەكات لەسەرەتاوە زۆر بەختەوەرە لەگەڵ مێردەكەی بەڵام خەرامانی خەسووی لووتی ژەنیە كاروباری ژیانیانەوە لەسەرەتاوە منداڵنەبوونی كردە بەهانەی تاكو ئەو ژنە تەڵاق بدرێ، ئاخر كێ دەڵێت نەبوونی منداڵ خەتای خودی كامەران نەبووە پاشان زۆر كەڕەت خەرامان بە ئاشكرا ئیهانەی سەروینی دەكرد لەرووی دەروونیەوە ئازاری دەدا هەڕەشەی ئەوەی لێدەكرد كە كەشتی ژیانی نوقم بكات و ژنی بەسەر بێت ئەمانە هەموو وایانكرد جامی تەحەموولی ئەم ژنە پڕ بێت و لێی بڕژێ، زۆری فشارەكانی ئەم خەسووە وایكرد ئەم سەروینەش بەرەو رەدولفیعلێكی تووند ببات كار گەیشتە ئەوەی بوختانێكی گەورەی بۆ خەسووی دروست كرد تاكو نەجاتی بێت لە دەست هەڕەشەكانی و مەترسییەكان لە خۆی دوورخاتەوە ئاخر ئەو ژنە جارێك تەڵاق درابوو لەوە دەترسا ئەمجارەیان بە حەیاچوونەوە تەڵاقبدرێتەوە بۆیە من دەڵێم كردار و دژە كرداری هەردووكیان هەڵەبوو كە دەرەنجامەكەی ئاوا كەوتەوە و گیانی ژنێكی تیاچوو بە لەسێدارەدانی خۆی.
گۆڤاری گوڵان

لهسهر هێڵ نییه






dst xosh bo babatakat awanai mn bzanm bokw xasw sira7w niza7eki mezhwyan la gal yaka haya

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه





بهخوا ڕاست دهکهیت من وام دهزانی ههرلهناوکوردا شهڕی بووك و خهسوو ههیه بهڵام بهزمی هندی و پاکستانی و ئهوروپی زۆر خۆشه هی کورد هیچ نیه له چاویاندا .سوپاس بۆ پهیامهکهت دهروونهی گیان،،
لهسهر هێڵ نییه





سڵاوو
هاووڕێی بەڕێزم ئامێز خان دەستت خۆش بێ بۆ بابەتە کە
هیوادارم هەر شاد بیت خۆشکی بەڕێزم

لهسهر هێڵ نییه



dastt xosh bet
لهسهر هێڵ نییه





سوپاس بۆ پهیامی ئێوهی ئازیز نامۆ گیان وکوڕی سلێمانی ،،،دهستتان خۆش بێت .....
لهسهر هێڵ نییه