.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











پیاوان له ئارایشتگا ژنان ده‌ڕازێننه‌وه
18/5/2008
[color=dark red]سلێمانی- ئه‌ڤین عارف، شارا تالیب
خۆڕازاندنه‌وه و ئارایشتكردن یه‌كێكه له‌و بنه‌ما گرنگانه‌ی كه جوانی به‌ڕووخسار ده‌به‌خشێت و مرۆڤ هه‌ست به‌وه ده‌كات ساته‌كانی ئێستا و دوای ئارایشت، جیاوازییه‌كی جوانكاریان هه‌بێت له‌ڕووی ڕووخسار و شێوه و چۆنییه‌تی ده‌ركه‌وتنییه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئارایشت به‌پێی كلتوور و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كانیش جیاوازه، هه‌رئه‌م جیاوازییه‌ش وایكردووه هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه و به‌شێوازێكی تایبه‌تی خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه. له كۆمه‌ڵگای كوردیشدا له‌گه‌ڵ خۆڕازاندنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆمان، له‌هه‌مانكاتدا بایه‌خ به ئارایشتگا و نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریش ده‌درێت.
خۆڕازاندنه‌وه له‌ناو شاری سلێمانیشدا گرنگی خۆی پێدراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین زۆرینه‌ی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت چینی گه‌نجان ڕۆژانه سه‌ردانی ئارایشتگاكان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وایكردووه ئارایشتگا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان زیاد بكات، ئه‌م زیاد بوونه‌ش به‌جۆرێكه كه ئارایشتگای پیاوانیش بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی خانمان له شاره‌كانی كوردستاندا هاتۆته‌ئاراوه.
پیاوان له ئارایشتی ژناندا
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند كچێك كه له ئارایشتگایه‌كدا چاوه‌ڕوانی خۆڕازاندنه‌وه‌یان ده‌كرد، به پێویستمانزانی چه‌ند كه‌سێكیان بدوێنین ده‌رباره‌ی ئارایشت و ئارایشتگای پیاوان، سه‌ره‌تا چووینه لای خانمێك كه ناوی (ته‌لار جلال)ه و خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییه، به‌مشێوه‌یه بۆمان دوا: "ئارایشت بۆ هه‌موو كه‌س گرنگه به‌تایبه‌تی بۆ ژنان، من هیچ جاوازییه‌ك نابینم له‌نێوان ئه‌و ئارایشتگایانه‌ی پیاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ژنان ده‌ڕازێننه‌وه، یاخود ژنان، هۆكاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ خودی ئه‌و كه‌سه خۆی كه كامیان هه‌ڵده‌بژێرێت".
هه‌روه‌ها وتی: "ئارایشت حه‌زێكه له‌لایه‌ن كچانه‌وه زۆر بایه‌خی پێده‌درێت و ئارایشتگاكانی شاری سلێمانیش تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌پێی خواستی خۆت ده‌تڕازێننه‌وه و له‌كاره‌كانیان ڕازیم".
هه‌روه‌ها یه‌كێكیتر له‌و خانمانه، (سه‌نا بورهان) بوو كه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره، هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی مووچه‌دا سه‌رێك له ئارایشتگاكان ده‌دات، له‌وباره‌یه‌وه وتی: "هه‌موو ژنێك حه‌ز به ئارایشت ده‌كات، به‌ڵام كچان پتر حه‌زی لێده‌كه‌ن و به‌شێكی سه‌ره‌كی داهاته‌كه‌یان بۆ ئارایشت ته‌رخان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده مانگی یه‌كجار سه‌ردانی ئارایشتگاكان ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ڕووی نرخه‌وه گرانن و له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی ئه‌و ژن و كچانه‌ی ئارایشت ده‌كه‌ن، ده‌بێ چه‌ند ڕۆژێك پێشتر نۆره‌ت بۆ ئارایشت گرتبێت. جێگه‌ی خۆیه‌تی لایه‌نی كه‌م نرخێكی دیاریكراو بۆ ئارایشت و ڕازاندنه‌وه‌ی ئارایشتگاكان دابندرێت".
گرانی ئارایشتگاكان
پاشان سه‌ردانی ئارایشتگای (MISS GLORIA)مان كرد و چووینه لای خاوه‌نه‌كه‌ی كه ناوی (زیا عه‌بدوڵڵا) بوو، له‌باره‌ی كاری پیاوان بۆ ئارایشتی ژنان چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌كرد، ناوبراو سه‌باره‌ت به زۆربوونی ڕێژه‌ی ئارایشت لای ژنان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئارایشت یه‌كێكه له‌و خولیایانه‌ی كه له‌لایه‌ن ژنان به‌تایبه‌ت كچان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت، هه‌میشه پیاو هه‌وڵ ده‌دات كه زیاتر بایه‌خ به جوانكاری ژنان و كچان بدات، به‌ڵام له ژنان و كچاندا غه‌ریزه‌یه‌ك بۆ خۆئارایشت و جوانكاریی هه‌یه كه لای پیاوان زۆر به‌ده‌گمه‌ن به دیده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن تاڕاده‌یه‌كی باش له كاره‌كانمان ڕازین و گله‌ییمان له‌سه‌رنه‌بووه، زۆر جیاوازی نی‌یه له‌نێوان ئارایشتگای پیاوان و ژنان، هه‌ندێ له ژنان و كچان حه‌ز ده‌كه‌ن بچنه ئارایشتگایه‌ك كه پیاو نه‌بێت، هه‌ندێكیش ته‌نها ئارایشته‌كه‌ی جوان بێ گرنگ نی‌یه به‌لایه‌وه كه ئایا پیاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات یان ژن، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن زیاتر گه‌نجه‌كانن و ئێمه ته‌نها خزمه‌ت ده‌كه‌ین، زۆرجاریش ژنی به‌ته‌مه‌نیش سه‌ردانمان ده‌كات كه ته‌مه‌نیان له (50 تا 65) ساڵیدایه یاخود له ته‌مه‌نێكی مامناوه‌ندیدان".
پاشان سه‌ردانی ئارایشتگای (شه‌زا)مان كرد كه تایبه‌ته به ئارایشتی ژنان، شه‌زاخان له‌باره‌ی ئارایشت و ئارایشتكارییه‌وه وتی: "ئارایشت یه‌كێكه یان به‌شێكه له ژیانی ژنان كه هه‌موو ژنێك گرنگییه‌كی تایبه‌تی ده‌دات به‌ڕووخساری ده‌ره‌وه‌ی، ئارایشتیش ده‌بێته‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی جوانتر له‌خۆیی، هه‌ندێ له‌و ژنانه به‌لایانه‌وه گرنگ نیه ئارایشتگاكه پیاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات یان ژن، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه شاره‌زاییه‌كی زۆری له كاره‌كه‌دا هه‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن تاڕاده‌یه‌كی باش له كاره‌كانمان ڕازین، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی خواستی خۆیان ده‌یانڕازێنینه‌وه، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر ڕوو له ئارایشتگای ژنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوانیش به‌هره‌مه‌ندی ئارایشتیان تێدابێت ئه‌وا ژنان به‌تایبه‌ت گه‌نجان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن".
دواتر سه‌ردانی مه‌لا عومه‌رمان كرد كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی كاری ئایینیه، له‌و باره‌یه‌وه وتی: "ئارایشتكردنی ژنان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌پێی ئایینی ئیسلام حه‌رامه و گوناهێكی گه‌وره‌یه، خۆڕازاندنه‌وه‌ی ژنیش كاتێك حه‌ڵاڵه كه ته‌نها بۆ مێرده‌كه‌ی بێت".
*خوێندكارانی قۆناغی یه‌كی به‌شی ڕۆژنامه‌نووسی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی [/color]
ئاسۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزم ئامێز خان دەستت خۆش بێ بۆ بابەتە کە
هیوادارم هەر شاد بیت خۆشکی بەڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ی تۆی ئازیز نامۆ گیان ده‌ستت خۆش بێت ،،،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش ئامێز خان....دنیا ئاخره.هههههه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه