❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سكچوون چى یه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-09-19 08:17:12

rawand80
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-25
دواترین سه‌ردان: 2007-12-11
په‌یامه‌كان: 10

سكچوون چى یه‌؟

سكچوون چى یه‌؟
ژماره‌ى جاره‌كانى پیسایى كردن به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایى له‌ ر??ۆژێكدا، به‌ پێی جۆرى خۆراك و كه‌سه‌كه‌ ده‌گۆر??ێت. پیسایى كه‌سێك كه‌ سكى بچێت، ر??ێژه‌ى ئاوى له‌ كه‌سێكى ئاسایى زیاتره‌ واته‌ شله‌ یان ر??ه‌وانه‌.
ئه‌گه‌ر منداڵێك سكى بچێت، زۆربه‌ى كات دایكه‌كه‌ پێی ده‌زانێت. له‌و كاته‌دا له‌وانه‌یه‌ دایكه‌كه‌ بڵێت كه‌ پیساییه‌كه‌ بۆنێكى زۆر ناخۆشی هه‌یه‌ و به‌ قۆر??ه‌یه‌كه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا شله‌ و وه‌ك ئاو وایه‌.
به‌ هۆى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكاندا، ده‌توانین پێناسه‌یه‌كى ناوچه‌یى گونجاومان بۆ سكچوون ده‌ست بكه‌وێت. له‌ زۆر كۆمه‌ڵگادا سكچوون واته‌ پیسایى كردنى شل سێ جار له‌ رۆژێكدا.
زۆربه‌ى كات منداڵان تووشى سكچوون ده‌بن، به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 6 مانگ بۆ دوو ساڵه‌. هه‌روه‌ها له‌و ساوایانه‌شدا ر??وو ده‌دات كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 6 مانگ كه‌متره‌ و شیرى قوتوو (شیرى مانگا) ده‌خۆن.
یان ئه‌و منداڵانه‌ى ده‌رمانیان ده‌درێتێ به‌ تایبه‌ت ئه‌نتى بایۆتیك Antibiotics.
هه‌ر ساوایه‌ك شیرى دایكى بخوات،پیساییه‌كه‌ى كه‌مێك له‌ پیسایی ئاسایى شل تره‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سروشتى یه‌و به‌ سكچوون دانانرێت.

چى ده‌بێته‌ هۆى سكچوون؟
سكچوون زۆربه‌ى جار به‌ هۆى میكرۆبه‌وه‌ دروست ده‌بێت، ئه‌م میكرۆبه‌ش له‌وانه‌یه‌ ڤایرۆس، به‌كتریا یان ئه‌میبا بێت، زۆربه‌ى ئه‌و میكرۆبانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى سكچوون، له‌ ناو خۆراك و زبڵ و ئاوى زێراب و پیساییدا ده‌ژێن.
سكچوونى كت و پر?? (كورت خایه‌ن) و سكچوونى درێژخایه‌ن
سكچوونى كورت خایه‌ن له‌ پر?? ده‌ست پێده‌كات و تا چه‌ند ر??ۆژێك ده‌خایه‌نێت. زۆربه‌ى كات هۆى ئه‌م سكچوونه‌ به‌ زۆرى به‌ هۆى میكرۆبه‌وه‌ ر??وو ده‌دات. سكچوونى درێژخایه‌ن له‌ سێ هه‌??ته‌ زیاتر ده‌خایه‌نێت و له‌ رۆژێكه‌وه‌ بۆ ر??ۆژێكى دیكه‌ جیاوازه‌. ئه‌م سكچوونه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ هۆى تووش بوون به‌ میكرۆبه‌وه‌ یان به‌ هۆى هۆكارى دیكه‌ تووشى مرۆڤ ببێت.
بۆچى سكچوون ترسناكه‌؟
سكچوون دوو ئاكامى پر?? مه‌ترسى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ بریتێن له‌:
به‌دخۆراكى و مردن. سكچوونى كت و پر?? له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆى له‌ده‌ست دانى ر??ێژه‌یه‌كى زۆرى ئاو و خوێى له‌ش له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى مردن. له‌ ده‌ست دانى ئاو و خوێى له‌ش پێی ده‌ووترێت: ووشك بوونه‌وه‌.
سكچوون له‌ كه‌سانى به‌دخۆراكدا زیاتر باوه‌و مه‌ترسیشى زیاتره‌، له‌ هه‌مان كاتدا سكچوونیش ده‌بێته‌ هۆى به‌دخۆراكى چونكه‌:
1- مادده‌ خۆراكیه‌كان به‌ هۆى سكچوونه‌وه‌ له‌ له‌ش ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.
2- ئه‌و كه‌سه‌ى سكچوونى هه‌یه‌ حه‌زى له‌ خواردن نى یه‌ واته‌ ئیشتیهاى كه‌مه‌.
دایكان زۆر جار ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ دوو باره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ كاتى سكچووندا خۆراك ناده‌ن به‌ منداڵه‌كانیان، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند ر??ۆژێكیش له‌ چاك بوونه‌وه‌ى منداڵه‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ خۆراكى باش بدرێت به‌و منداڵانه‌ى سكچوونیان هه‌یه‌. خۆراكى باش زۆر گرنگه‌ بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنى سكچوون.
==============================
سه‌رچاوه‌كان:
1- Treatment and prevention of acute diarrhea, WHO, Geneva, 1985.
2- Where there is no doctor, op. Cit.
3- بنه‌ماكانى ته‌ندروستى گشتى: لیژنه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، هه‌رێمى كوردستانى عێراق.
(چۆن سكچوون بڵاوده‌بێته‌وه‌) بابه‌تى داهاتوومانه‌ إن شاء الله. 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-05 16:30:24

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: سكچوون چى یه‌؟

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net