.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هێڵنجدانه‌وه په‌یوه‌ندی به نه‌ژادییه‌وه هه‌یه
ئه‌و ساته‌ی ژنێك دووگیانه ده‌بێت، له‌شی چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی به‌سه‌ردا دێت: هێڵنجدانه‌وه، یه‌کێکه له‌و گۆڕانکاریانه. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نه‌روێژی ده‌ریده‌خات، که قورسی هێڵنجدانه‌وه‌ی ژنانی دووگیانه به‌پێی نه‌ژادی ده‌گۆڕێت.
"Åse Vikanes" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Institute of Public Health" له نه‌روێژ له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ژنان له‌هه‌موو شوێنه‌کانی جیهاندا به‌هه‌مان قورسی دووچاری هێڵنجدانه‌وه نابنه‌وه: له‌کاتێکدا ژنانی ناوچه‌کانی هیندستان و سیرلانکا زۆر زیاتر له ژنه ئه‌وروپییه‌کان له‌کاتی دووگیانهدا دووچاری هێڵنجدانه‌وه ده‌بنه‌وه.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران هه‌ڵسان به پشکنینی 900 هه‌زار ژنی دووگیانه. ئه‌نجامه‌کانی پشکنین نیشانیاندا، که ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکای باکوور له‌دایکبوون، له یه‌که‌مین سکیاندا به‌ڕێژه‌ی له 1% که‌متر دووچاری نه‌خۆشی ناسراو به "Hyperemesis gravidarum" ده‌بن. هاوکات ئه‌گه‌ری تووشبوونی ژنانی دووگیانه‌ی له‌دایکبووی ناوچه‌کانی دیکه‌ی سه‌رزه‌مین به‌و نه‌خۆشییه هێندێك به‌رزتره.
بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه داتای تۆمارکراوی له‌دایکبوونی نهروێژییان به‌کارهێنا. له‌نێوان ساڵه‌کانی 1967 بۆ 2005 توێژه‌ران هه‌موو ژنه دووگیانهکانیان هه‌ڵبژارد، ئه‌و ژنانه‌ش بۆ یه‌که‌مین جار سکیان کرد بوو.
له‌ته‌ك شوێنی له‌دایکبوونی دووگیانه‌کان توێژه‌ران لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دیمۆگرافی کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك ته‌مه‌ن، ئاستی خوێندن و باری گوزه‌رانی، ژنه دووگیانه‌کان کرد.
ئه‌نجامه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕوون جیاوازی تووشبوون به "Hyperemesis gravidarum" له نێوان ژنه‌کان به‌پێی شوێنی جوگرافیان نیشاندا. ئه‌و ژنه دووگیانانه‌ی له باشووری ئه‌فریقیا و هیندستان له‌دایکبوون زۆر زیاتر دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه ببوون: لێره‌دا زیاتر له 3%یان دووچاری هێڵنجدانێکی قورس هاتبوونه‌وه.
ئه‌و جیاوازییانه‌ش ناکرێت ته‌نها بۆ فاکتۆر دیمۆگرافییه کۆمه‌ڵاتییه‌کان بگه‌ڕێنرێته‌وه. له‌جیاتی ئه‌وانه فاکتۆری بایۆلۆژی تا ئێستا نه‌زانراو به‌رامبه‌ر ئه‌و جیاوازیانه لێپرسراون. هه‌روه‌ها تاکو ئێستا نه‌توانراوه هۆکاری تووشبوون به‌م جۆره نه‌خۆشییه بزانرێت. توێژه‌ران پێیانوایه، که خوێن هۆکارێك بێت بۆ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه.
خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هاورێ.....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باخةوان (2008-05-01 16:58:56)
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس کاکه باخه‌وان هه‌ر بژی هاوڕیی ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتووبیت .
کوڤان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته کانت خۆش هاوری گیان هه بزی سه رکه وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دهسیتهکانت خۆش بێت کۆڤان گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته جوا نه سه‌رکه‌وتوبیت ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه