.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








ژیانی ژن و مێردایه‌تى له ئیسلامدا
به‌خواپه‌رستی داده‌نرێ
((ژن هێنان و شوكردن له نیعمه‌ته‌كانی خوایه))
گوزه‌ران و ژیان به‌سه‌ربردن له‌سه‌ر زه‌وی گه‌ر به‌شی خۆشى‌و شادى‌و ئاره‌زوه حه‌ڵاڵه‌كانی تیا نه‌بو، ئه‌وا ئه‌و ژیانه ژیانێكی وشك و ناخۆش ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه حیكمه‌تی خوای میهره‌بان گشت غه‌ریزه‌كانی مانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی به‌هۆی رِابواردنی حه‌ڵاڵ و موتعه‌و خۆشىیهوه داناوه‌و رِاگیر كردوه. بیر كردنه‌وه‌ش له‌م حیكمه‌ته وا له مرۆڤ ده‌كات بزانێ مه‌به‌ستی ئه‌م خۆشى و رِابواردنه حه‌ڵاڵه چى یه، ئه‌وه‌ش ته‌نها ئامانجێك نى یه بۆ گه‌یشتن به‌م خۆشى یه، به‌ڵكو رِێگهیهكه.. وه‌سیله‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به چه‌ند ئامانجێكی چاك. دیاریشه كه لقی چاك له ئه‌سڵێكی چاك و باش نه‌بێ په‌یدا نابێ، كه ئه‌وه‌ش ژیانی حه‌ڵاڵی ژن و مێرده. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ }الروم21
. واته: له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی گه‌وره‌یی خوا ئه‌وه‌یه كه له‌خۆتان هاوسه‌رى بۆ به‌رهه‌م هێنان؛ كه پێیان بحه‌سێنه‌وه و خۆشهویستىو ئه‌وینى خستۆته ناوتان.(1) له‌مه‌دا بۆ كه‌سانێ كه به‌وردى سه‌رنج بده‌ن به‌ڵگه زۆرن.
به گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌رده‌كه‌وێ كه بنه‌ماو بنهرِهت و بناغه‌ی ژن و مێرد له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى و رِێزلێنان و ته‌بایی وبه به‌زه‌یی له‌گه‌ڵ یه‌كترى دا دامه‌زراوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌یركردنی ژن به چاوی خزمهتكارو بێ رِێزو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵدا كردنی وه‌ك به ئاژه‌ڵ دانان. ئافره‌ت وه‌ك پیاو نه‌فسی هه‌یه.. ئاره‌زوی هه‌یه.. هتد. خوای به‌خشنده‌ش ئافره‌ت ده‌دات به پیاو وه‌ك هاوسه‌ری ژیان، ئه‌مانه‌تێك.. رِاسپاردهیهك ده‌یدات به پیاو بۆ پێك هێنانی خێزانێكی به‌خته‌وه‌رو سه‌رفرازو دڵشاد.
ئافره‌ت له كۆندا به چاوی ئاژه‌ڵێكی بێ‌گیان سه‌یر دهكراو بێبه‌ش ده‌كرا له گشت مافه رِهواكانی. تا له ساڵی 586 بیر كراوه كه ئافره‌ت به‌چاوی مرۆڤ سه‌یر بكرێ و برِیاری به‌مرۆڤ دانانیان دا‌و برِیاریشیان دا كه ئافره‌ت ئاژه‌ڵ نى یه... مرۆڤێكه بۆ خزمه‌تكاری پیاوان دروست كراوه.. به‌ڵام ئیسلام چوارده سه‌ده پێش ئێستا به گوێره‌ی ئایه‌ته‌كه‌ی كه باس كرا برِیاری داوه ئافره‌ت به‌ڵگه‌یه‌كه له به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره!...
كه‌وا ئافره‌تی له لاشه‌ی پیاو دروست كردوه، نه‌ك له قورِێكی جیا، هه‌روه‌ها دروستیشی كردوه تا هاوسه‌ری ژیانی پیاو بێ نه‌ك خزمه‌تكار. خوای باڵا ده‌فه‌رموێ:
{هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا]الأعراف:189.
واته: خوای به‌دیهێنه‌ر ئێوه‌ی له‌یه‌ك كه‌س وهدى هێناوه؛ ژنه‌كه‌شى هه‌ر له ماكى ئه‌و پێك هێنا، كه لهورِا بحه‌سێته‌وه.
قورئانی پیرۆز به ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته به‌ردی بناغه‌ی ژیانێكی پرِ له سۆز‌و عاتیفه‌و خۆش وهێمن داده‌نێ. ژن شوێن تامگهو خۆشى و شادى و حه‌وانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی، چونكه كاتێك مێرده‌كه‌ی له‌دوای هه‌وڵ و كۆشش و ماندوبونێكی زۆر‌و له‌پێناو په‌یدا كردن و دابین كردنی ژیانی رِۆژانهی دهگهرِێتهوه لای ژنه‌كه‌ى و كه ئه‌ویش ده‌بێ به رِویهكی خۆش و گه‌ش و به سینه‌یه‌كی فراوانه‌وه به‌ره‌و رِوی بێ و پێشوازی بكات و سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆ دهرببرِێ، ئا له‌و كاته‌دا مه‌یلی به‌لادا ده‌چێ و ده‌گاته ئه‌م خۆشىیه... ئه‌م حه‌وانه‌وه‌یه.. ئه‌م شوێن تامگهیهی كه باس كرا. چونكه به‌هۆی ئه‌م رِهفتارو هه‌ڵس و كه‌وته‌وه ماندویه‌تى و خه‌م و په‌ژاره‌ی ژیان له‌بیر مێرده‌كه‌ی ده‌باته‌وه.
»محمود بن الشریف له كتێبه‌كه‌ی (الإسلام والحياة الجنسية)دا ده‌ڵێ: ژن سوكناو شوێنی حه‌وانه‌وه‌و دڵنیاكهرو دڵنه‌وایی مێرده‌كه‌یه‌تی، چونكه ئافره‌ت له‌ژێر سێبه‌ری خۆشه‌ویستى و ته‌بایی وبه‌زه‌یى و داوێن پاكى دا تینویه‌تی جنسی پیاو ده‌شكێنێ و له خراپه‌كاریدا جنس و دڵ ئارام و هێمن ده‌كاته‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش له كرده‌وه‌ی بهدرِهفتارو ناشیرین ده‌پارێزێ، هه‌روه‌ها ده‌شی پارێزێ له خلیسكان بۆ ناو لیتاوی گوناهو تاوانكاری!.«
لێره‌دا پرسیارێك دێته كایه‌وه: ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك كار ده‌كات، ده‌توانێ هه‌ڵسێ به دڵنه‌وایى و پیشاندانی رِوخۆشى و خه‌نده‌ى لێو به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی؟ یان ده‌توانێ له خه‌م و په‌ژاره‌و ماندوبونی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه؟!
-------------------------------------
(1)ژنێك دواى جوتبونى له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى له له‌شه‌وى بوكێنىدا له ئامێزى مێرده‌كه‌ى بو، به مێرده‌كه‌ى گوت: من به به‌خته‌وه‌ریم قه‌رزارى تۆم، نازانم چۆن هه‌ندێك چاكه‌ت بده‌مه‌وه، مێرده‌كه‌ش وه‌ڵامى دایه‌وه گوتى: (جوانترین شت كه بم ده‌یه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێستا له ئامێزم داى!)

له‌سه‌ر هێڵ نییه


هاندان بۆ ژن هێنان و شوو كردن
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
[فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ] النساء:3.
واته: ژن ماره ببرِن له‌وانه‌ی كه بۆتان حه‌ڵاڵه دوان یان سیان یان چواریش بن هه‌روایه. ئه‌گه‌ر ترسان نه‌توانن ژنه‌كانتان وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێ یه‌ك ژن بهێنن.
بۆیه‌ش خوای گه‌وره وای باس ده‌كات چونكه به یه‌كسان ته‌ماشا نه‌كردن و به‌خێو نه‌كردنیان به یه‌كسانى و ماف نه‌دانیان وه‌ك یه‌ك، ئه‌وا سته‌م لێ كردنیانهو، وه به‌ر حه‌رامی ده‌كه‌وێ.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئاماژه‌ی واجب بونی ژن هێنان و شوكردن ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ش نایانه‌وێ ژن بهێنن و داوێنیان له خراپه‌كاری ناپارێزن، ده‌ست ده‌كه‌ن به پرِوپاگنده بۆ په‌شیمان بونه‌وه له ژن هێنان و گاڵته‌كردن به هاوسه‌رگرتن، ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن لهرِێى خوا‌و له‌و كاره پیرۆزه دور ده‌كه‌ونه‌وه كه خواى گه‌وره له قورئان دایناوه‌و هانى له‌سه‌ر داوه.
خوای میهره‌بان له باره‌ی فه‌زڵی ژن هێنان و شوكردن و دانانی ژن و پیاو به‌یه‌ك لاشه له‌ژێر یه‌ك پۆشاكدا ده‌فه‌رموێ: [هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ] البقرة:187.واته : خێزانه‌كانتان پۆشاكن بۆ ئێوه‌و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان.
ئیمامی طبري له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته زۆر به‌جوانی بۆی چوه‌و ده‌ڵێ:
[هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ] واته: ژن و پیاو پۆشاك و به‌رگی یه‌كترین، چونكه له‌كاتی نوستن و به رِوتی له‌یه‌ك پۆشاك كۆ ده‌بنه‌وه‌و قه‌رار ده‌گرن، له یه‌كتر نزیك بونه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیشیان بۆ لای یه‌كتری وه‌ك ئه‌وه وایه یه‌ك پۆشاك، جل و به‌رگ به‌یه‌ك له‌شدا دوراوه. ته‌فسیری دیش هه‌یه كه گوتویانه ئه‌م ئایه‌ته به واتای: (ژن و مێرد پۆشاكی یه‌كترین).
یه‌كێك له نوسه‌ره گه‌وره‌كان له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا باس ده‌كات كه ده‌فه‌رموێ: [هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ]: ئه‌م چه‌ند وشه كه‌مه وێنه هێنانه‌وه‌یه‌كی زۆرجوانه بۆ به‌دیار خستنی په‌یوه‌ستیه‌تی له‌ش (الجسد) و گیان (الروح) له‌یه‌ك كاتدا. چونكه پۆشاك گرنگترین پێویستی مرۆڤه‌و بۆ ئاده‌میزادیش دانراوه.
له رِاستى دا پێوهلكێنترین شت بۆ یه‌كتری ژن و مێرده كاتێك كه جوت ده‌بن و پێك ده‌گه‌ن به‌یه‌ك جه‌سته‌و یه‌ك گیان پێك ده‌گه‌ن و له لهحزهیهكیشدا له‌ناو له‌زه‌تێكی بێ سنوردا بۆ یه‌كتری ده‌توێنه‌وه.
ژن و مێرد داپۆشه‌ری یه‌كترین، له‌باره‌ی جه‌سته‌یی(جسدی)دا كه ده‌بنه پارێزه‌ری داوێن و ئه‌ندامی له‌شیان له گوناهو تاوان. داپۆشه‌ری گیانی ونهفسین بۆ یهكترىو هیچ كه‌سێكیش وه‌ك ژن و مێرد داپۆشه‌ری یه‌كتر نین، چونكه هه‌ردوكیان ده‌بنه پاسه‌وانی پاراستنی سومعه‌و ماڵ و سامان و نه‌فس و نهێنی یه‌كتری. جا وه‌ك ئه‌و جل و به‌رگ و پۆشاكه پارێزه‌ره وایه كه ئه‌و كه‌سه‌ی جله‌كه له‌به‌ر ده‌كات ده‌یپارێزێ له گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((اذا تزوج العبد فقد استكمل نصف دينه، فليتق الله في النصف الباقي)).(رواه البيهقي-حديث حسن لطرقه.) واته: گه‌ر به‌نده‌ی خوا ژن بهێنێ یان شو بكات ئه‌وا نیوه‌ی ئیمان و دینه‌كه‌ی ته‌واو كردوه، با بۆ نیوه‌كه‌ی تر كه ماویه‌تی له خوا بترسێ و خۆی پارێز كات له گوناهو تاوان.
چونكه ژن هێنان ده‌بێته برِیاردانی نیوه‌ی چاره‌نوسی مسوڵمان و ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه بانگى بكات بۆ بایه‌خ دان به باش هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و ئیستیخاره‌ى شه‌رعى، ئیستخارهكهش بریتى یه له دو ركعات نوێژ پاشان ئه‌و دوعایه ده‌خوێنرێ كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتوه، جا ئه‌وه‌ى دواى ئه‌مه روده‌دات ئه‌وه خه‌یر و چاكه‌یه، دوعاى ئیستیخاره‌ش به‌م شێوه‌یه كه بوخارى له (صحيح)ه‌كه‌یدا گێرِاویهتیهوه:
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ وَلا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلاَّمُ الْغُيُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي، أَوْ قَالَ عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَارِكْ لِي فِيهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي، أَوْ قَالَ فِي عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ، فَاصْرِفْهُ عَنِّي وَاصْرِفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِيَ الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي)).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((الدنيا متاع، وخير متاعها المرأة الصالحة)).(رواه مسلم) واته: ژیانی دنیا رِابواردن و خۆشىیه، چاكترین خۆشی دنیاش ژنێكی (صالحه)یه.. ژنێكی خاوه‌ن ئیمان و ته‌قوایه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((ثلاثة حق على الله عونهم: المكاتب الذي يريد الأداء، والناكح الذي يريد العفاف، والمجاهد في سبيل الله)).(رواه الترمذي والنسائي.) واته: سێ كه‌س حه‌قن كه خوای گه‌وره یارمه‌تیان بدات: ئه‌و كۆیلهیهی كه ده‌یه‌وێ به پاره خۆی ئازاد بكات، جا ئیش و كار‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دا تا پاره‌كه‌ی ده‌ست كه‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێ ژن بهێنێ تا خۆی داوێن پاك رِاگرێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌پێناو خوادا جیهاد ده‌كات.(2)
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ژن ناهێنن و توانای ژن هێنانیشیان هه‌یه، دیاره ئه‌وانه بیر له دواێن پیسی ده‌كه‌نه‌وه: داوێن پیسیش مرۆڤ له‌سه‌ر رِێ ی ئیمان دور ده‌خاته‌وه، ئه‌و مسوڵمانهش كه ژن ناهێنى و شو ناكات ئه‌وا له دینه‌كه‌ی تێ نه‌گه‌یشتوه‌و ناشاره‌زایه. با باش بزانێ ئه‌و جۆره كه‌سانه نقومی گوناهو تاوانن. بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌شیان ئه‌م گوته‌یه‌ی ئیبن مه‌سعود خۆی بخه‌ینه رِو كه ده‌ڵێ: ((گه‌ر له ته‌مه‌نم ده رِۆژ بمێنێ، حه‌ز ده‌كه‌م ژن بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك كه مردم به‌بێ ژنی نه‌چمه لای خوای باڵا)).
جا مسوڵمانانى پێشین گه‌ر منداڵه‌كه‌ى باڵغ بوبا و تواناى هاوسه‌رگرتنى هه‌با، قسه‌ى ده‌رباره‌ى هاوسه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ ده‌كرد و یارمه‌تى ده‌دا و هانى ده‌دان و ئافره‌تێكى دیندار له ماڵه پاك و پارێزگاره‌كانى بۆ ده‌ست نیشان ده‌كرد. ئا ئه‌مه شێوازێكه بۆ پاك راگرتنى ژیان و پاڵنانی بۆ رِێ یه‌كى بهرِێز (الحياة الزوجية).
-----------------------------------------------
(1) خێزانه‌كانتان پۆشاكن بۆ ئێوه‌و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان.
(2) ئه‌م فه‌رموده‌یه چه‌ند به‌رز و گه‌وره‌یه كه‌وا هاوسه‌رگرتن و جیهادكردن له رِێ ى خوا و ئازادكردنى به‌نده‌ى
له‌سه‌ر هێڵ نییه


هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری چاك
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی دێنه پێش ژن هێنان و شوكردن هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژینه به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دوادا چون و سۆراغ كردن، چه‌ند كورِ و كچى لاو هه‌بون په‌له‌یان كردوه له هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌یداى جوانیه‌كه‌ى بوه، كه به‌هۆیه‌وه توشى نه‌گبه‌تى و ماڵ وێرانى بوه. ئیسلام هانی ئه‌وه‌ی داوه‌و گرنگیشی پێ ده‌دات كه ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێ خاوه‌ن رِهوشت و دین و داوێن پاك و خاوه‌ن ئیمانێكی پته‌و بێ و ملكه‌چی یاساكانی قورئان بێ.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ] الحجرات: واته: بهرِێزترو نزیكترو پایه‌به‌رز ترینتان لای خوا ئه‌و كه‌سه‌یه كه زیاتر له خوا ده‌ترسێ و خۆی پارێز ده‌كات له ئاست گوناهو تاواندا.(نه‌یفه‌رموه بهرِێزترتان لای خوا ئه‌و كه‌سه‌یه كه خاوه‌ن خان‌و و سامان و خاوه‌ن ئۆتۆمبیل و شه‌هاده‌و ناو و شۆره‌ت بێ. به‌ڵكو پێوه‌ر لای خوا زیاتر پابه‌ندبونه به یاساكانی خوا‌و خۆ نزیك كردنه‌وه‌یه به‌كرداری جوان. (وهرگێرِ))
هه‌روه‌ها خوا ده‌فه‌رموێ {وَأَنكِحُوا الْأَيَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِن يَكُونُوا فُقَرَاء يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ } (النور: 32)
واته: ماره‌یی ببرِن كه ئه‌وه بانگه‌وازه بۆ (وه‌لی ئه‌مر)ه‌كان، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژنیان نى یه یان شویان نه‌كردوه‌و مێردیان نى یه. له‌و كه‌سانه ماره‌یی ببرِن كه له خۆتانن و (صالحن) و له‌و عه‌بده پیاوو ژنانه‌ی كه له لاتان كار ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر فه‌قیرى و هه‌ژاری ژنیان بۆ نه‌هێنن یان به‌شویان نه‌ده‌ن ئه‌وا خوای به‌خشنده به میهره‌بانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌كات و خوای باڵاش سۆز‌و ره‌حمه‌تی فراوان و زانایه به حاڵی به‌نده‌كانی.
له‌م ئایه‌ته‌دا كه ده‌فه‌رموێ [والصالحین] بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه هاوشانی (كفاءة)ی هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌نها مه‌رجی (الصلاح)ی داناوه. (الصلاح)یش دین و رِهوشت و ته‌قواو توانای ماره‌یی دان ده‌گرێته‌وه.
خوای گه‌وره به‌ڵێنی به‌و كه‌سانه داوه كه ژن دێنن و ژنیان هێناوه گه‌ر فه‌قیری رِوی تێ كردن ئه‌وا ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌كات. هاوشانی (كفاءة) یش مانای پابه‌ندنه‌بون و ته‌واوكاری بنه‌ماكانی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها زانیاریشی به‌گه‌ڵ ده‌كه‌وێ بۆ هاوشانی. مه‌به‌ست له زانیاری دیراسه كردن و كرده‌وه پێ كردنی قورئان و سوننه‌ته.
له ئیسلامدا كه‌فائه‌تی ماڵ و سامان و ناو و شۆره‌ت و شه‌هاده‌و رِهچهڵهك و ده‌سه‌ڵاتداری هیچ كێشێكی بۆ دانانرێ، نمونه‌شمان له‌م باره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم، ئه‌وه بو كه كچی پوری بهشودا به زه‌یدی كورِی حاریسه، له صهحابهكانیش عبدالرحمن ی كورِی عه‌وف خوشكی خۆى دا به بیلالی حه‌به‌شی، و ئهبوحوژهیفه هیندى كچى عوتبه‌ى كورِى ره‌بیعه‌ى له سالم مارهبرِ كرد كه به‌نده‌ى ئازادكراوى ژنێكى ئه‌نصارى بو..
نمونه‌ی ده‌قی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم هه‌یه ده‌رباره‌ی رِهچاو نه‌كردنی هیچ پله‌و پایه‌یه‌ك و ته‌نها دین و ئه‌خلاق نه‌بێ وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ((إذا خطب إليكم من ترضون دينه وخلقه فزوجوه!! إلاّ تفعلوا تكن فتنة في الأرض...!! وفساد عريض!!) رواه الترمذي، حديث صحيح واته: گه‌ر یه‌كێك خوازبێنى كچهكهتانى كرد و ئێوه‌ش له ئایین و خورِهوشتى رازى بون، ئه‌وا بیده‌نێ، گه‌ر نه‌یده‌نێ ئه‌وا فیتنه‌و ئاشوب له‌سه‌ر زه‌وى بڵاو ده‌بێته‌وه..
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ ((تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولدينها، ولجمالها، فاظفر بذات الدين تربت يداك)) رواه البخاري ومسلم وأبوداود والنسائي. واته: ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ماره ده‌كرێت و ده‌هێنرێ: له‌به‌ر ماڵ و سامانه‌كه‌ی یان سامانی باوكی، یان له‌به‌ر رِهچهڵهك و ناوداریهكهى، یان له‌به‌ر دین و رِهوشتی ئافره‌ته‌كه، یان له‌به‌ر جوان و شۆخ و شه‌نگی ئافره‌ته‌كه. ئه‌و ژنه بێنه كه خاوه‌ن دین و رِهوشته، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌یت ده‌ستت به قورِدا ده‌چێ.((تربت یداك) واته: ده‌ستت به قورِدا بچێ، ئه‌وه‌ش كینایه‌یه بۆ هه‌ژاریى، ئه‌م قسه‌یه به‌ماناى دوعا لێكردنه، به‌ڵام مه‌به‌ست پێی دوعا لێ كردنى راسته‌قینه نیه، به‌ڵكه مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه پیاو ئافره‌تى دیندار بكاته هاوسه‌رى خۆى)
گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ینه ئه‌م فه‌رموده‌یه ده‌بینین بۆ هاوسه‌ریه‌تی، دین و رِهوشتی هه‌ڵبژاردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (دین) گرنگترین مه‌رجه بۆ هاوشانی. ئه‌و پیاوه‌ی پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی ئیسلام ده‌بێ و شتێك كه قه‌ده‌غه كرابێ خۆی لێ دور ده‌خاته‌وه ئه‌وا ئه‌و پیاوه هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌و رِهفتاری به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی چاك و باش ده‌بێت و رِیزی ده‌گرێ و خۆشی ده‌وێ و ده‌بێته پارێزگاری خێزانه‌كه‌ی له هه‌مو بواره‌كان دا، ئافره‌تێكیش خاوه‌ن دین و رِهوشت بێ ئاره‌زوی نه‌فس كاری تێ ناكات و چه‌واشه‌ی ناكات و خۆیشی به‌رامبه‌ر به نه‌فس به سوك دانانێ‌و كار‌و باری ناو ماڵ فه‌رامۆش ناكات و له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵهكانیداو له مافه‌كانی مێرده‌كه‌ی بێ‌ئاگا نابێ.
با ئه‌وه‌ش بزانین كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ: ژن بۆ جوانی ماره ده‌كرێ، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌مه ئه‌وه نى یه كه هیچ رِهچاوی جوانی نه‌كرێ، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه نابێ ته‌نها جوانی بكرێ به مه‌رج. ئه‌گینا جوانیش ئیعتبارى خۆى هه‌یه، وه‌ك له فه‌رموده‌ى ((أنظر إليها، فإنه أحرى أن يؤدم بينكما)) به‌ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ها كاتێك ژنێك خۆى پێشكه‌ش به پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كات و پێغه‌مبه‌ریش دواى رامان لێى و سه‌رنج دانى رهفزى ده‌كات و نایه‌وێ. ئه‌نه‌س ده‌ڵێ: ئه‌بو طه ڵحه ئوم سوله‌یمی ماره‌كردو ماره‌یى یه‌كه‌شی ئیسلام بونی ئهبوطه ڵحه بو!
چونكه ئوم سوله‌یم له‌پێش ئه‌بو طه ڵحه مسوڵمان بو، كاتێك ئه‌بو طه ڵحه داخوازی ئوم سوله‌یمی كرد، ئوم سوله‌یم گوتی: من مسوڵمان بوم، گه‌ر تۆش مسوڵمان ببیت ئه‌وا ش‌وت پێ ده‌كه‌م. ئه‌بو طه ڵحهش مسوڵمان بو، مسوڵمانیهتیهكهی بو به ماره‌یی ئوم سوله‌یم.(رواه النسائي(حديث صحيح).)
بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر ئه‌م ئامۆژگارى یانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه رِو كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ شاره‌زا دانراوه:
1- له‌و قوتابخانه‌یه بپرسه كه ئه‌و كچه‌ی تێدا فێر بوه‌و تیای ده‌رچوه، پێش ئه‌وه‌ی له‌و ماڵه بپرسی كه تیایدا په‌روه‌رده بوه.
2- كچی دایكێكی چاك و برِوادار و (صالحه) بخوازه.
3- هاوسه‌ریه‌تی ژن و پیاو، هاوبهشىیهكی ژیانى و گوزه‌رانى یه، ئافره‌تێك هه‌ڵبژێره، كه له‌گه‌ڵ سروشت (طبيعة) و خواردنه‌وه و خورِهوشتت دا ده‌گونجێ و یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ{الزَّانِي لَا يَنكِحُ إلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَالزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَا إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ وَحُرِّمَ ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ }النور
3واته: پیاوی زیناكه‌ر ئافره‌تێكی زیناكه‌ری وه‌ك خۆی نه‌بێ ماره ناكات و ناشبێ ماره‌ی بكات وه چاویشی له ئافره‌تی داوێن پاك نىیه بۆ ماره كردنی، هه‌روه‌ها چاوی له ئافره‌تێكی موشریكهیه كه شوی پێ بكات. به هه‌مان شێوه ئافره‌تی زیناكه‌رو داوێن پیس پیاوێكی داوێن پیس نه‌بێ ماره‌ی ناكات و نابێ پیاوی داوێن پاك ئافره‌تی داوێن پیس ماره بكات. جا ماره‌كردنی پیاوی برِوادار بۆ ئافره‌تی داوێن پیس و موشریكه‌و ماره كردنی ئافره‌تی داوێن پاك بۆ پیاوی داوێن پیس و موشریك حه‌رامه.
ئیمام ئه‌حمه‌د كورِی حه‌نبه‌ل ده‌فه‌رموێ: نابێ پیاوی مسوڵمان و داوێن پاك ئافره‌تی داوێن پیس (مومس) ماره بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماره‌یى یه‌كه‌ی دروست نى یه، تا ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ته‌كه ته‌وبه ده‌كات. گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد ئه‌و كاته ماره‌یی ئافره‌ته‌كه دروسته، ئه‌گینا دروست نیه. هه‌روه‌ها نابێ‌و دروست نى یه ئافره‌تێكی مسوڵمان و داوێن پاك و به رِهوشت به شو بدرێته پیاوێكی خراپه‌كارو فاسق و فاجر. مارهبرِینی دروست نى یه تا ئه‌و پیاوه نهگهرِێتهوه لای خوا‌و ته‌وبه نه‌كات دروست نى یه ئافره‌تی مسوڵمانی بهشو بدرێتێ، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[وَحُرِّمَ ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ].
جێگه‌ی داخ و دڵ گرانى یه كه ئه‌م پێوان(قیاس)ه له‌لای زۆربه‌ی خێزاناندا هیچ نرخ و بایه‌خی نى یه. گه‌ر پێیان بڵێی ئه‌و كه‌سه‌ی هاتوه بۆ داخوازی كچه‌كه‌تان نوێژ ناكات، پێت ئه‌ڵێن: ئێستا ماویه‌تی نه‌فام و گه‌نجه. گه‌ر بڵێی عه‌ره‌ق و شتی تری سه‌رخۆش كه‌ر ئه‌خوات، ده‌ڵێن: خوا گوناهه‌كانی ئهسرِێتهوهو لێی خۆش ئه‌بێ. گه‌ر بڵێی عه‌قیده‌و بیر‌و باوهرِی ئه‌م كورِه پیس و خراپه‌و له‌گه‌ڵ ئیسلام دا ناگونجێ، ئه‌وا به‌شتێكی بچوكی داده‌نێن. به‌ڵام كه پێت گوتن: ئه‌م كورِه حاڵه‌تی ماددی مام ناوه‌ندى یه‌و پاره‌ی زۆری نىیه، یه‌كسه‌ر هاواریان لێ هه‌ڵئه‌ستێو رِهفزی ده‌كه‌نه‌وه گه‌رچی كورِێكی مسوڵمان و باش و رِێك و پێك و خاوه‌ن رِهوشتێكی باش بێت. به‌ڵام ماڵ وێرانى و به‌دبه‌ختى و ژیان تاڵی بۆ ئه‌و كچه‌ی كه شو به‌و جۆره پیاوه ده‌كات كه ئه‌م سیفه‌ته جوانانه‌ی ئیسلامی تێدا نى یه. چونكه ژیانی كچه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسى و كاره‌سات و ئاشوب و ئاژاوه‌و خراپه‌كاری ئه‌ویش به‌هۆی په‌یوه‌ستی به‌و پیاوه داوێن پیس و زیناكهرهوه. جا گه‌ر ئافره‌ته‌كه دیندار بێ، یا به‌هۆى ئه‌نجام دانى شته حه‌رامه‌كانه‌وه دینه‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌دات، یان ژیانێكى كوله‌مه‌رگى و ناخۆش به‌سه‌ر ده‌بات.
زانیومه كچێك شوی به كورِێكی عه‌ره‌ق خۆر كرد، كاتێك كورِهكه ئه‌م كچه‌ی گواسته‌وه بۆ به‌سه‌ر به‌ردنی مانگی هه‌نگوین(شهر العسل) له یه‌كێك له ئوتێله‌كانی لوبناندا، كورِهكه زۆری له كچه‌كه كرد تا عه‌ره‌ق بخواته‌وه، كچه‌كه‌ش كه عه‌ره‌قی خوارده‌وه‌و هه‌ردوكیان سه‌رخۆش بون، پێش ئه‌وه‌ی بچێته لای به‌نیازی جوتبون، كچكه له ژوره‌كه‌ی خۆیان چوه ده‌ره‌وه بۆ سه‌رئاو، كه گهرِایهوه ویستی بچێ بۆ ژوره‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رخۆش ببو چوه ژورێكی تر كه پیاوێكى به ته‌نهای تێدا بو و په‌لاماری دا‌و داوێن پیسی له‌گه‌ڵدا كرد‌و تا به‌یانی ئافره‌ته تازه بوكه‌كه له‌لای مایه‌وه، مێرده‌كه‌شی له‌به‌ر سه‌رخۆشی خه‌وی لێ كه‌وتبو و ئاگای له ژنه‌كه‌ی نه‌مابو..
(ابو نعیم) له (الحلية)دا گێرِاویهتیهوه كه گوتویه‌تى: (أبو طلحة) به‌ر له‌وه‌ى مسوڵمان ببێ خوازبێنى (أم سلمة)ى كرد ، (أم سلمة) گوتى: لهرِاستیدا حه‌ز ده‌كه‌م، پیاوى وه‌ك تۆ رِهت ناكرێته‌وه.. به‌ڵام تۆ پیاوێكى بێ‌ب رِواى، منیش ژنێكى مسوڵمانم، بۆم دروست نیه ش‌وت پێ بكه‌م. (أبو طلحة) گوتى: ئه‌ى چاو به ریقنه، ئه‌وه چیته؟! (أم سلمة) گوتى: چیمه؟ گوتى: تۆ له‌كوێى له زه‌رد و سپیان (مه‌به‌ستى ئه‌وه‌بو به زێرِ و زیو له خشته‌ى ببات). (أم سلیم) گوتى: نه زه‌ردم ده‌وێ نه سپى، تۆ مرۆڤێكى شتێك ده‌په‌رستى كه نه ده‌بیستێ و نه ده‌بینێ و هیچ سودت پێ نابه‌خشێ.. ئه‌وه تۆ شه‌رم ناكه‌یت دارێكى زه‌وى ده‌په‌رستى كه حهبهشیهكى كورِى فڵان دایتاشیوه؟! گه‌ر مسوڵمان ببى ئه‌وه ماره‌یى منه، جگه له‌مه ماره‌یى ترم ناوێ! گوتى: ئه‌ى چاو به ریقنه! كێ هه‌یه ئیسلامم فێر بكات؟ (أم سلیم) گوتى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئیسلامت فێر ده‌كات.. جا چوه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و مسوڵمان بو بو.
له‌سه‌ر هێڵ نییه