❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنان و توندوتیژی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-21 17:24:11

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

ژنان و توندوتیژی

ژنان و توندوتیژی

دڵشاد موحه‌ممه‌د - كوردستان - سڵیمانی                     




    هه‌ركات له‌هه‌ر شوێنێكدا نادادپه‌روه‌ری و زوڵم و زۆر باڵی كێشا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وا پێوه‌ره‌كانی ژیان تێكده‌چێت و مرۆڤه‌كان به‌سه‌ر چه‌ندین چین و توێژدا دابه‌شده‌بن وه‌ك (ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار، ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات، خاوه‌نكار و كرێكار، سه‌رمایه‌دار و بێسه‌رمایه‌، فه‌رماندار و فه‌رمانبه‌ر، حاكم و مه‌حكوم...) ئه‌وكاتیش زۆرینه‌ی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن هێزوبازووه‌كانه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌.

له‌وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشدا كه‌ له‌جێگه‌ی دادپه‌روه‌ری زوڵم و زۆر به‌رقه‌راره‌ و ده‌سه‌ڵاتدار و زۆرداری كه‌مینه‌ هاوڵاتیانی ڕه‌شوڕووتی زۆرینه‌ به‌ گه‌وره‌ و بچوك و نێر و مێوه‌ ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌، ژنان و ئافره‌تانیش له‌و زوڵم و زۆره‌ پشك و به‌شی خۆیان له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ و زوڵملێكران و توندوتیژی نواندن به‌رانبه‌ریان له‌ڵایه‌ن پیاوانه‌وه‌ به‌رده‌كه‌وێت و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ڕووداوی كاره‌سات ئامێز و ناخۆش ده‌بن وه‌ك (ته‌ڵاقدان و لیدان و ...) كه‌ئه‌مه‌ش زۆر جار توێژی ئافره‌تان ناچار ده‌كات و پاڵیان پێوه‌ده‌نێت بۆ خۆسوتاندن و خۆكوشتن.

له‌سه‌راپای جیهانیشدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ ژنان ده‌كرێت رۆژی (24/11) تایبه‌تكراوه‌ به‌ (رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان).

هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ له‌ ئاكامی گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی شاری پاریس كه‌ داڵده‌ی ئه‌و ژن و ئافره‌تانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌هۆی توندوتیژی ناو ماڵه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون، رۆژنامه‌ی (لیبراسیۆن)ی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی تووشی ئافره‌تان ده‌بن له‌لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه‌ له‌ ساڵی (2006)دا له‌ماوه‌ی (3) رۆژدا ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌" رۆژنامه‌ی ناوبراو باسی له‌وه‌كردووه‌ "پۆلیسی پاریس له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا (3250) حاڵه‌تی توندوتیژی ناوماڵی تۆماركردووه‌" رۆژنامه‌ی لیبراسیۆن باسی له‌وه‌شكردووه‌ "سه‌ردانی یه‌كێك له‌و (3) په‌ناگه‌ و شوێنانه‌ی كردووه‌ كه‌ شاره‌وانیی پاریس دیاریكردووه‌ بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له‌ ماڵی خێزاندارییان هه‌ڵاتوون پاش ئه‌وه‌ی له‌ڵایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی لێدان و توندوتیژی بوونه‌ته‌وه‌" هه‌روه‌ها ئه‌و په‌ناگه‌ و خانه‌یه‌ی وه‌سفكرد به‌وه‌ی "بیناكه‌ی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ بیناكانی تردا نییه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ هیچ كه‌سێك كلیلی پێ نییه‌ و ده‌رگاكه‌ پاش پشكنینی ناسنامه‌ی سه‌ردانیكار به‌ شێوه‌یه‌كی ئالی ده‌كرێته‌وه‌" ڕۆژنامه‌ی (لیبراسیۆن) تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئافره‌ته‌كان له‌شوققه‌ی بچوكدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن و ده‌توانن تا ماوه‌ی (3) مانگ له‌و شوققانه‌دا بمێننه‌وه‌ و دوای ته‌واو بوونی ماوه‌كه‌شیان بۆیان هه‌یه‌ دیسانه‌وه‌ ماوه‌كه‌ تازه‌بكه‌نه‌وه‌".   
 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-21 18:59:58

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ژنان و توندوتیژی

سڵاوو



دەستت خۆش هاووڕێم بۆ دانانی ئەوو بابەتە





هەر شاد بیت گیانی من

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-22 18:24:37

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ژنان و توندوتیژی

    دەست خۆش هاوڕێم نامۆ بۆ پەیامەکانت  سەرکەوتن  بۆ تۆی زێدئازیز...
 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net