❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌ختێك ئێواره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-23 10:21:28

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

نه‌ختێك ئێواره‌

ده‌مێك بوو نهێنییه‌كانم له‌گه‌ڵ كزه‌ی‌ بای‌ شه‌ماڵ‌و ده‌لاقه‌ی‌ ژووره‌كه‌مدا باس ده‌كرد..ده‌مێك بوو چاووم له‌ ئاسۆ بوو‌و به‌ دیار خۆشه‌ویستێك ده‌گه‌ڕا‌و خۆرئابوون‌و خۆرهه‌ڵاتی‌ ده‌كرده‌ چركه‌ساته‌كانی‌ هاتنی‌ خۆشه‌ویستێكی‌ نادیار.. زه‌مه‌ن كاتێك شكۆفه‌ ده‌كا كه‌س ئاگایی‌ له‌ شوێن نه‌بێ‌‌و شوێن ئاگای‌ له‌ زه‌مه‌ن نه‌بێ‌.. ده‌مێك بوو شه‌وان هه‌ناسه‌كانی‌ ژیانم له‌ جێ‌ژوانی‌ خه‌مه‌كاندا سه‌مای‌ ده‌كرد‌و به‌ چه‌پڵه‌ی‌ ئاواته‌نامۆبووه‌كان هه‌ڵ‌ده‌په‌ڕی‌... ده‌مێك بوو خه‌یاڵ بۆ خۆی ده‌فڕی‌‌و باره‌گای‌ هه‌رزاڵێكی‌ یاخی‌ ئه‌و دیوو مه‌مله‌كه‌تی‌ خوداكان بوو.. ده‌مێك بوو نامه‌كانم ده‌ده‌ایه‌ ده‌ست (با)‌و ئیدی‌ ئه‌ویش بێ‌ هه‌واڵ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌. یه‌كمجاره‌ چرپه‌ی‌ عه‌شق ده‌بیستم ئیدی‌ نامه‌وێ‌ نهێنییه‌كانم بده‌م به‌ (با)‌و په‌نجه‌ره‌كان‌و شه‌ماڵ ببنه‌ ئاسۆی‌ خه‌ونه‌كانم. ئیدی‌ نامه‌وێ‌ ئازاری‌ بێكه‌سی ژیانم بخوا‌و برینه‌كانم بكولێنێته‌وه‌. ئه‌م ئێواره‌یه‌ به‌خت یارمه‌!! ئه‌م باخچه‌ لاوه‌ به‌ سێبه‌ره‌ كزه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌، ساباتی‌ عه‌شقی‌ پێداوم. درگایه‌كی‌ له‌ به‌هه‌شتی‌ خۆشه‌ویستی‌ بۆ كردومه‌وه‌‌و ماڵێك له‌ سه‌ر لووتكه‌و هه‌رزاڵێك له‌ ئه‌ڤین كه‌ تێدا بحه‌سێمه‌وه‌. بێ‌كه‌سیم توایه‌وه‌. مۆمی‌ ته‌مه‌ن گڵپه‌ی‌ به‌ست. ئێواره‌یه‌ك سه‌دان ساڵی‌ نه‌هامه‌تی‌ لێ‌سڕیمه‌وه‌‌و یه‌كه‌م رۆژی‌ ژیانی‌ بۆ تۆماركردم. من كه‌ كاتێك شه‌وان به‌ پێخۆری‌ گریان شێوم ده‌كرده‌وه‌. من كه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ به‌خت لێم زیز ببوو و هه‌ر شه‌و لێم ده‌تۆرا كه‌چی‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌ منیش بێ‌ئه‌ستێره‌ نابم چوونكه‌ جوته‌كه‌م بۆ دۆزییه‌وه‌.

"هێدی‌ ... هێدی‌ دڵۆپه‌ ئه‌سرینه‌كانی‌ گۆنای‌ خوساندبوو و ببونه‌ شه‌ونمی‌ ده‌مه‌وبه‌یان نیگاكانی‌ سه‌رنجڕاكێش بوون‌و نه‌ی‌ده‌توانی‌ ئارام بگرێ‌. په‌یڤه‌كانی‌ ده‌دوان"ئه‌ڤین، به‌ گریان نه‌بێ‌ تێر نابێ‌، ئه‌ی‌ نازانی‌ گریان له‌و په‌ڕی‌ خۆشی دا هیوا ده‌به‌خشێ‌ به‌ ئه‌ڤین"

"كه‌مێك بێده‌نگ ده‌بوو"

گوڵم "هیوا"! هێوای‌ ئاواته‌كانم! زینده‌خه‌ونی‌ ئاره‌زووه‌كان وه‌بزه‌یه‌‌و شادی‌ له‌ تیشكی‌ چاوانتا ده‌بنێ‌.  ئه‌م ئێواره‌یه‌ ده‌مه‌وێ‌ بڵێم ترسێك كه‌ تا ئێستا خواردبوومی‌، بیشكێنم. ده‌مه‌وێ‌ تلیسمی‌ شه‌وه‌زه‌نگی‌ كچیه‌تیم بشكێنم. كاتێك باوك‌و براكانم نه‌یانهێشت بڵێم له‌ دووی‌ خۆشه‌ویست ده‌گه‌ڕێم! ئه‌و ده‌مه‌ی‌ كچیه‌تیم له‌ تاوانی‌ شه‌ره‌ف دا نووقم بوو. ئه‌وده‌مه‌ی‌ له‌چكه‌ی‌ ره‌ش له‌سه‌رم بوو ئێستا ده‌مه‌وێ‌ له‌ ژێر ساباتی‌ خۆشه‌وویستییه‌ك هه‌ڵی‌ده‌م‌و بیده‌مه‌ ده‌ست (با). به‌سیه‌ ته‌مه‌نا بۆ خودا بردن. به‌سیه‌ پاڕانه‌وه‌ له‌ شه‌ماڵ‌و ده‌لاقه‌كه‌ی‌ كۆڵان. نامه‌وێ‌ چاوه‌ڕێی‌ شنه‌ی‌ ئارامی‌ شه‌ماڵ بم. ده‌مه‌وێ‌ له‌ باهۆز هه‌ڵچم. ده‌مه‌وێ‌ له‌گه‌ڵ شه‌وه‌زه‌نگ به‌شه‌ڕ بێم. ده‌مه‌وێ‌ به‌ ته‌نیا هه‌موو ئازاره‌كانی‌ ژیان خۆم ده‌مه‌ ده‌ست قه‌ده‌ر‌و له‌ بۆرانه‌كانی‌ ژیان هه‌ڵچم. نامه‌وێ‌ ئه‌ڤینه‌كه‌م چاوه‌ڕوانی‌‌و ژماردنی‌ ئه‌ستێره‌كان‌و شه‌وقی‌ مانگه‌شه‌و‌و شه‌قه‌ی‌ ده‌لاقه‌ی‌ كۆڵان بم.

"له‌چكه‌كه‌ی‌ هه‌ڵ‌دایه‌وه‌‌و هێواشێ‌ دای‌ به‌سه‌ر شانیدا"

رووی‌ كرده‌ هیوا‌و بێدره‌نگ گووتی‌: هیوا گیان! هیوای‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م! ئه‌م ئێواره‌یه‌. ئه‌م بوومه‌لێڵه‌. بێڵه‌ با كه‌مێك له‌م جێ‌ ژوانه‌دا بحه‌سێینه‌وه‌.

خۆر تازه‌ داده‌گه‌ڕا‌و ئێواره‌ی‌ لێ‌تاریك ده‌كرد. ئاسمان لێڵی‌ شه‌وی‌ لێ‌نیشت. "چرۆ" كه‌ چاوه‌ره‌شه‌كانی‌ تێكه‌ڵ به‌ سوێری‌ فرمێسكی‌ خۆشه‌ویستی‌ ببون. چاوه‌ڕێی‌ په‌یڤێك له‌ هیوا بوو. چاوه‌ڕێ‌ بوو كه‌ تاسه‌ی‌ له‌ دڵداره‌كه‌ی‌ بشكێ‌. چاوه‌ڕێ‌ بوو تا بۆنی‌ بكا‌و له‌ مێخه‌كی‌ به‌رسینی‌ بكوتێ‌‌و له‌ ملی‌ بكا.

هیوا!؟ هیوا!؟ بۆ وا سه‌رسامی‌! بۆ په‌یڤێكیش ناڵێی‌ كه‌ بێتاقه‌تییه‌كه‌م به‌سه‌رچێ‌.

هیوا له‌ سه‌رخۆ لێی‌ ورد بووه‌‌و به‌سه‌رنجێكی‌ ئه‌فسووناوی‌. به‌ نیگایه‌ك كه‌ تا ناخ چرۆی‌ ته‌زاند‌و موچركه‌ به‌له‌شیدا هات لێی‌ رووانی‌. سه‌ری‌ به‌رز كرده‌وه‌و گوتی‌: گوڵم چرۆ گیان! من نازانم له‌ كوێوه‌ ده‌ست پێ‌بكه‌م! شه‌وانم هه‌موو بی‌به‌شییه‌! منیش تاسان گه‌ڵو گرتووم. ده‌مه‌وێ‌ بڕۆم‌و گه‌ڕانه‌وه‌م نادیاره‌! نازانم گه‌ڕانه‌وه‌م چاوه‌ڕێم ده‌كه‌ی‌؟! یان تۆش لێم بزر ده‌بێ‌؟ نازانم تا كه‌ی‌ ده‌توانی له‌سه‌رم راوه‌ستی‌و به‌دیار خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بمێنی‌؟ گوڵم چرۆگیان! نیشتمانه‌كه‌مان دیله‌، ده‌مه‌وێ‌ سه‌فه‌رێكی‌ دوور دوور تا ئه‌وپه‌ڕ ...بكه‌م! ئیدی‌ خۆم ده‌ده‌مه‌ ده‌ست چیاو شه‌خته‌به‌ندی‌ كوێستان. ده‌مه‌وێ‌ دژ به‌ خوێنخواره‌كانی‌ عه‌شق‌و خۆشه‌ویستی‌ به‌شه‌ڕ بێم. چرۆگیان!ّ گوڵه‌تازه‌ پشكه‌وتووه‌كه‌م!

"تا ئه‌وكات، هێشتا گه‌ڵو له‌ گریان پڕببو. نه‌یده‌ویست كه‌ گریانه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ دیكه‌ ژرۆ ئازار بدا. له‌ گه‌ڵوی‌دا خنكابوو. هێواش هێواش ئارامی ده‌كرده‌و به‌ نه‌رمی چرۆی‌ ده‌دوانند." هه‌ركات نیگاكانی‌ چرۆی‌ ده‌بینی‌ سه‌رسام ببوو له‌ ره‌مز‌و خۆشه‌ویستی‌! ده‌یویست كه‌ بچێته‌ ئه‌و ژووه‌ر پڕ له‌ سێحر‌و رازه‌. نه‌ی‌ ده‌زانی‌ چۆن بۆی بڵێ‌ كه‌ له‌خۆی زیاتر خۆشی ده‌وێ‌"

چرۆ كه‌ گوێی‌ بۆ قسه‌كانی‌ شل كردبوو! له‌ پڕێكدا ناڵه‌یه‌كی‌ ئه‌فسووناوی‌ ڵێ‌به‌رزبووه‌‌و گوتی‌ گوڵم هێوا! نیشتمانه‌كه‌مان چه‌ند شیرین بی‌، به‌ بۆنه‌ی‌ تۆوه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ شیرینه‌؟ هیوای‌ سه‌ركه‌وتن بۆ تۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م‌و نه‌مان بۆ داگیركه‌ران ده‌خوازم. نه‌مێنی‌ دوژمنی‌ ئه‌شق‌و ئه‌ڤین. نه‌مێنی‌ وا نایه‌ڵی‌ دڵداره‌كان له‌ ئامێزیی‌ یه‌كدا بحه‌سێنه‌وه‌.

"بێده‌نگ...بێده‌نگ، هێدی‌ هێدی‌ فرمێسك ده‌هاته‌خوار‌و هیوایش به‌ ئارامی‌ گۆناكانی‌ ده‌سڕی‌"

ئه‌و ئێواره‌یه‌ نه‌ختێك ژوانیان ماندوو كرد. ئه‌و ئێواره‌یه‌ پڕ بوو له‌ چاوه‌ڕوانی‌. پڕبوو له‌ نیگای به‌ڵێن‌و خۆشه‌ویستی‌.

هیوا به‌دوای‌ ماڵًئاوای‌ رووی‌ كرده‌ چیا! چووه‌ ریزی‌ هه‌ڵۆكانی‌ شاخ.

پاش ماوه‌یه‌ك، نامه‌یه‌ك‌و چه‌ند گوڵه‌ وشكه‌وه‌بووی‌ هه‌ڵاڵه‌برمه‌ی‌ له‌ پاكه‌تێكی‌ تۆزگرتووه‌وه‌ نارده‌وه‌  بۆ چرۆ!

"چرۆ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ له‌ هاوڕێكه‌ی‌ كه‌ پێكه‌وه‌ چوو بوون بۆ نێو دڵی‌ چیا، چوو بۆ پێَشوازی‌‌و ویستی‌ نامه‌كه‌ی‌ لێ‌وه‌ربگرێ‌. كه‌ هاورَێ كاكه‌ سیروانی‌ به‌ دڵێكی‌ پڕوه‌ گوتی‌:

"كاتێك چوونه‌ سه‌ری‌، وێنه‌ی‌یه‌كی‌ تۆ‌و چه‌ند تیكه‌نانێكی‌ له‌ گیرفان بوو‌و نامه‌یه‌كی‌ له‌ مشت نابوو. ئه‌وه‌ش نامه‌كه‌یه‌ كه‌ پێم وابێ‌ ته‌نیا بۆتۆی نووسیبێ‌"

چرۆ كه‌ نه‌یتوانی‌ هیچ قسه‌كیش بكا. پاكه‌ته‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌:

"گوڵم چرۆ!

له‌بیرت دێ‌ چیا كاتێك ده‌گری‌! بزانه‌ به‌هاره‌‌و كاتی‌ چرۆیه‌. خۆزگه‌م به‌و ڕۆژانه‌ گیانه‌كه‌م! له‌ بیرت دێ‌ ده‌تگووت نیشتمان چه‌ند شیرینه‌‌و شیرینیه‌كانی‌ هی تۆیه‌. گولم چرۆ گیان، وا هیوا چوو بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كه‌ هه‌میشه‌ باسی‌ ده‌ركرد بۆت. نه‌مگووت سه‌فه‌رێكم له‌ پێشه‌‌و گه‌ڕانه‌وه‌م زۆر زوو دێمه‌وه‌. نه‌كا بگری‌ گوڵم هه‌موو رۆژێك ده‌لاقه‌كه‌ بكه‌وه‌‌و چاو له‌ده‌شت‌و ده‌ر بكه‌‌و بۆنی‌ عه‌ترمێخه‌كه‌كه‌ت بده‌ ده‌ست بای‌ شه‌ماڵ. گوڵه‌كه‌م ره‌شه‌با ناتوانێ‌ بیگه‌یه‌نێ‌ به‌ ده‌ست هیوا. ره‌شه‌با له‌گه‌ڵ ئه‌ڤینه‌كان ناكۆكه‌. نه‌كا بیده‌ی‌ به‌ ره‌شه‌با! گوڵم چرۆ! چرۆی‌ ژیانه‌وه‌ی‌ باخچه‌ی‌ ژیانم! پێم وابێ‌ په‌نجه‌كانم له‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌مدا له‌ گۆكه‌وتوون! ناتوانن چی‌دیكه‌ بنوسن. ماڵئاوایی‌ ناكه‌م.. نا ... نا.. نا..."

چرۆ به‌ ده‌نگێك ئاوێته‌ی‌ ئازاره‌كانی‌ نیشتمان بانگی‌ هه‌ڵدا:

ده‌رمانی‌ زامان ده‌رده‌كه‌ی‌ كاریم

هاوڕازی‌ ناڵه‌ی‌ شه‌وان بێداریم

راحه‌تی‌ جه‌سته‌ی‌ مه‌ینه‌ت باره‌كه‌م

ته‌سكینی‌ دڵه‌ی‌ پڕجه‌خاره‌كه‌م‌

Kurdzhin
http://archive.sherwan.net/upload/1243713273.jpg

       بـۆ هه‌رکوێ ئه‌چـم تۆ وای له‌گه‌ڵما ، تـــۆ وای له ‌نــاخ و قـووڵای دڵمـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-24 16:17:14

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: نه‌ختێك ئێواره‌

dastt xosh ta7sin gyan sarkawtw bit hawrem

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-24 16:51:16

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: نه‌ختێك ئێواره‌

Bra Jwanakm daste Tosh Xosh Byt Basaqa Sopas BO Dast Xoshiyakat
Hewadrm Ba Dlt Byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-03 19:15:48

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: نه‌ختێك ئێواره‌

dastt xosh bet kak ta7sin bo am babata jwana
http://img71.imageshack.us/img71/3007/get3200840v7ayhaja0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-05 02:36:24

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: نه‌ختێك ئێواره‌

سڵاوو

برا خۆشەویستە کەم دەستە کانت خۆش بۆ ئەوو بابەتە جوانە دات ناوە

هەر شاد بیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-05 09:03:23

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: نه‌ختێك ئێواره‌

hawnza gyan daste tosh xosh byt ba qorban sopas bo payamakt

kaka Namo gyan bara jwana\kanm sopas bo tohs basaqat bm am mawaya kamik mashgol kam dema yana eshala ka hatm hamo bashkani romanakt daxwenamwa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net