❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونەرمەند شه‌ماڵ سائیب

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-07-22 15:56:44

dashte
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2010-09-08
په‌یامه‌كان: 204

هونەرمەند شه‌ماڵ سائیب

http://www.imageupload.se/files/070722/82132.jpg


له 7-11-1986دا ، گۆرانیبێژی نوێكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردی شه‌ماڵ جه‌لال سائیب له ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی برایه‌وه سلێمانی و له گۆڕستانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نێژرا و میلله‌تی كورد هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی له ده‌ست چوو.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1931دا له شاری سلێمانی له دایكبووه‌ و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه باوكی قایمقام بووه و له زۆر له قه‌زا و كارو??رمانی دیوه، بۆیه‌‌ شه‌ماڵ له منداڵییه‌وه له‌گه‌لێك شارو شارۆچكه‌ی كوردستاندا ژیاوه‌و چاوی كراوه‌ته‌وه و دوای ته‌واوكردنی قۆنا‌غی خوێندنی سه‌ره‌تایی، چووه‌ته كۆلیژی مه‌لیك ??ه‌یسه‌ڵ له به‌غدا كه قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندیی بوو و به‌زمانی ئینگلیزی وانه‌ی تێدا ده‌خوێندراو ته‌نیا قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی عێراق یوه‌رده‌گرت.

دوای ته‌واوكردنی قۆناغی خوێندنه‌كه‌ی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیراوه و له 1951دا كۆلیژی ئاداب به‌شی مێژوو له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه و له ساڵی 1956دا خوێندنی زانكۆی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مێژوو وه‌رگرتووه و كراوه به مامۆستا له دوا ناوه‌ندی ئه‌عزه‌مییه‌‌ی كوڕان و له ساڵی 1959دا بووه‌ته مامۆستای بابه‌تی ڕۆشنبیریی مۆسیقا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا.

له دوا دوای ساڵی 1963دا چۆته ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامه‌ی ماسته‌‌ری له ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان له ساڵی 1971دا له زانكۆی سلێمانی كراوه به مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی ئاداب و كه ئه‌و زانكۆیه گوێزرایه‌وه بۆ هه‌ولێر و كراو به زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌میش گوێزاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و زانكۆیه تاكو كۆچی دوایی كردووه.

شه‌ماڵ سائیب له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه ??ێری عود ژه‌نین بووه و له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری ??ه‌رید ئه‌تره‌شی كردۆته‌وه‌و له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووش بۆته خاوه‌نی هونه‌رو ده‌نگی تایبه‌تی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گه‌لی گۆرانی تازه داناوه‌و گوتوونی و سوودێكی زۆری له شیعرو ئاوازی ??ۆلكلۆری كوردیش وه‌رگرتووه.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه له ساڵی 1956 وه وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێی نوێكار هاتۆته گۆڕه‌پانی ئاوازو گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك (شوانه هۆ شوانه) و (به‌رده‌ به‌رده) و (هاتی بۆ هاتی) و (هاتم هاتم) و (هه‌ره له‌یلێ) و (جوان ئێمه جوانین) و (بارزانی) و (زوله‌یخا)ی داناو به‌ده‌نگه خۆش و زۆڵاڵه‌كه‌ی گوتنی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ست هێنا.   



خۆزگە//

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dashte (2007-07-22 15:57:34)

Kurdzhin
ویستم چاوم ببه‌خشم پێت به‌ڵام په‌شیمان بوومه‌وه‌
   ترسام ڕۆژێک بیرت بکه‌م  نه‌توانم  تۆ   ببینمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-10-03 23:00:22

jihan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-19
دواترین سه‌ردان: 2008-10-23
په‌یامه‌كان: 191

Re: هونەرمەند شه‌ماڵ سائیب

هةى بةردة بةردة بةردة دةبرؤ بةرؤكم بةردة
سةدجارم وت تؤم ناوى ئيتر بةسيةو بيى ناوى

دةست خؤش دةشتى كيان  بةيامةكةت قةشةنكة هيندةى قةشةنكى كؤرانيةكانى مامؤستا شةمال سائيب

Kurdzhin
when wealth is lost nothing is lost when health is lost something is lost but when character is lost everything is lost

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-10-04 19:10:07

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: هونەرمەند شه‌ماڵ سائیب

ده‌ست و په‌نجه‌ت خۆش بێت ده‌شتی گیان بۆ ئه‌و زانیاریه‌ به‌سودانه‌ له‌سه‌ر ژیانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان شه‌ماڵ سائیب هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم گیانه‌که‌م .
به‌هیوای ژیانێکی پڕ له‌ خۆشی و شادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی ئه‌زیز و خۆشه‌ویست
ته‌مه‌ن درێژ بی ماڵه‌که‌م .



............. کوڤان ..............
         http://img401.imageshack.us/img401/904/bloem051nc2.gif

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net