.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ناوی ته‌واوی جگه‌رخوێنی شاعیر ( شێخ مووس كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی محه‌مه‌د)ه ، ساڵی 1903 له گوندی (حه‌سار)ی رۆژئاوای شاری (حوسن كێف) له‌دایكبووه . ژیانی شاعیر هه‌ر له منداڵیه‌وه به‌ده‌ربه‌ده‌ری و ره‌نج كێشان به جوتیاری و شوانی بردۆته سه‌ر ،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر حه‌زی به خوێندن كردووه و زۆری پێ نه‌چوه بووه به فه‌قێ ، سه‌ره‌تای خوێندنی له گوندی (دێریك) له نزیك شاری (ماردین) ده‌ستی پێ كردوه .
بۆ خوێندن گه‌لێك شوێنی كوردستان گه‌ڕاوه و پاشان بووه به مه‌لا و ماوه‌یه‌ك مه‌لایه‌تی كردوه و پاشان وازی هێناوه . نازناوی (جگه‌رخوێن)ی له دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیرانه‌وه بۆخۆی هه‌ڵبژاردوه چونكه كاریگه‌ری زۆری هه‌بوه له سه‌ری و زۆر پێی دڵ برینداربوه . هه‌ربۆیه لێره‌وه ژیان و شیعری بۆ خه‌باتی گه‌لی كورد ته‌رخان كردوه و له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی تووشی ده‌ردی سه‌ری و گرتن و ئازار و دورخستنه‌وه بووه .
جگه‌ر خوێن به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلولی ساڵی 1961 كردوه . ماوه‌یه‌ك له ئیستگه‌ی كوردی و ماوه‌یه‌ك له به‌شی كوردی كۆلێژی ئاداب وانه‌ی شێوه زاری كرمانجی وتوه . شیعره‌كانی بابه‌تی نیشتمان په‌روه‌ری و رامیاری و باس له خه‌باتی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن , گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی شاعیر ئه‌مانه‌ن
(فه‌رهه‌نگا كوردی ، سه‌ورا ئازادی ، په‌ندی پێشنان ، زه‌ند ئا‌ڤێستا ، رهشۆیی داری ، جیم و گوڵپه‌ری) .
(جگه‌ر خوێن)ی شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا له رۆژی 22 / 10 / 1984 له وڵاتی سوید كۆچی دوایی كردووه و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه بۆ شاری قامیشلی ولاَتی سوریا و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا نێژراوه .
نمونه‌یه‌ك له شیعره‌كانی :
ئه‌ی ئامه‌د ، تاكه نگێ بژی تۆپ ڤان كول و ده‌ردات
وه‌ك تهبندهستن ، ئاگری و دێرسیم و ساسۆن و تهڤـــ
وه‌ك تهدلژارن ، تۆگ و به‌خت و به‌رزان
وه‌ك تهبندهستن چیاێن شنگال و هه‌مرین
وه‌ك ته‌ڕه‌ش گرێدایه سه‌فین و گردێ سه‌یوان
ده‌بگری و بناڵه ئه‌ی شارێ ئامه‌د ئه‌ی خوێنخوار
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh bo aw zanerea

له‌سه‌ر هێڵ نییه