❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 50 ئامۆژگاری بۆ لاوانی موسڵمان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-27 20:56:35

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

50 ئامۆژگاری بۆ لاوانی موسڵمان

50 ئامۆژگاری بۆ لاوانی موسڵمان

--------------------------------------------------------------------------------

لاوانی خۆشه‌ویست ئه‌م نوسینه‌ی به‌رده‌ستت چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی ئیسلامی به‌نرخه له‌ بواره‌ جیاجیاکانی ژیاندا وه‌ک عیباده‌ته‌کان و معاملات و ڕه‌وشته‌کان...



لاوانی خۆشه‌ویست ئه‌م نوسینه‌ی به‌رده‌ستت چه‌ند ئامۆژگاریه‌کی ئیسلامی به‌نرخه له‌ بواره‌ جیاجیاکانی ژیاندا وه‌ک عیباده‌ته‌کان و معاملات و ڕه‌وشته‌کان و ئادابه‌کان و ...هتد پێشکه‌شه‌ به‌و لاوانه‌ی که‌ عه‌وداڵی زانست ومه‌عریفه‌ن ئومێد ده‌که‌ین ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌یخوێنێته‌وه‌ کاری پێ بکات و سودی لێ وه‌ربگرێت:

1- نییه‌تت بۆ خوا یه‌ک لایی بکه‌ره‌وه‌ خۆت بپارێزه‌ له‌ ڕوپامایی له‌ گوفتارو کرداردا.
2- ده‌ست بگره‌ به‌ سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزه‌وه‌ له‌ کردارو گوفتارو ڕه‌وشته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌تدا.
3- له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانتدا له‌ خوا بترسه‌ و که‌سێکی پار‌ێزکار به‌ فه‌رمانه‌کانی خوا جێ به‌ جێ بکه‌.
4- له‌ گوناهه‌کانی ڕابوردوت په‌شیمان به‌ره‌وه‌ ،بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لای خوا و به‌رده‌وام داوای لێ خۆش بون(الاستغفار) بکه‌.
5- له‌ هه‌مو جم و جوڵه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ت دا خوای گه‌وره‌ به‌ چاودێر بزانه به‌سه‌رته‌وه‌ بش زانه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ت بینێ و ئاگای که‌ خه‌یاڵاتی دڵیشته‌.
6- کوێرانه‌ شوێن که‌سانی تر مه‌که‌وه‌ ، چاو له‌ بێگانه‌ مه‌که‌.
7- پێشبڕکێ بکه‌ بۆ کاری چاکه‌ ،له‌ به‌رامبه‌ردا پاداشت وه‌رده‌گری و له‌ پاداشتی ئه‌و که‌سانه‌ش که‌چاویان لێ کردوی بێ به‌ش نابیت.
8- پارێزگاری له‌ ده‌ست نوێژ و نوێکردنه‌وه‌ی بکه‌ هه‌و‌ڵ بده‌ بازۆرێک له‌ کاته‌کانت ده‌ست به‌ ده‌ست نوێژ بیت.
9- له‌ کاتی خۆیدا نوێژه‌کانت ئه‌نجام بده‌، نوێژی به‌کۆمه‌ڵی مزگه‌وتت له‌ کیس نه‌چێت به‌تایبه‌ت نوێژی عیشاو به‌یانی.
10- خۆت له‌و خواردنانه‌ بپارێزه‌ که‌ بۆنی ناخۆشی هه‌یه‌ وه‌ک پیازو سیر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکی جگه‌ره‌ نه‌بیته‌وه‌،تازیان به‌خۆت و ده‌ورو به‌رت نه‌گه‌یه‌نیت.
11- له‌ ڕۆژانی هه‌ینی دا هه‌وڵ بده‌ به‌زوو ترین کات بگه‌یته‌ مزگه‌وت ، ووریا به‌ له‌ بانگی دووه‌م دوا نه‌که‌ویت تا گوناهبار نه‌بیت.
12- به‌باور و دڵسۆزیه‌وه‌ ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان بگره‌ ، تاخوای گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌کانی ڕابوردوت خۆش ببێت .
14- نه‌که‌ی به‌بێ هۆیه‌کی شه‌رعی ڕۆژێک له‌ره‌مه‌زان بشکێنی چونکه‌ گه‌ر ساڵه‌که‌ هه‌موی به‌ڕۆژو ببیت خێری ئه‌و ڕۆژه‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.
15- هه‌وڵ بده‌ عیباده‌تی مانگی ڕمه‌زان به‌ تایبه‌ت شه‌وانی قه‌درت له‌ ده‌ست نه‌دیت تا خێری هه‌زار مانگت ده‌ست بکه‌وێت.
16- گه‌ر توانات هه‌یه‌ سه‌ردانی ماڵی خوا بکه‌ (حه‌ج)چونکه‌ وه‌ک تازه‌ له‌دایک بوبیت له‌ گوناه‌ پاک ده‌بیته‌وه‌.
17- ڕۆژانه‌ی خۆت له‌ قورئانی پیرۆز بێ به‌ش مه‌که‌ و ، زۆر به‌تێڕامان قورئانی پیرۆز بخوێنه‌وه‌ و فه‌رمانه‌کانی قورئان جێ به‌ جێ بکه‌ تا له‌ قیامه‌تتدا شاهیدیت بۆ بدات و بێته‌ تکا کارت.
18- به‌رده‌وام یادی خوا بکه‌ به‌ نهێنی و ئاشکرا، له‌ هه‌ر کات و بارو دۆخێکدا بویت ووریا به‌ له‌ خوا ‌غافڵ نه‌بیت.
19- له‌ کۆڕه‌کانی زیکرو ئامۆژگاری و قورئان خوێندندا ئاماده‌به‌ ،چونکه‌ ئه‌و جۆره‌ کۆڕانه‌ باخێکه‌ له‌ باخه‌کانی به‌هه‌شت.
20- چاوت له‌ سه‌یر کردنی حه‌رام بپارێزه‌ ، چونکه‌ تیرێکه‌ له‌ تیره‌ ژه‌هرایه‌کانی شه‌یتان.
21- له‌ سیما و جل و به‌رگدا خۆت به‌ ئافره‌رتان مه‌چوێنه‌ ، ڕێگاش مه‌ده‌ خێزان و خوشکه‌کانت خۆیان به‌ پیاوان بچوێنن.
22- هه‌وڵ بده‌ خوردن و خواردنه‌وه‌ت حه‌ڵاڵ و خاوێن بێت،بۆ ئه‌وه‌ی دوعاو پڕانه‌وه‌و عیباده‌تت وه‌رگیراو بێت.
23- خۆت له‌ زوڵم و سته‌م کردن بپارێزه‌ ، چونکه‌ له‌ قیامه‌تدا یه‌خه‌ت ده‌گرێته‌وه‌.
24- ته‌نها هاوڕێیه‌تی که‌سانی باوه‌ڕدارو مرۆڤه‌ چاکه‌کان بکه‌ هه‌وڵ بده‌ که‌سانی پارێزکار(تقی)خۆراکت بخۆن.
25- نه‌که‌ی به‌هۆی ڕازی کردنی دڵی خه‌ڵکی خوا له‌ خۆت بڕه‌نجێنی.
26- ووریای شایه‌تی درۆ به‌ ، و شایه‌تی ڕاستیش مه‌شاره‌وه‌(ومن یکتمها فانه‌ اثم قلبه‌)چونکه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گوناهبار ده‌بیت.
27- نزیکی حه‌رام کراوه‌کان نه‌که‌ویت به‌ گه‌وره‌و بچوکیانه‌وه‌، نه‌که‌ی سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانه‌کانی خوا بکه‌ی ، بۆ تاوانیش هاوکاری که‌سانی تریش مه‌که‌ .
28- به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکی تاوانی (زینا)نه‌که‌ویت چونکه‌ تاوانێکی یه‌کجار گه‌وره‌یه.
29- به‌رده‌وام له‌ گه‌ڵ دایک و باوکتدا چاک به‌ نه‌که‌ی ناڕه‌حه‌ریان بکه‌ی.
30- تا ئه‌توانی سه‌ردانی خزم و که‌س و کارت بکه‌(صلةالرحم)هه‌رگیز په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و دۆستان دا نه‌پچڕێنیت‌،
31 له‌گه‌ڵ دراوسێ دا زمان شیرین و ڕه‌فتار جوان به‌ ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئازاریان نه‌ده‌یت له‌ به‌رامبه‌ر ئازاره‌کانیشیاندا خۆڕاگر به‌.
32- هه‌رکه‌ست خۆش ویست له‌به‌ر خوا خۆشت بوێت، ڕقت له‌هه‌رکه‌سیش بوو له‌به‌ر خوا ڕقت لێ ی بێت.
33- ئه‌وه‌نده‌ی پێت ده‌کرێت به‌ده‌م موسڵمانانه‌وه‌ به‌ و پێویستیه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ و به‌رده‌وام دڵیان خۆش بکه‌.
34- له‌هه‌ڵس و که‌وتی ڕۆژانه‌تدا که‌سێکی نه‌رم و نیان به‌ ، هه‌رگیز توڕه‌و دڵ ڕه‌ق مه‌به‌ و خۆت له‌ هه‌ڵچوون بپارێزه‌ .
35- قسه‌ به ‌به‌رامبه‌رت مه‌بڕه‌ و زۆر به‌جوانی گوێ بۆ قسه‌شیان بگره‌.
36- سڵاو له‌ هه‌رکه‌س بکه‌ بیناسیت یان نه‌یناسیت چونکه‌ به‌سڵاو کردن خۆشه‌ویستیت له‌ دڵی به‌رامبه‌ردا زیاد ده‌کات.
37- زمانت به‌وته‌ی ناشایسته‌ ڕامه‌هێنه‌، هه‌رگیز به‌ خراپه‌ باسی که‌س مه‌که‌.
38- نه‌فرین (لعنة)به‌رامبه‌ر به‌ هیچ که‌س به‌کار مه‌هێنه‌ ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و بێ گیانه‌کانیش.
39- خۆت له‌ قسه‌ هێنان و قسه‌ بردن(النمیمة)بپارێزه‌ تا نه‌بیته‌ هۆی تێک چونی نێوان مرۆڤه‌کان.
40- هه‌وڵ بده‌ به‌رده‌وام قسه‌ی چاک بکه‌ ، ئه‌گینا زۆربه‌ی کاته‌کان بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێره‌.
41- به‌رده‌وام که‌سێکی ڕاستگۆ به‌ ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک درۆ نه‌که‌یت چونکه‌ درۆ مرۆڤ به‌ره‌و خراپه‌ ده‌بات ، خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ.
42- هه‌رگیز سوێند به‌ غه‌یری خوا نه‌خۆیت ته‌نانه‌ت زمانت به سوێندی ڕاستیش ڕامه‌هێنه‌ .
43- به‌ چاوی سوک سه‌یری مرۆڤه‌کانی ده‌ورو به‌رت مه‌که‌ چونکه‌ که‌س له‌که‌س زیاتر نیه‌ مه‌گه‌ر به‌ ته‌قوا .
44- به‌دوای هه‌ر خراپه‌یه‌کدا چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ تا خراپه‌که‌ بسڕێته‌وه‌.
45- به‌رده‌وام گومانی باشت به‌خوای گه‌وره‌ هه‌بێت ، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ جێگای گومانی باشی به‌نده‌کانی دایه‌.
46- له‌ کاتی به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تیه‌کاندا خۆڕاگر به‌ له‌ کاتی خۆشیشدا سوپاس گوزاری خوا به‌.
47- له‌دوعاو پاڕانه‌وه‌کانت دا زۆر داوای به‌هه‌شت بکه‌ و په‌نا بگره‌ به‌خوا له‌ ئاگری دۆزه‌خ.
48- به‌شدا‌ری له‌ و کرده‌وباشانه‌دا بکه‌ که‌پاش مردن پاداشته‌که‌یت پێ ده‌گات وه‌ک کردنه‌وه‌ی مزگه‌وت زانست و دروست کردنی پرد و....هتد.
49- نه‌که‌ی مرۆڤه‌کان به‌شێوازێک له‌ شێوازه‌کان تۆمه‌تبار بکه‌ی چونکه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه .
50- له‌ کۆتاییدا زۆر سڵاوات بنێره‌ بۆ گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت.
به‌هه‌زاران درودو سڵاو بۆ گیانی پاکی خۆیی و یارانی


سه‌رچاوه‌:::کڵاوڕۆژنه‌

تکایه‌ هاوڕێ جارێکی تر ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ بده‌/////////HeMn_1995

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-03 13:17:56

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: 50 ئامۆژگاری بۆ لاوانی موسڵمان

ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
به‌راستی ئامۆژگاری زۆر جوان و به‌سوود ی تیدا بوو‌ ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net