.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












كافایین دەبێتە هۆی كەم بوونی كالسیۆم:
لەدیراسەتێكدا كە لە زانكۆی واشنتۆن ئەنجامدراوە وا دەركەوتووە كافایینی ناو قاوە دەبێتە هۆكاری كەم بوون و نەمانی كالسیۆمی ناو لەش. ئەم سەرەنجامە زانیارییە دوابەدوای خستنە ژێر چاودێری (135) كەس دەستكەوت ئەوانەی گیرۆدەی خواردنەوەی قاوە ببوون. بە وردیش وا ساغكرابووەوە وەرگرتنی 300 میلیگرام قاوەكە دەكاتە سێ فینجان دەبێتە هۆكاری لە دەستدانی 30 میلیگرام كالسیۆمی ناو لەش لەو قاوەیە. ئەم بڕە كالسیۆمە لە دەستدراوەش دوو قاتی ئەو بڕەیە گەر هات و قاوەكە بێ "كافایین" بوایە. ئامۆژگاری توێژەرەوان لەم بوارەدا خواردنەوەی قاوەیە لەگەڵ هەندێك ماستدا. ماست بە پێچەوانەی كافایین كالسیۆم بەلەش دەبەخشێت، كەواتە هاوكێشەكە لە هەردوولا هاو ئاراستەیە، واتە هەرچەند زیاتر روو بكەیتە وەرگرتنی كافایین لەش بڕێكی رێژە لە كالسیۆم لە دەستدەدات، چەندیش روو بكەیتە خواردنی ماست لەش زیاتر كالسیۆم لەش زیاتر كالسیۆم وەردەگرێت.
جێی زانینە كەوا كالسیۆم كانزایەكی بنچنەییە بۆ پتەوكردنی ئێسقان و دەكرێت بە یارمەتی ڤیتامین (D)ی یەوە لە ناو لەشدا دروست بكرێت. دوا توێژینەوەكان دەریانخستووە كەوا كافایینی ناو قاوە و كۆلا، بەشێوەیەكی نالەبار كاریگەری دەخاتەسەر باری مێشك و دەروون و لەئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی ترس و هەڵوەسە زیاد دەكات. تیمەكە زیاتر رووندەكاتەوە و دەڵێ كافایین كار دەكاتە جینی تایبەت بە دەمارەكان و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گۆڕانكاری پەیدابوون لەسەر كار بە ئەنجامگەیاندنی كۆئەندامی دەماری و جەستەیی.
بەهۆی ئەوەوە ئەو ئاكامە نالەبارەی دەروونیانەی سەرەوەی لێ سەرهەڵدەدات. هەر ئەم هۆیەشە وای لە زانایان و پسپۆران كردووە ئامۆژگاری لە نەخواردنەوەی قاوە بكەن لەكاتی نەخۆشی دەروونی زۆر بەهێزدا. دیاردەیەكی زیانبەخشی لاوەكیی دیكەی رووكردنە قاوەخواردنەوە، لەبەرچوونی كۆرپەلەیە، لەبەر ئەوەی بە توێژینەوە ساغ بۆتەوە رۆژانە سێ فینجان قاوە خواردنەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، دەبێتە هۆكار بۆ لەبەرچوونی كۆرپەلە لە زگی دایكدا. راستە تاكو ئێستا بەشێوەیەكی زانستیانە ئەم كاریگەرییە ساغنەبۆتەوە، بەڵام سەرەنجامە سەرەتاییەكان ترسی گەورەیان لێنیشانداوە.
تەنیا خواردنی 300 ملیگرام قاوە لە رۆژدا دەبێتە هۆی ئەوەی كۆرپەڵە لەبار بچێت و ابكات منداڵ بە كێشێكی كەمتر لە باری ئاسایی لە دایك بێت. خواردنەوەی قاوە لە بەیانیدا هەروەك تۆێژەران لە سەنتەری پزیشكی زانكۆی "دۆك"ی ئەمەریكی ئاماژەی بۆ دەكەن دەبێتە هۆی توند بوونی دڵ بە درێژایی رۆژ تا دەگاتە كاتی خەوتن. هەروەها باش نییە قاوە لە كاتی نووستندا بخورێتەوە، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی خەوزڕان. لەشیش پێویستی بە چەند كاتژمێرێك هەیە بۆ ئەوەی لەكۆڵ ئەو كافایینەی ناو قاوە بێتەوە، كافایین هەر وەكو بۆ توێژەران ساغبۆتەوە لە بری رژینی هۆرمۆنی میلاتۆنین لە مێشكدا كەمدەكاتەوە كە كاریگەری بەسەر سیستەمەكانی خەوتن ولە خەو هەڵسانەوە دەنوێنێ. لە راستیدا كافایین بڕی ئەو هۆرمۆنە لەكاتی خەوتندا بۆ رێژەی نیوە كەم دەكاتەوە..ئەوەی سەیر بێت ئەوە كافایین لە كاتی چارەسەركردنی سەر ئێشەدا لەكارای حەبی ئبۆمۆرفینی سەر ئێشە زیاد دەكات، بەڵام هەر واباشترە كافایین كەم بخورێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە پسپۆران هۆشداری بەكارهێنانێكی رەمەكی ئەو داو و دەرمان و حەبە دژە بەكترییانە دەدەن كە رەنگە ببێتە هۆكاری لەدایكبوونی نەوەیەكی نوێی بەكتریا و میكرۆبەكان كە ئەو داودەرمانانە بەهیچ شێوەیەك نەتوانن بەرهەڵستیان بكەن، سەرەڕای ئەوەش ژمارەشیان لە 100 جۆرە بەكتریا لایداوە.
گەر بێتو لە توانای دەرمانێكی دژە بەكتریای تایبەتەوە هەبێت لە 99% میكرۆبەكانی دژ بە نەخۆشییەكی دیار لەنو ببات ئەوا ئەو پاشماوە لە (1%)ەی دیكە بەرهەڵستی پەیدا دەكات و بەرهەڵستییەكەش دژ بەنەخۆشییەكە بۆ نەوەی دوای دەگەڕێنێتەوە دووریش نییە ئەو بەرهەڵستییە بۆ بۆ جۆری دیكەی جیاواز لە میكرۆب و بەكتریا بپەڕێتەوە..
ئەوەی راستی بێت هەر سوڕی ژیانی، سنووردار و جیاوازی تایبەت بەخۆیەوە هەیە. هەر میكرۆبێكیش جۆرە (Antibiotic)ێك دژ بە دژی كار دەكات.
دەرمانی دژە میكرۆب وبەكتریاش لە توانایدا نییە دژ بە ڤایرۆس كار بكات لەبە رئەوەی ئەو دەرمانانە بە رێگەیەكی كیمیایی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە ناكەن هەربۆیەش لەكاتی نەگرتنەبەری شێوازێكی دروستی بەكارهێنانی ئەوە دەرمانانە ئاسەواری لاوەكی ناهەموار سەرهەڵدەدەن هەروەكو لەگەڵ چارەسەركردنی ئەنفلەوەنزادا روو دەدات.
گوڵان


لهسهر هێڵ نییه






هەربژیت
لهسهر هێڵ نییه






دهستهکانت خۆش بیت هاوناز گیان بۆ پهیامهکهت
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه