.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان، رایگه‌یاند رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌كاتێكدا ده‌یویست به‌ره‌و هۆڵه‌ندا بگه‌ڕێته‌وه، رێگا له‌سه‌فه‌ركردنی گیراوه‌و به‌تۆمه‌تی قه‌رزاری، ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیس كراوه.
ده‌شنێ مورادی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵ، له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ئاوێنه، رایگه‌یاند "سه‌رسامیم هات كاتێك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه، رێگریم لێ كرا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ هۆڵه‌نداو ره‌وانه‌ی پۆلیس كرام". هه‌روه‌ها وتی "پێیان وتم تۆ قه‌رزاری، نا‌توانیت سه‌فه‌ر بكه‌یت".
ده‌شنێ موراد رونیكرده‌وه هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به سكاڵایه‌كه‌وه هه‌بووه كه له‌لایه‌ن به‌رگدروویه‌كی شاری هه‌ولێره‌وه، له‌سه‌ری تۆماركراوه.
چیرۆكی سكاڵای ئه‌و به‌رگدرووه له‌ده‌شنێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وكاته‌ی كه كه‌ناڵی كوردستان تیڤی، سێ (عه‌زیی) به‌بڕی ملیۆن‌و نیوێك وه‌كو دیارییه‌ك بۆ له‌به‌ركردنی له‌كات‌و ساتی به‌رنامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌دورن، به‌ڵام پێش رۆشتنه‌وه‌ی ده‌شنێ بۆ هۆڵه‌ندا، به‌رگدرووه‌كه داوای پاره‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌شنێ وتی "به‌ته‌له‌فون پێم راگه‌یاند كه ئه‌توانی ته‌له‌فون بۆ كوردستان تیڤی بكه‌یت، تا بۆت بێنن، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك، كه دیاره رقیان له‌منه، پێیان راگه‌یاندووه كه ده‌شنێ ده‌ڕواته‌وه‌و پاره‌كه‌ت ده‌فه‌وتێ. بۆیه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردم‌و پێش رۆشتنه‌وه‌م له‌فڕۆكه‌خانه، ده‌ستگیركرام‌و ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس كرام‌و تا شه‌و له‌وێ هێشتیانمه‌وه".
ده‌شنێ ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات كه به‌رگدرووه‌كه، ته‌له‌فونی بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی كردووه "هه‌ر له‌وێوه‌ش ئه‌وانه‌ی رقیان لێمه‌و نایانه‌وێت زیاتر سه‌ركه‌وتوو بم، هانی ئه‌و به‌رگدرووه‌یان داوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا عه‌زییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌كه‌ناڵه‌كه خۆیه‌وه‌یه‌تی، نه‌ك به ده‌شنێ".
ده‌شنێ وتیشی "1/6 دێمه‌وه بۆ كوردستان، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆمار ده‌كه‌م، كه پێشێلی مافی منیان كرد، تا ئه‌وكاته‌ی سه‌ره راسته‌قینه‌كه ده‌دۆزرێته‌وه، كه كێیه ده‌یه‌وێت ناوم بزڕێنێ".
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنی پۆلیس‌و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا بوون، ناوبراو وتی "من نه‌مده‌زانی یاسای كوردستان چۆنه‌و له‌یه‌ك تێنه‌ده‌گه‌یشتین، دڵنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه له‌كاتی هاتنه‌وه‌م بۆ كوردستان، هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌بێت‌و مافی خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه".
ده‌شنێ زیاتر رونیكرده‌وه كه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌سه‌رجه‌م ده‌زگای كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤییه‌وه نه‌بووه،"كه‌سانێك هه‌ن نایه‌نه‌وێت گه‌نجی به‌هره‌مه‌ند ده‌ربكه‌وی‌و رقیان لێم بووه، به‌ڵام راستیشتان ده‌وێت نازانم ئه‌و كه‌سانه كێن، له‌كاتی هاتنه‌وه‌م بۆ كوردستان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌رێگه‌ی دادگاوه رونده‌بێته‌وه".
ده‌شنێ وتیشی"حه‌ز ناكه‌م ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌نده گه‌وره بكرێت، حه‌ز ده‌كه‌م دادگا كوردستان بیسه‌لمێنێ كه بۆچی ئه‌و كه‌سانه ویستیان ناوی من پیس بكه‌ن، خۆ من رقم له‌كه‌س نی‌یه".
[color=dark red]هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی به‌جێناهێڵێت"ده‌مه‌وێ ئه‌وه بسلمێنم كه من له‌وانه به‌توانا ترم كه ده‌یانه‌وێت من له‌سه‌ر شاشه دور خه‌نه‌وه به‌كاری وا پوچ".[/color]ده‌شنێ وتی"ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سه بكرێت، دیاره پشتی هه‌بووه، ئه‌گینا چۆن ده‌توانێت ئاوا تۆمه‌ت دروستبكات‌و له‌هه‌مانكاتیشدا تۆمه‌ته‌كه‌ی سه‌ربگرێت‌و رێگه‌ی سه‌فه‌ركردن له‌من بگیرێت".
ده‌شنێ موراد ساڵی 1986 له‌سلێمانی له‌دایك بووه، له‌ساڵی 1997وه له هۆڵه‌ندا ده‌ژی‌و له‌پایزی 2006 پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵه.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dast xosh bo hawalakt
sra kawto byt


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م په‌یامه جوانانه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه