❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باشترین تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-31 13:17:27

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

باشترین تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌

باشترین تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌بیركردن و لێبوردنه‌

31/5/2008



     ن. فریشته‌ ره‌حمان
خوی‌ خراپ له‌ مرۆڤدا، بریتیه‌ له‌ توڕه‌بون و هه‌وڵی‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و سزادان، له‌كاتێكدا سروشتی‌ راستی‌ بوون بریتیه‌ له‌ پاك و بێگه‌ردی‌ و لێبورده‌یی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانی‌ تردا، له‌ئه‌مڕۆدا مرۆڤه‌كان هه‌میشه‌ بیر له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌كاتێكدا كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان ده‌كات، كه‌سه‌ ئاراسته‌كراوه‌كه‌ ئه‌گه‌ر هیچی‌ نه‌وت یان كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ نه‌بوو، له‌دڵی‌ خۆیدا حه‌شاری‌ ده‌دات و بیرده‌كاته‌وه‌ چ شتێكی‌ ئاراسته‌ بكاته‌وه‌، تاوه‌كو تۆڵه‌ی‌ لێبكاته‌وه‌. ئایا لێره‌دا هه‌ڵوێستمان چی‌ بێت به‌رامبه‌ری‌؟ بێگومان ئێمه‌ تۆڵه‌یه‌كی‌ وای‌ لێده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دووئه‌وه‌نده‌ی‌ هه‌ڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ كارێكه‌ كه‌ نابێت مرۆڤ هه‌ر بیریشی‌ لێبكاته‌وه‌، چ جای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بیر له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ بكاته‌وه‌، وه‌ پلانی‌ بۆ دابڕێژێت، جا ئه‌و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌ جه‌سته‌یی‌ بێت یان ده‌رونی‌. ئه‌وه‌ خۆمانین كه‌ به‌رامبه‌ر شته‌كان ئه‌وه‌نده‌ لاوازین به‌رگه‌ی‌ هیچ شتێك ناگرین كه‌ ئاراسته‌مان ده‌كرێت یاخود به‌ره‌وڕومان دێت.
كاتێك ئێمه‌ بیر له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بێگومان برینه‌كانی‌ خۆمان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌، ئه‌زانیت باشترین تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ چیه‌؟ له‌بیركردن و لێبوردنه‌، كاتێك سه‌یری‌ دڵی‌ هه‌ر مرۆڤێك بكه‌ین پڕه‌ له‌ پاكی‌ و بێگه‌ردی‌ و لێبورده‌یی‌، ئه‌وه‌ خۆمانین كه‌ كاری‌ ناپه‌سه‌ند ده‌خه‌ینه‌ دڵی‌ خۆمانه‌وه‌، گه‌ربێت و سه‌یری‌ سروشتی‌ مرۆڤ بكه‌ین بێگومان پڕه‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌ و میهره‌بانی‌، با هه‌موومان له‌م كاته‌دا بڕیاربده‌ین كه‌ چیتر بیر له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك ئازارێك به‌ دڵ‌ و ده‌رونمان ده‌دات، با له‌ئێستاوه‌ لێبورده‌یی‌ بكه‌ین به‌پیشه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك، هه‌ڵه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ وه‌ك هه‌ڵه‌كانی‌ خۆمان وه‌ربگرین تاوه‌كو ژیانێكی‌ ئاسوده‌ و به‌خته‌وه‌ر بسازێنین. لێبوردن پاككه‌ره‌وه‌ی‌ دڵه‌كانه‌ له‌ رق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-31 17:00:21

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: باشترین تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌

دەست خۆش هاوڕێـــــــــــم  بۆ بابە تەکەت.......

بە هیوای ژیان ێكی کامەران  بۆ تۆ ......

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-31 19:47:27

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: باشترین تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌

سوپاس بۆ تۆی ئازیز ده‌ستت خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت ......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-02 18:21:04

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: باشترین تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌

dast xosh gwlakam bo babatakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-02 18:27:00

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: باشترین تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕێی ئازیزم ده‌ستت خۆش بێت سۆزی خان ،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net