.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











كچی ماڵه‌وه له‌نێوان مهینهتیو نه‌هامه‌تیدا
كچی ماڵه‌وه، ئه‌م دوو وشه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و ژن‌و كچانه‌دا سه‌پاوه كه هیچ كارێك له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ئه‌نجام ناده‌ن، هۆیه‌كه‌شی زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌و ژن‌و كچانه نهخوێندهوارنو به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌یان توانیوه بڕوانامه‌یه‌ك به‌ده‌ستبهێنن، یاخود به‌هۆی وابه‌سته‌بوونی خانه‌واده‌كانیان به نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه رێگه پێنه‌دراون.
هه‌روه‌ك لای هه‌مووان روونه كه‌له‌وڵاتی ئێمه‌دا ژنان جگه له فه‌رمانبه‌ری و كاری داموده‌زگا هیچ كارێكی دییان وه‌ده‌ست ناكه‌وێت، چونكه پیشهسازیو كارگه لای ئێمه ونه‌و بوونی نییه. داب‌و نهریتو كلتوری كوردیش هۆیه‌كی تره بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كچی ماڵه‌وه له زۆری‌دا بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كلتوره‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی كوردستانی به‌شی عیراقدا هه‌یه، به‌هۆی دواكه‌وتووییه‌وه، رێگه ناده‌ن سه‌د ده‌ر سه‌دی ژنان بخوێنن‌و بچنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و هاوكاری پیاوان بكه‌ن، له به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان‌و دواتریش به‌ده‌ستهێنانی ئازادی تاكه كه‌سی، كه به‌هۆی تێكهڵبوونو كارلێك و زانیاری گۆڕینه‌وه‌وه، ئاستی رۆشنبیریان به‌رزده‌بێته‌وه، بۆیه به بۆچوونی زۆرینه‌ش ئازادی ژنان زه‌ره‌ر به كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت كه پیاو ده‌یه‌وێت هه‌ر خۆی سالار‌و باڵاده‌ست بێت له سه‌رجه‌م بڕیاره‌كاندا.
كچی ماڵه‌وه كاتێك كه رووبه‌ڕووی پرسیاری "كارت چییه؟" ده‌بێته‌وه هه‌ستێكی تیر ئاسا برینداری دهكاتو زۆر به‌ده‌نگێكی كزهڵۆكهوه ده‌ڵێت كچی ماڵه‌وه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كچی ماڵه‌وه ئه‌ركه‌كانی زۆر قورسه‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاری رۆژانه‌ی له‌نێو ماڵدا‌و بێبه‌رهه‌می كاره‌كانی هه‌راسانی كردووه، پرته‌و بۆڵه‌ی باوك‌و برا و هاوسه‌ریش سه‌رباره.
كچی ماڵه‌وه‌بوون واتای ئه‌وه نییه كه ئه‌م مرۆڤه توانای نییه بێته نێو كۆمه‌ڵگه‌و خزمه‌ت بكات، ره‌نگه كچی واهه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی مامۆستایه‌كی زانكۆی لهباردابێت، به‌ڵام زانیارییه‌كانی له نێو مێشكی خۆیدا دهخنكێنو له ماڵه‌وه په‌روه‌رده نابێت، یاخود له شوێنێكی دیاری كراودا چه‌ق ده‌به‌ستن.
له‌ڕووی هاوسه‌رگیرییه‌وه كچی ماڵه‌وه هاوسهركردنی باشتره، زۆر جار ده‌بینین و ده‌بیستین پیاوان له پله بهرزهكاندانو پۆستی باشیان هه‌یه چ له حكومهتو چ له زانكۆ‌و یان له بواری راگهیاندنو نوسه‌رو ئه‌دیبن، كچی ماڵه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ گرێدانی هاوسه‌رگیری، هۆیه‌كه‌شی بۆ خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له ناخی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه چێنراوه، ده‌بێت ژن له خزمه‌تی پیاو دابێت، ئه‌و بۆچونه سه‌قه‌ته‌ی كه زۆرێك له پیاوان پێیان وایه هاوسه‌رگیری یاخود ژن هێنان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنه وه‌ك كاره‌كه‌رێك له ماڵه‌وه خزمه‌تی خۆی پێبكات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش كچی ماڵه‌وه زۆر له‌بارترن به‌هۆی لێهاتووی له خواردن ئاماده‌كردنی بهلهزهتو جل‌و بهرگو گۆره‌وی شتن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو پێشێلكارییانه‌دا، كچی ماڵه‌وه ده‌بێت بزانێت ئه‌ویش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بوونی خۆی بسهلمێنێتو خۆی له‌و كۆیلایه‌تییه رزگار بكات، ئه‌وه‌یش به‌وه ده‌كرێت كه شۆڕشێك به‌رپا بكات سه‌ره‌تا له گه‌ڵ ناخی خۆیدا و بڕیار بدات بێته ده‌ره‌وه له ههرتهمهنێكدا بێت بخوێنێت، بڕیار بدات كه‌چیتر له هاوسه‌رو باوك‌و براكانی خۆشنه‌بێت گه‌ر توند‌و تیژییان به‌كارهێنا له‌به‌رامبه‌ریدا، یاخود رێی كاركردنیان لێگرت، سه‌ره‌نجام ببێته كچی ده‌ره‌وه، كچی ئازاد‌و كچی خاوه‌ن بیر، ده‌بێت كچی ماڵه‌وه ببێته مرۆڤێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر نه‌ك ته‌نها منداڵ هێنه‌ر.
ژنی ماڵه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ده‌ست دوباره بوونه‌وه و رۆتینی ژیانیه‌وه گیرۆده‌یه
ئاسۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێـــــــــــم بۆ بابە تەکەت.......
بە هیوای ژیان ێكی کامەران بۆ تۆ ......

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێی ئازیز سه‌رکه‌وتوبیت گیانی من..........
له‌سه‌ر هێڵ نییه