.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






(ابن قیم الجوزية) ڕه‌حمه تی خوای لێبێت سه باره‌ت به ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) که ده‌فه‌رمووێت:- (الدنیا سجن المؤمن وجنة الکافر) واته:- دونیا زیندانی ئیمانداره‌و به هه‌شتی بێ بڕوایه.
له سه‌رده‌می (ابن قیم الجوزية) که یه کێکه له پیاو چاکانی پێشین خوای په‌روه‌ردگار ڕزق و ڕۆزییه‌کی زۆری پێ به‌خشیبوو که مێژوونووسان وا باس ده‌که‌ن که‌وا وه‌ك و مه‌لیك و پاشا ژیانی ئه‌برده سه‌ر, له کاتێکیشدا عالم و زانای مسوڵمانانیش بوو, وه کابرایه‌کی کافری جووله‌که خه‌ریکی پاكکردنه‌وه‌ی زێراببوو, کاتێك ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی بیست زۆر بێتاقه‌ت بوو, به په‌له خۆی گه‌یانده لای (ابن القیم جوزي) و پێیوت: ئه‌ی ئیبنولقه‌ییم، ئایا ڕاسته موحه‌ممه‌د وتوییه‌تی: ( دونیا زیندانی ئیمانداره‌و به هه‌شتی بێ بڕوایه) پاشان ئه ویش فه رمووی به‌ڵێ ڕاسته!!!!!!
یه کسهر کابرای جووله‌که ڕه‌نگی گۆڕاو وتی: باشه ئه‌ی ئیبنولقه‌ییم پێم بڵێ تۆ ئیماندار نیت! فه‌رمووی به‌ڵێ ! پاشان وتی: ئه‌ی من که جووله‌که‌م کافر نیم به دینی ئیسلام، فه‌رمووی به‌ڵێ پاشان وتی: ئه‌ی باشه پێم بڵێ ئه‌م دوونیایه‌ی که تۆ تێیدا ده‌ژی که عالمی مسوڵمانانی کام زیندانییه بۆتۆ که وه‌ك و پاشا ژیان ئه‌به‌یته سه‌ر، وه‌کام به‌هه‌شته‌یه بۆ من که خه‌ریکی زێراب پاککردنهوهم؟.
به‌ڵێ خۆشه‌ویستان، ئه گه‌ر ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی زۆربه‌مان بکرێت له‌وانه‌یه هیچ وه‌ڵامێکمان پێ نه‌درێته‌وه، به‌ڵام پیاو چاکانی پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه ی که خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و هه‌موو سهروهتهشی پێ بهخشیبون. به‌ڵام، بێئاگای نه‌کردبوون له عیلمی شه‌رعی هه‌ر بۆیه زانایه‌کی وه كو ئیبنولقه‌ییم -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- وه‌ك شوێن که‌وتوویه‌کی ڕاستگۆ بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) شێر ئاسا دێته وه‌ڵام له کابرای جووله‌که و پێی ده‌فه‌رمووێت: به‌ڵێ وه‌ڵڵاهی پێغه‌مبه‌ره‌که‌م ڕاستی فه‌رمووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوونیایه‌ی که من تێیدا ده‌ژیم چه‌ندێك له خێروخۆشیدا بژیم هه‌ر زیندانه بۆمن له چاو ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که خوای په‌روه‌ردگار بۆ ئیماندارانی داناوه له‌و له دواڕۆژداوه، ئه‌م دونیایه به‌هه‌شته بۆتۆ چه‌ندێك زێراب پاک بکه‌یته‌وه له چاو ئه‌و دۆزه‌خه‌ی که خوای گه‌وره بۆ بێبڕوایانی ئا ماده کردووه، به‌م شێوه‌یه کابرای جووله‌که‌که ڕاستی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه باوه‌ڕ به ئیسلام ده هێنێت و مسوڵمان ده بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bo am farmwdeya

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه