.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







PUKmedia ئا/ دارا فه‌ره‌ج 1-6-2008 14:55
ئه‌مڕۆ 1/6 رۆژنامه‌ی لۆموندی فه‌ره‌نسی له‌پاڵ گرنگیدان به رووداوه‌كانی ناوخۆ‌و جیهان, سێ راپورتی سهرنڕاكێشی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی كه كه‌م باسی لێده‌كرێت، ئه‌ویش ده‌ستدرێژی سێكسی دژ به ژنان و پیاوانه له فه‌ره‌نسا.
راپۆرتی یه‌كه‌م كه له‌لایه‌ن" سۆرین سیل‌و" بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانی "قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێكسی باس له رووداوه‌كانیان ده‌كه‌ن"، وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی دانیشگای دیمۆگرافی نیشتمانی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رایانگه‌یاندووه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستدرێژی سێكسی له ژنان و پیاوان دوو هێنده زیادیانكردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی 2000- 2006، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "مافی سه‌به‌خوی ده‌ربڕین" كه‌پێشتر قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێكسی بێده‌نگییان هه‌ڵده‌بژارد، به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵگا هانی قوربیانیانی سێكسی ده‌دات كه تاوانباران ئاشكرابكه‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه ژنان به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر بوونه‌ته قوربانی ده‌ستدرێژی سێكسی و %17 ی ده‌ستدرێژییه‌كان له‌لایه‌ن بێگانه‌وه روویانداوه‌و %83 ی حاڵه‌ته‌كان له‌لایه‌ن خزم و كهسو كاره‌كانیانه‌وه بووه.
له‌ڕاپۆرتێكی تری رۆژنامه‌كه‌دا له‌لایه‌ن "ئیزابیل ماندرۆ" هه‌ر له‌سه‌رهه‌مان بابه‌ت له‌ژێر ناونیشانی "به‌هه‌موو شێوه‌كان ژنان ده‌بنه قوربانی ده‌ستدرێژی سێكسی و فیزیكی"، نووسه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌و راستییه ئاشكرا ده‌كات كه له‌ماوه‌ی ساڵانی 2005 و 2006 دا به‌پێی سه‌رژمێریی لێكۆڵینه‌وه‌ی دانیشگای دیمۆگرافی نیشتمانی دوو ملیۆن پیاو و ژنی فه‌ڕه‌نسی له‌نێوان ته‌مه‌نی 18 تا 60 ساڵان بوونه‌ته قوربانی ده‌ستدرێژی سێكسی و فیزیكی، به‌ڵام وه‌ك له‌ڕاپۆرته‌كه هاتووه 930 هه‌زار حاڵه‌ت له‌لایه‌ن بێگانه‌وه دژیان ئه‌نجامدراوه‌و 820 هه‌زار حاڵه‌تیش له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه دژ به‌ژنان ئه‌نجامدراون، هه‌روه‌ها 900 هه‌زار پیاو بوونه‌ته قوربانی توندوتیژی سێكسی و فیزیكی له‌نێوان ساڵانی 2005-2006
له‌ڕاپۆرتێكی تری رۆژنامه‌كه‌دا به‌ناوی "بێده‌نگی ژنانی قوربانیانی توندوتیژی" له‌لایه‌ن نووسه‌ر" ئان شومان" ئاشكراكراوه له‌هه‌ر پێنج حاڵه‌تێكی توندوتیژی ناو خێزاندا، یه‌ك حاڵه‌تیان بووه‌ته‌هۆی كوشتن و سێ چاره‌كی ژنانی قوربانیانی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ناو خێزان و ده‌ره‌وه‌دا باس له كێشه‌كانیان ناكه‌ن و بێده‌نگ ده‌بن.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





به‌ڕاستی کاره‌ساته ..........ده‌ستت خۆش بێت هاوڕی گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xsoh azizm bo wa babata gwlly mn

له‌سه‌ر هێڵ نییه