.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











دوای لەدەستدانی كچێنی.. روقیە چیرۆكی نا ئومێدی و خوازبێنییەكانی باس دەكات
كەیوان سەعید
لە تاریكی ئێوارەدا گڵۆپەكانی شەقامەكە داگیرسابوون، دەنگی پڕسۆزی روقیە لەگەڵ ئاوازی باران بارینەكەدا لە گوێمدا ئاوێتەی یەكتر دەبوون، هێواش هێواش بەشەقامەكەدا دەهاتمە خوارەوە و لەژێر كڵاوی پاڵتۆكەمدا مۆبایلەكەم توند نابوو بە گوێمەوە و تەواوی هەستم لای قسەكانی بوو، كە دەیگوت:
- حەمە گیان، نەكەی واز بهێنی، چونكە خۆت ئەوە باش دەزانی كە ئەو پەیوەندییەی لە نێوان ئێمەدایە زۆر لەوە گەورەترە كە بە جارێك و دووجار و چەندین جار داخوازی كۆتایی پێ بێت، بەدەر لەوەی كە ئێمە خۆمان بە نموونەی عاشقی و جوانی دەزانین و روحمان بارگاوی بووە بە یەكتر، دەبێ ئەوەش بزانی كە ئێمە هیچ نەماوە نەیكەین، تەنانەت من پەردەی كچێنیشم لە ژوانێكدا لەگەڵ تۆدا لەدەست دا. حەمە گیان، دەزانم تۆ ئەو كەسەی هەرگیز من لەیاد ناكەی، ناتوانی باز بەسەر خۆشەویستی مندا بدەی، بەڵام بۆیە ئەو قسانە دەكەم نەبادا توڕەیی باوكت، یان بێزارییەكانی دایكت منت لەبیر بەرنەوە، حەمە گیان ئەی ئازیزترین، دڵنیام هەموو كات منت لەبیرە. دەمەوێ زۆر لەوە زیاتر قسە بكەین، بەڵام كەمی ماوە رێگە نادات، ئێستا باوكم دەگەڕێتەوە، بۆیە بەهیوای بینین، كاتێكی خۆش، خوات لەگەڵ ئازیزم. بەر لەداخستنەوەی مۆبایلەكە، تەنها كاتی ئەوە مابوو بڵێم:-
- خوات لەگەڵ ئەی جوانترین بوونەوەر، دڵنیابە هەر گیز لەبیرت ناكەم.
نازانم كام قەدەر منی كردە كوڕی ئەو میللەتەی كە تەواوی كردە جوانەكانی مرۆڤی تێدا عەیبە بێت، ئاخر بۆ دەبێت لە وڵاتی مندا خۆشەویستی تاوان بێت؟ گەورەترین تاوانی من خۆشەویستی بوو بۆ كچێك كە باوكی نەیدەدا بەمن، بە بیانووی ئەوەی من لەگەڵ روقیەدا چوومەتە دەرەوە، مەگەر گۆڕینەوەی بۆچوون لەگەڵ كەسێكدا كە دەتەوێ تەواوی ژیانتی لەگەڵدا بەریتە سەر تاوانە؟ كاتێ گەیشتمە ماڵەوە وەك ئێوارانی تر، بە بێ دەنگی چوومە ژورەوە لەگەڵیاندا دانیشتم چاوەڕێم كرد تا نانیان خوارد، پاش هەڵگیرانەوەی خوان، لە باوكم نزیك بوومەوە پێم گوت: - باوكە گیان، دەبێ هەر چۆنێك بێت ئەم جارەش بچنەوە داخوازی روقیە، مەلا ئەسعەد حاجی حەمەئەمینش بەرن، بەڵكو ئەمجارەیان باوكی رازی ببی و روقیەم بداتی، ئاخر ئەو كچە بۆمن نەبێ ناتوانێ شوو بەكەس بكات، منیش بەدەر لەئەو ناتوانم زەماوەند لەگەڵ كەسی دیكەدا بكەم، پێش تەواوبوونی قسەكانم، باوكم بە توڕەبوونەوە هاواری بەسەرمدا كرد:
- بۆ من بە گاڵتەچی خۆت و ماڵی ئەو كچەتیوە دەزانی؟ شەش جار چوومە داوای ئەگەر نەیدەن چی؟ من خۆم زۆر لەو پیاوە بە پیاوتر دەزانم، ئەگەر هەموو دنیانشم بدەنێ ناچم، حاڵی بووی؟
هەستا بەرەو ژوورەكەی خۆی رۆیشت و لەبەر خۆیەوە بە بۆڵە دەیگوت، كاكم من بە گاڵتەچی دەزانێ. لەگەڵ رۆیشتنی باوكمدا، زۆرم بەزەیی بەخۆم و روقیەدا هاتەوە، ئەڵقەیەك لە قوڕگمدا دروست بوو كە خەریك بوو دەیخنكاندم، بۆیە لەگەڵ شۆڕكردنەوەی سەرم بۆ سەر دەستم، فرمێسكە قەتیس ماوەكانی ناو چاوم زۆر ئاسان بەسەر روومەتمدا هاتنە خوار و دەستم بە گریان كرد، خێرا دایكم هاتە لام و دەستی بەسەرمدا هێنا، لەگەڵ هاتنی دایكم كوڵی گریانەكەم تەواو بەرز بووە و سەرم كردە ناو كۆشی، بەڵام بە هاتنە خوارەوەی هەر فرمێسكێك لەچاوم، هەستم دەكرد كە سەبووری بە دڵمدا دەهات، گوێم لێ بوو دایكم بەسەرمەوە دەیگوت: - رۆڵە بە خوا روقیەم لە تۆ خۆشتر دەوێ، بەڵام چی بكەم كچی ئەو پیاوەیە، بەخوا لە تۆ زیاتر حەز دەكەم روقیە بێتە ئەم ماڵەوە، خەمت نەبێ ئەمجارەش وا دەكەم باوكت رازی ببێ و بچێتە داخوازی، بە بیستنی ئەو قسەیە لە گریانەكەم ژیر بوومەوە و كاتێ سەرم بەرز كردەوە سارای خوشكیشم لەگەڵ من دەگریا، لەوە بۆم دەركەوت كە مێینە چ بوونەوەرێكی ناسكە، بە پێچەوانەوە هەموو شەڕ و كوشتارەكانی ئەم دونیایە لەسەر دەستی نیرینە كراوە، بۆیە بە دەم هەنیسكەوە بە دایكمم گوت: - من دەزانم تۆ لە خەمەكام تێ دەگەی، توخوا ئەوە لەبەر چاو بگرن كە من ئەو كچەم خۆش دەوێ، مەگەر خۆشەویستی تاوانە؟ دایە گیان دەبێ هەر چۆنێك بێ باوكم رازی بكەی بەوەی ئەم جارەش بچێتە داخوازی روقیە، دایە گیان تۆ هەمیشە پەنای من بووی.
دایكم بەڵێنی پێدام، دەمزانی دایكم بەڵێنەكانی لە شوێنی خۆیدایەتی، بۆیە تەواو دڵم باش بوو بەرەو ژوورەكەی خۆم رۆیشتم، ئەو شەوە بێ ئەوەی خەو بچێتە چاوم بەدەم خەیاڵەوە رۆژم كردەوە و بەیانی پێش هەموویان لەسەر سفرەی نان خواردن ئامادە بووم، هەموومان نانمان خوارد و دوای نان خواردن، باوكم گوتی:- ئەمجارەش دەچمەوە بۆ ماڵیان، بەڵام بەو خوایەی دەیپەرستین نەمدەنێ هەرگیز بەماڵیاندا ناڕۆمەوە. بەڕاستی ئەوە هیوایەكی گەورە بوو بۆ من چونكە ئەوجار وام دەزانی كە هەرچۆنێك بێ دڵی باوكی رازی دەبێ و ئیدی روقیە دێتە ماڵی ئێمە، نەمزانی ئەو رۆژە چۆن گەیشتە عەسر، چونكە دەقەژمێریم دەكرد، ئەوە بوو عەسر هات و بۆ جاری حەوتەم باوكم و چەند پیاوێكی دی چوونە داخوازی، تا هاتنەوەیان وەخت بوو دڵم بتۆقێ، بەڵام كاتێ هاتەوە، تەواو بێ هیوایی رووی تێكردم و رۆژی روونم لێ بووە شەوە زەنگ، دوای رۆیشتنی میوانەكان باوكم بەسەرمدا هاواری كرد: - ئاخر ئەگەر تۆ نەبی ئەو پیاوە ئەوەیە من بچمە لای؟ دە وەرە چۆن لای حاجی حەمەئەمین و مەلا ئەسعەد حەیام چوو، ق..ە..ح..ب..ە..ب..ا..ب تۆ كەس نەمابوو دڵت نەچێتە سەری ئەو س..ە..گ..ب..ا..ب..ە. نەبێ، دنیایەك كچی جوان هەیە لەو شارەدا، ئەوە شیلانی خوشكەزام، ئەوە چنووری ئامۆزات، بۆ دەبێ هەر ئەو، بەڕاستی چاك حەیام چوو، ئاخر ئەوە پیاوی ئەوەیە من بچمە سەر بەڕەی، ئاخ. رووی كردە دایكم و هاواری دەكرد، هەموو خەتای تۆیە دەنا من بە شەش جار عاقڵ نەبم بە حەوت جاریش عاقڵ نابم.ئیدی تەواو بێ هیوا بووم لەوەی كە بە رێگای عورفی بمدەنێ، بۆیە بە بیرمدا هات شەو بچم، تا ئەوەی تێیان بگەێنم كە كچەكەیانم خۆش دەوێ و ناتوانم لەو زیاتر لەگەڵ كەسی دیدا بژیم، بۆیە ئەو شەوە نزیكی كاتژمێر دوو چووم ویستم لەسەر دیواری ماڵەكەیانە خۆم فڕی دەمە ئەو دیو، دوای ئاشكرا بوونم، زۆری نەبرد دوو كەس (كە دوایی بۆم دەركەوت ئامۆزای روقیە بوون) هاتن بۆم و زۆریان لێدام، دواتریش دایانمە پۆلیس، دوای دوو شەو مانەوەم لە زینداندا، پەلەماری تفەنگی پۆلیسەكەم دا و ویستم خۆم بكوژم، بەو مەبەستە فیشەكێكم نا بەخۆمەوە، بەڵام بەداخەوە نەمردم، دوای چەند هەفتەیەك لە نەخۆشخانە هاتەمەوە زیندان، ئێستاش چەند رۆژێكم ماوە بۆ دادگایی و جگە لە دایكم و سارا كەس سەردانم ناكات.
کوردستان ڕاپۆرت

لهسهر هێڵ نییه

به راستى به سه رهاتيكى زورناخوشه هاورى كيان من زور زياتر له وه به سه رم هاتوه نازانم جى بكه م بيانوى زوريان بيكرتم دايكه درنده كه ى ئيستاش نيوانمان وه ك خوى ماوه جونكه ولاتى ئيمه خوشه ويستى تيا تاوانا
لهسهر هێڵ نییه