.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










به‌ر له ئاشكرا بوون، كچێك بیست و هه‌شت ساڵ به‌جێگه‌ی خوشكی له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه ژیا 
دوو خوشكی دووانه له وڵاتی ئیسپانیا دوای تێپه‌ڕبوونی 28 ساڵ دووری و یه‌كتر نه‌ناسین یه‌كتریان دۆزییه‌وه و یه‌كێكیان سكاڵای له دژی ئه‌و نه‌خۆشخانه دایكبوونه تۆماركردووه كه تێیدا له دایكبوون، چونكه هه‌ڵه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆته هۆكاری له‌یه‌ك دابڕانیان.
به‌پێی هه‌واڵی "ئاژانسی رۆیته‌رز"، ئه‌و دوو خوشكه دوانه‌یه كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه له ساڵی 1973 له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌دایكبوون له شاری "جه‌زیره‌ی كه‌ناری" له دایكبوون به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه‌ی تازه له دایكبوو له نه‌خۆشخانه‌كه تێكهڵكرابوون، یه‌كێك له‌و دوانه‌یه به هه‌ڵه دراوه‌ته ئافره‌تێكی دیكه.
تا له ساڵی 2001 یه‌كێك له‌و دوو خوشكه دوانه‌یه له سوپهرماركێتی بچووكی شاره‌كه‌دا به‌هۆی هه‌ڵه‌ی كه‌سێكه‌وه توانی خوشكه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه به هه‌ڵه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كردبوو نه‌ك كچه‌كه‌ی دیكه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوه و هه‌ڵسوكه‌وت و ئاخاوتنیان له‌یه‌كتر نزیك بووه، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سه وایكرد یه‌كێك له‌و دوو خوشكه دوانه‌یه پهیبهرێت به‌وه‌ی ئه‌مه خوشكه دوانهكهیهتی نه‌ك ئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت، دواتریش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی "DNA" ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ئه‌م دوو كچه خوشكی راسته‌قینه‌ن و دوانه‌ن و له یه‌ك كاتدا له دایكبوون.
به‌پێی دۆسیه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی "جه‌زیره‌ی كه‌نار"، ساڵی 1973 ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كارمه‌نده‌كانی ته‌نها 2 یاریده‌ده‌ری سه‌رپه‌رشتیا بووه بۆ 60 منداڵی تازه له دایكبوو، بۆیه خاتوو "دێنسی كالیرۆ" كه ئه‌و كات له نورینگه‌ی له دایكبوون كاری ده‌كرد، پێیوایه شتێكی مه‌حاڵ نیه ئه‌گه‌ر رووداوی له‌مجۆره له‌و خۆشخانه‌یه روویدا بێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و دوو خوشكه دوانه‌یه كه ئێستا 35 ساڵانن و یه‌كێكیان داوای یاسایی دژی بنكه‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی جه‌زیره‌ی كه‌ناری تۆماركردووه له‌به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لایه‌نی سۆزداری به بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ، چونكه خوشكه‌كه‌ی له‌م ماوه دریَژهدا له‌گه‌ڵ كچیَكی تر ژیاوه.
په‌یام نێر


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dasty tosh xosh bet kak yado supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس سۆزی گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه