.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











دواى جێبه‌جێكردنى یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى جگه‌ره‌كێشان له‌شوێنه‌گشتییه‌كان
گه‌نجان واز لهنێرگهلهكێشان ناهێنن!
به‌رزان حسین
جگه‌ره ، پایپ ، سیگار ، چروت و نیَرگهله و .. هتد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و هه‌موو كاریگه‌رییه خراپانه له‌سه‌ر ته‌ندروستى خه‌ڵك جیَدههیَڵىَ ، بهلاَم قه‌ده‌غه‌كردنى كاریَكى ئه‌سته‌م و گرانه ، دوایین رِیَگریهك له‌م باره‌یه‌وه كه له ههریَمى كوردستاندا كرابیَت ، ئه‌و پرِۆژه یاسایه‌یه كه له په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تى جگهرهكیَشانء به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌سه‌ندكراوه ، یهكیَك له خاڵه گرنگه‌كانى ئه‌و برِیاره سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له شویَنه گشتیه‌كاندا جگه‌ره دهكیَشن ، ئه‌وه‌ى جیَگهى سه‌رنجه باس له چروت و نیَرگهلهو جۆره‌كانى تر‌ى نه‌كراوه ، له كاتیَكدا ئه‌و زیانه‌ى كه له‌م ریَگهیانهوه تووشى ته‌ندروستى مرۆڤ دهبیَت هیچى له زیانه‌كانى جگهرهكیَشانى ئاسایی كه‌مترنییه.
جه‌نگین رِهسوڵ (19ساڵ) به‌و ته‌مه‌نه‌وه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵه رِۆژانه نیَرگهله دهكیَشیَت ، پیَشى وایه نیَرگهله كیَشان بۆ ههندیَك كه‌س كات به‌سه‌ربردنه ، بهلاَم دواتر جۆریَك له جۆره‌كان له‌لاى كه‌سه‌كه دهبیَت به خولیا ، چونكه پیَكهاتهى نیَرگهلهش له جگه‌ره دهچیَت ، چۆن ئه‌و كه‌سه‌ى جگه‌ره دهكیَشیَت كه فیَرى بوو گران دهتوانیَت وازى لیَبهیَنیَت ، به هه‌مان شیَوه له نیَرگهله كیَشانیشدا ئالوده بوون هه‌یه ، جه‌نگین جگه له‌وه‌ى شاره‌زاى ته‌واوى له جۆره‌كانى نیَرگهلهدا هه‌یه ، ته‌واوى ئه‌و زیان و نه‌خۆشیانه‌ش دهزانیَت كه له‌و رِیَگهیهوه دروست دهبیَت ، سهرئیَشان و كۆكینى شه‌وانه‌و هه‌ناسه توند بوون له كاتى رِۆیشتندا له‌و نه‌خۆشیانه‌ن كه ماوه‌یه‌كه له جهنگیندا ده‌ركه‌وتووه ، بهلاَم به‌هۆى ئالوده‌بوونى ناتوانیَت واز له كیَشانى بهیَنیَت.
رِاویَژ محه‌مه‌د هادى (17ساڵ) باسى له‌وه كرد كه جگه له‌وه‌ى نیَرگهله كیَشان كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر سنگ و هه‌ناسه‌دانى داناوه ، له هه‌مانكاتدا ناتوانیَت رِۆژانه له دوو نیَرگهلهوه بۆ كیَشانى نیَرگهلهیهك كه‌مى بكاته‌وه ، هه‌روه‌كو چۆن له سه‌ره‌تاشدا ته‌نها بۆ كاتن به‌سه‌ر بردن له‌گه‌ڵ هاورِیَیهكانیدا له كافتریكاندا كیَشاویَتى ، بهلاَم دواتر پیَوهى ئالوده بووه‌و له ماوه‌ى ئه‌و دوو ساڵه‌ى كه دهیكیَشیَت هه‌ست ده‌كات رِۆژ دواى رِۆژ وازلیَهیَنانى قورس‌تر دهبیَت.
مه‌هدى عه‌بدلوه‌هاب محه‌مه‌د (23ساڵ) به‌ده‌م كیَشانى نیَرگهلهوه باسى له‌وه ده‌كرد كه چۆن پیَش دوو ساڵ نه‌خۆشییه‌كى كوشنده سیه‌كانى گرتۆته‌وه ، دواتر كه سه‌ردانى دكتۆرى كردووه پیَى وتوه واز له كیَشانى نیَرگهله بهیَنیَت ، بهلاَم نه‌یتوانیوه ، ئه‌و بۆ ماوه‌ى پیَنج ساڵه نیَرگهله دهكیَشیَت ، جۆریَك خۆشى له دانیشتن و به‌سه‌ربردنى كاته‌كه‌ى له كافتریا وهردهگرىَ ، زیاد له هه‌موو سهرقاڵیهكانى ژیانى دهڵیَت : كاتیَكى دیاریكراوم بۆ چوونه كافتریا داناوه .
هاوكار به‌كر (22ساڵ) پیَى وایه نیَرگهله كیَشان جگه له چاولیَكهرى هیچى تر نییه ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كه‌سه‌ى دهچیَته كافتریا‌و مهبهستیَتى كاتیَكى خۆش له‌گه‌ڵ هاورِیَكانى به‌سه‌ر بهریَت ، دهتوانیَت له‌و ماوه‌یه‌دا له‌برى ئه‌وه‌ى نیَرگهلهیهك بكیَشىَ (سارده‌مه‌نى یان بیبسیه‌ك بخواته‌وه) ، له‌باره‌ى زیانه‌كانى نیرگهلهشهوه دهڵیَت : من بۆ ماوه‌یه‌ك كیَشام ، بهلاَم دواى ئه‌وه‌ى هه‌ستم كرد سیه‌كانم تووشى جۆریَك له ئازار ده‌هات و هه‌ناسه‌دانم قورس ده‌بوو، دواى سه‌ردانى دكتۆر برِیارم دا نهیكیَشم ، من پیَموایه وازلیَهیَنانى په‌یوه‌ندى به هۆشیارى كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه ، بهرِاستى ئه‌وه ماناى نیه كه تۆ بزانیت ئه‌و شته‌ى دهیكیَشیت له لایه‌نى ته‌ندروستى و مادییه‌وه زیانت پیَدهگهیهنیَت ، له هه‌مانكاتدا له‌سه‌رى به‌رده‌وام بیت ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌ناوى كات به‌سه‌ربردنه‌وه بهبىَ ئه‌وه‌ى به‌خۆت بزانیت كات له خۆت ده‌كوژیت ، هاوكار پیَى وایه كیَشانى جگه‌ره‌و نیَرگهلهو جۆره‌كانى تریش به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ریان خۆ كوشتنیَكى هیَواشه ، هه‌ربۆیه نابیَت گه‌نجان ئاره‌زوه‌كانیان به‌سه‌ر هۆشیاریاندا زاڵ بیَت.
د. ئامانج خه‌زنه‌دار پسپۆرِ له بوارى هه‌ناو و دڵ له زانكۆى سلیَمانى ، باسى له‌وه كرد كه كیَشانى نیَرگهله وه‌كو جگه‌ره نییه ، كه‌سى كیَشهر پیَویستى به زهغتیَكى زۆر هه‌یه تا دوكه‌ڵه‌كه ههڵدهمژیَت ، ئه‌و كرداره‌ى دروست دهبیَت ئاڵوگۆرِى گازه‌كه به‌ناو شوشهیهكى ئاو و گه‌رمى غهڵوزهكهدا ههڵمژینهكه كاریگه‌رتر ده‌كات ، تازه‌ترین لیَكۆڵینهوهكان ده‌ریان خستووه كه كیَشانى نیَرگهلهیهك له‌به‌رامبه‌ر كیَشانى (50) جگه‌ره‌دایه ، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى جگه‌ره دهكیَشن ئه‌گه‌رى توشبوونیان به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و هه‌ناسه‌دان ههبیَت ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ى نیَرگهله دهكیَشن ئه‌و ئه‌گه‌ره بۆیان چه‌ند به‌رامبه‌ر دهبیَت . له لایه‌كى تره‌وه كیَشانى جگه‌ره‌ش به هه‌مان شیَوهى جگه‌ره كیَشان زیانى بۆ ئه‌و كه‌سانه دهبیَت كه له نزیكیانهوهن ، ئه‌ویش لهرِیَگهى هه‌موو ئه‌و ماده (ێام)انه‌ى له‌ناو نیكۆتینى گهلاَى توتنهكهدا هه‌یه ، د. خه‌زنه‌دار پۆلیَنى سىَ جۆر له كه‌سانه ده‌كات كه زیانیان لىَ دهكهویَت ، یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌نیا خۆى دهیكیَشیَت و هیچ كه‌سى لىَ نزیك نییه ، دووه‌میان ئه‌وه‌ى دهیكیَشیَت و له‌گه‌ڵ كهسیَكدا ده‌ژیت به تایبه‌تى له خیَزاندا كه زیانه‌كه بۆ هه‌ردووكیان دهبیَت، سیَیهمیان به كۆمه‌ڵى كه ئه‌مه‌یان زیاتر له چایخانه و كافتریاكاندا دهبیَت.
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئو یاسایه شتێکی تر بۆ زیاد کرێت بشه ئه‌ویش
گرانکردنی جگه‌ره‌یه ئه‌گه‌ر جگه‌ره گران بێت کێشه‌ری تازه‌ی نابێت
به‌ڵام به‌رای من هه‌رزانترین شتی بازار ئێستا جگه‌ره‌یه ئه‌وه‌ش هۆکهیهتی هه‌موو که‌س به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش ئامێز هاوڕێی خۆشە ویست بۆ بابەتە بەسودە کانت .....

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سۆزی گیان ده‌ستت خۆش بیت گیانی من،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ست خۆش ئامێزی هاورێمان ...بۆ ئه م باسه به سوده ت....هه ر شتێک زیان به خش بێ مرۆڤ حه زی لێ ئه کات
له‌سه‌ر هێڵ نییه





وایه ده‌شتی گیان ئه‌گه‌ر جگه‌ره گران بێت که‌س ناتوانێت به‌وڕێژه زۆره بیکێشێت ..ده‌ستت خۆش بێت گیانی من........
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌رونه‌ی گیان ده‌ستت خۆش بێت گیانی من،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ند گیان به‌خوا ڕاست ده‌که‌یت ...زه‌ره‌ری زۆره‌و هه‌رزانیشه بۆ یه خه‌ڵك ده‌یخوات ده‌ستت خۆش بیت گیانی من،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه