❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن واده‌که‌ی خه‌ڵک گوێت بۆ بگرن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-04 16:13:31

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

چۆن واده‌که‌ی خه‌ڵک گوێت بۆ بگرن

چۆن واده‌که‌ی خه‌ڵک گوێت بۆ بگرن


  بێ گومان قسه‌کردن خۆی له‌ خۆیدا هونه‌ره‌، وه‌چۆنیه‌تی قسه‌کردنیش بۆ خه‌ڵک که‌ وابکه‌ی گوێت بۆ بگرن و موشتاقی قسه‌کانت بن و به‌ قسه‌کانت خۆشحال بن ئه‌وه‌ش هونه‌رێکی تره‌.

ئه‌گه‌ر بڕوانین له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای لێ بێت) ده‌بینین زۆربه‌ی کاته‌کان چه‌ند هونه‌رێکی به‌کار هێناوه‌ له‌ قسه‌کردندا وه‌کو به‌کارهێنانی ده‌ستی و چۆنیه‌تی جوڵاندنی چاوه‌کانی و له‌کوێی قسه‌کانی پێ بکه‌نێ و چۆن بگری و له‌کوێ بوه‌ستێ و له‌کوێ ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ و..... هتد.

ئه‌مانه‌ هه‌مووی هونه‌رن له‌قسه‌کردندا که‌واده‌که‌ن گوێگر بێ تاقه‌ت نه‌بێت له‌ قسه‌کانت و به‌ تاسه‌وه‌ گوێ بۆ قسه‌کانت بگرێت.

لێره‌دا چه‌ند خاڵێک باس ده‌که‌ین و چه‌ند نمونه‌یه‌کیش له‌ ژیانی سه‌روه‌رمان (درودی خوای لێ بێت) ده‌خه‌ینه‌ ڕوو له‌ هونه‌ره‌کانی قسه‌کردن به‌ هیوای سوودمه‌ند بوون :.

1- ڕوونی ئامانج: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێویسته‌ ئاماده‌بوان بزانن قسه‌که‌ر باسی چیان بۆ ده‌کات و ئامانجه‌که‌ی ڕوون بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوان به‌شداری بکه‌ن و ئامانجی قسه‌کان بزانن و بشزانن له‌ کوێوه‌ ده‌ستی پێده‌کات و باسی چی ده‌کات ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی چیه‌و له‌کوێش کۆتایی پێ دێت.

2- له‌سه‌ره‌تای باسه‌که‌ پێویسته‌ به‌ چه‌ند نمونه‌یه‌کی واقیعی و چیرۆک ده‌ست پێبکرێت وه‌ک نمونه‌ی چیرۆکی پێغه‌مبه‌ران و ڕوداوی ڕاسته‌قینه‌و ئه‌و ڕوداوانه‌ی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا ڕووده‌ده‌ن.

3- به‌کار هێنانی ده‌ست له‌کاتی ئاخاوتندا: زۆر که‌س ده‌بینین له‌کاتی قسه‌کردندا ته‌نها ده‌می ده‌جوڵێ و له‌شیشی وه‌ستاوه‌، به‌ڵام سه‌یرده‌که‌ین پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای لێ بێت) له‌ کاتی قسه‌کردن به‌گوێره‌ی پێویست ده‌سته‌کانی جوڵاندوه‌ تاوه‌کو خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌وروبه‌ری باشتر قسه‌کانیان بۆ ڕوون بێته‌وه‌و ببێته‌ نمونه‌یه‌کی ئاسان له‌به‌ر ده‌ستیان ، بۆنمونه‌ کاتێ باسی (ته‌وازوع) ده‌کات ، ڕووی ناو له‌پی ده‌ستی له‌ زه‌وی ده‌کات و نزیکی ده‌کاته‌وه‌ له‌ زه‌وی و ده‌فه‌رموێت (هه‌ر که‌سێک بۆ خوا (ته‌وازوع) بنوێنێ (ئاماژه‌ به‌ ده‌ستی ده‌کات که‌ چۆن بۆ زه‌وی بردووه‌)، ئه‌و جاره‌یان ناو له‌پی ده‌ستی وه‌رده‌گێرێت بۆ ئاسمان و به‌رزی ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت خوا ئاوا به‌رزی ده‌کاته‌وه‌ (ئاماژه‌ به‌ ده‌ستی ده‌کات که‌ به‌رزی کردۆته‌وه‌!!!!!).

لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ به‌کارهێنانی ده‌ست له‌ کاتی قسه‌کردندا بایه‌خی خۆی هه‌یه‌و یارمه‌تی قسه‌که‌ر ده‌دات له‌سه‌ر ئاسان تێگه‌یاندنی به‌رامبه‌ره‌کانی.

4- جوڵاندنی چاو: جوڵاندنی چاو یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌ره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی قسه‌کردن، له‌ کاتی قسه‌کردن ئه‌گه‌ر بێتوو قسه‌که‌ر یان ووتار بێژ ته‌نها سه‌یری لایه‌ک بکات و لاکانی تر بایه‌خ پێ نه‌دات، ده‌بینی گوێگره‌کان به‌ره‌به‌ره‌ بێتاقه‌ت ده‌بن و له‌ قسه‌کان ڕاده‌که‌ن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێ قسه‌که‌ر سه‌یری هه‌موولایه‌ک بکات و به‌ به‌رده‌وامی به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان به‌ملاو لادا ئاوڕبداته‌وه‌و ته‌ماشای هه‌مووان بکات.

وه‌کاتێ بینی گوێگری به‌رامبه‌ری سه‌یری ناوچاوی ئه‌و ده‌که‌ن ئه‌وا بزانێت تامه‌زرۆی قسه‌کانی ئه‌ون و ده‌توانێت له‌و کاته‌دا درێژه‌ به‌ قسه‌کانی بدات به‌گوێره‌ی پێویست، وه‌ گه‌ر بینی گوێگره‌کان سه‌یری خواره‌وه‌ ده‌که‌ن و چاویان زۆر لێکده‌ده‌ن و سه‌یری یه‌کتری ده‌که‌ن یان سه‌یری کاتژمێره‌که‌یان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ بزانێت تاقه‌تی گوێگرتنیان نه‌ماوه‌و پێویسته‌ زوو قسه‌کانی کۆتایی پێ بێنێ.

5- پێویسته‌ قسه‌که‌ر ناوه‌ناوه‌ نمونه‌ به‌ یه‌کێک له‌ ئاماده‌بوان بێنێته‌وه‌ تاوه‌کو بێتاقه‌ت نه‌بن و به‌ بیستنی ناوی خۆیان بیانهێنێته‌وه‌ ناو باسه‌که‌و وایان لێ بکات بیریان لای ئه‌و بێت و بیریان په‌رته‌وازه‌ نه‌بێت.

6- له‌ کاتی قسه‌کردندا پێویسته‌ خه‌ڵک به‌شداریت له‌گه‌ڵ بکه‌ن، واباشه‌ بوار بده‌یته‌ به‌رامبه‌ره‌کانت و ئه‌وانیش به‌شدار بن له‌ قسه‌کردن و به‌ نمونه‌و به‌ڵگه‌ و چیرۆک و شتی تر بێنه‌ ناو باسه‌که‌وه‌.

7- ناوه‌ ناوه‌ قسه‌یه‌کی خۆش و زه‌رده‌خه‌نه‌ ئامێز زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بێتاقه‌تی به‌رامبه‌ره‌کانت بپارێزیت و نوکته‌یه‌کی پڕماناو پێکه‌نیناوی تێکه‌ڵ به‌قسه‌کانت بکه‌، ئه‌بو زه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌لێ: 

(تا ئێستا پێغه‌مبه‌رم - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- نه‌دیوه‌ قسه‌یه‌کی فه‌رمووبێت به‌بێ زه‌رده‌خه‌نه‌).

8- دوای قسه‌کردنێکی، پرسیار بکه‌وه‌ له‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ ده‌که‌یت له‌وه‌ی بۆت باس کردوون تاوه‌کو ئاگایان له‌ قسه‌کانت بێت، به‌ڵام ووریای ئه‌وه‌ی به‌ نه‌که‌ویته‌ ناو هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ قسه‌ی بیریندار که‌ر وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه‌ له‌کاتی نه‌زانینی وه‌ڵامه‌کان!!  به‌ڵکو به‌ قسه‌یه‌کی نه‌رم و پێکه‌نین ئامێز ووریای بکه‌وه‌و فێری بکه‌ که‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ی ده‌وترێت به‌بیری بمێنێت و ئاگای لێی بێت.

9- له‌ کۆتایی قسه‌کانت، کورته‌یه‌کی هه‌موو باسه‌که‌ دووباره‌ بکه‌وه‌و ئه‌و خاڵانه‌ی پێت وایه‌ گرنگن دووباره‌یان بکه‌وه‌ و بیریان بخه‌وه‌، وه‌ بشزانه‌ به‌ باسه‌که‌ت چه‌نده‌ی کورت بێت پڕبایه‌ختر ده‌بێت و زیاتر ده‌بێته‌ جێگای خۆشحاڵی گوێگرانت، وه‌ک سه‌روه‌رمان فه‌رمویه‌تی (باشترین قسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورت و ماناداربێت).

سایتی یه‌کگرتوو
   


ئاماده‌كار: سه‌ردار خالید: هه‌ولێر

18-5-2007

 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-04 21:53:16

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: چۆن واده‌که‌ی خه‌ڵک گوێت بۆ بگرن

ده ست خوش بو بابه ته كه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-04 21:54:21

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: چۆن واده‌که‌ی خه‌ڵک گوێت بۆ بگرن

ده ست خوش بو بابه ته كه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-05 07:52:22

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: چۆن واده‌که‌ی خه‌ڵک گوێت بۆ بگرن

dast xosh bo payamt  sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net