.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








سیبه‌ر
ئه‌و سایته‌م کرده‌وه که هه‌موو جار دوای ماندووبوون له خوێندنه‌وه‌ی سایته‌کانی تر ئه‌یکه‌مه‌وه، بزانم هاوشارانم له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات چ حالن،کێ ژنی هێناوه ، کێ مردوه. وێنه‌یه‌کم کرده‌وه، ئاهه‌نگێکی خێزانی بوو، ویستم دایخه‌مه‌وه ماوس له‌شوێنی خۆی گیر ببوو!، ووتی سه‌یرکه!! موچرکێکم بهلهشداهات، به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پێم گۆت چۆن و له‌کوێ هاتیه ژۆرێ؟! چرپه‌یه‌کت نه‌هات، له‌مێژه له‌پشتمه‌وه وه‌ستاوی؟ تۆ ماوسه‌که‌ت وه‌ستاندوه؟!
به‌ڵێ من وه‌ستاندم. هاتنه ژووره‌وه‌ی منیش ئه‌رک و ده‌رگایه‌کی ناوێ. ئه‌و وێنه‌یه‌ت دیت؟
به‌ڵێ..دیتم
ئه‌یان ناسی
ئا، ماڵی برای تۆن
دڵیان خۆشه!
وادیاره. بۆ پێتناخۆشه؟
نا،( هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی هه‌ڵکێشا ) دوای ئه‌وه‌ی جه‌رگ برژاویان کردم له‌ت و په‌ت کرام. له سوتوسوان باوکم و دایکم مردن ، باری سایکۆلۆژی برایه‌کم تێکچوو دواتر خۆی کوشت، خوشکه‌که‌م سووتاو.... .
دوای که‌مێک بێده‌نگی وتم چۆنه لێره‌ی خۆ تۆمان نه‌هێنایه‌وه، زۆر به‌دواتدا گه‌ڕاین. ئه‌و ئه‌یگوت لێره‌یه ئه‌ویتر ئه‌یوت له‌وێیه، وتیان ئه‌گه‌ر بیبینینه‌وه به ددانه‌کانی یان به پرچی ئهیناسینهوه. ئه‌و شانسه‌ت نه‌بوو به مردووییش بگه‌ڕێیه‌وه.
به‌دوای 22 شههیدهکهوه ئه‌فڕیم تا گه‌یشتنه‌وه ئێره. ئێستاش خۆم و کچه‌که‌م هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانین، جار جار سۆرانیش سه‌رمان لێ ئه‌دا، ماڵیان ئاوابێ ئه‌هێڵن بچمه ناویان ئه‌گه‌رنا ئه‌و مافه‌م نیه، نه گۆڕم لای ئه‌وانه، نه ناوم لهگهڵهوان هاتوه . به‌یانیان زوو به‌سه‌ر شاردا ئه‌سووڕێمه‌وه بزانم په‌یکه‌رێک، شه‌قامێک، تابلۆیه‌ک، پارچه‌په‌ڕۆیه‌ک ناوی منی له‌سه‌ر نه‌نوسراوه؟! ئه‌گه‌ڕێمه‌وه له‌ناخه‌وه ئهگریێم. ئه‌وان دڵم ئه‌ده‌نه‌وه و کۆڵێک گله‌یی خۆیان ئه‌که‌ن، بۆ ئێمه چیمان بۆکراوه؟ هێنراوینهتهوه و ته‌واو، چی بۆ که‌س و کارمان کراوه، ده‌مامک پۆشه‌کان له‌جاران ئازاد ترن، هه‌رجاره‌ی ئه‌وان ئه‌بینین دیسان تیرباران ئه‌کرێینه‌وه.ئه‌وجاره له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش چینێکی تری تێئهکهمهوه.
هاوڕێم چیم به‌ده‌سته چت بۆ بکه‌م ، مه‌گه‌ر منیش دانیشم بۆتۆ و ئه‌وان بگریێم. دواتر ناکرێ شتت بۆ بکه‌م چونکه من و تۆ وه‌ک یه‌ک نین دوو شتی جیاوازین.
بۆ چونکه مه‌سیحیم؟
نا نا ، من ئهمم و تۆ ئه‌وی، بۆ ئه‌وان شتت بۆ ناکه‌ن؟
ئه‌م و ئه‌وی چ ؟ وه‌بیرت نایێ کاتێ فه‌رحانی ره‌ش وبرش و بۆگه‌ن هات بۆ قوتابخانه به‌منی گوت تۆ مه‌سیحیت تۆ عه‌ره‌بی به عه‌ره‌بی قسه‌بکه چۆنم وه‌ڵام دایه‌وه؟
به‌ڵێ ئازا و شێره‌ژن بووی، پێتگۆت من خه‌ڵکی کوردستانم،دایکم و باوکم به‌رگی کوردی ئه‌پۆشن،به کوردی ئه‌خوێنم و به‌کوردی ئه‌دوێم، به هه‌وای کوردستان ئه‌ژیم من کوردم.ئه‌وکات له‌جیاتی فه‌رحان تۆفیقی خۆمان ده‌مکوتی کردی.
ئه‌گه‌ر له‌ژووره تاریک و پڕ دڕنده‌کان ئهتدیتم نهتئهوێرا باسی ئه‌م و ئه‌وم بۆ بکه‌ی، له‌وێش به‌ده‌م لێدان و وه‌ک که‌له‌ش به‌دار وهکردن و هه‌نجن کردنه‌وه هاواریان ئه‌کرد کوردی هااا؟؟. له‌ڕێگای منه‌وه هه‌زار جوێن بۆ ژنه‌کانتان هات ، شه‌ره‌فی هه‌موو کورد لای من ئه‌دۆزرایه‌وه.مه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شارهنیم؟ ئافره‌ت نیم ژن نیم به‌خته نیم؟ کوردنیم پێشمه‌رگه نیم زیندانی نیم شه‌هید نیم؟خۆزگه نه‌ئه‌هاتم . برینه‌کانت قوڵتر کردم،ئازاره‌کانت سه‌دهێنده کردم، دوودڵتکردم له سهروهریهکانم، گومانت بۆ په‌یداکردم، مریه‌م به‌هانام وه‌ره پێمبڵێ من کێم؟ نه ئه‌مانم نه ئه‌وان و نه ئه‌وانی تر.
تا ئێستا نه‌مئه‌وێرا به‌ته‌واوی سه‌یری بکه‌م، ئاوڕم دایه‌وه بزانم به‌م قسانه نه‌خشه‌ی ده‌موچاوی چه‌ند ئاڵۆزه، که‌سم نه‌دیت، با‌نگم کرد سیبه‌ر سیبه‌ر، چۆن بێچرپه هاتبوو ئه‌وهاش بێهه‌ست فڕی بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده سته كانت خؤش بيت و به هيواى به رده واميت هاوريي ئازيز
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌سته کانی تۆش خۆش بێت گیانی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته کانی تۆش خۆش بێت هاورئ ى به ريز

له‌سه‌ر هێڵ نییه