.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











بۆنی له‌ش له‌وه‌رزی گه‌رمادا
له‌گه‌ڵ زیادبوونی پله‌ی گه‌رمی ده‌وروبه‌ر و ئاو و هه‌وادا، به‌چه‌ندین جۆری جیاواز كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌ریه‌كێكمان به‌جێ ده‌هێڵێت، یه‌كێك له‌و گرفتانه بریتییه له‌زیادبوونی بۆنێكی نه‌ویستراوی له‌ش كه زۆرجار ده‌بێته گرفتێكی به‌رچاو لای مرۆڤ به‌گشتی و كوڕان و كچانی هه‌رزه‌كار به‌تایبه‌تی، په‌یدابوونی بۆن له له‌شدا هۆكاره‌كه‌ی بۆ كارلێكی ئاسایی له‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌كاری ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه له‌سه‌ر پێستی هه‌ریه‌كێكمان، هه‌یه له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی پێست و ئه‌و ئاره‌قه‌ی كه له له‌شه‌وه ده‌رده‌چێت.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرفته‌ش له وه‌رزه گه‌رمه‌كاندا بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی ده‌ردانی ئاره‌ق ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌ئاره‌ق ڕێژنهكانی پێسته‌وه وه‌كو هۆكارێك بۆ هاوسه‌نگ ڕاگرتنی خوێ كانزاییه‌كان و شله‌مه‌نی له‌له‌شدا.
گرفتی زیادبوونی بۆنی له‌ش زۆرجار له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه بارێكی ناته‌ندروست به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار مرۆڤه‌كه هه‌ست ده‌كات ناته‌واویه‌كی زۆری دووچار بووه، به‌مه‌ش بڕوا به‌خۆبوونی زۆر لاوازده‌بێت و كه‌سایه‌تی خۆی زۆر به‌بچووك ده‌بینێته‌وه.
بۆ ڕزگاربوون له‌م گرفته هه‌وڵ و ته‌قه‌لای جۆربه‌جۆر دراوه، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه ڕێگه‌چاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م گرفته بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام چه‌ندین پێكهاتووی جۆربه‌جۆر دروستكراوه كه‌وه‌كو چاره‌سه‌رێكی كاتی به‌كارده‌هێنرێن بۆ شاردنه‌وه‌ی بۆنی نه‌ویستراوی له‌ش، له‌وانه پێكهاتووی دژه ئاره‌قكردنه‌وه، مادده‌ی بۆنخۆشكه‌ر (موعه‌ته‌ر) و مادده‌ی پرژێنه‌ری دامێن (بۆ كچان).
ئه‌م جۆره ماددانه نابێته هۆكاری خاوێنكردنه‌وه‌ی له‌ش. لێره‌وه پێویسته به‌دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تردا بگه‌ڕێین كه كاریگه‌رتره به‌به‌راورد به‌و جۆره پێكهاتووانهی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا.
ئه‌و ڕێگهچارهیهش بریتییه له خۆشۆردنی ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا، ئه‌م ڕێگایه ده‌بێته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ لابردنی بۆنی له‌ش له‌مادده‌ی زیانبه‌خش.
دوا سه‌رنجمان بریتییه له‌و ڕاستییه‌ی كه هه‌ندێكجار بۆنی له‌ش به‌شێوه‌ی ئێجگار زۆر ده‌گونجێت، هۆكاره‌كه‌ی هه‌وكردن بێت به‌به‌كتریای جۆربه‌جۆر، له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌سه‌كه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕبكات بۆ دڵنیابوونه‌وه لهگرفتهكهی.
دکتۆر عبدالفتاح هه‌ورامی

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh bet barasti babateki zor jwana baxwa mn xom yakekm lawanay la hawina ba boni 3araq tek dachm ..sarkawtubit
له‌سه‌ر هێڵ نییه





من خۆم زۆرم ڕق لێیه‌تی لێره کرێمێك هه‌یه له‌شی پێ ده‌شۆیت زۆر که‌م عاره‌ق ده‌که‌یته‌وه .ده‌ستت خۆش بێت گیانی من بۆ په‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bo babatakat azyzm sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ تۆی ئازیز چنار گیان ده‌ستت خۆش بیت گیانه‌که‌م ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh gyanakam bo am babata

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ تۆی ئازیز گوله باخ گیان ده‌ستت خۆش بێت ....
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ تۆی ئازیز ڕفیف گیان سه‌رکه‌وتوبیت ،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه