❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-11 17:19:46

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

بۆچی ده‌بێت هه‌ندێك مرۆڤ له‌سه‌ر چوارپه‌ل بڕۆن؟ 

ئه‌ندامانی چه‌ند خێزانێك له تورکیا، ئێراق، شیلی، ئێران و به‌رازیل هه‌نگاوه‌کانیان ته‌نها ده‌توانن به‌به‌کارهێنانی هه‌ر چوارپه‌لیان ئه‌نجام بده‌ن. بۆچی ئه‌وانه ته‌نها به‌و شێوه‌یه ده‌توانن هه‌نگاوه‌کانیان بنێن؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌‌ زاناکان له‌ناو خۆیاندا ناکۆکن. هه‌ندێك له زاناکان پێیانوایه، که گۆڕانکاری له جینه‌کاندا ده‌کرێت هۆکارێك بن و هه‌ندێکی دیکه‌یان هۆکاری ئه‌و شێوازه‌ بۆ ‌ناوه‌ندی ڕێکخستن له‌ناو مێشکدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.

له‌ ئازاری 2006دا که‌ناڵی "BBC" بۆ یه‌که‌مین جار هه‌واڵی خێزانێکی کوردی بڵاوکرده‌وه، که پێنج منداڵی ئه‌و خێزانه ده‌توانن هه‌نگاوه‌کانیان ته‌نها به‌یارمه‌تی چوارپه‌لیان به‌ئه‌نجام بگه‌ێنن. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌وه منداڵانه له‌نێوان 18 بۆ 24 ساڵ بوو و بۆ ڕۆیشتنیان پێیه‌کانیان و له‌پی ده‌ستیان به‌کارده‌هێنا و هاوکات په‌نجه‌ی ده‌ستیان بۆ سه‌ره‌وه به‌رز ده‌کرده‌وه، تا نه‌که‌ونه سه‌ر زه‌وی.

پاش ‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌یه‌ك کاتدا چه‌ندین زانا که‌وتنه لێکدانه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه: ده‌کرێت هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه بۆماوه‌یی بێت؟ یان هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه بۆ قه‌دی مێشکی (=Truncus cerebri) بگه‌ڕێته‌وه، که تێیدا خانه‌کانی ده‌مارگیری ده‌چنه‌وه یه‌ك؟ باری کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری پزیشکی چ ڕۆڵێك ده‌بینن؟

تا ئه‌مڕۆ نه‌توانراوه وه‌ڵامێکی دروست له زاناکانه‌وه له‌هه‌مبه‌ڕ ئه‌م دیارده‌یه ببیسترێت - هه‌روه‌ها زاناکان هێشتا له‌سه‌ر خاڵێکی هاوبه‌ش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ڕێکنه‌که‌وتوون. به‌ڵام زاناکان ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی توانیویانه زانیاری له‌سه‌ر بۆماوه‌یی ئه‌ندامانی ئه‌و پێنج خێزانه کۆبکه‌نه‌وه.

"Stefan Mundlos" له په‌یمانگای پزیشکی بۆماوه‌یی له "Charité" له‌شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانی پێیوایه، که هۆکاری شێوازی ڕۆیشتنی ئه‌ندامانی خێزانی کورد له باکووری کوردستان بۆ په‌ڕین له‌سه‌ر کرۆمۆسۆمی 17 ده‌گه‌ڕێته‌وه. هاوکات پزیشکی ئه‌ڵمانی ناوبراو گومانی هه‌یه، که ئه‌و گۆڕانکارییه به‌ته‌نها بتوانێت ببێته هۆکاری شێوازی ڕۆیشتنی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه کورده.

پزیشکی ئه‌ڵمانی به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند پزیشکێکی دیکه له زانکۆی "Bilkent" له شاری ئه‌نقه‌ره‌ توانیویانه به‌هۆی په‌ڕینه‌وه تێکچوون له‌سه‌ر جینیك به‌ناوی "VLDLR" بدۆزنه‌وه. جینی ناوبراویش به‌ڕێوه‌چوونی دروستبوونی ترشه چه‌وره‌ییه‌کان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌وانه‌ش بۆ خانه ده‌مارگیرییه‌ ته‌ندروسته‌کان گرنگن.

تیمی توێژینه‌وه‌ی تورکی پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا نووسیویانه، که په‌ڕین له جینی "VLDLR" به‌رامبه‌ر شێوازی ڕۆیشتنه له‌سه‌ر چوارپه‌ل لێپرسراوه. به‌ڵام "Stefan Mundlos" له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "من له‌ته‌ك ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و خێزانه دوو خێزانی دیکه ده‌ناسم، که هه‌مان تێکچوونی جینییان هه‌یه و که‌چی ڕۆیشتنیان ئاساییه."

پزیشکی ئه‌ڵمانی ناوبراو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ "Nicholas Humphrey" له "London School of Economics" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings"دا وه‌ڵامی نووسراوه زانستییه‌که‌ی تیمی پزیشکی تورکی ده‌ده‌نه‌وه و هه‌ردوو ناوبراو له بڵاوکراوه‌ی زانستی ناوبراودا ده‌نووسن، که جینی "VLDLR" گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌‌ش ده‌که‌وێته "Cerebellum"ی مێشكه‌وه له‌و شوێنه‌ی مێشکیشدا جووڵه‌کردن ڕێکده‌خرێت، هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی دووچاری ئه‌و گۆڕانکارییه جینییه ده‌بنه‌وه، که‌متر ده‌توانن بلانسی و‌ه‌ستاندنی خۆیان ڕابگرن. تا به‌لایه‌دا نه‌که‌ون، تووشبووان ناچارده‌بن، له‌پی ده‌ستیان بۆ هه‌نگاوه‌کانیان به‌کاربهێنن.

له ئه‌ندامانی خێزانی کورد له کوردستانی باکوور زاناکان چه‌مانه‌وه‌ی خانه ده‌مارگیرییه‌کانیان له "Truncus cerebri" دۆزیوه‌ته‌وه.

به‌پێی هه‌واڵێکی بڵاوکراوه له "BBC"‌ پزیشکی ئه‌ڵمانی "Stefan Mundlos" له‌لایه‌ن پزیشکێکی ئێراقییه‌وه ته‌له‌فونی بۆ کراوه و ئه‌و پزیشکه‌ش باس له خێزانێکی ئێراقی ده‌کات، که ئه‌ندامه‌کانی هه‌نگاوه‌کانیان ته‌نها به‌به‌کارهێنانی هه‌ر چوارپه‌لیان ده‌‌توانن ئه‌نجام بده‌ن.

بۆ سه‌لماندنی هه‌واڵه‌که‌ی پزیشکی ئێراقی کاسێتێکی ڤیدیۆیی بۆ پزیشکی ئه‌ڵمانی ناردووه و دیمه‌نی ڕۆیشتنی ئه‌ندامانی خێزانی ئێراقی تێدا ده‌رده‌خات. 

"Stefan Mundlos" ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه په‌ڕین له کرۆمۆسۆمی 17 و جینی 'VLDLR'یاندا نییه، جابۆیه ده‌کرێت باسبکرێت، که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه سێ هۆکاری تێکچوون هه‌یه، که به‌هۆیه‌وه ئه‌و مرۆڤانه له‌سه‌ر هه‌ر چوارپه‌ل ده‌ڕۆن."

یه‌کخستنی بۆچوونه‌وه‌کان و گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێکی هاوبه‌ش پێیده‌چێت هێنده سانا نه‌بێت، چونکه ئه‌ندامانی تیمی زانستی تورکی له‌سه‌ر بۆچوونی خۆیان سوورن، هه‌روه‌ها پزیشکیانی دیکه‌‌ش بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.

له‌مباره‌یه‌وه "Stefan Mundlos" ده‌ڵێت: "شێوازی نه‌گه‌یشتن به‌هیچ ئه‌نجامێکی هاوبه‌ش له زانستدا باوه."

سه‌رچاوه‌ : خۆزگه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-11 17:22:47

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

dastt xoshbet bo am hawala har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-11 17:24:14

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

too chittttttttt sweety dastt xosh beeeettt bo zaniariashhhhhh har bzhitttttt

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-11 17:30:10

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

ده‌ستی تۆش خۆش بێت شاجوان گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-11 17:32:18

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

ههههههه رێبینهۆ ناشرین ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-12 00:57:38

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

سڵاوو

هاووڕێی بەڕێزم دەستە کانت خۆش بێ بۆ بابەتەکەت

هەر کامەران بیت  ئازیزم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-12 16:30:17

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

dasty tosh xosh bet kak namo barezyt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-13 14:07:47

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

دەست خۆش بۆ بابەتەکەته هاوڕێ گیان سەرکەوتوبیت....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-13 14:14:15

HiWa_1993
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: kurdistan-slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

ده‌ست خۆش به‌ریزم سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-13 18:13:48

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: بۆچی ئه‌بێت هه‌ندێ مرۆڤ...

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net