.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كرێچییه‌كان هه‌میشه چاوه‌ڕوانن
له رۆیاڵ ستی بۆ گوندی ئه‌ڵمانی و چالاكییه لاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم
كه‌ریم سه‌لام دانیشتوی سلێمانی و ته‌مه‌ن (69)ساڵه، زیاتر له(30)ساڵ خزمه‌تی هه‌یه و ئێستا خانه‌نشینه ده‌ڵێت: من وه‌ك نموونه‌یه‌ك، ئه‌م هه‌موو ساڵه كرێچى بووم تاكو ئێستا هیچ سوودێكم ده‌ست نه‌كه‌وتوه له حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو یان ئێستا و ته‌نیا من نیم، هه‌زارانى وه‌ك من، هه‌موو ده‌زانن له سه‌ره‌تای سالاَنی هه‌شتاكان و تاكو ئێشستاش كێشه‌ی نیشته‌جێبوون سه‌رانسه‌ری عیراقی گرتۆته‌وه و حكومه‌ته‌كانی ئه‌وسا و ئێستای عیراق و هه‌رێم وه‌ك پێویست پلان و كاری جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌كردوه و زۆربه‌ی هه‌نگاوه بێ پلانه‌كانی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌میشه لاوازی و گه‌نده‌ڵی پێوه دیاره.
هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی نوێی عیراق له‌سه‌ره‌تای (2004)ه‌وه بڕیاردرا به دروستكردنی دوو ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له سه‌رانسه‌ری عیراق و له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا، له‌و كاتانه له‌سه‌ر زاری چه‌ند وته‌بێژێكی سیاسی و چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن هاتبوو كه بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌م بڕیاره ته‌رخان كرابوو، به لێكدانه‌وه‌یه‌كی بیركاری ئاسان و ئه‌گه‌ر به‌شی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی (13%) بێت ئاوا ده‌بوایه(260000) دووسه‌د و شه‌ست هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له(3) پارێزگای كوردستان دروستبكرێت و له سه‌ره‌تای ساڵی( 2007)دا به‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و به نرخێكی گونجاو دابهشبكرابایه، بهلاَم به داخه‌وه تا ئێستا له كوردستان پرۆژه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی (986)ی نه‌ته‌وه یهككرتووهكان و به تایبه‌تی پرۆژه گه‌وره‌كان زۆربه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراون.
له كۆتایی ساڵی (2007)ه‌وه تا ئێستا:
له هه‌ولێر و سلێمانی له‌سه‌ر دیواری هه‌ندێك خان‌و نووسراوه (ئه‌م خانوه بۆ كرێ ته‌نها بۆ كۆمپانیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان) یان (ئه‌م خانوه بۆ كرێ )، له هه‌ولێر ئه‌م نووسراوه له ناو چه‌ند نوسینگه‌یه‌كی كاری فرۆشتن و به كرێدانی خان‌و زه‌ویم بینی.
زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له سلێمانی سه‌ردانی ئه‌م جۆره نوسینگانهم كردبوو و تا راده‌یه‌ك زانیاریم له‌سه‌ر تێكڕای نرخ و رێژه‌ی بوونی خان‌و بۆ فرۆشتن و كرێی ئه‌و كاتانه‌م هه‌یه، به دڵخۆشییه‌وه ده‌توانم بڵێم ئێستا نرخی فرۆشتنی زه‌وی و خان‌و و بڕی كرێ و به تایبه‌تی زه‌وی نیشته‌جێبوون دابه‌زیوه به رێژه‌یه‌كی دیار، بهلاَم كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به نرخی خانوی نیشته‌جێبوون، ئیسماعیل حاجی ساڵح ته‌مه‌ن (35)ساڵ و دانیشتوی سلێمانی وه‌ك ده‌ڵێت زیاتر له شه‌ش ساڵه خه‌ریكی كڕین و فرۆشتنی خانوو زه‌وی له چه‌نده‌های نوسینگه له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئیسماعیل باس له‌وه ده‌كات ئه‌م دابه‌زینه به هۆی نه‌مانی پاره‌ی زۆر به ده‌ستی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه تا مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوی پێبكه‌ن و هه‌روه‌ها ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نه‌مانی یارمه‌تی حكومه‌ت بۆ دروستكردنی بینا وایكردووه زه‌وی وه‌ك جاران ره‌واجی نییه.
ده‌رباره‌ی به مانه‌وه و زیادبوونی رێژه‌ی كرێچی، وه‌ستا والی عه‌لی (65)ساڵ دانیشتوی هه‌واری تازه كه وه‌ستای بینایه و له هه‌مان كاتیش ئیشی كڕین و فرۆشتن و به كرێدانی خان‌و و زه‌وی ده‌كات له سلێمانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ساڵانی رابردوودا زه‌وییان وه‌رگرتووه خۆیان بێ خان‌و نه‌بوون، "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه دێن و خان‌و لای من داده‌نێن تا بۆیان به كرێبدهم، داوای پێشه‌كییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن تا بتوانن خان‌و تازه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن"، ئه‌وه‌ش بووه هۆی زۆربوونی خانوی كرێ به‌ڵام به نرخی گران و به پێشه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها به رای وه‌ستا والی هۆكارێكی تری زۆربوونی خانوی كرێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ شاره‌كانی خۆیان.
مه‌ریوان عه‌لی (40ساڵ) هه‌واڵسازه له ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان باس له‌وه ده‌كات تێكچوونی باری ئه‌منی له شاری به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عیراق بوو به هۆكاری هاتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانی عه‌ره‌ب بۆ ناو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ئه‌مه‌ش فشارێكی گه‌وره و چاوه‌ڕواننه‌كراوى خسته سه‌ر شاره‌كانی هه‌رێم و بوو به هۆی زیادبوونی بڕی كرێ و به‌رزبوونی نرخی فرۆشتنی خان‌و به رێژه‌یه‌كی به‌رز، ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه عه‌ره‌به‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وایكرد بڕی كرێ و نرخی خان‌و دابه‌زێت، به‌ڵام نرخه‌كان نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاستی جاران.
له‌م باره‌یه‌وه له لای مه‌حمود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری پارێزگای سلێمانی ئه‌م زانیاریانه‌م ده‌ست كه‌وت: شاری سلێمانی زیاتر له(73000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون ده‌گرێته خۆی، (70.7 %) كرێچی نییه، (16.3 %) به كرێیه، (13 %) جۆراوجۆره و ژماره‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به رێژه‌یه‌كی به‌رز له زۆربووندایه، هه‌روه‌ها كاك مه‌حمود وتی له‌به‌ر ناهۆشیاری و گه‌ڕانه‌وه به دوای به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی ته‌سك، كه‌سانێك هه‌ن زانیاری راست ناده‌ن و بۆ نموونه (له ساڵی پار تاكو ئێستا نزیكه‌ی (35) هه‌زار خێزان له شاری سلێمانی زیادی كردووه ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزان خۆیان كردووه به دوو خێزان تا دوو فۆرمی دابه‌شكردنی خۆراكیان هه‌بێت به‌مه‌ش دوو به‌ش له بڕی نه‌وت وه‌رگرن. ده‌رباره‌ی پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون وا پێشبینی ده‌كرێت كه نزیكه‌ی (20000) بیست هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ى (3) ساڵی داهاتوو دروست بكرێت.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌رپرسی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له مافی كرێچییه‌كان لقی سلێمانی باسی له‌وه كرد رێژه‌ی كرێچییه‌كان له شاری سلێمانی له ساڵی (2004-2005) (40-50%) بووه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی نوێى لا نییه و ژماره‌ی موبایلی په‌یڕه‌و ره‌ئوفی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دامێ به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌ویش هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر باری كرێچییان لا نه‌بوو وتیشی "داوای لێبوردن ده‌كه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌ریكی خان‌و كردنم و هیچ زانیارییه‌كی تازه‌م لا نییه".
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی (2004) و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراقی ئه‌و كات له سلێمانی و شاره‌كانی تری كوردستان، داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ردوو ئیداره‌كه له هه‌ولێر و سلێمانی كه‌وتنه چالاكی، به‌ڵام سلێمانی ده‌كه‌م به نمونه، ئه‌وكات وه‌ك بینیمان بڕیاردرا به ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی بینای چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون و له قۆناغی یه‌كه‌م دروستكردنی (6000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ناو و ده‌وروپشتی شاری سلێمانی، به‌شێكی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سیته‌ك له نزیكی شه‌قامی سه‌ره‌كی سلێمانی قه‌ڵاچوالاندا و ئه‌و كاتانه كۆمپانیایه‌كی ئیسپانی به‌ته‌مابوو دوو هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و ناوچه‌یه دروست بكات، به‌ڵام له‌پڕ له‌وحه‌ی ریكلامه‌كه نه‌ماو باسی تێكڕای پرۆسه‌كه‌ی (6000) یه‌كه‌ی نیشتهجێبوونهكهش نه‌ما.
كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری نه‌مانی ئه‌و پرۆسه‌یه، كارێكی ئاسان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانی (2004_2005) له سلێمانی كابینه‌ی حكومه‌تێكی تر هه‌بوو و ئێستا كابینه‌یه‌كی تره، و پرۆژه‌كان به چه‌ند قۆناغێكی ئاڵۆز تێپه‌ریون.
له سه‌ره‌تای (2005) كۆمپانیای نه‌وزاد له‌دایك بوو و بڵاوی كرده‌وه كه پرۆژه‌ی دروستكردنی (5000) خان‌و له ده‌وروپشتی شاری سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام زوو پرۆژه‌كه‌یان كه‌وته گێژاوی كێشه و گرفتی جۆراوجۆر كه جۆراوجۆری گومانى له لای خه‌ڵكی دروستكردووه و تا ئێستا هیچ سوود و به‌رهه‌می نه‌بووه و ئاواش له‌م بواره‌دا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر هه‌بوو وه‌ك ته‌لاره‌كانی راپه‌ڕین و ڕێگای عه‌ربه‌ت، هه‌ر چه‌ند به هه‌نگاوی باش داده‌نرێن به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون نه‌بوو.
كاك عومه‌ر حه‌مه ره‌شید یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شداربوو له پرۆژه‌كه‌ی كۆمپانیای نه‌وزاد و خه‌ونی ده‌بینی كه ببێته خاوه‌ن خانویه‌ك له‌م پرۆژه‌یه به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه‌ی تاكو ئێستا به‌رده‌وامه و نه‌هاتووه‌ته دی، وه‌ك ده‌ڵێت من نا‌ئومێد نه‌بووم، و پاره‌كه‌م رانه‌كێشا و ژماره‌كه‌م له لیستی به‌شداربووان (5038)ه وه‌ك من بزانم ژماره‌ی به‌شداربووانی ئه‌م پرۆژه‌یه گه‌یشته(5400) به‌شداربوو، به‌ڵام (4460)یان پاره‌كه‌یان راكێشا و پرۆژه‌كه‌یان جێهێشت، ئێستا من به‌رده‌وام ده‌بم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (بیابان) و (7) هه‌زار دۆلارم ته‌سلیم كردوه و چاوه‌روانم، به‌ڵام حه‌لیمه خان دایكی ئاوات دانیشتوی سه‌رچنار و منیره خان دایكی محه‌مه‌د دانیشتوی ێابونكهران له سلێمانی زوو گومان كه‌وته دڵیان وپارهكهیان راكێشا.
له‌سه‌ر شه‌قامی تووی مه‌لیك به‌رامبه‌ر به مه‌كته‌بی جه‌مال تاهیر سه‌ردانی كۆمپانیای (بیابان)م كرد ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ست به ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه‌ی كۆمپانیای (نه‌وزاد) ده‌كات، هونه‌ر عومه‌ر سورچی خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كۆمپانیایه پێیڕاگه‌یاندم: دوو كۆمپانیا دامه‌زراوه بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه‌ی (كۆمپانیای نه‌وزاد) (كۆمپانیای بیابان و كۆمپانیای هونه‌ر) و ئێستا كار به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پلانێك كه له ماوه‌ی (3) ساڵدا نزیكه‌ی (1700) خان‌و دروستبكرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه(600) خان‌و له كۆتایی (2008) ته‌سلیمی هاوڵاتیان بكه‌ین.
كاك هونه‌ر سورچی زۆر جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زوو (قه‌رزی عه‌قار) بداته هاوڵاتیان تا بتوانن له رێی كۆمپانیای (بیابان) ببن به خاوه‌نی خانوی خۆیان و له كرێچێتی نه‌جاتیان بێت كاك هونه‌ر له سه‌ره‌تا باسی له‌وه ده‌كرد ئامانجی سه‌ره‌كی كۆمپانیای بیابان خزمه‌تی چینی فه‌قیره، كه پرسیم له‌سه‌ر نرخ و شێوازی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره وتی: له پێشان بڕێك پاره ته‌سلیم ده‌كرێ له‌گه‌ڵ نوسینی گرێبه‌سته‌كه، له دواییدا قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵ ئاستی بیناسازی ده‌بێ پاره ته‌سلیم بكرێت، ده‌رباره‌ی نرخه‌كان دوو جۆره خان‌و هه‌یه جۆرێك به نزیكه‌ی (3) هه‌زار دۆلار و جۆرێكی تریش به نزیكه‌ی (5) هوزار دۆلاره، ده‌رباره‌ی خزمه‌ت گوزاری له‌م پرۆژه‌یه كاك هونه‌ر وتی تائێستا به ته‌واوه‌تی هیچ كارێكی خزمه‌تگوزاری ده‌ستی پێنه‌كراوه و ئه‌وه‌شی وت تۆڕی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و جاده و شۆسته‌ی سه‌ره‌كی و ناوه‌وه‌ی پرۆژه‌كه كه ته‌واو ده‌بێت تێكڕای تێچوون دابه‌شده‌كرێت له‌سه‌ر كڕیاری ئه‌م خانوانه.
ده‌بێ بزانین ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وه نزیك دێی قڕگه و سه‌رووی ناوچه‌ی كانی با له‌ودیو شه‌قامی بازنه‌یی (60)مه‌تری له سلێمانی.
له‌م باریه‌وه هاوبه‌ش عوسمان كارمه‌نده له ناوچه‌ی كانیبا باسى له‌وه كرد له كانیبا كه ده‌كه‌وێته نزیك خانوه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی كۆمپانیای (بیابان) به‌ڵام نزیكتره له شه‌قامی (60)مه‌ترى، نرخه‌كانی خانوی نیشته‌جێبوون له(25000ـ40000) دۆلاره و ئه‌و ناوچه‌یه زۆربه‌ی كاری خزمه‌تگوزاری بۆ كراوه.
له سه‌ره‌تای ساڵی (2007) و سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی یاسای نوێ و به‌رهه‌م هێنان له كوردستاندا، كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی به چالاكی خۆى كرد و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌هێز له دایكبوون و ئه‌مه نمونه‌یه‌ك: پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له بواری بیناسازی، كه پرۆژه‌ی دروستكردنی بینای شارۆچكه‌یه‌كی مۆدێرن به ناوی گوندی ئه‌ڵمانی، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی (60)مه‌تری (مه‌لیك مه‌حمود) له سلێمانی، له‌م پرۆژه‌یه دوو شت سه‌رنجی راكێشام، یه‌كه‌م: ئاست و شێوازی بیناكان، دووه‌میشیان: خێرایی پرۆسه‌ی بیناسازی له‌م سایته‌دا (شوێنی پرۆژه له‌كاتی كاركردن)، وێنه‌ی ئه‌م سایته، سایتێكی تری هێنایه بیرم، ئه‌و سایتی پرۆژه‌ی دروستكردنی (140) خان‌و بۆ مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی، كه ده‌كه‌وێته نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی شارۆچكه‌ی به‌كره‌جۆ له نزیك سلێمانی.
پرۆژه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی پرۆژه‌یه‌كه له ژێر چه‌تری یاسای نوێى وه‌به‌رهێنان له‌كوردستاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شۆخان حسین ـ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتن له كۆمپانیای (نالیا) كه كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانه له بواری بیناسازی و چه‌ند ئه‌ندازیارێكی پسپۆر دایانمه‌زراندووه، باس له‌وه ده‌كات كه پرۆژه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن كۆمپانیای نالیاوه بیست و نۆ ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه، شاره‌وانی سلێمانی زه‌وی ئه‌م پرۆژه‌ی دابینكردوه‌و له(11112007) ده‌ستكرا به دروستكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه.
وه‌ك شۆخان ئاماژه‌ى پێدا سێ جۆر بینا له‌گوندی ئه‌ڵمانیدا هه‌یه، جۆری یه‌كه‌م: شه‌ست ڤێلای سێ نهۆمییه كه له‌سه‌ر رووبه‌ی (204 -220) مه‌تر دووجایه، هه‌ر یه‌كه‌یان گه‌راج و باخی تیادایه، نرخه‌كه‌ی (170) هه‌زار تا (200) هه‌زار دۆلاره.
جۆری دووه‌میش بریتییه له(320) شوقه به رووبه‌ری (125-200) سه‌د وبیست و پێنج تا دووسه‌د مه‌تر دووجایه و نرخه‌كه‌ی حه‌فتا و پێنج هه‌زار تا هه‌شتا و پێنج هه‌زار دۆلاره، هه‌موو بیناكانی ئه‌م پرۆژه‌یه به دیزاین و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو دروستكراوه، كه (عزل) دابڕانێكی باش له سه‌رما و گه‌رما و ده‌نگ دابین ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای (Sismo Panel) سیستمی بیناسازی ئه‌ڵمانی، پرۆژه‌كه‌ش ئه‌م جۆره خزمه‌ت گوزاریانه له‌خۆده‌گرێت: له گوندی ئه‌ڵمانی (وێزگه‌ی كاره‌با و تۆڕی ئاوی تایبه‌ت به‌م پرۆژه‌یه داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر ئه‌ركی نالیا) واته، كاره‌بای فوول و ئاوی (24) كاتژمێره دابین كراوه، بنكه‌ی ته‌ندروستی و پۆلیس و دایه‌نگه‌ی هه‌یه‌و له ساڵی یه‌كه‌م هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بێ به‌رامبه‌ره، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ی نمونه‌یی تیادایه به زمانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی شیاو و باوه‌ڕپێكراو بۆ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، جگه له‌وه‌ش سۆپه‌رماركێتی نۆ نهۆمی كه هاوشێوه‌ی نییه له سلێمانی و به‌نزینخانه‌ی تایبه‌ت و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كى ئوتومبێلی تێدا دابین كراوه، له‌گه‌ڵ بوونی سیاج و شۆسته‌ی مۆدێرن و سكیورتی به ئامێر و كامیرای چاودێری پێشكه‌وتوو.
هه‌موو ئه‌ساس و ناوماڵی مۆدێرن له‌سه‌ر دیزانی كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی شوقه و ڤێلاكان دامه‌زرێنراون هه‌تا هێڵی سه‌ته‌لایت به كێبڵ بۆیان چووه.
له هه‌مووى گرنگتر ئه‌م پرۆژه‌یه رێژه‌ی (انجاز) راییكردنی كاره‌كانی له ماوه‌ی (4) مانگ(%60-40) ی كاره‌كه ئه‌نجام دراوه.
به‌رامبه‌ر به‌م پرۆژه‌یه و له په‌راوێزی به‌راوردكردن: پرۆژه‌ی دروست كردنی (140) خان‌و بۆ مامۆستایانی زانكۆ سلێمانی:
له سایتی پرۆژه‌كه‌دا هاژه مهحمودـ نوێنه‌ری ده‌زگای پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م پرۆژه‌یه به‌پشگیری د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له ساڵی (2004) ده‌ستی پێكراوه‌و نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانكرابوو له لایه‌ن ده‌زگای په‌یوه‌ندیداری زانكۆ سه‌رپه‌رشتی كراوه‌و بۆ جێبه‌جێكردن درا به به كۆمپانیای ئه‌سڵانی توركی كه ده‌بوایه بۆ ماوه‌ی ده مانگ جێبه‌جێ بكرێت، "دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌م كۆمپانیایه به كاره‌كانی خۆی، نوێنه‌ری زانكۆ د.ره‌ئوف دیزاینی خانوه‌كانی گۆڕی، كردیان به‌دوو نهۆم، ئه‌مه‌ش وایكرد ئیشه‌كه بوه‌ستێت، له دوای ماوه‌یه‌ك بودجه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه زیادكرا بۆ نۆ ملیۆن و سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت هه‌زار دۆلار"، وه‌ك هاژه مه‌حمود ئاماژه‌ی پێدا كۆمپانیا توركییه‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرده‌وه و هه‌یكه‌لی بیناكان و سه‌قفه قرمیدییهكانیان ته‌واوكرد و كاره‌كه‌ی به نوقسانی به‌جێهێشت"، هێڵی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و وتۆڕی كاره‌با و شه‌قام و شۆسته‌كانی ناوه‌وه‌ی تا ئێستا بۆی نه‌كراوه، له(1 92007) لیژنه‌یه‌ك له ده‌زگای پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه دامه‌زرا و له‌و كاته ئێمه خه‌ریكی ته‌واو كردنی بیناكان به‌ڵام نازانین كه‌ی كار بۆ تۆڕی خزمه‌تگوزاری ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌ندازیار شێرزاد فه‌ریق ـ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای (مه‌بانی) له زانكۆی سلێمانی باس له‌وه ده‌كات كه پرۆژه‌ی (140) خان‌و بۆ مامۆستایانی زانكۆ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر قه‌راری (986)ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكرابوو "، له لایه‌ن رێكخراوی (UNesco)و به به‌شداری كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی كه د.ره‌ئوف نوێنه‌ری بوو ئه‌و پرۆژه‌یه دیزاین كرابوو، به‌ڵام پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق له به‌هاری (2003) ده‌ستپێكرا و جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ستا، له (2004)دا له‌سه‌ر بڕیاری د. به‌رهه‌م صالح زۆربه‌ی پرۆژه‌كان درایه ده‌زگای پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م ده‌زگایه به ته‌نده‌ر درایه كۆمپانیای (Aselsan)ی توركی، له‌وه‌دا هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه له لای ده‌زگای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی له لای كاك حه‌مه ره‌شیده كه خۆی پێش (2003) له رێكخراوی (UNesco) كاریكردوه".
جێی ئاماژه‌یه دواڕۆژی ئه‌م (140) خانوه له لایه‌ن زۆربه‌ی مامۆستایانی زانكۆ نه‌زانرابوو وه‌ك د. رووپاك عومه‌ر و د.شوان حه‌مه ێالح مامۆستایانی كۆلێجی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی ده‌ڵین ئه‌م خانوانه كاتی خۆی له رێی (قورعه‌وه) یان ده‌خرێنه (مه‌زاده‌وه) و هه‌ر مامۆستایانی زانكۆ به‌شداری ده‌بن به‌ڵام ئێستا هیچ زانیارییه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژیه نییه. د. كوێستان جه‌مال له كۆلێجی په‌روه‌رده له‌م باره‌یه‌وه وتی دواهه‌مین زانیاریم كه ئه‌و خانوانه فرۆشراون به‌و كه‌سانه كه زوو ناویان نوسیبوو به نرخی (50000) په‌نجا هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام هیچیان ناناسم.
دواترین چالاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون:
رۆژی (4) شه‌ممه(1452008) جه‌مال عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی حكومه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاند: " سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له وه‌زاره‌تی پلاندانان كردووه لیژنه‌یه‌كی پسپۆر پێكبهێنێت به به‌شداریكردنی نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و وه‌زاره‌تی پلاندانان و ده‌زگای وه‌به‌رهێنان، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و قه‌یرانی نیشته‌جێبوون له سێ شاره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و روونیشی كرده‌وه كه له دوای ساڵی (2003)دا قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر رووی كردۆته شاره سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان ئه‌مه‌ش وایكرد كه رێژه‌ی كرێچی به‌رز ببێته‌وه و بگاته نزیكی (50%) "
له كۆتاییدا
ده‌بێ گه‌شبین بین كه تێكرای ئه‌م زانیارییانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه پرۆژه‌ی جۆراوجۆری بیناسازی، له تێكڕای شاره‌كانی كوردستان دامه‌زراون و هه‌ندێكیان له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و په‌رله‌مانی كوردستان له پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی رابردوو (پرۆژه‌ی قه‌رزی عه‌قار)ى په‌سه‌ند كرد، وا پێشبینی ده‌كرێت كه ئه‌م جۆره پرۆژانه كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوببات.
cawder

له‌سه‌ر هێڵ نییه