❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-13 12:26:36

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی له‌مافه‌كانی منداڵان









چۆنێتی ره‌فتارو مامه‌ڵه‌ی هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ منداڵاندا، گرنگرترین پێوه‌ری پێشكه‌وتوویی و ئازادیبوونیی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه‌، منداڵان له‌هه‌موو شتێك گرنگترن و له‌پێشترن له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی، ئایدۆلۆژی، ئابووریی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ( یه‌كه‌م منداڵان) له‌به‌نده‌كانی پێكهاتنی سه‌نته‌ری منداڵان، ئازاری 1999
كاتێك مرۆڤ چاو له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و پێشێلكارییانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا روبه‌ڕووی منداڵان ده‌بنه‌وه‌، بۆمان سه‌خت ده‌بێت چۆن و به‌چ زمانێك ئه‌م رۆژه‌و ئه‌م یاده‌ له‌منداڵان پیرۆز بكه‌ین! ئایا به‌ڕاستی منداڵان تاچه‌ندێك ئه‌م رۆژه‌ به‌ڕۆژی خۆیان ده‌زانن؟ رێژه‌ی چه‌ند له‌سه‌دی منداڵان به‌م رۆژه‌ ئاشنان؟
منداڵه‌ چاوگه‌شه‌ خۆشه‌ویسته‌كان، په‌روه‌رده‌كاران، دایكان و باوكان، به‌رگریكه‌رانی مافه‌كانی منداڵان.
1/6 رۆژی جیهانی منداڵان بڕیاره‌ یادی رۆژی به‌ یاساكردنی مافه‌كانی منداڵان بێت، رۆژی كۆتاییهێنان به‌ توندوتیژی و هه‌موو جۆره‌ هه‌ڵاواردنێك بێت له‌دژی منداڵان، بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوودا به‌شێكی زۆر له‌وڵاتانی دنیا جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی منداڵانیان ئیمزاكردو بڕیاریاندا كه‌ له‌وڵاتی ژێر حاكمیه‌تی ئه‌واندا چیتر مافه‌كانی منداڵان پیشێل نه‌كرێت و به‌پێی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌ به‌رگری له‌مافه‌كانی منداڵان بكه‌ن و پێداویستییه‌كانی ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و منداڵان به‌چاوی رێزو حورمه‌ته‌وه‌ ته‌ماشا بكه‌ن.
به‌ڵام به‌ چاوگێڕانێكی خێرا به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ژیانی منداڵانداو به‌پێی ئه‌و ئامارو راپۆرتانه‌ی كه‌ گۆشه‌یه‌كی زۆر بچكۆله‌ی ژیانی واقیعی منداڵان نیشانده‌دات، ته‌نانه‌ت له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و وڵاتانه‌دا كه‌ ئیمزای ئه‌م مانیفێسته‌یان كردووه‌، ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا به‌رۆكی به‌ منداڵان گرتووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ عیراقی داگیركراوی ژێر ده‌ستی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانیانی له‌لایه‌ك و ژێرته‌راتێنی ده‌سته‌و گروپی تیرۆریستی و بێده‌سه‌ڵاتیی حكومه‌تی عیراق له‌لایه‌كی تر چاولێبكه‌ین و لێره‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ین، له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێكدا كه‌ ئیدعای دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كات، به‌ڕاستی مرۆڤ نازانێت باس له‌ كام یه‌ك له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی منداڵان بكات، باس له‌و ده‌یان منداڵه‌ بكه‌ین كه‌ رۆژانه‌ ده‌كوژرێن و له‌ ده‌وروبه‌ری شارفڕێده‌درێن، ئه‌وانه‌ی ده‌بن به‌ قوربانی شه‌ڕی تیره‌و ئایینی، ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ لاقه‌ ده‌كرێن و ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرێته‌سه‌ر، ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ مادده‌ی بێهۆشكه‌ریان پێده‌درێت، ئه‌و هه‌زاران منداڵه‌ی له‌زیندانی ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكیدان و رۆژانه‌ ده‌تۆقێندرێن، یان ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ بۆ كاری تیرۆریستی و خۆته‌قاندنه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر 100 دۆلاردا پارچه‌كانی له‌شی خۆیان به‌حه‌وادا ده‌به‌ن.....هتد.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ و هیومان رایتس و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌كانی تر، به‌شێكی به‌رچاو له‌ته‌قاندنه‌وه‌كان و كاره‌ خۆكوژییه‌كان له‌لایه‌ن منداڵان و لاوانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن، سه‌ختی باری ژیانی خێزانه‌كان و بێكاریی وایكردووه‌ كه‌ڕێژه‌ی وازهێنان له‌قوتابخانه‌كان و رووكردنه‌ مه‌یدانه‌كانی كار له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ ببێته‌ دیارده‌یه‌كی به‌رچاو و 30% منداڵان نه‌خوێنده‌وارن
له‌ كورستانیشدا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عیراقدا وه‌زعییه‌تێكی ئارام و جێگیر هه‌یه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ باس له‌باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی ده‌كات و باس له‌ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌كات، بۆ گه‌ناوی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی به‌رۆكی به‌ده‌سه‌ڵاتداران گرتووه‌و ژیانی منداڵان و ژنانیان هه‌ر له‌بیر نییه‌و راده‌ی رووداو و هه‌وڵی كوشتنی منداڵان و ژنان له‌م هه‌رێمه‌دا به‌رزه‌، رۆژ نییه‌ له‌ڕێی میدیاكانه‌وه‌ هه‌واڵی كوشتنی ژنان و منداڵان نه‌بیستین، به‌ڕاستی له‌ كه‌م جێگه‌ی دنیا به‌ئه‌ندازه‌ی كوردستان ئه‌م تاوانانه‌ له‌دژی ژنان و منداڵان بڵاوده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته‌ ده‌ستی میدیاكان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ نیشانده‌دات كه‌ وه‌زعی منداڵان روو له‌ كوله‌مه‌رگییه‌و جگه‌ له‌نه‌بوونی یاسای به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی منداڵان، نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی ژیان و قوتابخانه‌، توندوتیژی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ به‌منداڵان له‌گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ له‌ئێرانی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، یه‌كه‌مین وڵاته‌و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی دنیایه‌ بۆ له‌سێداره‌دان و چاوهه‌ڵكۆڵینی منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵان و قه‌ساسكردن و سه‌نگساركردن، زۆرجاریش ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ته‌مه‌نیان له‌ژێر 15 ساڵاندایه‌ له‌زینداندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن تا ته‌مه‌نیان گه‌وره‌ ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی له‌سێداره‌ بدرێن یان چاوه‌كانیان هه‌ڵكۆڵن.
محه‌مه‌د ره‌زا موسه‌وی شیرازی و سه‌عید قه‌نبه‌ر زاهی له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵان و 17 ساڵاندا بوون كاتێك كه‌ تاوانیان ئه‌نجامدا، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ زیندانیكران بێئه‌وه‌ی كه‌سوكاریان چاویان پێیان بكه‌وێت، له‌ 22 ی ئه‌پریل و 27 ی ئایاردا هه‌ردووكیان له‌سێداره‌دران.
له‌ئه‌فغانستانی كاولكراوی بن ده‌ستی تیرۆریستانی قاعیده‌و تاڵیبانه‌كان له‌لایه‌ك و حكومه‌تی كارازی و ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كی تره‌وه‌ جگه‌ له‌بوونی هه‌مان یاساكانی حكومه‌تی ئیسلامی ئێران، جگه‌ له‌چادرپۆشی منداڵانی كچ و بورقه‌، سته‌م و بێمافی چ باسێك له‌مافه‌كانی منداڵان نییه‌.
له‌سایه‌ی شێخ و عه‌شیره‌ته‌كانی سعودیه‌و حوكمی و پیاوسالاریدا قه‌ساس و به‌ردبارانكردن ساده‌ترین تاوانه‌ كه‌ منداڵان و ژنان روبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌، له‌سوریای ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كیدا كاركردن به‌منداڵان و فرۆشتنی جه‌سته‌ی ناسكیان بۆ كاری سێكسی له‌ مه‌لهاكانی دیمه‌شقدا یه‌كێكه‌ له‌دیارده‌ به‌رچاوه‌كان و جگه‌ له‌كاركردن به‌منداڵان و به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌دژیان.
به‌پێی هه‌مان راپۆرت له‌ مه‌غریب و میسرو زۆرێك له‌ دونیای عه‌ره‌ب، به‌شی زۆری ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ له‌ دادگادا پرسینه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 70% تا 80% ی تاوانه‌كان، ئه‌و تاوانانه‌ن كه‌ له‌دژی منداڵان ئه‌نجامده‌درێن، به‌شێكیش له‌دژی منداڵانی قاسیرین، كاركردن به‌ منداڵان له‌ به‌نگلادیش و هیندستان، ته‌نانه‌ت له‌كۆمپانیای سۆنی ئه‌ریكسۆنی سویدی له‌و وڵاتانه‌دا، هه‌وه‌ها لاقه‌ كردنی منداڵان و بێمافییه‌كانیان، توندوتیژی له‌دژی منداڵان له‌ئه‌مه‌ریكای لانكه‌ی "دیموكراسی" و كۆێ و كوێ تری دنیا.
چه‌كداركردنی منداڵان و به‌ كوشتدانیان له‌سریلانكا، ئه‌سیوپیاو سۆمال و زۆرێك له‌وڵاتانی ئه‌فریقا، ئه‌مانه‌ ته‌نها ئه‌و گۆشه‌ بچكۆله‌یه‌ له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی منداڵان كه‌ڕۆژانه‌ له‌ڕێی میدیاكانه‌وه‌ به‌رچاومان ده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ دوور له‌چاوی خه‌ڵك و میدیاكانداو له‌نێو چوار دیواری ماڵه‌كانداو له‌پشتی ده‌رگا كلۆم دراوه‌كانه‌وه‌ رووده‌ده‌ن بێئه‌وه‌ی كه‌س پێبزانێت.
خه‌ڵكی ئازادیخواز... مرۆڤ دۆستان
ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ سه‌خته‌ی ژیانی منداڵان، گه‌وره‌ترین كاره‌سات له‌كۆمه‌ڵگادا ده‌خوڵقێنێت، كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستی منداڵان پێشده‌كه‌وێت و به‌هره‌یی منداڵان كۆمه‌ڵگایه‌كی باڵا زانست به‌دیدێنێت، په‌روه‌رده‌ی توندوتیژی، مرۆڤی توندوتیژ و مافیا به‌رهه‌مدێنێت، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی به‌شێك له‌م ئینسانه‌ بچكۆلانه‌ ده‌بن به‌قوربانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ نا مرۆڤانه‌یه‌، له‌هه‌مان كاتدا نه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی منداڵان له‌ كۆمه‌ڵگاداو نه‌بوونی زانیاری پێویست له‌باری مرۆییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌منداڵان و مافه‌كانیان، زاڵبوونی فه‌رهه‌نگی كۆنه‌په‌رستی و كلتوری دواكه‌وتووانه‌، ده‌ستی گه‌وره‌كان ئاوه‌ڵا ده‌كات بۆ تاوانكاریی له‌دژی منداڵان.
با به‌هه‌موومان به‌ر به‌م مه‌رگه‌سات و تاوانكارییانه‌ له‌دژی منداڵان بگرین، له‌پێناو په‌روه‌رده‌یه‌كی ئارام و هێمن و دابینكردنی پێداویستی ژیانی منداڵان، له‌قوتابخانه‌و نێو خێزان و كۆمه‌ڵگادا، له‌پێناو دوا رۆژێكی پرشنگدار بۆ منداڵان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان، بۆیه‌ له‌م رۆژه‌دا پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵ و خه‌باتمان به‌ده‌وری داخوازی به‌ یاساییكردنی مافه‌كانی منداڵاندا چه‌قبه‌ستوو بكه‌ین.
بژی رۆژی 1- 6 رۆژی به‌ یاساییكردنی مافه‌كانی منداڵان، به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌كانیان و كۆتاییهێنان به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانیان.
سه‌نته‌ری به‌رگریی له‌مافه‌كانی منداڵان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-13 13:20:18

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-13 13:42:18

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت کاکەملازم گیان سەرکەوتوبیت....  

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-13 18:42:21

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-14 21:37:57

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت كاكه باخه وان كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-14 21:41:21

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت كاكه ده روناى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-14 22:18:12

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت سؤزى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-15 12:39:04

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

ده سته كانت خوش

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-15 22:35:39

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت كاكه هه ريم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-15 22:38:37

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

ده‌ستت خۆش بیت کاکه‌ ملازم گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌



ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-03-07 04:19:11

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875
WindowsXPMSIE7

Re: راپۆرتی سه‌نته‌ری به‌رگریی

زؤر سوباس كاكه ده شتى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net