.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پێڵاوی پاژنه به‌رز و کاریگه‌رییه‌کانی :
سه‌باره‌ت به پێلاوی پاژنه به‌رزو قسه‌كردن له‌سه‌ر حه‌زی ئافه‌ره‌تان بۆ له‌پێكردنی ئه‌و جۆره پێلاوهو هۆكاریو ره‌نگدانه‌وه‌كانی, چه‌ند كه‌سێكمان دواند كه سه‌ره‌تا(ش. ڕ)كه‌ته‌مه‌نی 25 ساڵه‌و كارمه‌ندی ته‌ندروستیه وتی: پێڵاوی پاژنه به‌رزم پێ جوانه‌و زۆریش حه‌زم لێ یه, بهلاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتم دێشێو ده‌زانم بۆ ته‌ندروستیم خراپه له‌پێ ناكه‌م. بهلاَم (ئاره‌زوو) كه ته‌مه‌نی 24ساڵه‌و كارمه‌ندی هه‌مان شوێن بوو وتی: زۆر حه‌زی له‌پێڵاوی پاژنه به‌رزه‌و زۆری لاجوانه له‌پێشی ده‌كات, چونكه پێم وایه پێڵاوی به‌رز جه‌سته رێك دهخاتو له‌نجه‌ولار جوان ده‌كات. بهلاَم هاوڕێیه‌كی تریان كه له ته‌نیشتیان وه‌ستابوو ناوی( ئامین,م) بوو به‌م شێوه‌یه هاته قسه‌و وتی: من پێڵاوی به‌رزم لا جوانه بهلاَم له‌پێی ناكه‌م, له‌به‌رئه‌وه‌ی بالاَم به‌رزه‌و حه‌ز ناكه‌م له‌وه بهرزتربم. (سارا)ی ته‌مه‌ن 20 ساڵ, كه خوێندكاری سێیه‌می ناوه‌ندی بوو له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له ده‌ڵێت: به‌ڵێ ئه‌و جۆره پێلاَوانه له پێ ده‌كه‌م, بهلاَم له هه‌موو كاتێكدا نا, به‌ڵكوو به‌س له‌ئاهه‌نگه‌كان بۆسه‌ر جلی كوردی چونكه زۆر له‌پێكردنی پێلاوی پاژنه به‌رز باش نیه‌و زیانی زۆره بۆ ته‌ندروستی. (ده‌ریا)ش كه پێنج ساڵ له(سارا) هاورێی بچوك تر بوو وتی: من پێلاوی پاژنه به‌رز له‌پێ ده‌كه‌م زیاتر بۆ سه‌رنج راكێشانی به‌رامبه‌ره‌كه‌م. گه‌نجێكی تر به ناوی (خه‌نده, ح) ته‌مه‌ن 21ساڵ, كه خوێندكاری ئاماده‌یی پیشه‌یی بوو, به پێچه‌وانه‌ی كچه‌كانی پێشتره‌وه ده‌ڵێت: نه‌خێر له‌پێی ناكه‌م چونكه حه‌زی ناكه‌م. له كۆتاییدا دكتۆر (ئالان نهاد ابتر) وه‌ك كه‌سێكی پسپۆر له بواری ته‌ندروستیدا, هۆكارو كاریگه‌ریه‌كانی پێلاوی پاژنه به‌رزی به‌و شێوه‌یه شیكردوه: پێلاَوی پاژنه به‌رز زیاتر ئازاری پشت دروست ده‌كات, وه‌ك ئینزیلاقو شكانی فه‌قه‌رات. هه‌موو پێلاوێكی پاژنه به‌رز ئه‌گه‌ر به‌رزیه‌كه‌ی له‌پێنج سانتیم زیاتر بێت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جومگه‌ی پاژنه پێ‌و كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كێشی له‌ش به‌نایه‌كسانی دابه‌ش بێت به‌سه‌ر جومگه‌ی قاچ‌و ئه‌مه‌ش پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی روشاندنی كركراگه‌ی جومگه‌ی قاچوئهبێته هۆی (سوفان)ی ئه‌و جومگه‌یه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیوی پشته‌وه‌ی ئه‌ژنۆش ئه‌گۆڕێ له‌گه‌ڵ جومگه‌ی سمت هه‌روه‌ها فه‌قه‌راتیش ئه‌بێته هۆی دروست بونی ئازاری زۆر له‌ئه‌ژنۆ له‌گه‌ڵ فه‌قه‌رات. بهدوبارهبونهوهی له‌پێ كردنی پێڵاوی به‌رز له ئاینده‌دا ده‌بێته هۆی دروست كردنی (سوفان)ی ئه‌ژنۆو فه‌قه‌رات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆیه پێلاَوی به‌رز زیاتر ئازاری پشت دروست ده‌كات له‌ئافره‌ت وه‌ك لهئینزیلاقو شكانی فه‌قه‌رات هه‌روه‌ها ئازاره‌كه زیاتریش ئه‌بێت له‌و ئافره‌تانه‌ی كێشیان زۆره.
پ: (سوفان) چیه؟
مانای سوفان ئه‌وه‌یه له‌به‌ینی هه‌موو دوو ئێسقانێك كركراگه‌ی تێدایه, ئه‌و كركراگهیه هه‌موو پهستانو كێشی زیاده كركراگهكه هه‌ڵی ئه‌مژێت, تاوه‌كو زه‌ره‌ر نه‌بێ بۆ ئێسقانه‌كه, بهلاَم له‌حاله‌تی سوفان كركراگهكه نه‌رم ئهبێتو دڕاندنی تێ ده‌كه‌وێت, كێشه زیاده‌كه, ئێسقانه‌كه هه‌ڵی ئهمژێتو ده‌بێته هۆی دروست كردنی ئێسكی زیاده‌و ئازاری ئێسقانیش.
پێویسته پێلاوی پاژنه به‌رز له‌پێ نه‌كرێت باشتر وایه پێڵاوی فلات له‌پێ بكرێت وئه‌گه‌ر له‌پێش كرا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌بێت.
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆیه پێلاَوی به‌رز زیاتر ئازاری پشت دروست ده‌كات له‌ئافره‌ت
zor rasta ....
har bjeet hawree bo am babata baswda

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاوڕێ گیان....هیوادارم ئیتر کچان پێڵاوی فلات له پێ بکه‌ن....ههههههه.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئه‌زیزم....
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت....
بەهیوای بەردەوامیت.....
ئاسودەو کامەران بیت ...

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئه‌زیزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه