❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوه‌كان مافی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-16 15:24:57

ranj spiyaly
گه‌نجینه‌ی زانیاری
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-14
دواترین سه‌ردان: 2012-02-19
په‌یامه‌كان: 223
ویبگه‌

پیاوه‌كان مافی

http://pukmedia.com/kurdish/images/stories/news_small/herem2008/hjab.jpg

پیاوه‌كان مافی سێكس- یان نیه!

دوای هاوسه‌رگیریی مسیار "ز‌واج المسیار" و "زه‌واجی مصیاف" و "زه‌واجی مه‌حارم"، ئێستا له‌سعودیه‌ زه‌واجێكی نوێ په‌ره‌یسه‌ندوه‌ ئه‌ویش هاوسه‌رگیریی "وناسه‌" یه.
له‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌دا به‌پێی شه‌رع، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیريی پیاوێكی به‌ساڵاچوو له‌گه‌ڵ كچێك یان بێوه‌ژنێك كه‌ له‌ته‌واوی توانای كاركردن و خزمه‌تكردندا بێت، ده‌به‌سرێت به‌ڵام پیاوه‌كه‌ مافی ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا نیه‌.
ئه‌م پیاوه‌ به‌ساڵاچوانه‌ به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریه‌ ره‌سمیه‌ی كه‌ حكومه‌تی سعودیه‌ دوای وه‌رگرتنی فه‌توا له‌ده‌سته‌ی باڵای فه‌توای ئه‌و وڵاته‌ په‌سه‌ندیكردووه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ داوای خزمه‌تكردن و گاڵته‌وگه‌پ و منداڵ به‌خێوكردن له‌ئافره‌ته‌كه‌ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای كاری سێكسی لێبكات.
ئافره‌ته‌كه‌ش وه‌ك هه‌ر گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیريی ئاسایی ده‌توانێت داوای ماره‌یی و نه‌فه‌قه‌و شتی له‌و بابه‌ته‌ له‌پیاوه‌كه‌ بكات.
زانا ئاینیيه‌كانی سعودیه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كچانی سعودیه‌ به‌ته‌مه‌ندا چوون و چانسی زه‌واجیان نه‌بووه‌ یان ته‌ڵاقدراون و بێوه‌ژنن" بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ به‌كارێكی شه‌رعی و گونجاو ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه‌پیرانه‌ ببنه‌ په‌رژینێك بۆ ئه‌و قه‌یره‌كچ و بێوه‌ژنانه‌ له‌هه‌مان كاتیشدا ترسی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ش به ئه‌نجامدانی كاری سێكسی نابێت چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌‌ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده‌ به‌ساڵاچوون كه‌ توانای كاری سێكسیان نه‌ماوه یان ئێجگار لاواز بووه‌.

puk media

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ranj spiyaly (2008-06-16 15:25:56)

Kurdzhin
a friend is sweet when it is new
but it is sweeter when it is  true
do you know what ? it is sweetest when it is you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net