❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه‌زڵی وته‌ی (لا إله الا الله):

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-16 15:53:43

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

فه‌زڵی وته‌ی (لا إله الا الله):

ئه‌م وته‌یه‌ فه‌زڵێكی مه‌زن و جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی لای خودا هه‌ن، هه‌ركه‌سێك به‌ ڕاستگۆیی بیڵێت؛ خودا ده‌یخاته‌ به‌هه‌شت، هه‌ركێش به‌ درۆزنی بیڵێت؛ ئه‌وه‌ خوێن و ماڵی پارێزراو ده‌بێت و حسابی دیكه‌ی ده‌كه‌وێته‌ لای خودای گه‌وره‌، ئه‌م وته‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پیته‌كانی كه‌من و له‌سه‌ر زمانیش ئاسانه‌؛ به‌ڵام له‌ ترازوودا گه‌لێك سه‌نگینه‌، له‌ ئه‌بو سه‌عیدی خودرییه‌وه‌ (رضی الله عنه) كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «قال موسى عليه السلام: يا رب علمني شيئا أذكرك به وأدعوك به؟ قال: يا موسى قل: لا إله إلا الله، قال: يا رب كل عبادك يقول هذا، قال: قل: لا إله إلا الله، قال: لا إله إلا أنت، يا رب إنما أريد شيئا تخصني به، قال: يا موسى لو كان السماوات السبع وعامرهن غيري والأرضين السبع في كفة ولا إله إلا الله في كفة مالت بهن لا إله إلا الله» (٨) ، واته‌: "مووسا (علیه السلام) گوتی: خودایه‌ شتێكم فێر بكه‌ كه‌ یادی تۆی پێ بكه‌م و پێی پاڕێمه‌وه‌ لێت؟ خودا فه‌رمووی: ئه‌ی موسا! بڵێ: (لا إله إلا الله)، موسا گوتی: خودایه‌! خۆ هه‌موو به‌نده‌كانت ئه‌مه‌ ده‌ڵێن، خودا فه‌رمووی: تۆ بڵێ (لا إله إلا الله)، گوتی: خۆ هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قین نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ، به‌ڵام خودایه‌ من ده‌مه‌وێت شتێك تایبه‌ت بكه‌یت به‌ منه‌وه‌، خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی موسا ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌وت ئاسمان و ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌كانیشیان بێجگه‌ له‌ خۆم له‌گه‌ڵ حه‌وت چینه‌ی زه‌وی بخه‌یته‌ تایه‌ك و (لا إله إلا الله) ش بخه‌یته‌ تایه‌كه‌ی دیكه‌؛ ئه‌وه‌ (لا إله إلا الله) له‌وانی دیكه‌ سه‌نگینتره‌"، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ (لا إله إلا الله) باشترین زیكره‌، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مردا (رضی الله عنه) هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «خير الدعاء دعاء يوم عرفة، وخير ما قلت أنا والنبيون من قبلي: لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير» (٩)، واته‌: "باشترین لاڵه‌؛ لاڵه‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌ و، باشترین وته‌ش كه‌ من و پێغه‌مبه‌رانی پێش منیش گوتوومانه‌؛ بریتییه‌ له‌: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك وله الحمد ، وهو على كل شيء قدير) = هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌؛ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا به‌ ته‌نها و هیچ هاوه‌ڵێكی نییه، موڵك هه‌ر هی ئه‌وه‌ و سوپاسیش هه‌ر بۆ ئه‌و، وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكیشدا توانایه‌".

هه‌ر له‌و فه‌رموودانه‌ش كه‌ سه‌نگینیی ئه‌م وته‌یه‌ ده‌سه‌لمێنێن له‌ ترازوودا؛ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر (رضی الله عنه) ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «يصاح برجل من أمتي على رءوس الخلائق يوم القيامة، فينشر له تسعة وتسعون سجلا كل سجل منها مد البصر، ثم يقال: أتنكر من هذا شيئا؟ فيقول: لا يا رب، فيقال: ألك عذر أو حسنة؟ فيهاب الرجل فيقول: لا . فيقال: بلى إن لك عندنا حسنة، وإنه لا ظلم عليك. فيخرج له بطاقة فيها أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله ، فيقول : يا رب ، ما هذه البطاقة مع هذه السجلات؟ فيقال: إنك لا تظلم. فتوضع السجلات في كفة والبطاقة في كفة فطاشت السجلات وثقلت البطاقة» (١٠)، واته‌: " ڕۆژی قیامه‌ت پیاوێكی ئۆمه‌ته‌كه‌م به‌ به‌رچاوی هه‌موو ئافراوه‌كانه‌وه‌ بانگ ده‌كرێت؛ نه‌وه‌د و نۆ قه‌واڵه‌ی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ر قه‌واڵه‌یه‌كی به‌ قه‌د ماوه‌ی بینینی چاو ده‌بێت، پاشان پێی ده‌وترێت: هیچ لاریت هه‌یه‌ له‌مه‌؟ ده‌ڵێت: نه‌خێر خودایه‌، پێی ده‌وترێت: هیچ بیانوویه‌ك یان چاكه‌یه‌ك شك ده‌به‌یت؟ پیاوه‌كه‌ ده‌ترسێت و ده‌ڵێت: نه‌خێر، پێی ده‌گوترێت: به‌ڵێ چاكه‌یه‌كت لای ئێمه‌ هه‌یه‌ و هیچ سته‌مێكت لێناكرێت لێره‌، جا كارتێكی بۆ ده‌رده‌هێنن؛ شایه‌تمانی(أشهد أن لا إله إلا الله ، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله)ی تێدایه‌، پیاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: خودایه‌! ئه‌م كارته‌ چ بایه‌خێكی هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه‌ قه‌واڵه‌یه‌دا؟ پێی ده‌گوترێت: تۆ سته‌مت لێناكرێت، ئه‌وجا قه‌واڵه‌كان ده‌خرێنه‌ تایه‌كی ترازوو و كارته‌كه‌ش ده‌خرێته‌ تایه‌كه‌ی دیكه‌، كه‌چی قه‌واڵه‌كان له‌ بێسه‌نگیدا ده‌فڕن و كارته‌كه‌ش له‌ قورسیدا داده‌به‌زێت".

ئه‌م وته‌ مه‌زنه‌؛ فه‌زڵی زۆر و زه‌به‌ندی هه‌ن، حافیز ئیبن ڕه‌جه‌ب له‌ نامیلكه‌ی (كلمة الإخلاص) دا كۆمه‌ڵێكیانی لێ باس كردووه‌ و بۆ هه‌ر فه‌زڵێكیش به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌: ئه‌م وته‌یه‌ نرخی به‌هه‌شته‌، هه‌ركه‌سێك دوایین وته‌ی بێت ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، ده‌رباز بوونه‌ له‌ ئاگر، لێخۆشبوون مسۆگه‌ر ده‌كات، باشترین چاكه‌یه‌، تاوانه‌كان ده‌سڕێته‌وه‌، هه‌موو له‌مپه‌رێك تێپه‌ڕ ده‌كات تا ده‌گاته‌ لای خودای گه‌وره‌، ئه‌و وتاره‌یه‌ كه‌ خودا بڕوا به‌ بێژه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، باشترین وته‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌، باشترین زیكره‌، باشترینی كرده‌وه‌كانه‌ و زۆرترین پاداشتی هه‌یه‌، به‌قه‌د ئازاد كردنی كۆیله‌یه‌ك ده‌بێت، په‌ناگه‌یه‌ له‌ شه‌یتان، ئارامبه‌خشی ترسی گۆڕ و سامی حه‌شره‌ و، درووشمی ئیماندارانه‌ كاتێك كه‌ له‌ گۆڕ ڕاست ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها:‌ هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكه‌ی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ گوتبێتی، جا له‌ هه‌ر ده‌رگایه‌كه‌وه‌ بیه‌وێت ده‌چێته‌ ژوورێ، هه‌روه‌ها ئه‌هلی ئه‌م وته‌یه‌ گه‌رچی به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌مییان له‌مه‌ڕ مافه‌كانی بچنه‌ دۆزه‌خ؛ به‌ڵام ئاخری هه‌ر ده‌بێ بێنه‌ ده‌رێ، ئه‌مه‌ سه‌ردێڕی باسی ئه‌و فه‌زڵانه‌ن؛ كه‌ ئیبن ڕه‌جه‌ب له‌و نامیلكه‌یه‌یدا هێناونی و به‌ڵگه‌ی بۆ هه‌ریه‌كێكیشیان هێناوه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-16 16:11:36

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: فه‌زڵی وته‌ی (لا إله الا الله):

دەست خۆش ‌هاوڕێ گیان بۆ ئەم بابەتە بەسودە

خودا پاداشتی خێرت بداتەوە  انشااللە

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-16 16:23:41

هاوى_مى مى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-24
دواترین سه‌ردان: 2008-11-25
په‌یامه‌كان: 58
ویبگه‌

Re: فه‌زڵی وته‌ی (لا إله الا الله):

ده ستت خوشبيت ئازيزم

Kurdzhin
جونن  هاورييان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-16 16:24:07

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: فه‌زڵی وته‌ی (لا إله الا الله):

dast xosh azizm sarkawtu byt u xwa sarfrazt kat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-16 18:28:29

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: فه‌زڵی وته‌ی (لا إله الا الله):

zor sups hawrean bo payamakantan xwae gawrea badashtan bdatawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-16 22:04:23

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: فه‌زڵی وته‌ی (لا إله الا الله):

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سووده‌.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net