❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-10 16:46:56

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن درێژی منداڵان مسۆگه‌ر ده‌کات


  ئه‌و ژنانه‌ی له ته‌مه‌نێکی پیرییدا منداڵیان ده‌بێت، ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌ ناهه‌موار ده‌بێت. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات، که هه‌روه‌ها ئه‌و باوکان به‌چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه منداڵ ده‌‌خه‌نه‌وه، کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵاکانیان جێده‌هێڵن و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی کورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌که‌‌ن.

زانیارییه پزیشکییه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبووه، که ته‌مه‌نی ژنان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ ده‌کاته‌ سه‌ر خستنه‌وه‌ی منداڵ. به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی پیاوان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان هه‌یه. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی نوێ ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ئه‌و پیاوانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی 45 ساڵییه‌وه منداڵ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ری مردنی منداڵه‌کانیان به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوانه‌ی ته‌مه‌نی 25 بۆ 30 به‌راورد بکرێن.

توێژه‌ران له زانکۆی "Århus"ی دانیمارکی له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان پێیانوایه، که تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نی کاریگه‌ری ده‌کاته‌ سه‌ر باشی جۆری سپێرمه‌کان و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵه له‌دایکبووندا جێده‌هێڵێت. هه‌روه‌‌ك بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، که به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن په‌ڕین له خانه‌ تۆوییه‌کاندا زیاتر ڕوو ده‌دات.

ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه، که ئه‌و منداڵانه‌ی له باوكێکی پیر دێنه‌ ژیانه‌وه، ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان له‌ژیاندا زۆر که‌مه و زۆربه‌شیان له‌سکی دایکیاندا ده‌مرن و ڕێژه‌ی ئه‌و مردنه‌ش زۆرجار ده‌گاته دووئه‌وه‌نده. هۆکاری ئه‌و مردنه‌‌ش بۆ نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ده‌بێته لێنه‌دانی دڵ به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست و ناڕێکی له بڕبڕه‌ی پشتدا. هه‌روه‌ها پێیده‌چێت، که برینداربوون و ژه‌هرایبوونی کۆرپه‌کان دووئه‌وه‌ند زیاتر ببن.

"Jin Liang Zhu"، نووسه‌رێکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌، هۆکاری مردنی منداڵان بۆ ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ك په‌رکه‌م (=Epilepsy) و گۆشه‌گیری (=Autism) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ناوبراو له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "له‌ڕێگای ئه‌و دوو نه‌خۆشییه‌وه منداڵان زیاتر هه‌وڵی خۆ بریندارکردن یان خۆ ژه‌هرکردن ده‌ده‌ن."
توێژه‌ری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "European Journal of Epidemiology"دا ده‌نووسن، که گرفته‌کانی منداڵ دروستکردن له ته‌مه‌نێکی دره‌نگدا زۆر ئاڵۆزتره، وه‌ك له‌وه‌ی تاکو ئێستا هه‌ستی پێده‌کرا.

بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران له‌نێوان ساڵه‌کانی 1980 بۆ 1996 هه‌ڵسان به پشکنینی 102879 هاوسه‌ر و نۆبه‌ره‌کانیان. له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی مردنی منداڵ له باوکانی ته‌مه‌ن 25 بۆ 30 ته‌نها 0.68% بوو، که‌چی ئه‌و ڕێژه‌یه‌یی مردنی منداڵان له باوکانی ته‌مه‌ن 45 ساڵ و به‌ره‌وو ژوورتر گه‌یشتبووه 1.2%. له 831 منداڵ 601 پێش ته‌واوکردنی ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له ته‌ك ته‌مه‌نی باوك ته‌مه‌نی دایکانیشیان ڕه‌چاوکردبوو، هه‌روه‌ها جیاوازی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریش. هه‌روه‌ك له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رکه‌وتووه، ئه‌و باوکانه‌ی ته‌مه‌نیان خواروو 25 ساڵ بووه، ڕێژه‌ی مردنی کۆرپه‌کانیان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی که‌می تێدا به‌دیکراوه. به‌ڵام هۆکاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌‌یه‌ش توێژه‌ران بۆ باری ئابووری هه‌رزه‌کاران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که له‌کاتی دووگیانی دایکاندا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بینێت. به‌ڵام باوکانی ته‌مه‌ن 45 ساڵ و به‌ره‌وو ژوورتر باری کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابووری هیچ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی منداڵان نه‌بووه.

ئیسلام په‌یك - خۆزگه‌

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-10 20:55:56

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

dast xosh bo am babata

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-10 22:04:11

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

ده‌ستت خۆش بێت ده‌رونه‌ی گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت گیانی من،،،،

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-11 06:05:52

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

ده سته كانت خوش هاورى ئازيز

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-11 06:59:09

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

ده سته كانت خؤش
هاورى كيان سه ركه وتوبيت
به هيواى شتى جوانترمان بيشكه ش بكه يت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-11 12:04:30

HiWa_1993
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: kurdistan-slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2013-08-08
په‌یامه‌كان: 521
ویبگه‌

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

ده‌ست خۆش ئازیزم سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-17 16:17:36

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

دەست خۆش هاوڕێ گیان  خەم ناك بۆ پەیامت..

ئاسودە بژیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-17 16:18:40

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

دەست خۆش هاوڕێ گیان  ئامێز بۆ پەیامت..

ئاسودە بژیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-17 16:20:08

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

دەست خۆش هاوڕێ گیان هەرێم بۆ پەیامت..

ئاسودە بژیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-17 16:21:26

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

دەست خۆش هاوڕێ گیان کاکە ملازم بۆ پەیامت..

ئاسودە بژیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-06-17 16:22:38

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: زوو ژنهێنان ته‌مه‌ن.. مسۆگه‌ر ده‌کات

دەست خۆش هاوڕێ گیان هیوابۆ پەیامت..

ئاسودە بژیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net